د. موسه‌نا ئه‌مین
26/09/2013 نوسەر: bzavpress

د. موسه‌نا ئه‌مین" دەبێت ئەو سەرکردانە کە وەکو بتەکانى ڕابردوو دەپەرسترێن بدرێنە دادگا چونکە ئەوانە وڵات دەفرۆشن


دکتۆر موسەننا ئەمین ئه‌ندامى سه‌ركراديه‌تى يه‌كگرتووى ئيسلامى لە کۆڕێکى تۆمارکراودا لە کەناڵى ئاسمانى سپێدە ووتى:

جاران ئەوانەى وەکو بت دەپەرستران کەسانى گەورەبوون لە مێژوودا یان پێغەمبەرێک بوو، ئێستا ئەوانەى وەکو بت دەپەرسترێن کۆمەڵێک مافیا ئاسا و چەتە ئاسان کە دەسەڵاتەکەیان بۆ بەرژەوەندى حیزبەکەیان بەکاردەهێنن.. 

جاران حەیوانێک دەکرایە قوربانى بتەکان ئێستا خەڵکى براکەى خۆى دەکاتە قوربانى بتەکان..

دەبێت ئەو سەرکردانە کە وەکو بتەکانى ڕابردوو دەپەرسترێن بدرێنە دادگا چونکە ئەوانە وڵات دەفرۆشن..!