یەكێتی باجی پارتی دەدا
27/09/2013 نوسەر: bzavpress

یەكێتی باجی پارتی دەدا


وێرای ئەوەی كە لە شۆڕشی نوێ‌ لە دوای ساڵی 1975 یەكێتی تا ساڵی 1996 لە كوردستان هێزێكی زۆر كاریگەرو سەرەكی بوو ، نەخاسمە لە هەشتاكان ناوچە ئازادكراوەكانی كوردستان لەبەردەستی ئەو بوو ، دوای شەڕی یەكێتی و بەرەی جود لە ساڵی 1982 ، كاتێ‌ كە یەكێتی لە بناری قەندیل سەركردایەتی هەندێ‌ لە لایەنەكانی بەرەی جودی گرت و بەهێزێكی زۆرەوە دابەزیە ناوچەكانی خوارو و خۆشناوەتی و سەركردایەتی لەوێ‌ دانا ، یەكێتی بوو بە تاكە هێز و بەڕێوبەر لە ناوچە ئازاد كراوەكانی كوردستان ، شەڕو شۆڕی زۆر و سەیری لەگەڵا حكومەتی عێڕاق دەكردن ، داستانی زۆر گەورەو گرنگی بەرپا دەكردن ، چەندان ناحیەو شارۆچكەو پایەگای دەگرتن، یەكێتی لەڕووی سیاسی وئیعلامی وسەربازی و هتد... ناوێكی گەورەو بەسام بوو، كەچی ئەمڕۆ یەكێتی بەرەو پوكانەوە دەڕوا ، ئەوە بەلای خەڵكەوە سەیرە ، بۆیە من لێرەدا زۆر بەكورتی چەند هۆكارێك دەخەمەڕوو كەیەكێتی بۆ وای لێ‌ هات :
- غیابی مام جەلال : بەحوكمی ئەوەی بەڕێز تاڵەبانی بووبە سەرۆك كۆماری عێڕاق، دابڕاوو بێ‌ ئاگابوو وەك جاران سەروكاری یەكێتی نەدەكرد، لەبەرئەوە وەك جاران یەكێتی بەڕێوە نەدەچوو، خەڵكێك لەنێو یەكێتی لاسی وەرگرت ودەستی كرد بە بەكارهێنانی یەكێتی و قۆزتنەوەی هەڵەكان لەبەرژەوەندی خۆی .
- تەنازولی یەكێتی بۆپارتی : هەرچەندە ئەگەر دوربینی تاڵەبانی ونزیك بونەوەی یەكێتی لەپارتی نەبووایە ، تاڵەبانی نەدەبوو بە سەرۆك كۆمارو یەكێتی نەدەگەڕایەوە ناوچەكانی ژێردەستی پارتی و حكومەت‌و پەڕڵەمانی وەرنەدەگرت ، بەڵام لەم پێناوە تەنازولێكی زۆری هەمیشەیی بۆپارتی كرد تابەم پایە‌و دەردە گەیشت ببێتە براگچكەی پارتی و حزبێكی بچوك‌و ناكاریگەر و ، بەهەموو شتەكانی پارتی ڕازی بێ‌و هەمیشە چاوی لەدەستی پارتی بێت تا ئەو راددەیەی لە دوا هەلوێستیان یەكێتی پالپشتی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی سەرۆكی هەرێمی كرد بەنایاسایی ، ئەوەش تەواو ورەو كێرڤی یەكێتیەكانی دابەزاند .
- بەرژەوەندی سەركردەكان : لەنێو یەكێـی خەڵكێك بەرژەوەندی لەوەدابوو كەیەكێتی ئاوا مامەڵە لەگەڵا پارتی دابكات وهەمیشە تەنازولی بۆبكات ، لەپێناو پۆست وبەرژەوەندی خۆیان ئەو سیاسەتەیان قبوڵا بوو تاوای لێهات ئامانجی خۆشیان نەپێكن و یەكێتیش وای لێ‌ بێت .
