27/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دكتۆر به‌رهه‌م سووره له‌سه‌ر قسه‌كانی
دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سووره له‌سه‌ر قسه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی.
پێگه‌ی (pukmedia)ی زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بلاویكرده‌وه كه دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارو كادری پێشكه‌وتوی حزبه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌و رایگه‌یاندووه كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتی، په‌یامی گله‌یی و ناره‌زایی خه‌ڵكه.
ناوبراو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سووربوونی له‌سه‌ر قسه‌كانی پێشوی ده‌ربڕیوه‌و وتویه‌تی "ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌یامی گله‌یی و ره‌خنه‌و سه‌رنجی خه‌ڵكه له‌سه‌ر كۆی شێوازی كاركردنی یه‌كێتی. بۆیه ده‌بێ گوێبیستی په‌یامی گله‌یی و ره‌خنه‌ی هاوڵاتیان ببن، چونكه به وته‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ڕێزگرتن له‌بڕیاری خه‌ڵك و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی گله‌یی و ره‌خنه‌كانیان ده‌بێت".
د.ع