به‌په‌له‌ : یەكگرتووی ئیسلامی ئەنجاماكانی كۆمسیۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌
28/09/2013 نوسەر: bzavpress

به‌په‌له‌ : یەكگرتووی ئیسلامی ئەنجاماكانی كۆمسیۆن ره‌تده‌كاته‌وه‌


ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ئەنجامە بەراییەكانی كۆسین بۆ یەكگرتوو ڕەت دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت كە زۆر لەو ڕیژەیەی كۆمسیۆن زیاتریان هێناوە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كاندیدی لیستی یەكگرتوو بۆ ئەندامێتی پەرلەمان رايگه‌ياند : ئێمە بەو ئەنجامانەی كۆمسیۆن ڕازینین كە بۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دانراوە و بەپێ‌ ی ڕاپۆرتی نوێنەرەكانمان كە ڕێژەی دەنگدانەكانیان لە بنكەكاندا تۆمار كردووە زۆر لەوە زیاترە كە ڕاگەیەنراوە.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتیشی "داواكارین كۆمسیۆن چاوێك بە دەنگەكان و ئەنجامەكاندا بخشێنێتەوە و لە داهاتووشدا قسەی خۆمان دەبێت