سەرەتا..
گوتاری سیاسی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) لە دامەزراندی حوکومەت لەمەدینەدا
موسڵمانان زۆر بە دەگمەن باسی حوکومەتی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم)دەکەن، هەمیشە باسی دامەزراندی دەوڵەتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەکەن، چەمکی دەوڵەت و حوکومەت جیاوازن.. حوکومەت لە ناو دەوڵەتدایە،حوکومەت زیاتر بۆ خزمەتی خەڵکی و ووڵاتەکەیە.
لە دوای دامەزارندنی دەوڵەتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) ونوسینی دەستور بۆ ووڵات و دامەزراندنی دامەزراوەی سوپاو، پاشان ئابوری جیاکردوە و ئابوری ئیسلامی دامەزارند دامەزراوی ئابوری ئیسلامی کردە یاسا و لە حوکومەتەکەیدا چەسپاندی،سەرچاوەی بڕیاری هەموو یاساکان سورش بوو.. واتا (وەحی)، جێگای بە یاسا کردنی بەسەر حوکومەتەکەدا مزگەوتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) خۆی بوو..
پاشان هەموو دەوڵەتێك پێویستی بە گوتاری سیاسی خۆی هەیە بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە خەڵکی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بکات، گوتاری سیاسی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بریتیبوو لەم فەرمودەیە”يا أيها الناس، أفشوا السلام، وأطعموا الطعام، وصلُّوا والناس نيام، تدخلون الجنة بسلام“رواه الترمذي، وصححه، وكذا الألباني.
ئەم فەرمودەیەی سەروەرمان لە کاتێکدا هات کە بە تەواوەتی ئەرکانی دەوڵەتەکەی دارشتبوو، پاشان لە ئەنجامی ئەم سیستەمە ئیداری و ڕاستگۆی گوتاری و چارەسەری کێشەی پەناهەندەکان کە ناسروابوون بە (مهاجیر)، پاشان رێکخستنی کۆمەڵگاو و ناونوسکردنی خەڵکی مەدینەو واتا سەرژمێری، پاراستنی سنورەکانی دەوڵەتەکەی و.. هتد، ئەمە وای کرد کە گەورە پیاوی جولەکە و زانای ئەوئاینە بە ناوی” عەبدوڵای کوڕی سەلام” هاتە لای پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) پێفەرموو من شارەزام لە ئاینی بەنی ئیسرائیل دەمەوێت موسڵمان بم، بەڵام من موسڵمان بوونی خۆم ئاشکرا ناکام داوا دەکەم لە گەل وهۆزەکەی خۆم کۆببیتەوەو پرسیاریان لێبکەیت لەبارەی منەوە؟ سەروەرمان بە قسەی کرد هەواڵی ئەو زانا بەرێزەی بەنی ئیسرائیلی لە جولەکەکان پرسی، ئەوان ووتیان: باشترین کەسی ئێمەیە و زیرەك ترین کەس وخوشەویستی ناو گەل هۆزکەمانە.
سەروەرمان پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) فەرمووی ئەی ئەگەر ئەو موسڵمانان بێت بڕوای پێدەکەین؟ ..
جولەکەکان هەموو وتیان شتی وا هەرگیز ڕونادات!
سەروەرمان(صلی للە علیە وسلم) بانگی “عەبدوڵای کوڕی سەلامی” کردو پێی فەرموو: ئیسلام بوونی خۆت ئاشکرا بکە، خۆی نیشانی ئەوانداو هەموو لە قسەی خۆیان پەشیمان بوونەوە ووتیان.. ئەو خراپترین کەسی ناو ئێمەیە و بێزراوترین کەسی ناو گەل هۆزی ئێمەیە!..
“خيرنا وابن خيرنا، وأفضلنا وابن أفضلنا”. فلما علموا بإسلامه قالوا: “شرُّنا وابن شرنا ، وتنقَّصوه! هذا الرجل هو عبد الله بن سلام رضي الله عنه..
هەرچەندە ئەوە پێشەی هەمیشەی جولەکاکانە، هەرچەندەباسەکەی ئێمە ئەم چیرۆکە نیە بە دوردرێژی، بەڵام هۆکاری موسڵمان بوونی ئەم پیاوە.. ووتە شیرینەکانی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) بوو کەپێشتر ئاماژەم پێدا لە گوتاری سیاسی ئیسلامیدا، سەرنج راکێشانی ئەم پیاوە بەرێزە لە دروشم وپایەکانی حوکومەتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بوو.. گوێ گرتبوو لەم فەرمودەیە، ئیتر بۆ دواجار خۆی پێنەگیراو موسڵمان بوونی خۆی ئاشکرا کرد پێشتر لە دڵی خۆیدا گوتبوی کە ئەم دەم چاوە هەرگیز درۆ ناکات، پیاوێکی راست گۆیە تەنها بە دەمو چاوی موبارەکەی پێغەمبەرمان هیدایەتی وەرگرت و کلیلی کردنەوەی دڵی بەو گوتارە سیاسیە بوو کە سەروەرمان فەرمووی..“لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا، ولا تؤمنوا حتى تحابُّوا، ألا أدلكم على شيء إذا فعلتموه تحاببتم؛ أفشوا السلام بينكم”متفق عليه.
سەرەتایی گوتارەکەی پێغەمبەر بە برایەتی دەست پێدەکات، چونکە هەموو گەلێکی سەرکەوتو لە هەموو رەهەندەکانی ژیاندا بریتیە لە خۆشەویستی یەکتری، پایەکانی دەوەڵەت ئیسلامی لەسەر خۆشەویستی برایەتی پێکەو ژیان دامەزاراند، تەنانەت لەگەڵ موشریك جولەکەکانیشادا حوکومەتەکەی پێغەمبەر دانی نا بە مافی کەمە نەتەوەکانی ترو بیرو باوەڕەکان کە لە مەدینەدا هەبوون لەسەر بنەما زۆر کردن نیە لە ئاین و بیروباوەڕدا و هەموو وەك مۆڤ بەیەکەوە دەژین ئاشتی خۆشنودی لە نێوان موسڵمانان و کافرو موشریك و خاوەن پەرتوکە ئاسمانیەکاندا بروێنێت، ئەمە سەرەتای گوتاری سیاسی حوکومەتی ئیسلام بوو لە شاری مەدینەدا.
پاشان سەروەرمان فەرموی(صلی للە علیە وسلم) :“أطعموا الطعام ..)
دەبێت هەموو خەڵکی ناو حوکومەتەکەی خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین بکرێت، دەوەڵەمەند هاوکاری هەژارەکان بێت، بەمە خۆشەویستی لە نێوانی چینی دەوڵەمەند هەژاراندا دروست کرد کەسێکی وەك عەبدوڕەحمان کوڕی عەوف ڕەزامەندی خوای لیبێت سەروەرمان لەگەڵ کەسێکی پشتیوانانە ئیسلامداوتا (ئەنسار) دەیکاتە برا پێ دەڵێت: نیوەی سەروەتی خۆمت ئەدەمێ! یەکێك لە خێزانەکانم هەڵبژێڕە بۆت تەڵاق ئەدەم، ئەمە بوە هۆکاری ئەوەی ئەو گوتارە سیاسە ئیمانیە لە رەوشی زەمینەکەدا پیادە بکرێت، بەڵام بەداخەوە کە ئێستا بۆ موسڵمانانی باس دەکەیت هەست بە خەیاڵ دەکات وا دەزانێت کە ئەمە وەك ژیانێکی ئەفسانەی دیێتە بەرچاوە، چونکە ئەو رۆشنبیرەیە ئیسلامیە لە مێشکیدا نەماوە و رۆشنبیری سەرمایەداری و سیستەمەکانی تر بەسەر مێشك و بیرو هزریدا پەنگی خواردوە ناتوانێت خۆی دەرباز بکات لەو کۆت و پێوەندەی کە عەلمانیەت زیندانی کردوە خستوێتە چوارچێوەی خۆیەوە.
هەروەها فەرمووی (صلی للە علیە وسلم) (وصلُّوا والناس نيام .... )
لەکاتی نیوەی شەودا کە خەڵکی بێ ئاگان لە قوڵای خەودان ئەی ئەو کەسەی کە لە ناو دەوڵەتی ئیسلامدای پێویستە بۆ پاك کردنەوەی دڵ و دەرونت و بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێت،خەڵکی هەستێکی ئیمانی بۆ دروست بێت بزانێت چاودێری خوای گەورەی لەسەر هەموو کەسە، گوتارێکی سیاسی ئیسلامی دەبێت پەیوست و گرێت بداتەوە بە خوای گەورەوە و قیامەتت پێبناسێنێت و چاودێری لاشەی خۆت غەریزەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی هاوڵاتیەکی باش خزمەتگوزار بیت بە دەسەڵات حوکومەتەکەت، ئەمە ئامانجی پێغەمبەر بوو لە گوتاری سیاسی دەوڵەتەکەیدا، بۆیە سەروەمان (صلی للە علیە وسلم) لەرێگای جوبریلەوە-سەلامی خوای لێبیت- پێڕاگەینراوە کە بەرێزترین و شەریفترین ئیماندار ئەو کەسەیە کە شەونوێژ دەکات ( ...واعلم أن شرف المؤمن قيامه بالليل .... )
لەکۆتایدا سەروەری مرۆڤایەتی (صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: “تدخلون الجنة بسلام”.
