26/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌يه‌كى پارتى: هاوپه‌یمانێتی گۆڕان و یه‌كێتی و ئیسلامیه‌كان پیلانێكهبۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند "پارتی زیاتر بیری لای ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكبهێنرێت به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه دابین بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتی گۆڕان و یه‌كێتی و ئیسلامیه‌كان زیاتر وه‌ك پیلانێكه نه‌ك هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
مه‌حمود محه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌م هه‌رێمه له ڕووی ڕۆشنبیری و ئابوری و سیاسیه‌وه و له زۆر ڕووی تریشه‌وه پێویستی به ته‌بایی هه‌یه و پێویستی به ڕێكخستنی ناوماڵی خۆی هه‌یه تا بتوانێت ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و گرفته‌كان ببێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان (هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌كه‌ی پارتی) بڕیاری دا ببێته ئۆپزسیۆن ،
مه‌حمود موحه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت ئه‌وه بڕیاری یه‌كێتی خۆیه‌تی به‌ڵام پرسیار زۆرن ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێتی بووه ئۆپۆزسیۆن و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی كرد ئه‌وا ئه‌گه‌ره‌كانیش له‌به‌رده‌م پارتیدا كراوه‌ن