23/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زریان و لافاوەکەی چین ٧ هەزار ماڵی وێرانکرد
گەورەترین زریان و گەردەلولی ساڵ لەباشوری چین کارەسات و وێرانیەکی گەورەی لێکەوتەوەو ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداو بیناو ماڵگەلێکی زۆر ویران بون و دارو درەختی زۆری لەرەگەوە هەڵکێشاوە و بارانی بەخوریش لافاوێکی گەورەی دروست کردوە،
زریانی (ئۆزاگی) لەباشوری چین وێرانکارییەکی زۆر بەدوای خۆیداهیناوە و بەلایەنی کەمەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەست داوە. ئەم زریانە بەخراپترین زریانی ئەم ساڵ دائەنریت لە ناوچەکەنارییەکانی چیندا.
تائێستا ٧٠٠٠ خانو وێران بووە وڕیژەی زەرەروزیانە مادییەکانی بە ٣٩٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکریت.
تیمەکانی فریاکەوتن تەنها لەپارێزگای گوانگ دونگ ٢٢٦ هەزار کەسیان گواستوەتەوە، بەگشتی ژیانی سێ ملیۆن و پێنجسەد کەس لەمەترسیدایە، ٥٠ هەزار کەس لەهێزی فریاکەوتن و هێزەکانی دەوڵەت سەرقاڵی گەیاندنی هاوکاری و گواستنەوەی خەڵکی ناوچەزریان لێدراوەکانن.
ئۆزاگی لە ئێوارەی رۆژی یەک شەممە ٢٢-٩-٢٠١٣ دەستی پێکرد و بوبەهۆی بڕانی ئاوو کارەبا بۆچەند کاتژمێرێک، هەموو گەشتەکانی فرۆکەو شەمەندەفەریش راگیراوە تەنها لە هۆکۆنگ ٢٥٠ گەشتی فرۆکە هەڵوەشاوەتەوە.
زریانی ئۆزاگی بە خێرایی ١٦٠ کم لەکاتژمێرێکدا، بەهۆیەوە خوێندن لە ١٤ شارۆچکەی گەورەو بچوکی چیندا راگیراوە.
ئۆزاگی لە فلیپینەوە روی لەچین کرد. لەفلیپیندا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و٢٠ هەزار کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت.
م.ح