لێرەوە ئەومان بۆ دەردەکەوێت لە گوتاری سیاسی ئیسلامیدا دەبێت خەڵکی فیری ئەو بکرێن کە ئامانجیان دەسەڵات و حوکومەت نیە ، بەڵکو ئامانجی ئەم خەڵکە قیامەتە چونە بۆ بەهەشت!..
لێرەوە ڕەخنەیەك خۆی زیت دەکاتەوە لە هەموو ئیسلامیەکان دەڵێت: گوتاری سیاسی ئێوە تەنها بۆ دەسەڵاتە، هەرچەندە گەیشتن بە دەسەڵات ئەرکێکی پیرۆزە، بەڵام پیرۆزیەکەی لەوەدایە لە رێگای دەسەڵاتەوە خەڵکی ناو دەوڵەتەکەت بەروە بەهەشت بەری، نەك رەفاهیەت، چونکە ئیسلام بەدوای رەفاهیەت و طەرفدا ناگەرێت، بەڵکو بەدوای سەعادەت واتا خۆشی دڵ و دەرون و جوانی کۆمەڵگا دەگەرێت، هەرچەندە من ووشەیەکم دەست نەکەوت لە زمانی کوردیدا جیاوازی لە نێوان (طەرەف)(طرف) و (سەعادەت)(سعادە) بکات.
لێرەوە دەمەوێت ئەوە بە خوێنەر بڵێم: کە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی بە قسە نابێت،بەڵکو پێویستی بەو گوتاری سیاسیە ئیسلامیە کە پەیوەستت دەکاتەوە بە خوای گەورەو لەسەر رێبازی پێغەمبەر(صلی للە علیەوسلم) تاخۆشنودی دنیا قیامەتت بۆ دەسەتەبەر بکات، هەرکات ئەم بیرە لە مێشکی موسڵماندا روا، ئەوکات ئاسانە گەیشتن بەدەسەڵات و بەروە سەرکەوتن تەمکینن هەنگاو بنێن.
گووتاری سیاسی ئیسلامی چیە ؟
بریتی یە لە ئازادکردنی مرۆڤ لەو هەموو کۆت و پەیوەندانەی کەبۆی دائەنرێت لە هەموو ڕەهەندەکانی ژیان ، واتە لە ڕووی ئابووری ، ڕامیاری ، فیکری ، لە هەموو فەرهەنگەکانی دیکە کە هەن لە ژیاندا، مرۆڤ تیایدا ئازادبێ وە وازلە بەندایەتی هەمووشتێك بهێنێ تا کەسێکی یەکتاپەرستی لێدەربچێت، ئەمەش پرۆژەی گووتاری سیاسی ئیسلامیە کەدەکەوێتە بەردەم خەڵکی، بەواتەیەکیت ( تەنها بەندایەتی بۆ خوای تاك وتەنها بێت، و پەیوەست بێت بە شەرحی خواو پێغەمبەرەکەیەوە صلی اللە علیەوسلم ) .
بۆیە کاتێك پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام) وویستی تەشریف بەرێت بۆ (عێراق ) بۆ ناو (بەنی شیبان) یەکەم گوتاری سیاسی پێغەمبەری خۆی ئاشکرا کرد ( مثنی کوڕی حارث شیبانی) خوێندنەوەی بۆ گوتاری سیاسی پێغەمبەر بریتی بوو لەوەی وەڵامی داوە : (وإني أرى أن هذا الأمر مما تكرهه الملوك. أي أن هذا الإسلام الذي يعبد الناس جميعًا لإله واحد، وينزع الحاكمية من أيدي الملوك ويعطيها لله الواحد الأحد، هذا أمر تكرهه الملوك، إلا من رحم اللهُ. وصدق ) . واتە: (ئەمەی کە تۆ هێناوتە ئەی محمد هەرچی مەلیکەکانە ڕقیان لێیە، بە هۆکاری ئەوەی ئەم ئاینە تەنها سەر بۆ یەك خوا نەوی دەکات سەر بۆ کەسی تر نەوەی ناکات ) .
گوتاری سیاسیەکەی پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام ) مەبەستی ئەوە بوو لەمەودوا مرۆڤەکان ئازادن بەندایەتی بۆ مرۆڤەکان ناکەن و دەبنە بەندەی خوای موتەعال.
پاشان زۆر گرنگە کەسێك کە وەکو سەرۆکەکە ئێمەیە خۆی ئەکات بەخاوەنی بنەماڵەیەکی کیسرا ئاسا ، بەهەڵبژاردنی دەنگی خەڵکێكی تر بەرزبوەتەوە و گوایە دەنگی زۆرینەی بەدەست هێناوە ، ئەمەش لای هەمووان زانراوە خوای گەورە باسی زۆرینە دەکات بە ( بە سەرلێشێوا ) باسیان لێوە دەکات ، مەنهەجی دیموکراسی لەناو ئیسلامدا بەمنهەجی (سەرلێشێواوی گومڕایە ئەگەر لەسەر ڕای زۆرینەی خەڵکی بێت) خوای گەورە ئاماژە بەوە دەکات لە قورئاندا.. دەفەرومێت ( وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللّهِ إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَخْرُصُونَ ) .
خۆ ئهگهر فهرمانبهردارو ملکهچی زۆربهی خهڵکی سهر زهوی بیت ئهوه له ڕێبازی خوا وێڵت دهکهن (چونکه زۆربهی ئهو خهڵکه) ههر شوێنی گومان دهکهون و(بهشتی پڕوپووچ بڕوا دهکهن)، ئهوانه ههر درۆو نادروستی ههڵدهبهستن. واللە اعلم .
چونکە بەگشتی خەڵك دوای سیاسەتی کەسانێک دەکەون کە بەروە شەهەوت بیانبات، پاشان ئەو کەسانە چەواشەیان دەکەن، بۆیە خوای موتەعال دەفەرموێت ) قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِكِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾…
واتە : ( ئەی محمد ) صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار بڵێ پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خەڵکی، پادشای خەڵکی ، بەخوای خەڵکی .. .
ئەم شەڕەی کە لە ئەم ئیسلامە هاتوەتە خوارێ گوتاری سیاسیەکەی بەرامبەر هەموو مەلیك و دەسەڵاتدارەکانە کەئەیانەوێ خەڵکێك پێ بگەیەنن و عیبادەتی ئەوان نەکەن، بۆیە ( عمر کوڕی خطاب ) خوا لێ ی ڕازی بێت ، لەباسی گوتاری سیاسی دەسەڵاتی خیلافەتی خۆیدا ئەیەوێ بیگەیەبێ بە ( عەمری کوڕی عاص ) لە میسر کە گوتاری سیاسی لەدەوڵەتی ئیسلامیدا ئەوەیە دەڵێ( منذ متی استبعدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احرارا) چۆن ئێوە خەڵکانێك بکەن بە کۆیلە بەندەی خۆتان لەکاتێکدا منداڵ لە دایکیانەوە بە ئازادی لە دایك دەبن.
سەیری ئەم گوتارە سیاسیە جوانانە بکەن کە ئیسلام بەکاریان دەهێنێ بەرامبەر هەموو جیهان ، لە سەدەی ڕابوردا لە دەستوری ئەمریکادا نوسراوە مرۆڤ بەئازادی لەدایك بووە.
لێرەدا ووتەیەکی (ربیعە کوڕی عامر )کە چوو لەگەڵ ( ڕۆستەما ( کەوتنە قسەکردن ووتیان دەزانین کە دەوڵەتی ئیسلامیان هەیە ، بەڵام گوتاری سیاسی ئیسلام چ چیە؟
لقد ابتعثنا الله لنخرج العباد من عبادة العباد إلى عبادة رب العباد، ومن جوْر الأديان إلى عدل الإسلام، ومن ضيق الدنيا إلى سَعة الدنيا والآخرة
بەم شێوە باسی گوتاری سیاسی دەکات دەفەرموێت: خوای گەورە ناردوینی بۆ ئەوەی خەڵکی لە کۆیلایەتی خەڵکی ترەوە(دەسەڵاتداران) دەربهێنین بۆ بەندایەتی خوای موتەعال لە زەبرو زەنگی ئاینەکانی دەستکردی مرۆڤ بۆ داد پەروەری ئیسلام، لە بچوکی ئەم دنیا بەوە دید فروانیو بەروە ژیانێکی خۆشی ئەم دنیاو پاشان رۆژی دوای.
ڕۆستەم یەکێکە لەوکەسانەی کە سیستەم و دەسەڵاتێکی کیسرای دروست کردووە کە پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) ئەفەرموێت پێشتر ئومەتەکەتان لەژێر سایەی فارس و ڕۆما بوو، کەئەمەش فەرمودەی پێغەمبەر بووە لە صحیحی بخاریدا هاتووە.
لەبەرئەوەی شوێن کەوتووی ئەوان بون گوتاری سیاسی وائەکات دەسەڵاتدار دروست بکات، دەسەڵاتداریش لەدەسەڵاتەکەی خۆی بەرزبوەوەو زیادەرەوی کرد دەبێتە فرعون ، پاشان داوای خوایەتی دەکات ئەمەش قوناغێکە.. دەبێت هەموو دەسەڵاتێکی بێ دین پێیدا تێپەڕێت.
