25/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چەمکی شواری ئیسلامی و جیاوازی لەگەڵ دیموکراتی
شواری ئیسلامی_ ئەو زاراوە سیاسیە ئیسلامییە کە سورەتێکی بە ناوە نراوە، ئەگەر باس لە فەرمانڕەوای ئیسلامی بکرێت توخمێکی گرنگی ناو ئەو سیستەمە ئیسلامییە شورا، کە وەك نوێژ و رۆژ و حەج و جیهادو هەموو واجیباتی تری ئیسلامی پێویستکراوە لەسەر موسڵمانان، لە نێوانی دوو هاورێیەوە دەست پێدەکات تا خێزان و گەرورە تر بۆ کۆڵان و گەڕەك و پاشان گەورەتر بۆ شارو دواتر بۆ شارەوانی و دەسەڵات و حیزب و کۆمەڵ و گروپ و ڕەوتەکان تا- دەگاتە بەرزترین پلەی دەسەڵات و سەرۆکی ووڵات و یاخود خەلیفەی موسڵمانان، کە دەبێت پابەند بێت بە ئەنجامی شوراوە لە قورئانیشدا لە زۆر جێگادا باس لە شوراو گرنگی شورا کراوە تەنانەت پێغەمبەری خوا پابەند بووە بە ئەنجامی شوراوە ئەگەر چی بە دڵیشی نەبوبێت.!
لە شەری ئوحودا داوای کرد کە نەڕۆنە دەروەی شاری مەدینە لەناو شاردا بەرگری بکەن،بەڵام- سەربازیەکانی چواردەوری پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم) وەك مامی بەرێزیان "حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب" "محمدی کوڕی مەسلەمە" و زۆرێکی تریان لە ئەنسارو موهاجیرین -ڕەزامەندی خوا لە هەموویان بێت- دوایان کرد کە بڕۆنە دەروەی شاری مەدینە، چونکە سەروەرمان شورای بە خاوەن ئەزمونەکان و تایبەتمەندیەکان کرد لەوبوارەدا بۆیە دابەزیە سەر بۆچونەکانیان فەرمانی پێنەکرابوو وەك وەحی کە شوێن وەحی بکەوێت، پاشان پێغەمبەری خوا دابەزی بۆ ئەنجامی شورا.. کە چونە دەروەی شاری مەدینە بوو، دوای ئەوەی کە شکست هات بە سەرموسڵماناندا پەرتەوازەی هات بەسەریانداو بڵاوەیانکرد و زۆربەیان رایانکرد لە موسڵمانان، بەڵام سەروەرمان نەیفەرموو کە بە قسەی منتان نەکردوە چونەتە دەروەی شاری مەدینە،نا- بەڵکو_ لەسەر شاخی روما بە قسەی خۆشەویستمانیان (صلی اللە علیە وسلم) نەکرد سەرەتا سەرکەوتو بوون کە سەنگەرکەی خۆیان بەجێنەهێشتو کە دابزینە ناو جەنگەکە و پشتیان چۆڵ بوو.. ئینجا شکستیان هێنا، کەواتە هۆکار شورا نەبوو، بەڵکو سەرپێچی بوو لە فەرمانی خوا و پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ، بەڵگەیەکی بەهێزتر ئەوە بوو لە دوای کۆکردنەوەی هێزەکەی دیسان خوای گەورە فەرمانی کردوە بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: شورایان پێبکە..(وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ) ئەم ئایەتە لە ئالیعیمران دابەزی کە باس لەو رووداوەی ئوحود دەکات، پاشان ئەوەی کە سوپاکەی کۆکردوە رێکیخستن و سەرکەوتنی بەدەست هێناو دوای سوپای قورەیش کەوتنەوە لە "ئەسەدولحمراء" و سێ شەو سێ رۆژ لەوێ مانەوە و بە سەرکەتووی گەڕانەوە ناوشاری مەدینە.. هەموو ئەم کارانە بە شورا بوو، پەیامی من لەم سەرەتایی باسەدا ئەوەیە کە شورا فەرزە هۆکاری شکستیش نابێتە ئەوەی کە تاوان بخرێتە سەر شورا، وەك ئەوە وایە کەسێك لە کاتی جەنگدا نوێژ بکاو لە دواوە بپێکرێ و شەهید بێت، هەرگیز ناشێت بڵین نەدەبوو نوێژی بکردایە!. شورا فەرزە لە سەر موسڵمانان، ئومەتی پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر کاری خراپ شورا ناکات کۆنابێتەوە.
کەواتە، شوراو دیموکراتی دوو شتی زۆر جیاوازن...
شورا- ماناو مەدلولات و تێڕوانین جیاوازەو لە ئیسلامەوە بنەمای فەلسەفی و فیکری وەرگرتوە، یاخود لە ئاین و وەحیەوە سەرچاوە دەگرێت..
