بزووتنەوەی ئیسلامی : ده‌بێت به‌ ئۆپۆزسیۆن
28/09/2013 نوسەر: bzavpress

بزووتنەوەی ئیسلامی : ده‌بێت به‌ ئۆپۆزسیۆن


 عیرفان عەلی عبدالعزیز : ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بــەژداری لـە حـكـومـەتـێـكـدا نـاكـەیـن بـەم شـێـوەیـەی ئـێـسـتـا

لە دوای ئەوەی ئەمشەو 28 ئەیلول لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕێژەی دەنگەكانی لایەنە سیاسیەكانی بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرەلمان ڕاگەیاند بە ڕێژەی لە سەدا 95 ،ڕێژەی دەنگەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی بە 20 هەزار خەمڵاند ئەمەش سەركردایەتی و ئەندامان و بەتایبەتی ڕابەری گشتی نیگەران كرد.

بۆ ئەمە مەبەستە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە شاری هەولیر عیرفان علی عەبدولعزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند : سەبارەت بە ئەنجامی هەلبژاردنەكان كە ئەمشەو كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەلبژاردنەكان لە كۆنفرانسیككدا رایگەیاند و ریژەی دەنگی بزووتنەوەی ئیسلامی بە 20 هەزار دەنگ خەملاند.. وتی بۆ ئەو ئەنجامە ئێستا بزووتنەوەیی ئیسلامی بەسەركردایەتی و ئەندامانی نیگران كردوە و ناچار دەبین ریكاری یاسای بگرینە بەر

ئاماژەی بەوەشدا"دەبیت 6 كیانی سیاسی بەبێ‌ هیچ موناعاتیك بچێتە پەرلەمان بەلام ئەوەی دیاربو هەر لەسەرەتای تەواو بونی پرۆسەی دەنگدان تەنها پینج حیزب درایە بەر فلاش.