سیستەمی فرعونیەتی هەر ماون کاتێك کە ژیاری فیرعەونەکان هەبوون خەڵکانێك پێیان وایە کە سیدنا موسا(علیەالسلام) داوای چاکسازی کرد وەك ئۆپۆزیسۆن ،پاشان بە ووتەی ئەو نەکراو دژایەتی کرا و فرعەونی تیا نوقمی ئاو بوو.. ئیتر فرعون نەما! بەڵام لەڕاستیدا ماوە پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام ) ئەفەرموێ ( فرعونی ئەم ئومەتە، لەکاتی کوشتنی ئەبو جهل دا ئەفەرموێ ئەبو جەهلە ) واتە فرعونەکان بەردەوامن، هەموو گەلێك فەیرعەونی تایبەتی خۆی هەیە.
فرعونیش بەمانای زاراوەی ئیسلامی کەهاتووە ماناکەی: ئەوە دەگەیەنێت کە دەسەڵاتدارێك داوای خوایەتی بکا و خەڵك بیپەرستێ.
هەربۆیە لێرەدا گوتاری سیاسی ئیسلامی لەسەرەتاوە بۆ ئازادکردنی مرۆڤەکان ئەفەرموێت ( لیخرج العباد من العبادة العباد الی العبادة ربە العباد ومن جور الادیان الی عدل الاسلام) .
واتە: هاتووین خەڵکی دەربکەینە دەرەوە لە بەندەی بەندەکان.
گوتاری ئاینی شیاوە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
گوتاری سیاسی ئاینی ئەم ناوە هەرچەندە هەندێك زانا نایانەوێ ناوی بنێین گوتاری سیاسی ئاینی، دەڵێن گوتاری سوڵتانی ئیسلامی واتە گوتاری شێوەی دەسەڵاتی خەلیفە لە خیلافەتی ئیسلامی، بەڵام جوانترو شیاوتر ئەوەیە کە ئێستا مفهومەکە گشتی بۆئەوەی خەڵکی بە گشتی لەهەموو ئەدەبیاتەکان لێی تێدەگەن گوتاری سیاسی ئیسلامی بەکاربهێنین ئەگەر ناوی گوتاری ئاینی بێت دەبێت پێناسەی ئاینیش بکەین..
جۆری ئاین بۆ نموونە / پەرستشی بت نابێتە دین، چونکە شتێکە خەڵك دای ئەتاشێ شوێن کەوتنی ئەفکار نابێتە ئاین ، پەرستش بەومانایەی خەڵکێك ئەیناسێ و ئەیزانێ وەکو دینی ئیسلامی…بەڵام مفهومی دین بەگشتی هەرشتێك کە پەرستشی تیاکرد ، هەرشتێك خۆشەویستی لە خۆشەویستی خوای موتەعال زیاتر بوو پەنا بەخوای گەورە ئەمە دەبێتە دین.
بۆیە پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) کاتێك کە قورەیشەکان دێن بۆلای پێی دەڵێن تۆ ساڵێك خواکەی ئیمە بپەرستە و ئێمەش ساڵێك خواکەی تۆ دەپەرستین کەخوای گەورە دەفەرموێ(لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ )
واتە : کەواتە دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم.
خۆ ئاینی ئەوان ئەوە نیە ئیعترافی پێ بکرێ، بەڵام هەرشتێك پەرستراوی تیا بوو خۆشەویستیەکەی چووە پەنای خۆشەویستی خوای موتەعالەوە ئەوا بەدین حساب دەکرێ و مرۆڤەکان لە ئیسلام دەچنە دەرەوە دەچنە خانەیەکی دیکەوە کە خانەی پەرستشی شتێکی کەیە.
قۆناغی گوتاری سیاسی ئیسلامی بەسێ قۆناغدا تێ دەپەڕێت ئەویش بریتی یە لە :
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١/ گوتاری سیاسی قورئانی
٢/ گوتاری سیاسی پێغەمبەری نازدار ( علیە الصلاة والسلام )
٣/ گوتاری سیاسی خەلیفەکانی ڕاشدین.
سەرەتایی دەست پێکی گوتاری سیاسی لە ڕۆژ ئاوا
گوتاری سیاسی لە کۆندا بەشێوەیەك بووە کە خەڵکێکی دەرەبەگ دروستی کردووە ، خەڵکێکی مەسیحی لە ئەورپادا وای لێکرد کە زوڵم و زۆرداری دروست بکا، لەپاشاندا گوتاری سیاسی هاتە ناو سیستەمی فەرمانڕەوای بۆ فرنسا، لە فرنسا بەخەڵکیان ووت لەمەولا… گەل فەرمانڕەوای دەکات عەلمانی دێتە سەردەسەڵات..
دەسەڵاتی زۆرداری ئیستبدادی زۆرلێکراو و ناڕەحەتی کڵێسا نامێنێت.. بەگوتاریکی سیاسی هاتنە پێشەوە و گۆڕانکاری کرا لەکۆمەڵگادا ئەو شۆڕشە گەورەیەکرا لە مێژووی دنیادا.
دەبێ بزانین گۆڕانکاریە ڕاستە بۆ ئازادی مرۆڤەکانە، بەڵام ئەم ئازادی مرۆڤانە لە کوێ سەرچاوە دەگرێ مەرج نیە هەموو گوتارێکی سیاسی بۆ ئازادی هەوڵ بدات هەندێك گوتاری سیاسی بۆ خۆی دەبێتە دیکتاتۆر بەسەر مرۆڤەکانەوە، بۆ نموونە / دەوڵەتی قەیسەر روسی کە پێشتر دەوڵەتی شوعی دامەزراند بەگوتارێکی سیاسی نوێ ی تر هاتە پێشەوەو توانی گۆڕانکاری بکات لەکۆمەڵگادا ، شای ئێران کاتێك هاتە سەر دەسەڵات بە گوتاریکی سیاسیەوە هاتە سەر دەسەڵات ، ئەم گوتارە سیاسیە وای کرد کۆمەڵگاکە بگۆڕێ.. بەڵام بۆ دیکاتۆری ، کەواتە گوتاری سیاسی گۆڕانکاری دەکات لەهەموو ڕەهەنددەکانی ژیاندا ، گرنگە هەموو کەس درکی پێ بکات کە گۆڕانە لە (پەروەردەکردندا ، ئابوری ووڵاتدا، سیاسەتی ووڵات ، فکری خەڵكدا، دەسەڵاتی دەسەڵاتداران، شێوازی گۆڕینی خودی سیاسەت لەخۆیدا …) هتد
بەم چەمکانە دەوترێ گوتاری سیاسی بۆ گۆڕانکاریە ، ئەم گوتاری سیاسیە قیادی و ڕێبەری ئەو خەڵکە دەکات، هەتا لە کۆنیشدا پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) کە ئەفەرموێ بە کۆمەڵگە و هاوەڵە بەڕێزەکانی خۆی ( ئێوە پێشتر شوێن کەوتووی فرس و ڕۆم بوون ) ، لەبەرئەوەی ئەوان خاوەنی گوتاری سیاسی بوون ، عەرەب بۆ خۆی خاوەنی هیچ گوتارێکی سیاسی نەبووە گوێ یان نەداوە بە هیچ شتێك پاش ئەوە پەرتەوازە بوون و قۆناغی سەردەمی جاهلی دروست کرد.
زەمەنی جاهیلی قۆناغێك نیە لە قۆناغی مێژوو کۆتایی پێ هاتبێ ، ئەم زەمەنی جاهیلە هەمیشە دووبارە ئەبێتەوە، لەم زەمەنەشا هەیە واتە زەمەنی جاهلی کەباسی لێوە دەکرێ قۆناغێك نیە لە قۆناغی مێژوو، بەڵکو زەمەنێکە لەگەڵ هەرکەسێك لە جاهیلیەتی سەردەما ژیا هەرکەسێك شوێن کەوتووی قورئان و سونەت نەبوو، بەدیدو تێڕوانینی ئیسلامی جاهیلە بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و لەچوارچێوەی جهالەتدا ئاماژەی بۆ دەکرێ.
دەشێت خاوەن بڕوانامەی دکتورابێت،بەڵام هەر جاهیلە، بڕوای نەبی بەئاینی ئیسلام لە چوارچێوەی جاهیلیەتەکەیا ئەمێنێتەوە، چونکە هێشتا لەچوارچێوەی وەرنەگرتنی ئاینی ئیسلامدا ماوەتەوە کە هاتنی قۆناغی پێش ئیسلام وەك ئاماژەم پێدا سەردەمی جاهیلی ناوزەد کراوە.
