ژماره‌ نوێ‌ یه‌كه‌ی‌ میسی‌ بزانه‌
28/09/2013 نوسەر: bzavpress

ژماره‌ نوێ‌ یه‌كه‌ی‌ میسی‌ بزانه‌


لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی تۆپی پێی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەیارییەكەی ئەمرۆ بەرامبەر یانەی ئەلمیریا لە جەولەی حەوتەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا ژمارەیەكی نوێ بۆ درێسەكەی تەرخان دەكرێت".

ئەمشەو میسی ئەگەر بەشداری لەیارییەكە بكات بە درێسی ژمارە (10) كۆی یارییەكانی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە دەگەینێتە (300) یاری".

میسی سەرەتا لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەدرێسی ژمارە (30) دەستی بە یاری كردن كرد دواتر درێسی ژمارە (19) پۆشی ، دوای رۆیشتنی رۆناڵدینهۆ درێسی ژمارە (10) جێگیر كرد بۆ خۆی".

میسی ئەگەر ئەمرۆ بەشداری بكات ئەوا كۆی یارییەكانی خۆی دەگەینێتە (300) یاری ئەمەش ژمارەیەكی نوێیە بۆ ئەم یاریزانە و چاوەروانی گۆڵی لێ دەكرێت".