23/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
موعجیزەی سەردەم حسین عبدلی.. ئەوەی کە هەموومانی سەرسام کرد
ئەگەر ئایەتێکی قورئان بۆ (حسین) بخوێنیتەوە ئەتوانێ پێت بڵێت ئایەتی ژمارە چەندە لە کام سورەت لە کام لاپەڕە لەکام جوزء،ئەتوانێ پێت بڵێت کۆتا وشەی ئایەتی پێشتروو ئایەتەکانی پێش ئەویش چین، ئەتوانێ پێتبڵێت کۆتا وشەی ئەو لاپەڕەیە چیە، ئەتوانێت پێت بڵێت کۆتا وشەی پێنج لاپەڕە دوای ئەو ئایەتە چیەو ئایەتی ژمارە چەندە لە کام سورەت.
ناوی حسین عدنان صبري عبدليە لە ساڵی ١٩٨٣ لە فەللوجە لە عێراق لەدایک بووە.
حسین هەموو قورئانی لەبەرە، بەڵام نەک بەشێوەیەکی ئاسایی بەڵکو بە ژمارەی ئایەتو لاپەڕەو جوزئەکەیەوەو حیزبەکانیشەوە، بەجۆرێک کە هەرگیز دوو دڵنیە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، هەر جۆرە پرسیارێکی لەسەر قورئان لێبکرێت وەڵام دەداتەوە زۆر بە وردی..
با بزانین چیرۆکی حسین چیە؟
حسین ئەو کاتەی تەمەنی تەنها چەند مانگێک بوو دایکو باوکی هەستیان بەوە کردبوو کە ئەم منداڵە ئاسایی نیە، چونکە جوڵەیکەم بوو پاشان نەدەگریا، دەیبەنە لای پزیشک پاش پشکنین دەردەکەوێت کە توشی نەخۆشیەک بووە کە خانەکانی مێشکی فەوتاندووەو زیانی گەیاندووە بە دڕکە پەتکی، پزیشکەکان بە دایکو باوکی حسین یان وتبوو کە هیچیان لەدەست نایەت بۆی بکەن وە ئەم مناڵە ئەگەر بتوانێت تەنها ناوی خۆی بڵێت ئەمە موعجیزەیە لە پزیشکیدا.
ئەمەش زۆر قورسبوو لە سەر دایکو باوکی، بەڵام لەبەر ئەوەی کەسانێکی ئیمانداربوون ئارامگرو سوپاسگوزاربوون، باوکی (حسین) پیاوێکی بە تەقواو ئەهلی شەونوێژبووەو وتویەتی دەرگای هۆکاری شیفامان لێ داخرا پێویستە لەمەودوا تەنها داوا لە خوا بکەین کە خۆی شیفای بدات.
لەپاش بەڕۆژووبوونو شەونوێژێکی زۆر کە هەمووی لە دوعاکردندا بەسەردەبات بۆ (حسین) شەوێک باوکی (حسین) لە خەویدا پێغەمبەری خوا دەبینێت (صلی الله علیه وسلم) لێی دەپرسێت بۆ ئاوا خەمباریت؟ دەڵێت کوڕەکەم (حسین) نەخۆشەو چارەسەریشی نیە ئەکرێت دوعای بۆ بکەیت؟ پێغەمبەری خواش پێی دەفەرموێت بۆم بێنە، دەڵێت زۆر چاک دەمزانی کە خەوە ئەترسام پێش ئەوەی (حسین) بێنم خەبەرم بێتەوە، کاتێک دەیهێنێت، پێغەمبەر دەستی دەهێنێت بەسەر سنگیداو فوو دەکات بە دەموچاویداو دەفەرموێت بیگرە چاکبوو وە لە داهاتوودا پلەو پایەیەکی دەبێت.
دوای چەند مانگێک خێزانەکەی هەستیان بەوە کرد کە وردە وردە (حسین) خەریکە چاک دەبێتو دەتوانێ بجوڵێ وە کاردانەوەی بۆ دەنگ هەیە وردە وردە (حسین) باشتربوو پێی گرتو توانای جوڵەو قسەی پەیدا کرد..لەو کاتە بەدواوە (حسین) قورئانی لە باوەش دەگرتو لاپەڕەکانی هەڵئەدایەوە بە بەردەوامی هیچ کتێبێکی تری جگە لەقورئان نەگرتووە بە دەستیەوە تەنها قورئان، ڕۆژێک باوکی دەیبات بۆ نوێژی جومعە وتاربێژەکە ئایەتێک باسدەکاتو دەڵێت ئەم ئایەتە لە سورەتی (آل عمران)دایە (حسین) بە باوکی ئەڵێت نەخێر ئەم ئایەتە لە سورەتی (البقرة)دایە باوکی ئەڵێت کوڕم تۆ چوزانیت؟ ئەڵێ باوە من هەموو قورئانم لەبەرە. لە تەمەنی ٥ ساڵو نیویدا خێزانەکەی بۆیان دەرکەوت کە (حسین) هەموو قورئانی لەبەرە بێ ئەوەی کەسێک فێری بکات، وە لەگەڵ ئەوەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتە بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە کە تۆشی بووە عەقڵی گەشە ناکات، ناتوانێت بە تەنها تا مزگەوت بچێتو بێتەوە، چونکە ترسی ئەوەی هەیە ونبێت، ناتوانێت لە ١تا٥ بژمێرێت لەگەڵ ئەمەشدا لەبەربوونێکی سەرسوڕهێنەر قورئانی لەبەرە. خوای گەورەش ئەم کەسەی هەڵبژاردووە تا موعجیزەو بەڵگەکانی خۆی لەڕێگەیەوە پیشانی خەڵکی بدات تا گومانی ئەوەی نەچێتە سەر کە بڵێن هەوڵی داوەو فێربووە یان بۆ ناوبانگو پارە ئەمە دەکات.
(حسین) هەرگیز هەڵە ناکات لە وەڵامی پرسیارەکاندا مەگەر لە پرسیارەکە تێنەگات، هەرگیز دوو دڵنیە لەوەڵامدانەوەدا هەرگیز ناشڵەژێ لە هیچ پرسیارێکدا، ئێستا حسین ڕۆژانە تەنها بە پێنج کاتژمێر خەتمی قورئان دەکات ، ئەمەش نمونەی چەند پرسیارێکەی دیکەیە کە (حسین) دەتوانێت زۆر بە خێرایی وەڵامیان بداتەوە: ئەگەر لێی بپرسی سەرەتای فڵان جوزئە چیە دەیزانێت ئەگەر لێی بپرسی لاپەڕە ئەوەندەی قورئان دەتوانێت ئایەتەکانت بۆ بڵێتو ژمارەکانیشیان دیاری بکات. ئەگەر لیی بپرسی وشەی فڵان چەند جار لەقورئاندا هاتووە دەیزانێتو ژمارەی ئایەتو ناوی سورەتەکەشت پێ دەڵێت.