ئیتر ئەو ململانێیە گەورەیەی تر کە خوای گەورە هەیەتی لەگەڵ هەموو مەلیك و دەسەڵاتدارەکانداکە لە ڕۆژی قیامەتا خوای گەورە دەفەرموێ ( لمن الملك الیوم ؟) { يطوي الله السماوات يوم القيامة، ثم يأخذهن بيده اليمنى، ثم يقول: أنا الملك؛ أين الجبارون؟ أين المتكبرون؟ ثم يطوي الأرضين بشماله، ثم يقول: أنا الملك؛ أين الجبارون؟ أين المتكبرون؟ } لێرەدا هیچ کەس توانای وەڵامی نیە وەڵام بداتەوە ، کەواتە ئەو مەلملانییە ئالێرەوە دەست پی دەکات کەدەسەڵاتی دەسەڵاتداری فیرعەون و جەهالەت بگۆڕێ، بە گوتاری سیاسی ئیسلامی ئەم گوتارە بۆ گێڕانەوەی دەسەڵاتداریەتی خوای باڵا دەستە، واتا ماناکەی ئەوەیە بگۆڕێت بۆ دەسەڵاتێكی خوای کە ئەفەرموێت ( قول أعوذ برب الناس . ملك الناس . الە الناس ) سەیری ئەو ئایەتانە بکەن چەندەها جار دەیخوێنین ڕۆژانە ئەم سێ ئایەتە کەلە قورئاندا هاتووەتە خوارەوە.. باسی حاکمێتی خوا دەکات ، باسی دەسەڵاتی گەورەی خوا دەکات ئەگەر شیکردنەوەی بۆ بکەین ، ئەگەر خەڵکەکان وەکو خۆی لێ ی تێ بگەن و دڵیان کراوەبێ لەگەڵ مێشکیانا وە دڵیان قفڵی لێ نەدرابێ دەزانێت هەموو فەرمانی خوای گەورە لەگەڵ دەسەڵاتدارندا بۆ فەرمانڕەواییە!.
کەسێك عەرەبی باش دەزانێ چاوی باش ئایەتەکان دەبینێ، مێشکی واڵایە و تێگەیشتووە و خاوەنی بڕوانامە یە، بەڵام بەچی ئەچێ کە دڵی قفڵی لێ دراوە ، زمانی عەرەبیەکەشی باشە و پاشان خۆی بە عەقڵانی ئەزانێ ، کاتێك خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئەفەرموێ ( قل أعوذ برب الناس . ملك الناس . الە الناس…) کەواتە ململانێکە لێرەدا ئەوەیە کە تۆ موسڵمانی و گوتاری سیاسیەکەت پێش هەموو شتێك بۆ ئەوەیە کەحوکمەکە حوکمێکی ئیلاهی بێ، کە ئەوترێ حوکمی ئیلاهی خەڵك لەم ووشەیە ئەترسێ ، ترسەکە وایە کە خەڵك نابێ لەماڵی خۆی بێتە دەرێ نابێ هیچ کەس قسە بکات، بەڵام بەپێچەوانەوە دەسەڵاتەکە حوکمێکی ئیلاهی یە بەمانای ئەوەیە کە تۆ ڕزگار ئەبی، لەو هەموو کۆتو پێوەندەی کە مرۆڤ بۆ مرۆڤی دناوە. !
لێرەدا قسەکەی ( ربیع کوڕی عامر ) کە ئەفەرموێ بۆ ئەوە هاتووین (لقد ابتعثنا الله لنخرج العباد من عبادة العباد إلى عبادة رب العباد، ومن جوْر الأديان إلى عدل الإسلام، ومن ضيق الدنيا إلى سَعة الدنيا والآخرة ) ووشەی (ابتعثنا) بەکاردێنێ بەمانای هاتنی پێغەمبەرایەتیە، کە دەڵێ بۆئەوە هاتووین و نێرراوین لەلایەن پێغەمبەرەکەمانەوە ( لنخرج العباد ( بۆئەوەی ئەم بەندەو کویلەکان ئازاد بکەین لە کۆیلایەتی.
لێرەدا دێمەوە سەر ئەو قسەیەی کە پێشتر ئاماژەمان پێداوە ، ئەویش ئەوەیە کەسێك کە خۆی مرۆڤە وەکو تۆ گوێ و بیرو مێشکی هەیە توانای هەیە، ڕاستە بەگوێرەی زەمەن و ئەو دەسەڵاتەی کەهەیەتی ژیری زیادو کەم دەکات، بەڵام هەروەك تۆ وایە لە پێك هاتەی رۆح و جەستەیە، بۆچی ئەم ببێتە سەید و گەورەی تۆ ؟
لەکاتێکدا خوای گەورە ئەفەرموێ ئەمانە وەلا بنێن ( قل اعوذ برب الناس) پەنا بگرن بەخوای هەموو خەڵکی .
کەواتە بۆچی ئێمە ئەم فیرعەون و طاغوتانەمان پێ گرنگ بێت ، کە خوایەك من و( طواغیت ) و کەون و کائناتی دروست کردبێ ! دەزانێ سروشتی(فیتترەت) مرۆڤەکان چیە.. جا کە ئەو شارەزابێت لە ناخی مرۆڤەکان کەواتە ئەو خۆی خاوەنی فەرمانڕەواکردنە.
خوای گەورە خۆی نایەتە خوار لەدیوانی جمهوریدا فەرمانڕەوای بکات پەنا بەخوا ( لیس کمثل شیء ) ، هەر مرۆڤەکان فەرمانڕەوا دەبن لە چوارچێوەی دەستوری خوادا، واتا هەر فەڕمانڕەوایەکی ئیسلامی کە دەبێ دەسەڵاتی هەبێت، بەڵام دەستور و قانونێکی هەیە کە لێ ی دەرناچێت.
کاتێك ئیمامی عومەر فەرمانڕەوای دەکات ئەو فەرمانی خوا دەچسپێنێت بۆیە لە هەموو مێژوودا کە باسی عومەر دەکرێت یەکسەر دادپەروەریمان بیر دەکەوێتەوە، کاتێك ئیمامی عومەر دەڵێ ئەگەر من هەڵەم کرد ئێوەی هاوڵاتی چی دەکەن؟ ئەمە فرمانی فەرمانڕەوای خوای گەورەیە بەکاری هێناوە ، کەسێك دەڵێ من بەدار لێت دەدەم و ڕاست دەکەمەوە، ئەو ناچێ خەڵکێكی بۆ بنێرێ لەناو مەیدانی سەرای ئازادیا خەیمەکانیان بسوتێنێ.. !
کاتێك چاوی گەل بوونی هەبوو لە دەسەڵاتا هەر فەرمانڕەوا گەل و موسڵمانانە ، گەل خۆی فەرمانڕەوای دەکات، بەڵام بناغەو داڕێژەری خوای موتەعالە بە گوێرەی ئەو زانست و دەسەڵاتە مرۆڤەکان خۆیان دای دەڕێژن قوناغەکان دیاری دەکەن.
لە ئێستادا لەلای مەدخەلیەکان وادەزانن دین هەر دینەو هیچ بەشێکی تری لێ نابێتەوە و نابێ بڵێ ی فکری ئیسلامی ، گوتاری سیاسی ، حزبی ئیسلامی و سیاسەتی ئیسلامی … هتد .
لەکاتێکدا قورئان خۆی بۆ خۆی پۆلێن کراوەو جیاکراوەتەوە ، قورئان لای خوای موتەعالەوە هاتووەتە خوارەوە بووە بە چواربەش :
بەشی یەکەم / پێ ی دەوترێ پیروباوەڕ ، کەئەم بەشە ڕاستە ولە چوارچێوەی دارشتنی فیکری مرۆڤەکاندایە.
بەشی دووەم/ پێی دەوترێ یاسا (تەشریع) ، کە ئەم بەشە لە چوارچێوەی فەرمانڕەوایدا دادەرێژرێت ، خۆی دینە بەڵام دەکەوێتە چوارچێوەی قضا و یاساوە.
بەشی سێیەم / مێژوو، باسی گەلان دەکات، تاببێتە ئەزمونێك بۆ ئێستای موسڵمانان وەك مەشخەلێك داهاتوی پێ رووناك بکەنەوە ببێتە ئەزمونی سیاسی.
بەشی چوارەم / ڕەوشت بۆ ئەوەی بونیادی تاك و خێزان و کۆمەڵگا بکات بەم سێ چینە دارێژی سیستمێکی تۆکمەو ئاسنین دەبێت.
بەڵام سەرچاوی کۆکراوەی ئەم باشانە ئەبێتە چەمکێك کە ئاینی ئیسلامە..
بۆیە پێمان وایە عەلمانیەکان کە دەڵێن دین بەشێکە لە کلتور لێرەدا ئێمە پێچەوانەی ئەم قسەیە دەبینەوە، ئیمە دەڵێین تەنانەت کلتورو داب و نەریت بەشێکە لە دین ، چونکە دەزانین دین(کلتورو داب و نەریت ) دەگۆڕێ وەهەر ئەم دینە دەبێتە چاودێرێك بەسەر کلتورێکەوە.
بۆ نموونە / لە کوردستانی ئێمە لەسەردەمی زەردەشتیەکاندا ئافرەت ڕەدو کراوە لەناو ئاینی زەردەشتی باوبووە، ئەم ئاینی زەردەشتە لەناوچەکان لە کوردستان و دەوڵەتی فارس و لە ئێستاشدا باوە ، ئەبوایە ئافرەت ڕەدو بکەوتایە ئینجا قابیلی ئەوە بوو کە شوو بکات، ئەم کلتورە کە ماوەتەوەپەیوەندی بە کورد نیە، بەڵکو کلتوری ئاینی زەردەشتیە.. کاتێك ئیسلام هات ئەم کلتورەی گۆڕی و کاریگەری لەسەر ئەم کلتورە بوو ، کەواتە دین لەکلتور گەورەترە .
