25/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاشتی هه‌ورامی: پلانێكی تر ده‌دۆزینه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت تێچوی كۆمپانیا بیانیه‌كانی تایبه‌ت به بواری نه‌وت له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا ده‌بێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پابه‌نده به تێچووی كۆمپانیا جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به بواری نه‌وت كه له هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا رێگه‌ی نه‌دا به ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا پلانێكی تر ده‌دۆزینه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.
راشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، به‌پێی ره‌شنووسی بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2014 كه بڕی 150 ملیار دۆلار و 860 ملیۆن دۆلار تێچووی كۆمپانیا بیانییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق بۆ كاروباری وزه رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم هێڵێكی نوێی نه‌وتی به‌ستۆته‌وه به‌هێڵی نه‌وتی نێوان كه‌ركوك - جیهان له‌توركیا.
وتیشی: به ته‌واوبوونی ئه‌و هێڵه نوێیه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانرێت رۆژانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت.