مێسی: دادگای‌ كرا
27/09/2013 نوسەر: bzavpress

مێسی: دادگای‌ كرا


مێسی و جۆرجی باوکی ئەمرۆ هەینی ئامادەی دادگا بوون وە لەکاتی گەیشتنی مێسی بۆ دادگا لەلایەن هاندەرێکی زۆرەوە پێشوازی لێکراو بە چامپیۆن چامپیۆن بەخێر هاتنیان کرد.

مێسی و باوکی  لە مانگی 6 ئەمساڵدا لەلایەن دەزگای باجی ئیسپانیاوە تاوان بارکرابوون بەخۆدزینەوە لەدانی باج لە ساڵانی ڕابردوودا .

مێسی مانگی ڕابردوو بڕی 4.1 ملیۆن یۆرۆ باجی و قازانجی ئەو پارەیەشی گەراندەوە بۆ باجی ئیسپانی وە کو ڕێك کردنەوەیەك بۆ نەدانی بڕی تەواوی باج.

 بەڵام بە پێی یاسای باجی ئەو ووڵاتە دەبێت ئامادەی دادگا ببێت و هۆکارێكی بەهێز پێش کەش بکات وە کو بیانویەك بۆ هەڵە یان نەدانی باج لە کاتی خۆیدا ئەگەرنا لەلایەن دادگاوە سزا دەدرێت