هەروەها قانوونێکی دیکە هەبوو کە گۆڕانکاری بەسەردا کرابوو لەناو ئاینی زەردەشتیەتدا کە ئیسلام گۆڕیویەتی و لەکلتوری کوردا نەماوە ، لەناو ئاریەکان هەبووەو لە ( ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، ئازرباینجان ، وە لە هەموو ناوچەکانی تریش ) ئەویش بریتی بووە لە قانوونی ( فیودەت ) .
قانوونی فیودەت : واتا بۆئەوەی نەسەبی ئاریای بمێنێتەوە ئەوەی کە هیتلەر باوەڕی پێ ی هەبووە کە بریتی بوو لەوەی برا ئەتوانی خوشکی خۆی مارەبکا ، دایك لە کوڕی ، باوك کچی خۆی بینێ ، ئەمەش لەسەردەمی ( یزگورد و زەردەشتیەکان ) بووە و بەلایانەوە سروشتی بووە ، هەرچەندە خۆیان ئێستا نەفی ئەوە دەکەن دەڵێن: ئەوە ئاریایەکان کردوویانە بۆئەوەی نەسەب لەناو ئاریایەکانا بمێنێتەوە ، ئەمە لای ئێمە گرنگ نیە کامیان کردبێتیان گرنگ ئەوەیە بزانین دین کلتور نیە بەڵکو کلتور بەشێکە لەدین و دەیگۆڕێ وە هەروەها کلتوری نوێیش دروست دەکات.
گوتاری سیاسی لە سیستەمی دەسەڵاتدا:
گوتاری سیاسی ئیسلامی لە سیستەمی دەسەڵاتدا.. پەیوەندی بەدەسەڵاتەوە هەیە پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) دەفەرموێ ( أوصیکم بالتقوی اللە ) لێرەدا پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) وەسیەتمان بۆ دەکات کە ئاگادارمان دەکاتەوە کە خۆتان بپارێزن بە تقوا کردنی خوای موتەعال .
بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە تەقوا ( أبو هریرە ) خوا لێ ی ڕازی بێت ، کەسیك پرسیاری لێ دەکات و پێ ی دەڵێت: تەقوا مانای چیە
ئەبو هریرە پێ ی دەفەرموێت : قەد بە جێگایەکدا و بە تولە ڕێگایەکدا ڕۆیشتووی دڕك و داڵ بێتە سەر ڕێت ؟
دەڵێ : بەڵێ.
ئەبو هریرە دەڵێ : چیت کردووە لە دڕکەکان ؟
دەڵێ : یان خۆمم لێ پاراستووە ، یان بازم داوە بەسەریدا.
ئەبو هریرە دەڵێ: ئەمە یە تەقوا.
من بۆ خۆم وەك نوسەر پێم وایە سیاسیەت حیکمەتە و تەقوایە هەردوکیان بەیەکەوە هونەری مومکینی سیاسەت دروست دەکەن، بەڵام ئیخوان پی وایە بەس حیکمەتە، سەلەفیەکان پیان وایە بەس تەقوایە، من خۆم پێچەوانی هەردووکیانم.. بە هەردوکیان ئەو چەمکە دەستە بەر دەبێت.
هەروەها لە وتاری ماڵئاوایی پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام) دەفەرموێ ( أوصیکم بتقوا اللە، والسمع والطاعة و ان تأمرعلیکم عبدا حبشیا ) کە دەڵێ عبدا حبشیا ئەمە مانای کەمی مرۆڤ نیە، بەڵکو لەناو کۆمەڵگەی ئەو دەمەی مەککەو مدینەدا عبدی حەبەشی زۆر ئاسان ئەکڕان و ئەفرۆشران و دەهێنران و دەبران لەبەر چاوی خەڵك گرنگیان نەبوو، پێغەمبەری خوا ئەمە باس دەکات چونکە کۆیلەی حەبەشی ( بیلال ) بوو کەتوانی بەپێ ی پەتی وە پێغەمبەری خوا بەرزی کردەوە بچێتە سەر کەعبە بانگی دا، هەموو گەورەی قورەیش و دەسەڵاتی قورەیش سەیری ئەو هاوەڵە بەڕێزەیان دەکرد ، بۆیان ڕوون بوەوە کە ئیسلام پلەو پایەی بەرز کردۆتەوە، بەڵام پێغەمبەری نازدار ( علیە الصلاة والسلام ) دەفەرموێ(و ان تأمرعلیکم عبدا حبشایا ) واتە تۆ گوتاری سیاسی وا دەکات لە هاوڵاتی کە گوێبیستی مل کەچی فەرمانی ئەمیرەکەی بێت، بوون بە هاوڵاتی لەم تێزەدا دەربکەوێت .
ئەگەر ئەمیرەکەت بۆ نموونە وەکو ( ئەلقەمە ) وابێ ، ( ئیمامی زەهەبی ) باسی ئەلقەمە دەکات و دەفەرموێ (کووڕ و کەچەڵ وچاوی کوێر و لووتی فش و دەستێكی گۆچ بووە ) ، کەسێك نیە لە زاناو مێژوو نوسان و ڕاڤەکاران و فەرمودەوانان کە لەم پیاوە بەڕێزە زانستیان لێ وەرنەگرتبێ.. کە لە ڕووخساردا چەندە ناشرین بووە ، لە کاتێکدا ئامادەکاری شۆڕش بووە و تابعی پێغەمبەر( علیە الصلاة والسلام ) بووە.
یاخود پیاوێکی وەکو ( عطا کوڕی رباح ) یەکێكە لەو بەندە بەڕێزانە کە حەبەشی یە ، هەروەها ( معاویە کوڕی ئەبوسفیان ) و ( عبداللە کوڕی مروان…هتد) کە لە خزمەت ئەم پیاوە بەڕێزانەدابوون . پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام )ئەوەشمان پی دەڵێ : کە دەم و چاوی خەڵکیتان لا گرنگ نەبێ بەڵکو ناخی مرۆڤەکان، کەئەمە گوتاری سیاسیەکە لێرەدا دەرئەکەوێ. ئالێرەدا پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام )ئەفەرموێت ( گوێڕایەڵی هەبێ بۆ سەرکردەکانتان..
لێرەداپێویستە روونکردنەوەیەك بدەم… من وەك مەدخلیە سەرلێشواوەکان ناڵێم سەرکردە عەلمانیەکان وەك مسعود بەرزانی جەلال تاڵەبانی، ئەمانە بەهیچ شێوەیەك سەرکردەی موسڵمانان نین، بەڵکو سەرکردەی عەلمانیەکانن گوێرایەڵی بۆ هاوشێوەی ئەم سەرکردانە بۆ موسڵمان بەهیچ شێوەیەك ناشییاوە ناگونجێت موسڵمانان پابەند بە ئیسلامەوە گوێڕایەڵیان بکات.
پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام ) دەفەرموێ ( فإنە من یعیش منکم فسیری أختلاف کثیرا ) واتە :هەر کەسێك لە ئێوە کە بژی ئەبینی جیاوازی یەك دەکەوێتە نێوان موسڵمانانەوە هەروەها دەفەرموێ ( فعلیکم بسنتی و سنة خلفاء الراشدین المهدیین تمسكوا بها عضوا علیها بالنواجذ ).
واتە : شوێن کەوتووی سونەتی من بن وەپاشان شوێن کەوتووی سونەتی خەلیفەکانی راشدین بن واتا(ئەبوبکر، عومەر، عوسمان، عەلی) و بیگرن بەدەستانەوە ئەگەر چی بەسەری پەنجەکانیشتان بێ یاخود باوەشی پێدا بکەن.
هیچ کەسێك بێجگە لە خوای موتەعال و پێغەمبەری ئازیزمان ( علیە الصلاة والسلام ) ناتوانێ بەندایەتی بۆ ئەم خەڵکە دابین بکات، کاتێك هاوەڵێکی پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) کارێکی ئەنجام دابێ دەبێت پێغەمبەری خوا ڕزامەندی لەسەر بووبێ ئەوکاتە دەبێتە بەندایەتی، هەموو دەزانین بەندایەتی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە دیارە هیچی شاراوەی تێدانیە خەڵکێکی تایبەت پەی پێ بەرێت هەمووی ئاشکرایە وەك رۆژی درخشان .
