ئیمامی شافعی ده‌فه‌رموێت: بەرێزترین زانست له‌دوای زانستی شه‌رعی زانستی پزیشکیە ، شارستانیه‌تی ئیسلامی گرنگێکی زۆری داوە بە زانستی پزیشکی ..بۆیە گرنگی پێداوە چونکە.. ئەم زانستە ئه‌توانی خه‌ڵكی پێ رزگار بکەیت لەمەرگ وا ئه‌كات كه خه‌ڵك به‌ره‌و ساغ بوونه‌وه به‌رێت، تەماشیەکی مێژووی ئەم زانستە دەکەین لە ناو موسڵمانان و ژیاریاندا..
یه‌كه‌م خه‌سته‌خانه كه له هه‌موو جیهاندا دروستكراوه له ساڵی (٧٠)ی کۆچی دروستكراوه له‌سه‌رده‌می "وه‌لیدی كوڕی عەبدولمەلیك" دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه دروستی كرد ناوی "مه‌قریزی" بوو ..ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه كه دروستكرا شوێنی تایبەتمەندێتی تێدا بوو بۆ نەخۆشەکان،به‌شی چاو جیابوو، به‌شی هەناو جیابوو، به‌شی منداڵ بوون جیابوو، به‌شی نەشتەرگەری جیا بوو، به‌شی شكاوی جیا بوو، له‌دوای ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه- كه ڕۆژئاوا خه‌سته‌خانه دروست ده‌كات به حه‌وتسه‌د ساڵ دوای ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه- نەخۆشخانە لە ئەوروپا دروست ده‌كرێت، ئه‌ویش له فه‌ڕه‌نسادا خه‌سته‌خانه‌یه‌كی زۆر سەرەتایی كه ڕه‌چاوی پاك وخاوێنی نه‌كردووه ،ئه‌و كه‌سه‌ی كه منداڵی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئهوكهسهدا داده‌نرا كه توشی نه‌خۆشی سیل‌و سرهتان بووه یان كه بریندار بووه له شه‌ڕدا هەمووبەیکەوە دادەنران،واته نێوانی ئێمه وڕۆژئاوا حه‌وت سه‌د ساڵ جیاوازیمان هەبووە..
بێجگه له‌وه له‌ناو ئه‌هلی ئیسلامدا خه‌سته‌خانه‌ی گه‌ڕۆك هه‌بووه ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه به گالیسكه‌ی تایبه‌تی وه‌هه‌روه‌ها به حوشتر جاری وا هه‌بووه چل حوشتر به‌دوای یه‌كتردا ڕۆیشتون یان ئه‌سپ وعه‌ره‌بانه‌ی زۆر به‌دوای یه‌كدا ڕۆیشتون و له ستافی دكتۆر وه له ستافی ده‌رمانساز ڕۆیشتوون به‌ناو دێهات وشاره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بپارێزن له‌و نه‌خۆشییه موزمینانه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه شارستانیه‌تی ئێوه‌یه موسڵمانە،ئه‌مه ئه‌و شارستانیه‌تیه كه ئێوه شانازی پێوه ئه‌كه‌ن.
یه‌كێكی تر له‌و تابلۆناوازانە له‌ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامداو له جیهانی ئیسلامیداو زانایان دروستیان كردووه خه‌سته‌خانه‌ی فێرکاری (تهعلیمیه) ، یه‌كه‌م كه‌س "ئه‌بوبه‌كری ڕازی " بووه -رەحمەتی خوای لێبێت- كه له شاری به‌غدادا دایمه‌زراندووه، ئه‌بو به‌كری ڕازی- موعجیزه‌یه له‌هه‌موو دنیادا..موعجیزه‌یه به‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هاوشێوه‌ی ئه‌بوبه‌كری ڕازی دروست ببێته‌وه ، بێگومان خۆی سه‌رپه‌رشتی كردووه ،ئه‌م پیاوه سێ سه‌د دكتۆری له‌ژێر ده‌ستدا بووه ، خۆی سه‌رپه‌رشتی نەخۆشخانەکانی کردوە ،له‌و جێگایه قوتابی په‌روه‌رده كردووه،پاشان كتێبی نوسیوه له‌سه‌ر زانستی پزیشکی، نه‌هاتووه له خه‌سته‌خانه‌كه‌دا بڵێ وه‌رن ڕوقیه‌ی شه‌رعیتان بۆ ئه‌كه‌م ده‌ست ئه‌خه‌مه ده‌متانه‌و ئه‌تان ڕشێنمه‌وه من شێت چاك ئه‌كه‌مه‌وه و ئایدز چاك ئه‌كه‌مه‌وه، بزانن ئه‌بوبه‌كری ڕازی چی كردووه ؟..
