25/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا: چی به پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌كانی یه‌كێتی ووت؟
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند: بۆیه بوون به‌پێشمه‌رگه، له‌و بڕوایه دابوون، له‌دوای سه‌ركه‌وتن كوردستانێك بنیات ده‌نێن كه دادپه‌روه‌ری تێدابێت.
(نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌میانی پێشوازییكردنی له ژماره‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌كانی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت حكومه‌تێك دروستبكه‌ن كه ڕێز بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌واڵه‌كه كه كه‌ناڵی (knn) ی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، باسی له‌وه‌ش كردووه: ئه‌و كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه دێرینه، له دژی ساخته‌كاری حزبه‌كه‌یان له هه‌ڵبژارنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، هاتوونه‌ته ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه‌ش،
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئه‌وان كه بوون به‌پێشمه‌رگه، له‌و بڕوایه‌دا بوون، له‌دوای سه‌ركه‌وتن كوردستانێك بنیات ده‌نێن دادپه‌روه‌ری تێدابێت، كوردستانێك بنیات ده‌نێن كه كوردستانی هه‌موان بێت، نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا.