25/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لهگهڵاكانی پایزێك دا
ئه‌ی فریشته‌ی ده‌زگیرانی شیعره‌كانم
تاكه گوڵی خۆشه‌ویستی ..باخچه‌ی بێ نازی ژیانم
ئه‌ی شاژنی سه‌ختترین مه‌مله‌كه‌تی
بێ سنووری رازهكانم
ئه‌ی حاكمی دیكتاتۆری ...
شانشینه‌كه‌ی.. بێ نه‌خشه‌ی سه‌ر ڕووی جیهانم
گه‌شبینم كه... ده‌تدۆزمه‌وه..
له رۆحی گوڵه سێبه‌ری ...
به‌ر ده‌لاقه‌ی كچێنییتدا ... ده‌تدۆزمه‌وه
له كۆنگره‌ی گه‌ڵاكانی... پاییزێكتا ده‌تدۆزمه‌وه
له ڕووباری وه‌نه‌وشه‌یی ..چاوه‌كانتا ..ده‌تبینمه‌وه
بهشیینایی ده‌ریای رازت ,,بۆت ده‌ڕوانم
بهسهوزیی پێده‌شتی نازت.. بۆت ده‌ڕوانم
به‌گه‌رمیی سۆزیی هه‌ناوت ..
له ئامێزتا چاو لێك ده‌نێم
له زه‌رده‌ی خۆرنشینێكی.. خه‌ونه‌كانما
توند توند باوه‌شت پیاده‌كه‌م
جوانترین ره‌مزی سووتانی ...
عهشقمت بۆ وێنا ده‌كه‌م
هه‌رچی بڵێم ئازیزه‌كه‌م ... هه‌ر حه‌سره‌ته‌و ..
هه‌ڵڕشتنی.. پریاسكه‌ی خه‌م و مه‌ینه‌ته‌و ..
ڕاژه‌نینی,, بێشكه‌ی ساوای ئاواتێكی بێ كۆتایه
جووڵاندنی...جۆلانه‌ی مه‌لۆتكه‌یه‌كی...
ناونه‌نراو ی ..بێ نه‌وایه..