ئه‌بوبه‌كری ڕازی- ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ئه‌م زانا به‌ڕێزه له‌ناو خه‌سته‌خانه فێرکاریدا سێ سه‌د هه‌زار كتێبی تێدا بووه وه بێجگه له‌وه كتێبخانه‌ی "ئه‌حمه‌دی كوڕی طۆلون" له قاهیره‌دا سه‌دهه‌زار كتێبی تێدا بووه كتێبخانه‌كه‌ی نەخۆشخانەکەیە ،ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ئه‌م پیاوه دۆزیویه‌ته‌وه تاكو پێنج سه‌ده هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیووه هاوشانی ئه‌بو به‌كری ڕازی بڕوات خۆ ڕوقیه‌ی شه‌رعی نه‌كردووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كردبیشێتی شتێكی ئاساییه، به‌ڵام داهێنانی كردووه له ئیسلامدا، یه‌كه‌م کاری كه كردوویه‌تی له‌خه‌سته‌خانه‌دا شوێنی تایبه‌تی كردۆته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كه‌م جار پشکنینیان بۆ دەکرێت واته دكتۆری موقیمی پێ ده‌وترێت واته دكتۆری گشتی پێده‌وترێت پشکنینی كردوون دوای ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كی بۆ ده‌ستنیشان كراوه ناردویه‌تی بۆ جێگای تایبەتی دوای ئه‌وه
...
جل‌و بەرگه‌كانیان داكه‌ندوون و شۆردویانه بۆنەخۆشەکان و ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك بهاتایه ئه‌یان دانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك نه‌هاتایه فڕێیان ئەداو جل‌و بەرگی نوێیان دەکردوە بەر.
له‌ناو خه‌سته‌خانه‌دا هه‌موو ده‌واو ده‌رمانێك به به‌لاش بووه ، هه‌تا ده‌وڵه‌مه‌نده ئیسلامییه‌كان پارەیان وه‌قف كردووه بۆ ده‌رمان و گژوگیا و ئهعشاب، هەر لە ناو نەخۆشحانەکەدا جێگای تایبەتیان هەبووە بۆ رووندنی بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانانیان پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه یه‌كه‌م شت كه به‌كاری هێناوه دكتۆریش نییه له‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌ی به‌كار نه‌هێنابێت ده ساڵه كۆتایی به‌و جۆرە دەرمانەی ئه‌بوبه‌كری ڕازی هاتووه ،ئه‌ویش بریتییه له دورینه‌وه‌ی نشتەرگەری "بەریخۆڵەی پشیله".. هه‌تاوه‌كو ده ساڵ له‌مه‌وپێشیش هه‌موو دكتۆرێك ئه‌و ریخۆڵەی پشیلەیەی به‌كارئه‌هێناوه بۆ بۆ دورینەوەی نەشتەرگەری!،هیچ كه‌سێك نییه له دكتۆر ئه‌وەی نه‌خوێندبێت كه ئه‌بوبه‌كری ڕازی بۆ درێژایی هه‌زاروسه‌د ساڵ ئه‌مه‌ی دروست كردووه ئێستاش دكتۆر به‌كاری ئه‌هێنێته‌وه ئه‌مه شارستانیه‌تێكه جێگای شانازییه بۆ موسڵمانان .
ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه- مەرهەمی(مه‌ڵحه‌می) دروستكردووه بۆ یه‌كه‌م جار له‌هه‌موو جیهاندا كه ئێستا مه‌ڵحه‌م به‌كارئه‌هێنرێت له‌ڕێگای پێسته‌وه بچێته ناوه‌وه نه‌خۆشی پێ چاره‌سەر بكرێت ئه‌بو به‌كری ڕازی داهێنانی کردوە ،ئه‌مه یه‌كه‌م داهێنانە لە هەموو جیهاندا، تۆ كه ئێستا مه‌ڵحه‌مێك ئه‌بینی چارەسەری پێ ئه‌كه‌ی ئه‌وه داهێنانی ئیسلامیه .
یه‌كه‌م كه‌س ئه‌بو به‌كری ڕازی بووه كه تاقیكردۆته‌وه كه ئه‌بێت ده‌رمان دروست بكرێت له‌سه‌ر ئاژەڵ ..
ئەو داهێنانی تاقیگەی دەرمانسازی لەسەرئاژەڵ ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنه كه ئێستا له ڕۆژئاوا و له ئه‌وروپادا نابێت ده‌رمان له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تاقی بكرێته‌وه! ،ئه‌بوبه‌كری ڕازی هه‌زاروسه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش له‌سه‌ر لاشه‌ی مه‌یمون به‌كاری هێناوه، چونكه به‌و پێیەی كه لاشه‌و جنسی مه‌یمون له مرۆڤه‌وه نزیكه ، ئێستا له‌سه‌ر مشك به‌كارده‌هێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوسكی مشك له ناوسكی مرۆڤه‌وه نزیكه.
یەکەم نەشتەرگەری كه كراوه له هه‌موو جیهاندا كهئاوی سپی چاوی ده‌رهێناوه ئه‌م زانا ئیسلامیەكردویه‌تی ئه‌م پیاوه ده‌ری هێناوه..
یه‌كه‌م كه‌س كه‌له جیهاندا دۆزیویه‌ته‌وه كه( تا) نه‌خۆشی نییه، بەڵکو نیشانەی نەخۆشیە واته یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی ئه‌وه‌ی نوسیوه بۆ ماوه‌ی حه‌وت سه‌د ساڵ له‌هه‌موو ئه‌وروپادا دەستاو دەست پێكراوه له‌سه‌ر ئه‌و زانستەی كه دۆزیویه‌ته‌وه تاكو ئیسپات بوو ،ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه بزانن ئه‌مه شارستانیه‌تی ئێوه‌یه كه سه‌ربه‌رزی و شانازییه بۆ ئێمه .
خه‌سته‌خانه‌یه‌كی تر بۆ ماوه‌ی هه‌شتسه‌د ساڵ ئیشی كردووه خه‌سته‌خانه‌ی "نوری" بووە ئەم خه‌سته‌خانه‌ی نوریە به‌تایبه‌تی بەناوی "نورالدین محمود" دروستكراوه ، خه‌سته‌خانه‌ی مه‌نصوری له مه‌غریبه ،ئه‌م خه‌سته‌خانانه یه‌كێك بووه له خه‌سته‌خانه پێشكه‌ووتوه‌كانی جیهان "مه‌نصوری موه‌حیدی" دروستی كردووه ،خه‌لیفه مه‌نصور كه ئه‌م خهسهخانهیهی دروستكردووه هەر هەینیەك كه خۆی ووتاری دابێت.. هه‌رچی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی و وه‌زیره‌كانی له‌گه‌ل خۆیدا هه‌ڵگرتووه و چوون بۆ خه‌سته‌خانه‌كه له‌وێش سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانی كردووه بۆئه‌وه‌ی حاڵه‌تی نه‌فسی نه‌خۆشه‌كان باش بێت ئه ئه‌وه‌یه پێشكه‌وتنی ئاینی ئیسلام ،ئه ئه‌وه‌یه شارستانیه‌تی ژیاری ئیسلام .
شاری به‌غداد كه ئێستا پایته‌ختی عێراقە .. ئەو جێگایه حه‌وت سه‌د ساڵ پێی وتراوه شاری پزیشکان ..
تابلۆیەکی پزیشکی نوێ..
كه‌سێكی تر كه هه‌موو مێژووی مرۆڤایەتی گۆڕیوه كه هه‌موو مرۆڤایەتی و ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا مه‌منونی ده‌ستی ئه‌ون ئه‌ویش به‌ناوی " ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی" بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده له هه‌موو جیهاندا جه‌راح بووه هه‌موو كه‌س شوێنكه‌وته‌ی کاری پزیشکی ئه‌م کەڵي زانایە بووه ، دوو سه‌د ئاله‌تی نەشتەرگەری دروست كردووه كه تا ئێستاش به‌كارده‌هێنرێته‌وه له جیهاندا ، زۆری ئەم کەرەسەو ئاله‌تانه ئێستاش به‌كارده‌هێنرێنه‌وه له به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا كه هه‌موویان دزیوه.. چونكه ڕۆژئاوا به سروشتی خۆیان دزن ..
بۆ نموونه ئێمه مۆزەخانەمان نییه خۆی لە ڕاستیدا ئێمه جێگای خۆیەتی مۆزەخانە بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ڕاستگۆیه‌مان دەست پاک‌و سەربەززیانەمان کە هەموو جیهانیان پرکرد لە نور،مۆزەخانەیەك نیە كه ئێمه ئیمامی شافیعی تیا بناسێنین یان ئیمامی بوخاری یان صلاح الدینی ئەیوبی تیادا بناسێنین هه‌تا واشیان لێ كردووه ناشرینیان كردووه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا،هاوڕێیەکمان له‌ئه‌مریكا بۆی گێڕامه‌وه منیش ئه‌وه‌م بۆ باس كرد له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌وه هات وتم كاكه چومه‌هۆڵه‌ندا له هۆڵه‌ندایا پیشانگای دزم بینیوه ناوی "ڤایكین"ی پێ ده‌وترێت چه‌ته‌كانی ده‌ریا مۆزەخانەیان بۆ چه‌ته‌كانیان كردۆته‌وه ..له ئه‌مریكا مۆزەخانە بۆ دز ئه‌كه‌نه‌وه له نه‌رویجدا شانازی به دزی وچه‌ته‌یی خۆیانه‌وه ئه‌كه‌ن،به‌ڵام ئێمه مۆزەخانەمان نییه مێژووی فاتحینهكانی خۆمان نازانین به‌ڵام ئه‌مان مێژووی دزه‌كانی خۆیان ئه‌زانن، هه‌چی شتی ئێمه یە دزییان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خه‌وتبوی من خه‌وتبوم ئاگامان لێی نه‌بوو.
ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌موو جیهاندا ده‌رزی به‌كارهێناوه له‌ڕێگه‌ی ماسولکە و ده‌ماره‌وه،ئایا زانیوتانه كه ده‌رزی و مه‌ڵحه‌م داهێنانی ئیسلامییه ؟..
ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی دوربینی جه‌راحی دروست كردووه، یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌موو جیهاندا كه دووربینی نەشتەرگەری دروست كردووه بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی میزه‌ڵانی پیاوی پێ ببینێت!
ئاله‌تێكی دروست كردووه له‌ناو ئه‌م میزه‌ڵانه كه پێی ده‌وترێت "مه‌سانه" له‌ناو ئه‌م مه‌سانه‌یه‌دا شتێكی دروست كردووه كه زیخی پێ ئه‌شكێنێ كه پێی ده‌وترێت "حه‌صوه "،كه تا ئێستاش زۆر ێك لە ووڵاتە پێشکەوتوەکان ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام ئەدەن لە هەموو ووڵاتێکدا ناکرێت،ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی ئه‌م كاره‌ی كردووه،
ئه‌وه من ئامادەم کردوە لەم مێژووە هه‌ر له‌و كتێبه‌دا ده‌رم هێناوه كه جائیزه‌ی وه‌رگرت له میصردا به‌ناوی ماذا قدم المسلمون للعالم دوو بەرگە لەگەڵ کتێبێکی تر بە ناونیشانی قصة علوم الطبیة ، من ته‌نها سه‌ره‌ی بابەتەکانم هێناوه بۆتان باس ئه‌كه‌م هه‌تا له كتێبه‌كه‌شدا به‌س شتێكی بچوكی داناوه ئەگەر بچینه سه‌ر یه‌كێك له‌مانه بۆ خۆی مه‌وسوعه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی "تصريف لمن عجز عن تاليف" سی بەرگە ،له‌هه‌موو جیهاندابۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده ئه‌م كتێبه نه‌ك به‌شێك بووه له سه‌رچاوه، به‌ڵكو- یه‌كه‌م سه‌رچاوه بووه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر نه‌بووه سودی لێوەربگیرێت بێجگە ئه‌م كتێبه نه‌بێ ،ووردببنەوە ئه‌م پیاوه ئه‌م كتێبه‌ی نوسیوه سی بەرگ بووه دوای ئه‌وه كاری دكتۆری خۆی كردووه دینداری كردووه نوسەریش بووە لە بواری خۆیدا! .
