28/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژیان چی یه ؟ چوَن بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ری په‌روه‌ده‌وه ؟
ژن و مێرد ، هه‌ردووكیان خوازیاری به‌خته‌وه‌رین بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له‌نێو یه‌ك بنه‌ماڵه‌دا و بۆ ئه‌و بهختهوهریهش جگه له ماڵێك هیچ شوێنێكی تر شك نابه‌ن بۆ ئارامی و تێدا حه‌سانه‌وه ، بۆیه ماڵ ژینگه‌ی ئارامی دایك و جێگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی باوك و گوڵستانی خۆشبه‌ختی و گه‌شه‌ی مندالاَنه و مهڵبهندێكه بۆ خۆشیه‌كانی ژیانیان و جێگه‌ی توڕه‌بوون و ناڕه‌حه‌تی نیه ، ئه‌گه‌ر ئێمه گرنگی ته‌واو به چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وته‌كان و ڕێگاكانی به‌خته‌وه‌ری بده‌ین ، ئه‌وا ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ها تۆكمه و جوان و سه‌ركه‌وتوی بۆ دابڕ‌ێژین كه ڕه‌چاوی هه‌موو ئه‌و بوارانه بكات كه بنچینه‌ی خێزانی سه‌ركه‌وتووی له سه‌ر بنیات بنرێ و ئایندهی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش له‌به‌رچاو بگرێت.
ئه‌مڕۆ ماڵه‌كانی ئێمه وه‌كو سالاَنی ڕابردوو نیه ، ئیتر ناتوانین به‌و شێوه سه‌ره‌تایی و ساده‌یی یه ژیان بگوزه‌رێنین به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونی كات ، هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیش بۆ ئاشتیه‌كی بالاَتربهرین و هه‌وڵ بده‌ین كچان بۆ چوونه ژێر باری به‌رپرسیارێتی ئاماده باش بكه‌ین تا بتوانن له كاتی بڕیاردان دا ببنه خاوه‌ن باشترین بڕیار و له بیر كردنهوهشدا به ناخی هه‌ستێكی واقیع بینانه دا شوَڕ ببنه‌وه .
هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئاكاری جوان بن ، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌موو مه‌به‌ستی ژن گه‌یشتنه به ئاسوده‌یی و ئارامی له‌ناو چوارچێوی ماڵێكی خنجیلانه‌دا ، بهلاَم گه‌وره‌ترین كارێك كه خاتوونی ماڵ له ئه‌ستۆی دایه په‌روه‌رده كردنی منداڵه ، هه‌مان ئه‌و مندالاَنهی كه ژن و پیاوی ئایندهی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن.
دیاره كه چاكسازی كردن له ناوه‌ڕۆكی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ژن كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له ئایندهی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بۆیه ده‌توانین به جۆرێكی تر بڵێین زۆربه‌ی ئهوكهم وكوڕیانهی كه ده‌رده‌كه‌ون له ناو كۆمه‌ڵگادا ، هه‌مان ئه‌و كێشه‌و كه‌م و كوڕیانهن كه له ناو خێزانێك دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و به جۆرێكی گه‌وره‌تر ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه ، كێشمه كێشمهكانی و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی سه‌رجاده و كۆلاَنهكان ، ناو هۆڵه‌كانی خوێندن و خوێندنگاكان ، فه‌رمانگه و شوێنه گشتی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌ستراونه‌ته‌وه به ڕاڤه كردن و په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كانی نێو خێزانه‌كانه‌وه ، له‌وێش دا جارێكی تر باوك و دایك لێپرسراون ، فێڵ و دروَكردن له‌ناو خه‌ڵك دا هه‌مان ئه‌و فێڵ و دروَ كردنانهن كه منداڵ له ماڵه‌وه فێری بووه ، ترس و زه‌بوونی منداڵ له ترس و زه‌بوونی دایكیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات ، سهرهڕوَیی و لاساری منداڵ له ده‌ره‌وه ، گوێ پێنه‌دانی به‌خوێندن و وانه‌كانی ناو قوتابخانه ، كاریگه‌ری ماڵه‌وه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه ، بوَیه تێكوَشان و هه‌وڵدان بوَ نانه‌وه‌ی وه‌چه‌یه‌كی گرنگ و به‌سوود ، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌یه بهلاَم تێڕوانینه‌كان بوَ هه‌ر یه‌كێك له ژن و پیاو جیاوازتره و هه‌ریه‌كه‌و رێچكه وسوَزیكی تایبه‌تمه‌ند ڕه‌چاو ده‌كات ، كه‌چی له ڕاستیدا هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و له نێو چوار چێوه‌ی خێزانێكدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه بهلاَم به پێچه‌وانه‌وه ئارامـی و ســهفــای ژیان دهگوَڕێ بوَ فیتنه و ماڵوێرانی .