27/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەنێستا" هاندەرانى بەرشلۆنە دڵنیا دەکاتەوە
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەستێرەى هێلى ناوەراستى هەلبژاردەى ئیسپانیا و یانەى بەرشلۆنە هاندەرانى یانەکەى دڵنیا کردەوە ، لەیاریگاى کامپ نوو بەردەوام دەبێت تەنیا ئەگەر یانەى بلوگرانە بۆندەکەى نوێنەکەنەوە ئەوا پاڵەوانى وەرزى رابردووى خولى لالیگا جێدەهێلێت .
ئەنێستا لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیە ئاشکراى کرد حەزدەکات لە یانەى بەرشلۆنە بەردەوام بێت هیچ کێشەیەکى نیە و دەلێت : دەمەوێت لە بەرشلۆنە کۆتایى بەژیانى وەرزشیم بهێنم ، وە هیچ کێشەیەکم نیە ، من و یانە لەسەر هێلین ،ئەو شتەى دەمەوێت گەیشتنە رێکەوتنە بۆنوێکردنەوەى بۆندەکەم .
ئەنێستا زیاتر دەلێت : هیچ بەلامەوە گرنگ نیە خاوەن دووەم و سێیەمى یانەکەم بم لە رووى زۆرترین موچە ، گرنگ ئەوەیە بۆندەکەم نوێبکەمەوە .