الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن اتبعه باحسان الى یوم الدین :
هەموومان
ئەزانین کە تاوانی ڕیبا بەشێوەیەکی زۆر سەیر لە ناو موسڵمانان بڵاو بۆتەوە
بە تایبەتی لە ناو ئەو موسڵمانانەی کە لە وڵاتانی ڕۆژ ئاوا ئەژین کە ڕیبا
کردن ئاسان ترە لەو وڵاتانەو بە ئاسانی ئەتوانن پارەی قەرز لە بانق بێنن
یان شت بە قەرز بێنن بە ڕیبا یان خانوو بکڕن بە قەرزی بانق -بە داخەوە
ئێستا لە کوردستانیش خەریکە وای لێ دێت- ، بەڕاستی ئەمە جێی داخە کە هەندێ
لە موسڵمانان ئەوەندە کەم تەرخەم بوونە لە دینەکەیان بیر لە حەرامی یان
حەڵاڵی ناکەنەوە تەنها بیر لە کۆکردنەوەی ماڵ ئەکەنەوە بەهەر ڕێگایەک بێ
ئەگەر بە ڕیباش بێ ، دیارە ئەتوانم بڵێم زۆربەی موسڵمانان ئەزانن کە ڕیبا
تاوانێکەو خوا حەرامی کردووە ، بەڵام لەبەر لاوازی ئیمان و لە بیرچونەوەی
دوا ڕۆژ ئەبینین کە چۆن زۆربەی موسڵمانان کەوتونەتە ناو تاوان بە هەموو
جۆرەکانی تاوان لەو تاوانانەش تاوانی ڕیبا ، وە هەندێک موسڵمانیش بە نەزانی
کەوتونەتە ناو ئەو تاوانەو نازانن تاوانێکی چەند گەورەیە لای خوا ، وە
هەندێ زانای گومڕاش پەیدا بوون فەتوای حەڵاڵی ڕیبا ئەدەن و خەڵکێکی زۆریان
لە گەڵ خۆیان گومڕا کردووە ، من لێرە تەنها بۆ بیر خستنەوەی خوشک و برا
موسڵمانەکانم هەندێک لە فەرمودەکانی خوای بەرز و پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى
الله علیه واله وسلم دەربارەی تاوانی ڕیبا ئەهێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی
کەوتونەتە ناو ئەو تاوانە قێزراوە بە خۆیاندا بچنەوەو بگەڕێنەوە لای خواو
تەوبە بکەن ، خوای بەرزیش ئەفەرموێت : {وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى
تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ} الذاريات 55.
ڕیبا لە تاوانە گەورەکانە
خوای
بەرز ئەفەرموێت : { الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لاَ يَقُومُونَ إِلاَّ
كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ذَلِكَ
بِأَنَّهُمْ قَالُواْ إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبَا وَأَحَلَّ اللّهُ
الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا فَمَن جَاءهُ مَوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّهِ
فَانتَهَىَ فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللّهِ وَمَنْ عَادَ
فَأُوْلَـئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ . يَمْحَقُ
اللّهُ الْرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ كُلَّ
كَفَّارٍ أَثِيمٍ . إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ
وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ
رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُون َ. يَا أَيُّهَا
الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا
إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ . فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ
مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ
لاَ تَظْلِمُونَ وَلاَ تُظْلَمُونَ } البقرة 275_279 واتە : ( ئەوانەی کە
ڕیبا ئەخۆن لە ڕۆژی دوایی هەڵناسنەوە لە گۆڕەکانیان ئیللا وەک ئەو کەسانە
نەبێ کە دەستی شەیتانیان بەر کەوتوەو خوو دارن ئەوە لەبەر ئەو قسەیان کە
دەیان وت کڕین و فرۆشتن وەک ڕیبایە جیاوازی نیە ، وە خوا کڕین و فرۆشتنی
حەڵاڵ کردوەو ڕیباشی حەرام کردوە جا کەسێک ڕوون کردنەوەی بۆ هات لای خوا لە
سەر تاوانی ڕیبا _کە چەند قێزراوە و سزاکەی چیە_ و وازی هێنا لە ڕیبا
ئەوەی پێشتری بۆئەوە کە کردویەتی و تەوبەی لە سەر کردو لە داهاتووش ئەمری
ئەو بۆ لای خوایە کە چی بەسەر دێت ، وە کەسێک بگەڕێتەوە سەر ئەو تاوانە پاش
ئەوەی کە بۆی ڕوون بۆوە لە لای خوا چ تاوانێکە ئەوە ئەوانە هاوڕێی ناو
ئاگرن لە گەڵی ئەژین تا هەتایە لە ناوی ئەبن ، وە خوا ڕیبا لە ناو ئەبات و
سەدەقە گەشە پێ ئەدات و زیادی ئەکات ، وە خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێ زۆر
کوفرو تاوان ئەکەن ، ئەوانەی کە بڕوایان هێناوەو کردەوەی چاک ئەکەن و
نوێژیان ئەکەن بە ڕێکی و زەکاتیان ئەدەن ئەوانە پاداشتی خۆیان هەیە لای
پەروەردگاریان وە ترسیان لەسەر نیە وە خەفەت باریش نابن ، ئەی ئەو کەسانەی
بڕواتان هێناوە تەقوای خوا بکەن _لێی بترسن خۆ بپارێزن لە سزاکەی_ و واز
بێنن لەوەی ماوە لە ڕیبا ئەگەر ڕاستە بڕوادارن ، ئەگەر وا نەکەن ئەوە
ئیعلانی جەنگ بکەن لە گەڵ خواو پێغەمبەرەکەی ، وە ئەگەر تەوبە بکەن ئەوە
دەست مایەکەتان بۆ خۆتانە ستەم ناکەن و ستەمتان لێ ناکرێ ).
