24/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیخوان موسلیمین:بڕیاره‌كه‌ی دادگا ڕه‌تده‌كاته‌وه و به بڕیارێكی سیاسیی وه‌سف ده‌كات
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی دادگای میسر، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان، ئیخوان موسلیمین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگا، پاڵنه‌ری سیاسی له پشت بوه‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌یان وه‌كو رێكخراوێك ده‌مێنێته‌وه‌و پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی، به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، هه‌وڵی پارته فاشیسته‌كان بۆ سڕینه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان، هیچ كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر چالاكییه‌كانیان نابێت.
هاوكات، لیژنه‌ی یاسایی ئیخوان موسلیمین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌نگاوه‌كه‌ی دادگای ئیداری قاهیره‌ی به نایاسایی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئه‌و دادگایه شه‌رعیه‌تی پێویستی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره، نییه.
له سه‌ر سكاڵایه‌كی پارتی گردبوونه‌وه‌ی میسر، دادگای ئیداری شاری قاهیره، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیخوان موسلیمین و بلۆككردنی سه‌رجه‌م داراییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی دا