- فرە جەمسەری : لەنێو یەكێتی فرە بڕیارو جەمسەر وسەركردایەتی هەیە، یەك بڕیارو سەركردایەتی نییە، بەتایبەت دوای تاڵەبانی یاری زۆربە سیاسەت وچارەنوسی یەكێتی كرا، ئەگەر تاڕاددەیەك فرە سەركردایەتی پۆزەتیڤ بێ‌ وەلێ‌ بەگشتی شتێكی نێگەتیڤەو زەڕبەی زۆری لەیەكێتی دا. هەركەسەو خۆی بەویكە ناداو بەئارەزووی خۆی كاردەكاو بڕیار دەداو، مەركەزییەت وكۆنتڕۆڵییان لەدەستداوە. پێشتر تاڵەبانی كۆكەرەوەی هەموو شتەكان وچارەسەركەری هەموو كێشە‌وگرفتەكان بوو.
- پاڵپشتی نێودەوڵەتی : دەمێكە وڵاتە زلهێزەكان، كاربەدەستانی جیهان لەسەروی هەمووشیانەوە ئەمریكا ئەوەی پاڵپشتی پارتی دەكا پاڵپشتی یەكێتی ناكا، هەڵومەرجی سیاسی ونێودەوڵەتی لەبەرژەوەندی یەكێتی نییە، وێڕای ئەوەی كەسەركردایەتییەكی كاراو بەهێزی هەبوو ، وەلێ ئەوان كەمتركاریان بە یەكێتی بووە ، بۆیە یەكێتی باری لار و خراپ بووە و گلا . دەنا هێزێكی شۆڕشگێڕ و مەبدەئی و خاوەن ڕابردوو كۆمەلی ئیجابیاتە .
- دروست بوونی گۆڕان : جیابونەوەی گۆڕان لەیەكێتی گورزێكی كاریگەرو قورس بوو لەیەكێتی درا، كەس درزی دەیەكێتی نەكرد گۆڕان نەبێ‌ ، سەركردەكانی گۆڕان دوای ئەوەی لەكۆنگرەی دووەمی یەكێتی كوتلەكیان گڵاو، لەیەكێتی جیابوونەوە، تۆڵەی خۆیان لەیەكێتی كردەوەو باری خۆیان ڕاست كردەوە، لەئەنجامی ئەوەش كەخەڵك بەگشتی لەپارتی ویەكێتی بێ‌ زارەو بەدوا بەدیلدا دەگەڕێ‌ زۆر ڕوویان لەگۆڕان كردو دەنگی پێدەدەن، گۆڕان بووبە دیلی یەكێتی و یەكێتی پێ‌ی شكەست ولاواز بوو.
- هەڵكەوتنی جوگرافی : بەقەدری خوا سنوری جوگرافی یەكێتی واڕێك كەوتووە زیاتر سەروكارو بەرژەوزەندی لەگەڵا عێڕاق و ئێران بێ‌ ، وەك پارتی نییە بەرژەوەندی زیاتری لەگەڵا توركیاو ئەمریكا وسوریا وئێران وعێڕاق و...هتد بێ‌، بۆیە بەرژەوەندی نێودەوڵەتی زۆر تامەزرۆی یەكێـی نییەو كەمتر لەناوچەكانی ئەو تاقیق دەبێ‌ ، بۆیە ڵای بێ‌ نازو بێ‌ منەتن .
- ئەنجامدانی هەندێ‌ هەلەوكومو كوری گرنگ و سترتاتیژی .
- فەرق و جیاوازیكردنی یەكێتی لە نێوان خەلك و ناوچە و ئۆرگانەكانیان لە ماف‌و ئیمتیازاتەكاندا . 
- ململانێ ی نێوخۆی بەرپرسە بالاكان ... . وەهەروەها .