دیموکراتی- بەهەمانشێوە لە تێڕوانیو فەلسەفەو فیکری ئاینی یۆنانیەوە سەرچاوەیگرتوە، هەرچەندە سەرچاوەی بنەڕەتی دەگرێتەوە بۆ هیندستان، بەڵام بنەمایی دیموکراتی لەو سیستەمە سیاسیەوە سەرچاوەی گرتوە کەفرەخوایە ئەفسانیەیەکانی یۆنان سەپاندایان بەسەر ئەو رەوشەدا ، لە یۆنانی کۆندا فەرەخوای هەبوو دەبوو لەم خوایانەوە سەرچاوەی یاسا وەربگرن، بەڵام چونکە خواکانیان هەمووی داتاشراو بوون گەوەرەی خواکەیان "ژوپیتەر" بتێکی گەورە بوو..هیچ سەرچاوەی یاسای لێوەرندەگیرا، ناچار ئەم دیموکراسیە لە رێگای زاناو فەیلەسوفەکانیانەوە هاتە ئاراوە بۆ ئەوەی لەو تەنگەژەیە دەربچن ئەو دەمە خەڵکی نوێنەری خۆیان هەڵدەبژارد، هەر شارە لە یۆنانی کۆندا فەرمانڕەوایەکەی بەم شێوەیە بوو.. لە سەردەمی فەلسەفەی کلاسیکەوە دەست پێدەکات تا ئەفڵاتون و سوقرات تا ڕادەیەك گرنگی پێ دەدرێت، ئەوەی لای خەڵکی ئێمە کە باس ناکرێت ئەوەیە فەیلەسوفێکی تر دێت ئەم سیستەمە لا دەبات پێ وایە ئەو خەڵکە بە نەزانی خۆیان.. خەڵکی مەشخۆری نوخبە بەسەر خۆیانەوە دروست دەکەن، بۆیە لەو دەمەوە ئەدەبیاتی دیموکراتی تا سەردەمەکانی رێنسانس باو و مۆدێلی نیە.. بە مشخۆری و سیستەمی خراپ باسی لێوەکراوە، لە بەردەمیداسیستەمی پاشایەتی بە باشترین سیستەم دانراوە، ئەمەش لە دیدو بۆچونی فەیلەسوفی گەورەی ئەودەمەوە سەرچاوەی گرتوە کە "ئەرستۆیە".
جیاوازیەکە بە گەورەتر نیشان ئەدەم لە دوو سیستەمەدا..
سیستەمی ئیسلامی- توخمێکی بریتیە لە شورا- مرۆڤ ناتوانێت لە هەموو شتێکی ئەم سیستەمەدا قسەکەر بێت، ئەوەی کە داڕێژراوە کۆنکرێتیە پێدەوترێت دەقی موحکەم و لە بیروباوەڕ و ئەو دەقانەوەیە کە بە ئاشکراو بەروونی قسەی لەسەر کراوە ئەمە هیچ شوراو بیرو ڕای مرۆڤ هەڵناگرێت مرۆڤ دەبێت ئیسلام بێت بەم یاسایانە، چەمکی ئیسلامەکە بۆ خۆی واتای پابەندبوونە بە یاساکانی پەروەردگارەوە کە ناردویەتی بۆ پێغەمبەرەکەی محمدە (صلی اللە علیە وسلم).. کەواتە شورا ئە بەشەیە کە خوای گەورە بە جێهشتوە بۆ بیرو ڕای مرۆڤەکان..
سیستەمی دیموکراتی- قسە دەکات لە هەموو شتێکی مرۆڤ ئەم خۆی بە ڕابەرو دەمەزرێنەری یاسا دەزانێت.. لە هەموو بوارەکان ژیاندا کە مرۆڤ ئەقڵی خاوەنی ئەو ئیرادەیە کە یاسا بۆ مرۆڤەکان دابنێت، هیچ پیرۆزیەك نیە لەسەرو مرۆڤەکانەوە تەنانەت خوا بۆی نیە دەستکاری ئارەزوەکانی مرۆڤ بکات، مرۆڤ خۆی خاوەنی خۆیەتی.!
کەواتە ئەوەی دەڵێت شواری ئیسلام و دیموکراتی وەك یەكن، من وا هەست دەکەم لە گوێی گایە خەوتوە، ئەگەر هەر ئینکاری کرد دەڵێم نا ئەمجارە گا لە گوێی تۆدا خەوتوە.
جیاوازیەکان ئاسمان و رێسمانن، ئەشێت لێکچونێك هەبێت لە نێوان شورا و دیموکراتیدا، بەڵام لە راستیدا جاهیلیە ئەم دوانە وەك یەك بن هەروەك ئاماژەم پێدا هەریەکە لە جێگایەکەوە سەرچاوەی گرتوە کە دیدی فەلسەفیان زۆر لەیەکتر جیاوازە.
د. ڕاغب سەرجانی دەڵێت: "دیموکراتی وەك تەلێکی کەرەبای رووت وایە کە ووزەی کارەباکەی پێدا دەڕوات، چەندە ئەو هێزەو تەلە کارەبایە باش و سودی لێوەربگرین بۆ ژیان، بەڵام کە دەست بەری کەوت دەست بەجێ ئازاری مرۆڤەکە ئەدات، یان دەیکوژێت، بەڵام شواری ئیسلامی ئەو وایەرەیە کە پارێزەری تەلەکەو ووزەکە و مرۆڤەکەشە"، ئیسلام هاتووە مرۆڤ و ئەقڵی بپارێزێت، تا توشی کارەست نەبێتەوە، ئێستا تارادەیەك هەست دەکەم کەپەیامەکەم روون بێت.