26/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی و كۆی پڕۆسه‌ی هه‌لبژاردن
هه‌رچه‌نده له‌كوردستان هه‌لبژاردن كرا و خه‌لكیش ده‌نگیان دا به‌لام هه‌لبژاردنێك به‌كۆمه‌ڵێك كه‌م و كوری و كێشمه‌كێشه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا گوزه‌ری كرد له سایه‌ی حوكمی قه‌ره قوشی یه‌كێتی و پارتیدا مه‌هزه‌له‌یه‌كی سیاسی سه‌راپا هه‌ل په‌رست بوو كه سه‌ره‌تاكه‌ی به‌وه هات رۆژ و كاتی هه‌ڵبژاردن له مانگی ته‌موزه‌وه دواخرا نه‌ك بۆ ئاب كه كاتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوو به‌ڵكو بۆ ئه‌یلو ل و ئه‌ویش له‌كۆتایی یه‌كانی یه‌وه هه‌رچه‌نده بڕیار بوو سێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان سه‌رۆكی هه‌رێم پارێزگاكان به‌یه‌كه‌وه بكرێن به‌ڵام دووه‌م و سێ یه‌م كرانه قوربانی و له‌به‌ر خاتری كورسی سه‌رۆكی هه‌ریم و پارێزگاری سلێمانی كه یه‌كه‌میان بۆ پارتی و شه‌خصی سه‌رۆكه‌كه‌ی و دوه‌میان بۆ یه‌كیتی بێت و ترسی له‌ده‌ست چوونی هه‌بوو به‌تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌ی ڕوویدا له كوده‌تاكه‌ی 30 حوزه‌یران پلاندانهرهكهی پارتی بوو وه جێبهجێكارهكهشی یه‌كێتی كه دواجار پارتی وه‌ك بارزهكی بانان بۆی ده‌رچوو یه‌كێتیش باجه‌كه‌ی دا و دواجا وه‌ك هێزێكی دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوزه‌ند كرا ئه‌وه‌ی ڕوویدا ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو چاولهسهریهكانی خه‌ڵكی بوو له‌سه‌ر ناوچه زه‌رده‌كه‌ی پارتی هه‌ولێر و دهۆك چونكه تاڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی بێ گومان بوو بون له‌وه‌ی سلێمانی بۆ ئۆپۆزسیۆن و دهۆكیش بۆ پارتی ده‌بێت و ده‌بێت هه‌ولێر ببێته سه‌نته‌ری یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان و دیاریكردنی براوه و دۆڕاوه‌كان هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش پارتی زۆر زوو ڕه‌واندی یه‌وه و جارێكی تر ململانێی خسته ناو‌و سلێمانی و لایه‌نه‌كانی به‌یه‌كه‌وه خه‌ریك و خۆشی به‌هێواشی و دوور له‌هه‌موو كه‌س و چاوێك ده‌ستی كرد به زیادكردنی ده‌نگه‌كانی به‌بێئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت و ڕه‌خنه بگرێت به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه بۆسه‌یه‌كی تری بۆ یه‌كێتی دانا و ڕێنمونی كرد كه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و جێگایه‌ی سندوقه‌كانی سلێمانی لێ یه‌و دووباره ئاگری چاودێری ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری قه‌واره‌كانه‌وه له‌هه‌ولێر و دهۆك لادا و كردیه‌وه ناو جه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌لێكی باشتری ده‌ستكه‌وت.
ماوه‌ته‌وه بلێم كۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌موو جوانی یهكانیهوه خاڵی نه‌بوو له خروقات و پێشێلكاری دیار و كه‌مه‌ر شكێن له پڕۆسه‌ی دیموكراسی كه چه‌ندین شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ڕویان دا كه‌زۆرێك له ته‌زویر چیانی دونیا ڕێیان تێناچێت ئه‌مه و جگه له‌به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و ته‌نانه‌ت سامان و شوێن و پۆسته گشتی یه‌كانیش و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و وازیان له‌و سندوقانه نه‌هێنا كه‌ده‌نگی هاوڵاتیانیان تێدابوو له‌هه‌ولێر ڕفاندن و له‌سلێمانیش هێرشكردن و خواش ده‌زانی له‌دهۆك چیان به‌سه‌ر هێنابن بۆیه به‌هه‌موو خاڵه‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئێستا هه‌موان خۆیان به براوه ده‌زانن و چاوه‌ڕوانین بزانین كۆمسیۆنه‌كه‌ی پارتی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان یان ویست و ئیراده‌ی یه‌كێتی و پارتی ڕاده‌گه‌یه‌نیت كه ئومێد ده‌كرێت به‌یانی له‌هه‌ولێره‌وه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بێت و ڕێژ له ده‌نگ و بیركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بگیرێت و یاری به‌هه‌ست و ئیراده‌یان نه‌كرێت من و ئێوه و به‌یانی ئه‌گه‌ر دوانه‌خرێت ده‌یبینین چی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.