23/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره : جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌م ده‌نگدانه به‌سه‌ركرادیه‌تی ئه‌و حزبه‌ی ووت ئێوه‌مان ناوێت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌م ده‌نگدانه به‌سه‌ركرادیه‌تی ئه‌و حزبه‌ی ووت، ئێوه‌مان ناوێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی روماڵی نه‌وادا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه‌ی ئێستا به‌لای یه‌كێتیه‌وه گرنگه به‌خۆداچوونه‌وه‌یه نه‌ك به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێمدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌لای یه‌كێتیه‌وه پێشبینی نه‌كراوبوو، نه‌ك ئێمه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان هێناوه پێشبینیان نه‌ده‌كرد،
وه‌راپرسییه‌كانیش به‌و شێوه‌یه نه‌بوو، بۆیه من تێده‌گه‌م له موعاناتی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، به‌لاَم جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ده‌بێت ئه‌وه تێبگات كه‌یه‌كێتی نیشتمانی له درێژه‌ی ژیانی خۆی زۆرجار كێشه‌ی بۆ دروست بووه، له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه تائه‌مڕۆش هه‌موو جارێك سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه.
ئه‌ندامكه ى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌یه‌كێتی وت من به‌سیاسه‌تی تۆ رازی نیم، بۆیه ده‌نگی نه‌دا