لەفەرمودەیەکدا هاتوە عن العرباض بن سارية رضي الله عنه قال : وعظنا رسول الله صلى الله عليه وسلم موعظة ، وجلت منها القلوب ، وذرفت منها العيون ، فقلنا : يا رسول الله ، كأنها موعظة مودع ، فأوصنا ، قال : ( أوصيكم بتقوى الله ، والسمع والطاعة ، وإن تأمر عليكم عبد ، فإنه من يعش منكم بعدي فسيرى اختلافا كثيرا ، فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين ، عضوا عليها بالنواجذ ، وإياكم ومحدثات الأمور ، فإن كل بدعة ضلالة ) مەبەستی چیە ؟
ئەو ڕۆژو گرتنەی کە ئێمە دەیگرین ، هەر هەمان ڕۆژووە کە ئیمامی ئەبو بکر و ئیمامی عومەر گرتوویانە لەوانەوە بۆمان ماوەتەوە پێغەمبەری خوا ئەوانی فێر کردووە، کەواتە ئێمەو هاوەڵەکانی خەلیفەکانی ڕاشدین هەر لە سەروەرمانەوە وەریانگرتوە(صلی للە علیە وسلم)، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەویە خەلیفەکان ڕاشدین چیان هەیە کە بتوانین ئێمە سونەتەکان یان چیان هێناوە لە خۆیانەوە تا ئێمە موسڵمان دووبارەی بکەینەوە ؟
ئەوان شتێکی داهێنراویان نەهێناوە، سوننەت شتێکە دەبێ دووبارە بکرێتەوە ، پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام )هیچ شتێك نەماوە نەیکا، ئەوانیش لەسەر ڕێبازو سونەتی پێغەمبەر ڕۆیشتوون سونەتەکانی سەروەرمان دەکەن،دەزانن کە داهێنراو لە ئاگردایە.
لە فەرموودەیەکی تردا هاتوە دەفەرموێت حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ مَهْدِيٍّ حَدَّثَنَا مُعَاوِيَةُ يَعْنِي ابْنَ صَالِحٍ عَنْ ضَمْرَةَ بْنِ حَبِيبٍ عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَمْرٍو السُّلَمِيِّ أَنَّهُ سَمِعَ الْعِرْبَاضَ بْنَ سَارِيَةَ قَالَ وَعَظَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَوْعِظَةً ذَرَفَتْ مِنْهَا الْعُيُونُ وَوَجِلَتْ مِنْهَا الْقُلُوبُ قُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ هَذِهِ لَمَوْعِظَةُ مُوَدِّعٍ فَمَاذَا تَعْهَدُ إِلَيْنَا قَالَ قَدْ تَرَكْتُكُمْ عَلَى الْبَيْضَاءِ لَيْلُهَا كَنَهَارِهَا لَا يَزِيغُ عَنْهَا بَعْدِي إِلَّا هَالِكٌ وَمَنْ يَعِشْ مِنْكُمْ فَسَيَرَى اخْتِلَافًا كَثِيرًا فَعَلَيْكُمْ بِمَا عَرَفْتُمْ مِنْ سُنَّتِي وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهْدِيِّينَ وَعَلَيْكُمْ بِالطَّاعَةِ وَإِنْ عَبْدًا حَبَشِيًّا عَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ فَإِنَّمَا الْمُؤْمِنُ كَالْجَمَلِ الْأَنِفِ حَيْثُمَا انْقِيدَ انْقَاد ) .
هەروەها خوای گەورەش ئەفەرموێت (الیوم أکملت لکم دینکم و أتممت علیکم بنعمتی ورضیت اسلام دینا ) . کەواتە دین تەواوبووە بەبێ هیچ کەموکوڕیەك ، هەرکەسێك شتێك لەدیندا زیادبکات ئەوەدەگەیەنێت کە دین کەموکورتی هەبووە ئەوکەسە خۆی تەواوی دەکات، یاخود دەمدرێژی ئەوەدەکات کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دینی بەتەواوی نەگەیاندوەو ئەوەی کە ئەودەیکات ئەوەش دینەو پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم شاردۆتیەوە، والعیاذ باللە ، کەئەم شتە درۆو بوهتانەو دین بەتەواوی دابەزیوە و پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم بەباشترین شێوە گەیاندویەتی و هیچ کەموکوڕیەکی تیادانیە .
لەم حدیثەدا کە ئەفەرموێ (خلفاء الراشدین ) مەبەستی چیە ؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
واتە لە بابی خیلافەت و ئیمامەتی_ دەسەڵاتدارێتی_ ئەواندا هەر کەسێك دەسەڵات و خیلافەتی موسڵمانانی گرتە دەست سیستەمی خیلافەتی تێك داو لەسەر سیستمی سونەتی پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) سیستەمی دەسەڵاتی خەلیفەکان ڕاشدین نەڕۆیشت، ئەوە بیدعەی دروستکردوەو لای داوە.
کەواتە لێرە تەنها باسە لەسەر فەرمانڕەوای سیستەم حوکمڕانیە هیچ شتێکی تر ناگرێتەوە چونکە هەموو بەندایەتی خوا پاشان پێغمەبەری خوا دەستنیشانیان کردوە..
ئەفەرموێ ( وعلیکم بالطاعة ) وەدەبێ گوێڕایەڵی ئەوان بکەن بەڵام بەمەرجێك کە لێرەدا مەرجی داناوە، پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ( تەواوی دەکات ، بەڵام ئەم فەرمودانە لەناو ئومەتی ئیسلامیدا پارچە پارچە کراوە ، ئەگەر خەڵکێك شارەزایی لە زانستی فەرمودەوانی و نەبێ و نەیانداتەوە دەم یەکتری وە لەژیانی موعەطەری پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام) شارەزا نەبێ ئەفەوتێ! ناکرێ کەسێك بێت و بە ئارەزووی خۆی تەفسیر بکات، پێویستە وەك خۆی بخرێتە ڕوو کە چون ڕاڤەکەران کردویانە.
ئەگەر سەرنجێك بدەین کە چۆن پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام) ئەم گوتارە سیاسیە دەگەیەنێت بە ئوممەتی ئیسلامی، لە کاتێکدا کە سیستەمی خیلافەت ئەو سیستەمەیە کە خەڵك هەڵی بژاردووە، خەلیفە بەدەنگی خەڵك دێتە سەر حوکم، هەربۆیە هەموو کاروباری موسڵمان لە مزگەوت دەخرایە روو بە ئاشکرا گفتوگۆی لەسەر ئەکرا، خەڵك بە هەموو چین و توێژەکانیەوە بەدەسەڵاتدار و بێ دەسەڵات پێکەوە شان بەشانی یەك کێشەکانی سیاسەتی دەوڵەتیان باس دەکرد وە لەبەرامبەریشدا گوتاری سیاسی دەوڵەت پێشکەش دەکرا،پاشان خەلیفە ڕاپرسی بە شورا دەکردو پاشتر هەر بڕیارێکی پێباشبوایە ئەوەی هەڵدەبژاردو دەیکرد بە بڕیاری خۆی، کەواتە دەوڵەتەکە دەوڵەتێکی جەماوەری و دەوڵەتی چاوی گەل بووە ،لێرەشدا هەروەکو پێشتر ئاماژەم پێدا پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام )ئەفەرموێ شوێن پێغەمبەری خوا و سونەتی خەلیفەکانی ڕاشدین مەهدیین بکەون گوێڕایەڵیان بکەن، هەروەها ئەفەرموێ (تکونوا النبوة فیکم ماشااللە أن تکون ) واتە لەناو ئێوەدا پێغەمبەرایەتی دەستی پێکردوەو بەردەوامە هەتا وویستی خوای لەسەربێ پاشان نامێنێت و خوای تاك وتەنها هەڵیدەگرێت لەناوتاندا، ( ثم تکونوا خلافة علی منهاج النبوة ) خیلافەتێك دەست پێ دەکات لەسەر منهجی پێغەمبەرێتی ( فتکون ماشاأللە أن تکون ) هەتا وویستی خوای گەورەی لەسەربێت بەردەوام دەبێت تیاتاندا، هەموو دەزانین پێنج خەلیفەی ڕاشدین هەبوو لەوانە ( أبوبکر ، عومەر ، عثمان ، علی ، حسن ) رەزای خوای لەسەر هەموویان بێت دوا بەدوای یەك هاتوون .
پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا هەر ئەمانە خلیفەی ڕاشدین بوون ؟ کەئەمەش ئەو سیستمەیە کە پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام ) باسی لێوە دەکات ، بەدەیان خەلیفە هاتونەتە سەر فەرمانڕەوای وەکو ( عمر کوڕی عبدالعزیز، یوسف کوڕی تاشفین، عبدالرحمن کوڕی معاویە، صلاح الدین أیوبی، مەمدوحی کوری تونتکین ،…هتد ) هەموو ئەمانە خیلافەتەکەیان لەسەر خەلافەتی ڕاشدین بوو ئەگەر چی ئەمیر بوون چونکە لەسەر دادپەروەری و ڕاستگۆیی بوون ، بەڵام دوای ئەوە پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) سیستمێکی کە.. دەست نیشان ئەکات ئەفەرموێ ) ثم یرفعها اذا شان ان یرفعها ثم تکونوا ملكا عاضا ) ئەم دەسەڵاتە لەدوایی ئەم خیلافەتەوە بە پاشکۆی (ویراسەت) واتە بۆماوەیی دێت لە کوڕو باوکەوە دەمێنێتەوە.