" ئیبن سینا" پێشانگایه‌ی له‌نه‌رویج كراوه‌ته‌وه‌و ڕۆیشتوم سه‌یرم كردووه بەناوی سینا.. له فهڕهنسایا كتێبخانه‌ی تێدایه به‌ناونیشانی "ئهڤەسینا" هەموو بەناوی ئەو زانا ئیسلامەوە نراوە..
ناوه‌كه‌م به‌لاوه سه‌یر بوو له‌فه‌ڕه‌نسادا ،زۆربه‌ی زۆری ناوه‌كان كه هاتووه به ئه‌ڤە سیناوه هاتووه ،كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی زانای ئیسلامییه‌وه ناونراوه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له فه‌ڕه‌نسادا بژین ئه‌زانن چه‌ند كتێبخانه‌یه‌ك له پاریس‌دا به‌ناوی ئه‌ڤە‌سیناوه واتا ئیبن سینا ئه‌وه زانای تۆیه و پێشه‌نگی تۆیه شارستانیه‌تی تۆیه ،تازه شارستانیه‌تی میدیا وكه‌ی خه‌سره‌ومان بۆ زیندوو ئه‌كه‌نه‌وه ،ته‌حه‌دای مێژوونوسه‌كانی كوردیش ئه‌كه‌م تا ئێستاش یه‌كگرتوو نه‌بوون له نێوانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن قۆناغه‌كان جیا بكه‌نه‌وه ئایا ساسانی كێیه ومیدیا و زاگرۆسی کاسی لۆلۆی ..تاد كێیه و ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به كورد زانیوه خۆشیان زه‌مه‌نه‌كه‌یان بۆ جی ناكرێته‌وه، ئه‌م مێژووه جوانه‌ش له‌به‌رچاوی ئێمه ئا به شێوه‌ی لێهاتووه كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌م مێژووانه‌مان لێ بشارنه‌وه به‌چی بیه‌نه‌وه ده‌ستمان به مێژووی كه‌ی خه‌سره‌و،كه‌ی خه‌سره‌و كێیه ؟؟؟ والله یهكێكهڵێ له میدیاكانه یهكێكهڵێ له ساسانییه‌كانه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ والله ئه‌مه ئیلامی بوون یه‌كێكی تر دێت له‌ولاوه ئه‌ڵێ كاكه ئه‌مه ئه‌صڵ له‌گه‌ڵ سوپای كابرای یۆنانیدا هات جاش بوو دژی وڵاته‌كه‌ی خۆی ودژی ئێرانییه‌كانیش شه‌ڕی كردووه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ له جه‌مشیدییه‌كانه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ له ده‌یله‌مێكانه ،ئێ ئه‌مه چۆن ئه‌بێت مێژوویه‌ك ئاوا بێت تا ئێستا كه‌س بۆی ساغ نه‌بۆته‌وه خۆشت به خاوەنی ئه‌و مێژووه بزانی کە وەك هێلکەی کەڵەشێرە ،ئه‌ی بۆ ئه‌م مێژووەی خۆت له‌بیره؟؟ ئاده‌ی مێژووی میدیا و وكه‌ی خوسره‌و چ ئیبداعێكی كردووه ؟؟ ئه‌له‌و میزۆپۆتامییهی كه شانازی پێوه ئه‌كه‌ی ئاده‌ی وه‌رن بزانم به‌های كورد چی بووه له‌ناو ئه‌م میزۆپۆتامیایه‌دا ،تورك ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا ئه‌وروپا ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا فارس ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا هیند ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا كوردیش هاتووه له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئه‌ڵێ ئێمه ڕۆڵه‌ی میدیا و كه‌ی خوسره‌وین .!
