كاناڤارۆ: رۆنالدۆی بەرازیلی لەمێسی و كریستیانۆ باشترە
26/09/2013 نوسەر: bzavpress

كاناڤارۆ: رۆنالدۆی بەرازیلی لەمێسی و كریستیانۆ باشترە


فابیۆ كاناڤارۆی بەرگریكاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتالیا لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرتی ئیتالی
 رایگەیاند رۆنالدۆی بەرازیلی لەمێسی و كریستیانۆ باشترە.

لەپرسیارێك سەبارەت بەباشترین یاریزان لەنێوان مێسی و رۆنالدۆ، كاناڤارۆ وەڵامی دایەوەو ووتی: هەردویاریزان باشن بەڵام مێسی كاریگەرترە، بەڵای منەوە نیزاریۆ دالیما رۆنالدۆی بەرازیلی لەهەردوویاریزان باشترە، 

سەرەرای ئەوەی رۆنالدۆ تووشی چەندین پێكانی قورس هات بەڵام هەر توانی بۆساڵانێكی زۆر لەنێو یاریگا بەردەوام بێت. ئەگەر تووشی هیچ پێكانێكیش نەهاتبایە ئەوا نەبیلیە و نەمارادۆناو نەمێسی و نەكرستیانۆ هاوشێوەی تواناكانی ئەم یاریزانە نەدەبوون .