ئەمەش سیستمێکی دیکەیە کە دێتە پێشەوە ( فتکون ماشا اللە أن تکون، ثم یرفعها اذا شاء یرفعها… ) ئەمەش بەردەوام دەبێ لەناو دەسەڵات وسیستەمی ئیسلامیدا هەتا وویستی خوای گەورەی لەسەرە و پاشان بە وویستی خوای گەورەش نامێنێ ، پاشان دەفەرموێت (ثم تکون ملكا جبریة، فتکون ماشا اللە أن تکون، ثم یرفعها اذا شاء یرفعها…) پاشان دەسەڵاتێکی زۆردار دێت(دیکتاتۆری) و نامێنێ وە پاشان دەفەرموێت ( ثم تکون خلافە علی منهاج النبوة) وە پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) هەموویمان بۆ ئاشکرا دەکات و بۆمان ڕوون دەکاتەوە و وەکو نموونە باسمان بۆ دەکات، کەدوای هەموو ئەم فەرمانڕەوایانە دەسەڵاتی سیستمی ئیسلام لەسەر مەنهەجی پێغەمبەریەتی دەگەرێتەوە..
هەروەها دەفەرموێ ( أول من یغیر سنتی رجل من بني أمیە( کەسێك کە سونەتی من ئەگۆڕێ لە بەنی ئومەیەیە ، لێرەدا دەگەڕێینەوە بۆ فەرمودەکە کەباسی سیستەم و دەسەڵات دەکات ئەویش باسی دەسەڵاتی سیاسی و گوتاری سیاسیە ، ئەفەرموێ دوای خیلافەتی ڕاشدین دەیان پیاوی تر دوایی ئەو خەلیفانە دەڕۆن ، دوایی ئەوە هەرکەسێك سیستمی بەنی ئومەیە ( معاویە کوڕی ئەبو سفیان ) ڕەزامەندی خوای لێ بێت سیستمەکە دەگۆڕێ، ئەو سیستمە دەبێ شورابێ دەبێ لەدەسەڵات بێ و گەل هەڵیبژێرێ، گەل ئەو کەسە یاخود ئەو خەلیفەیە هەڵبژێرێ، بەڵام سیستمەکە دەگرێکوڕەکەی خۆی دەکات بە جێنیشینی خۆی .
بەنی ئومەیە ئەمیان تێك داو کە معاویە کوڕی ئەبو سفیانە، ( حەسەنی کوڕی علی کوڕی ئەبو طالیب ) رەزامەنی خوای لێ بێت، کچەزای پێغەمبەر ) علیە الصلاة والسلام ) ئەهلی کیسائن دەبێ ئەهلی سنە و جماعە خۆش بوێ ، خۆشەویستی ئەم کوڕەی کە کچەزای پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام ) لە دڵ و دەروونی ئێمە دا خۆشەویستەو گەورەی شەهیدانی گەنجانی بەهەشتن..
ئەم پیاوە بەڕێزە خیلافەتەکەی بۆ چۆڵ دەکات بەمەرجێك خیلافەتی ئیسلامی ئەبێ بە شورابێ، بەڵام ئەوەی کە شوراکە دەگۆڕێ ( معاویە کوڕی ئەبوسفیانە ) ئەیدا بە کوڕەکەی، ئەم سیستەمی دەسەڵاتە ئەگۆڕی فەرمانڕەوای بۆماوەی دێنێتە ئاراوە ، (یزید)یش حوکمی خوای نەگۆڕیوە بەڵکو سیستمی دەسەڵاتی گۆڕیوە و سیستەمەکە ئەبوایە بە شورابوایە نەك بۆ باوك و کوڕ بمێنێتەوە، ئەم سونەتەش ( معاویە کوڕی ئەبوسفیان )دایناوە وسیستمەکە دەگۆڕێ ئەیکا بە سستمی بۆماوەیی ، ئینجا پێغەمبەر ) علیە الصلاة والسلام ) دەفەرموێ ( علیکم بسنتي وسنة خلفاء الراشدین … ) سیستمەکە بگەڕێننەوە هەرکاتێك تێکیاندا و لەسونەتەکەی من لایاندا .
پێم باشە نموونەیەك باس بکەم :پەڕلەمان لە بنەڕەتدا لە یۆنان سەرچاوەی گرتووە، هەرچەندە پەڕلەمان ئالیەتێکە بۆ ئیش کردن ، بەڵام کاتێك کەسێك دەڵێ پەڕلەمان دائەنێم ، لە بنەڕەتدا کاری ئیسلامی نیە ،گرنگە ئیسلامیەکان گوتاری سیاسیان هەبێ خۆیان خاوەنی شتێکن لەدەسەڵاتدا هەروەكو چۆن خاوەنی پەروەردەو سیستەمی ئابوورین کە لە سیستەمی ئابووریدا ڕیبا حەرامە ئا ئەمەیە گوتاری سیاسی ئەوانە ، هەروەها لە کۆمەڵایەتی و گشت فەرهەنگەکانی دیکەدا، ئیسلام خاوەنی گوتاری سیاسی خۆیەتی.
کەواتە گوتاری سیاسیە ئیسلامیەکە بۆ گەڕانەوەیە بۆ سەر سیستمی دەوڵەتی پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) و سیستمی خەلیفەی ڕاشدین کە پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) دایمەزراندوە .
چونکە کە دەوترێ سیستمی پێغەمبەرایەتی کە پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) کە کۆتا پێغەمبەرە ، بەڵام سیستمی خیلافەتەکە کە دایئەمەزرێنێ ئەشێت هەموو تاکێك لەناو ئەم ئوممەی ئیسلامیە بەشدار بێت و وە خۆشی هەڵبژێرێت بۆ خەلیفە بە گوێرەی ئەو مەرجانەی کە ئەبێت ببێتە خەلیفە.
هەربۆیە پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) ئەفەرموێ دەست بگرن بە سیستەمی خەلیفەکانی ڕاشدینەوە لە بابی سیاسەتدا.چونکە باسی خەلیفەی موسڵمانان لە بابی سیاسەتدایە.
( حاکم مطیری ) ئەم پیاوە بەرێزە لە کتێبێکدا بەناوی ( حریة الانسان ) کە دکتورای لەسەر وەرگرتووە شیکاری بۆ ئەم مەسەلەیە کردووە…
ئەم ئیسلامە هیچ شاراوەیەکی تێدانیە(باطنی) نیە کە پێغەمبەر )علیە الصلاة والسلام ) دەفەرموێ: ئەم دینەم هێناوە شەوە زەنگەکەی وەك ڕۆژی ڕووناکە .
هەروەها پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) کە باسی کاروباری سیاسەت دەکات قورئان هاتووە بۆ ئەوەی و دادپەروەری بسەپێنێت ، دەفەرموێت : ئێوە شوێن کەوتوانی کێ بوون قیصر و کیسراکان ؟ سونەنی ئەوان کۆتایی پێهات ئیسلام هات خاوەنی گوتاری سیاسی خۆی بوو.
لە فەرمودەی پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) دەفەرموێت :( لتبعن سنن من کان قبلکم…) قد قال النبي عليه الصلاة والسلام : لتتبعن سَنن من كان قبلكم حذو القذة بالقذة حتى لو دخلوا جحر ضبّلدخلتموه، قالوا: يا رسول الله اليهود والنصارى ؟ قال: فمن"، وفي لفظ آخر: " لتأخذن أمتي مأخذ الأمم قبلها شبراً بشبر وذراعاً بذراع، قالوا: يا رسول الله فارس والروم ؟ قال: فمن ؟. واتە :دەکەونە شوێن سوننەتەکانی ئومەتەکانی پێش خۆتان .....
ئەوانیش لەوەڵامدا ووتیان ئایا مەبەستت : لە یەهود ونەصارایە ، لەڕیوایەتەکیتردا هاتوە دەپرسن ئایە مەبەستت ( فارس وروم )ە ؟
فەرموی : بەڵێ .
وە لە ڕیوایەتێکی تردا ابن حجر باسی دەکات دەفەرموێت (حیث قال فرس و روم کان هناك قرینە تتعلق بااحکم بین الرعیە ) هەروەها حاکم مطیری لە کتێبە نایابەکەی هێناویەتی دەڵێت:(فکما بعث النبی صلی للە علیە وسلم لهدم سنن الحبار والرهبان وإبطال ربوبیتهم الزائفە وعبودیة الناس لهم وطاعتهم فی امر الدین، کذلك بعث صلی للە علیە وسلم لهدم سنن الآکاسرة والقیاصرة الجائرە وإبطال عوبدیە الناس لهم وطاعتهم في امر الدنیا( پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) هاتووە بۆ نەهێشتنی سیستەمی روهبان و ئەحبار کە لە شرحی ئەو ڕیوایەتەدا کە دەفەرموێت ئێوە شوێن کەوتووی یهود و نصاری بوون بۆ هەر سیستمی ئەحبار و ڕهبان و ئەوانەی ربوبیەتیان بڵاو کردەوە بەناو خەڵکدا. پاشان من لە هەمان کاتدا هاتووم بۆ لە ناو بردنی سیستەمی کویلەکاری و دەسەڵاتی کسراو قەیسەرەکان، ئەمە شیکردنەوەی پێغەمبەرەو صلی للە علیە وسلم لەسەر ئەوەی کە دەفەرموێت علیکم ( بسنة خلفاء الراشدین …) واتا مەبستی سیستمی دەسەڵاتە و هیچی تر.
پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) ئەفەرموێت ( یکون بعد الأمراء ) واتە لە دوای پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام) ئومرائەکان دێن بەم شێوەیە شیکردوەتەوە ، کە باس لە گوتاری سیاسی دەکات.
