28/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مۆسكۆ: ده‌ست به‌سه‌ر 20ملیار یۆرۆی سه‌دام حسێن دا ده‌گرێت
رۆژنامه‌ی مۆسكۆڤسكی كۆمسۆمۆلیتس-ی چاپی روسیا بڵاویكرده‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگ-ی فڕۆكه‌خانه‌ی (شیرمیتیڤۆ)ی مۆسكۆی پایته‌خت ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر دراوی ئه‌وروپاییدا گرتووه كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 200 تۆن و بڕه‌كه‌شی ده‌گاته 20 ملیار یۆرۆ.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی رۆژنامه‌ی مۆسكۆڤسكی كۆمسۆمۆلیتس-ی چاپی روسیا به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، ئه‌و بڕه زه‌به‌لاحه له 7ی ئابی 2007 له شاری فرانكفۆرت-ی ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشتووه‌ته مۆسكۆ و به‌ڵگه‌كانیش له‌لایه‌ن كه‌سێكی ئێرانی به‌ناوی (كرۆریان موتڵه‌ق فه‌رزین) پێشكه‌ش كراوه كه ته‌مه‌نی 54 ساڵ بووه.
وه‌ك له رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ناوی خاوه‌نی ئه‌و 20 ملیار یۆرۆیه هه‌یه به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كردووه كه پێویسته پاره‌كه ته‌سلیمی كێ بكرێت، بۆیه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی فڕۆكه‌خانه‌كه نایه‌وێت بیداته ده‌ست هیچ كه‌س و ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆش ناتوانن ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ناوی خاوه‌ن پاره‌كه هاتووه.
به‌وپێیه رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی مۆسكۆ داوای له‌و كه‌سه كردووه كه ناوی له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، به‌شه‌خسی ئاماده بێت، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه.
هاوكات رۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌دات كه دوورنییه سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی رژێمی پێشوو، خاوه‌نی ئه‌و 20 ملیار یۆرۆیه بێت، چونكه سه‌دام به‌پێی گۆڤاری فۆربس، سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تیی جیهان بووه