24/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌لامی میرانی ئه‌داته‌وه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌لامی لێدوانه‌كه‌ی فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌داته‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بلاویكرده‌وه كه سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌لامی لێدوانه‌كه‌ی میرانی داوه‌ته‌وه كه به‌رووداوی راگه‌یاندبوو پارتی به‌مه‌رج پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڕان قبوڵ ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، رایگه‌یاندووه كه لێدوانه‌كه‌ی میرانی بۆ دروستكردنی فشاره له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه گۆڕان مه‌رجی كه‌س قبوڵ ناكات و وه‌ك لیستێكی براوه به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات نه‌ك خێری پێبكرێت.
د.ع