28/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دیڤێد مۆیس كێ بە باشترین بەرگریكاری جیهان دەزانێت
دێڤید مۆیسی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد پێی وایە " نیمانیا ڤیدیچ " باشترین بەرگریكاری جیهانە كە كاری لەگەڵ كردبێت".
بە پێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەری وەرزشی بەناوبانگی جیهانی " سپۆرت مۆڵ " بڵاو كراوەتەوە دێڤید مۆیس خۆشحاڵە لەگەڵ نیمانیا ڤیدیچ و پێی وایە باشترین بەرگریكاری جیهانە".
مۆیس لە لێدوانێكی دا ووتی : " فێردیناند و ڤیدیچ باشترین دوو دڵی بەرگریكارانی جیهانن بەتایبەت ڤیدیچ یەكێكە لەو یاریزانانەی كە كاركردن لەگەڵیان خۆشە".
لەكۆتاییدا مۆیس ووتی : " نوێ كردنەوەی بۆندی ڤیدیچ ئاسانە هەرچەندە تا ئێستا نازنم نرخی موچە و گرێبەستەكەی چەندە بەڵام ئەوە دەزانم كە ئەو یاریزانێكی گەورەیە و بەرێوەبەری وەرزشی تیپەكەمان ئەوە دەزانێت كە بەخێراترین شێوە كار بكەن بۆ نوێ كردنەوەی مووچەكەی