وە
پێغەمبەری خواش صلى الله علیه واله وسلم دەفەرموێت : (اجتنبوا السبع
الموبقات قيل يا رسول الله وما هن ؟ قال الشرك بالله والسحر وقتل النفس
التي حرم الله إلا بالحق وأكل مال اليتيم وأكل الربا والتولي يوم الزحف
وقذف المحصنات الغافلات المؤمنات ) متفق عليه واتە : ( دوور بکەونەوەو پشت
بکەنە حەوت تاوانەکەی بە هیلاکتان ئەبەن وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ئەمانە
چین ؟ فەرمووی هاوبەش دانان بۆ خوا وە سیحر وە کوشتنی نەفسێک کە خوا حەرامی
کردووە ئیللا بە حەق نەبێ وە خواردنی ماڵی یەتیم وە خوارنی ڕیبا وە ڕاکردن
لەو ڕۆژەی لە ناو جەنگای وە بوختان کردن بۆ ئەو ئافرەتانەی بڕوادارن و
پاکن وە بێ ئاگان لەو تاوانە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه
واله وسلم دەفەرموێت : ( الربا اثنان وسبعون بابا ادناها مثل اتيان الرجل
امه ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1871 واتە : ( ڕیبا حەفتاو دوو بەشە
بچوکترینیان وەک ئەوە وایە کەسێک بچێتە لای دایکی _زینای لە گەڵ بکا_ ) .
وە
هاتووە لەجابری کوڕی عبدالله ئەڵێت : ( لعن رسول الله صلى الله عليه وسلم
آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه وقال هم سواء ) رواه مسلم واتە : (
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه واله وسلم لەعنەتی کرد لەوەی ڕیبا ئەخوات وە
لەوەی ئەبێ بە وەکیلی ڕیبا وە ئەوەی ئەی نوسێ وە شاهێدەکانی وە فەرمووی
هەمووی وەک یەکن ) .
وە لە فەرموودەیەکی تری پێغەمبەر صلى الله علیه
واله وسلم هاتووە : ( درهم ربا يأكله الرجل و هو يعلم أشد عند الله من ستة و
ثلاثين زنية ) صحيح الجامع 3375 واتە : ( پیاوێک درهەمێکی ڕیبا بخوا وە
ئەشزانێ ڕیبایە لای خوا گەورە ترە لە سی و شەش زینا ).
ماڵی ڕیبا لە کۆتایی کەم ئەبێ و لەناو ئەچێت
زۆر
کەس وا ئەزانی بە ڕیبا ماڵەکەی زۆر ئەبێ بەڵام با بزانێ وانیە، خوای بەرز
ئەفەرموێت : { يَمْحَقُ اللّهُ الْرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ } پێشتر
ماناکەمان ڕوون کردەوە .
وە پێغەمبەر صلى الله علیه واله وسلم
ئەفەرموێت : ( الربا وان كثر فان عاقبته تصير الى قل ) صحيح الجامع 3542
واتە : ( ڕیبا ئەگەر زۆریش بێت بەڵام کۆتاییەکەی بۆ کەم بوونە ) .
گەڕانەوەمان بۆ لای خوایەو مردنیشمان نزیکە
با
تا زووە هەموومان بە خۆمانا بچینەوەو پەشیمان بینەوە لە هەموو
تاوانەکانمان پێش ئەوەی بگەینە ئەو کاتەی ناتوانین پەشیمان ببینەوەو
پەشیمانیمان لێ وەرناگیرێ خوای بەرز ئەفەرموێت : { وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ
مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ
العَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ . أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا
حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ
السَّاخِرِينَ} الزمر55_56 واتە : ( شوێنی چاکترین شت بکەون کە لە لای
پەروەردگارتان بۆتان دابەزیوە پێش ئەوەی سزاتان بێتە سەر لە ناکاوێکا ئێوەش
بێ ئاگان و هەست ناکەن وە پێش ئەوەی کە نەفس بڵێ ئای حەسرت لە خۆم لەوەی
لە حەقی خوا کەم تەرخەمیم کردو لە دەستم چوو ئەگەر چی منیش گاڵتەم ئەکرد
لەوەی سزا هەبێت بەڵام توشی بووم ) .
با بزانین پرسیارمان لێ
ئەکرێتەوە لە هەر شتێ کە لە دونیا کردومانە لە رۆژی دوایی دێتەوە پێشمان
خوای گەورەش ئەفەرموێت : {وَاتَّقُواْ يَوْماً تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى
اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ}
البقرة 281 واتە : ( لەو ڕۆژە بترسن و خۆتان بپارێزن کە ئەگەڕێنەوە لای
خوا پاشان هەر نەفسێک ئەوەی کردویەتی وەری ئەگرێتەوەو پێی ئەگاتەوە وە
ئەوان ستەمیان لێ ناکرێ لای پەروەردگاریان لەسەر کردەوەی خۆیان سزا ئەدرێن )
.
لە کۆتایی داوا لە خوا ئەکەم من و هەموو موسڵمانێک یارمەتی بدا بۆ ئەوەی تەوبە بکەین.