ژیارێکی تر ..
یه‌كه‌م سوری خوێن كه دۆزراوه‌ته‌وه "ئیبن نه‌فیس" دۆزیویه‌ته‌وه.. كابرایه‌كی ئیسپانی چوو كردی به‌ناوی خۆیه‌وه دوایی دۆزیانه‌وه كه ئه‌م پیاوه ته‌رجومه‌ی كردووه هی خۆی نه‌بووه خاوەنەکەی ئیبن نه‌فیس ه ئه‌و نوسیویه‌تی ،ئێستا كه باسی سوڕی خوێن ده‌كرێت ده‌بێت باسی ئه‌م زانا به‌ڕێزه بكرێته‌وه ..
پیاوێكی وه‌كو "ئیبن هه‌یسه‌م" ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ته‌شریعی چاوی كردووه، ته‌شریعی چاو ڕه‌سمه‌كه‌ی دروست كردووه كه شوشه‌ی چاو چۆنه وه ده‌ماره‌كانی چاو چۆنه وه به‌كوێوه گرێدراوە وه ئه‌و ڕووناكی و تیشكه له كوێوه وه‌رده‌گرێت سبحان الله ڕێك ده‌ڵێ ئه‌وه‌یه كه ئێستا دروست كراوه ، ئه‌مه زۆر گرنگە ،واته له ساڵی شه‌ش سه‌دی کۆچیدا ئه‌وه‌ی دروستكردووه واتا چه‌ند به‌توانا بووه ئه‌م پیاوه لەسەردەمی خۆیدا پرسیار ئەویە کێ پاڵنەر بووە بۆ دۆزینەوەی ئەو هەموو زانستە بێگومان ئیسلام ،حه‌وت سه‌ده له جیهاندا هه‌موو كتێبه‌كانی كه سه‌رچاوه‌ی زانستی پزیشك بووه له جیهاندا بریتی بووه له پێنج كتێب ..
یه‌كه‌م : حاوی كه ڕازی نوسیویه‌تی
دووه‌م: تصریف لمن عجز عن تالیف كه ئه‌بو قاسمی زهراوی نوسیویه‌تی
كتێبی سێیه‌م: به‌ناوی قانونی ئیبن سینایه
كتێبی چواره‌م :التزكیرة و حاله كه ته‌نها باس له "به‌صه‌ریات" ئه‌كات زانستی چاو
كتێبی پێنجه‌م: منضور كه كتێبی ئیبن هه‌یسه‌مه كه باس له چاو ده‌كات ،زانایان به‌تایبه‌تی له زانستی چاودا زۆر به‌توانا بوون ،هیچ كه‌سێك نه‌بووه شان له شانیان بدات وه ئێستاش له میسر و عێراقدا هەمیشە ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دكتۆرا ئه‌هێنن دكتۆره‌كه‌یان پێشكه‌وتوو بوون پڕۆفیسۆر بوون له بواری زانستی چاودا، به‌ڵام ئێستا نازانم چۆنه میسر پێشكه‌وتووه یان نا به‌ڵام عێراق وه‌كو میزی حوشتر به‌روه دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رچی دكتۆره‌كانیشێتی زیاد له دوو هه‌زار دكتۆری به‌س له‌به‌ریتانیا عه‌یاده‌یان هه‌یه زیاد له سه‌د دكتۆری عێراقی له نه‌رویجدا له ئۆسلۆدا ژیان ئه‌باته سه‌ر كه سه‌ندیكایه‌كی تایبه‌تیان به پزیشکانی عێراق دروستكردووه ، ئه‌مه باسیێکی مێژووی کورتی زانستی پزیشکی بوو.