کاتێك لە فەرمودەیەکدا یاخود ئایەتێکی قورئانیدا باس لە ئیمام دەکرێ بەمانای پێشەواو دەسەڵاتدار دێ ، ئەم ئیمامە دەبێت ئیمانداربێت یان موسڵمان بێت ، واتە کەسێك کە پێ ی ووترا ئیمام مەرجە موسڵمان بێ ، ئەمەش لە ( ئمە ) وە هاتووە بەمانای دەسەڵاتدارو پێشەوایەتی هاتووە، چونکە ئیماندار ناشێت خۆشەویستی بۆ جگە لە ئیماندار هەبێت، ئەوەش لە ئایەتی قورئاندا هاتوە کە دەفەرموێت، قال تعالی: { لَا يَتَّخِذِ الْمُؤْمِنُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَلَيْسَ مِنَ اللَّهِ فِي شَيْءٍ إِلَّا أَنْ تَتَّقُوا مِنْهُمْ تُقَاةً ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ ۗ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ } ئیماندار بۆی نیە کە کافر بە وەلی و خۆشەویستی خۆی بزانێت .....
پاشان پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) زیاتر ئاگادارمان دەکاتەوە دەفەرموێت(وإياكم ومحدثات الأمور ؛ فإن كل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة) ، لەسەردەمی پێغەمبەردا کە باسی (محدثات، یحدث، حدث ) کرابێ واتە ( المفسدون في الارض ) ئەوانەی کە خراپەکارن _ بەمانای تازەگەری و داهێنان کە لە شەرعدانەبێت ، واتە (المحدثات بمعنی الباغون علي الحق ولعدل ولخارجون علي القانون الدولە) بە کەسیك دەوترێ محدث کە طغیان ئەکات واتا دەرچوە لە ئەمری خوای گەورە ئەم ووشیە زیاتر بۆ سیستەمی دەسەڵات بەکاردێت _ دەسەڵاتیش لێرەدا یاخود لە شەرعدا بەمانای ئەو دەسەڵاتەی کە پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم باسی کردوە لەفەرمودەکەیدا کە دەفەرمێت لەسەر سوننەتی من بن و لەسەر سوننەتی خەلیفە ڕێنیشاندراوەکانبن، نەك هەموو دەسەڵاتێك بەگشتی باسبکرێت دەبێت دەسەڵاتەکان دیاری بکرێت چونکە ئێمە باسی دەسەڵاتی شەرعی دەکەین ، کاتێك دەسەڵاتەکە ناشەرۆعیبێت ئەوا گوێڕایەڵکردنیشی ناشەرعیەو ناشێت بۆ موسڵمان خۆی پابەندی دەسەڵاتێکی ناشەرعیبکات _، واز لە دادپەروەری و کاری چاکە دێنێ ، هەروەها بۆ شۆڕش بەکار هاتووە، شۆڕشیش لێرەدا بەمەبەستی ئەو شۆڕشانەی کە لە خەلافەتی ئیسلامی هەڵگەڕانەوە ، وەکو مورتەدین و باغین .
لەسەردەمی پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) هەر کەسێك فیتنەی بنایەتەوە کە هەموو دەزانین هەر گۆڕانکاری و شۆڕشیك دەکرێ لە بەرامبەریدا فتنەیەك هەیە ، بۆ نموونە / (ئیمامی حسێن ) خوا لێ ی رازی بێت کە ئەچێ بۆ کوفە ئەیەوێ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بکات لەناو خەڵکدا ، لەبەرامبەر ئەم شۆڕشەدا ئەو کەسە جاهیلەی کە خەڵکەکەی لی کۆدەکاتەوە دژی ئیمامی حسین بوون کە شۆڕشەکە دەکەنەوە ژیلەمۆ.
مەبەست لە محدث ئەو کەسانەیە کە هەمیشە فیتنە دروست دەکەن بەرامبەر ئەو کەسانەی گۆڕانکاری دەکەن ، ( خارجون عن الدولة الشرعیة ) هەر کەس لە قانوونی دولەی ئیسلامی بچوایەتە دەرەوە پێ ی ئەوترێ محدث ،بۆیە پێغەمبەر ) علیە الصلاة والسلام ) ئەفەرموێ (من أحدث فيها حدثا أو آوى محدثا فعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين ، لا يُقْبَل منه صَرْف ولا عَدْل ) واتە هەر کەسێك لە سیستەمی ئیسلامیدا بچێتە دەرەوە ئەوا لەعنەتی لێ کراوە و لەعنەتی مەلائیکەت و خەڵکی بەگشتی، الصرف : التوبة لأنه صرف النفس عن الفجور إلى البر . والعدل : الفدية من المعادلة والفداء يعادل نفسه ، والمراد من إحداث الحدث فعل ما يوجب الحد . صرف، سەرفکردن ، بەواتای تۆبەکردنی لێوەرناگیرێت چونکە سەرفکردنی تاوانە لە جێگای چاکەکردن ، والعدل ، عەدل ، بەخشین و لەبریدان لەشەرعدا کە ئیشێك بکات حەدی شەرعی بکەوێتەسەر ، وەکو دزیکردن ، لەبیدانەکەی دەست بڕینە و بەوشێوەیە .
لەشوێنی کەشدا عەرەب بەکاری هێناوەتەوە لە حدیثیکی بەنی قریضە هاتووە پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) دەفەرموێ ( لما تقتل منکم أمراءة الا واحدة کانت قد آحدث حدثا )
بۆ بەرچاوو ڕوونی خۆتان کتێبێك لە کوردستان دەرچووە بەناوی( الحریة والطوفان ) ( ئازادی و توفان ) بە کوردی ، ئەم کتێـبە ڕۆشنبیرێکی باش ئەدات بە خوێنەر نوسەرەکەی ( حاکم مطیری ) نووسیویەتیپیاوێکی بەڕیز وەریگێراوە ناوی ناسیح سەنگاویە.
پاشان پێغەمەبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) کاتێك تشریف دەبات بۆ عێراق لەگەڵ ( موثنی کوڕی حارث ) دەکەونە گفتوگۆ ، مثنی کوڕی حارث دەفەرموێ ( انا قد عاهدنا کسری علی ان لانحدث حدثا ولا نٶوي محدثا) واتا: ئێمە بەڵێن و پەیمانمان بەکیسرا داوە کە هیچ شتێك نەکەین دژبە سیاسەتەکەی ئەو هیچ کەسێکیش پەنا نەدەین کە دژی ئەو بجوڵێتەوە .
لێرەدا محدثات بدعەی داهێنراوە کەئەم سیستم و رژێم و فەرمانڕەوای دێت بەومانایەی کە ئێستا هەیە و گرنگە هەموو لایەکمان هەست بەوە بکەین کە پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) ئەفەرموێ ( من أحدث في أمرینا هذا مالیس منە فهو رد ) واتا: هەرکەسێك شتێك دابهێنێت لە سیستەمی ئێمەدا نەبێت و فەرمانی ئێمەی لەسەرنەبێت ئەوا دەدرێتەوە بەسەریداو لێی وەرناگیرێت .
هەرشتێ هەر سیستم و دەسەڵاتێك.. مەبەست پێی تەنها لە مولودی پیغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) کۆنابێتەوە تەنها لە شتێك وەکو صلوات دان کە بڵێین ئەمە محدثات و بدعەیە ، بدعە و محدثات ئەم گوتاری سیاسیە کەهەر کەسێك لە دەسەڵات و سستەمێکی تردا بیەوێ ئەو سیستەم و دەسەڵاتە بهێڵێتەوە . ئەمە گوتاری ئیسلامی نیە بەڵکو بەمە پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) دەری دەکاتە دەرەوە ( فهو رد) لێی وەرناگیرێت و دەدرێتەوە بەسەرخۆیدا ، وەکو کورد واتەنی دەڵێن[ ماڵی قەڵب سەربەساحێبێتی ] .
کەواتە بەمەش کۆتایی بە گوتاری سیاسی ئیسلامی دێنم .
دوا ووتەم:
گوتاری سیاسی ئیسلامی بریتی یە لە ئازادکردنی مرۆڤەکان ئەگەرچی دیندار یاخود بێ دین بن لەناو چوارچێوەی ئەم ئیسلامە کۆببێتەوە ، ئازادی بۆ فەراهەم دێنێت جگە لەوەی سەر بە هەر ڕێکخراو و لایەنێك بێت کە لە خیتابی سیاسیەکە کۆبێتەوە ئازاد دەبێ.
رژێمی موسڵمان ( توحید ) ە سیستمی دەسەڵاتی ئیسلامییە، گۆرینی هاتنەوە کایەی ئیسلام لە ڕوی ئابوری ، سیاسی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیرو …هتد ، لەهەموو ڕەهەندەکانی ژیانەوە ئەمە پێ ی دەوترێ گوتاری سیاسی، وە بەکورتی پیك هات لە ئوصولی سێ شت ( قورئان ، سونەت ، خلفاء راشدین) .
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ .
جا له ئاینده دا ڕۆژێك دێت، ئهم قسانهی منتان بێتهوه یاد، ئێستاکهش من خۆم و کار و بارهکانم دهدهمه دهست خوا و پشت به خوا دهبهستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به بهندهکانی.