پێشه‌کی..
بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر بابه‌تێکی وا گرنگ، پێویستم به زانیاری مێژوویی و
ئامار هه‌بوو بۆیه زیاتر په‌نام برد بۆ مامۆستایانی زانکۆ به تایبه‌ت
ئاماره‌کانی زانکۆی قاهیره و ڕۆژنامه ئه‌مریکیه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر
به به‌ڵگه‌وه ڕاستیه‌کان بخه‌مه روو، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ئه‌وروپیم
به‌کار هێناوه که له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کانی ئێره وه‌رم گرتوه هیوادارم
بتوانم خزمه‌تێك به خوێنه‌ری کورد بکه‌م تا بتوانم له ڕووی مێژوو و
پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکاوه له ڕووی بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی یه‌وه
شتێك پێشکه‌شی ئیوه‌ی زێده سه‌نگینم بکه‌م .
ده‌ستپێك:
سه‌ره‌تا له‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م که ئەو ئاقاری ووڵاتی ئێمه‌ی پێدا
ده‌ڕوات وه زه‌مینه‌ی سیاسی کوردستان و عێراق چۆن هه‌ڵبسه‌نگێنین؟
له سه‌ره‌تایی داگیر کردنی کوێت که هه‌موو ووڵاتانی دراوسێ دژایه‌تی
ڕژێمی پێشوی عێراقیان کرد سه‌ر ئه‌نجام نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌کان به
ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا هاتنه ناوچه‌که، لای هه‌مووان ئاشکرایه
له‌به‌رخاتری نه‌وتی ناوچه‌که‌و چه‌سپاندنی پێگه‌ی ئه‌مریکا له
ناوچه‌که‌دا بوو، لەسەر داوای ئه‌میره‌کانی کوێت و مه‌لیکی سعودیه
په‌روه‌رده‌کراوه‌کانی ده‌ستی ڕۆژئاوا وه‌ك حوسنی موباره‌ك داواکرا بێنه
ناوچه‌که تا ده‌وڵه‌تێکی بەناو ئیسرائیل به هێزبکه‌ن و ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاسته نوێ یه که ئێستا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن له گه‌ڵ بیری سیسته‌می
جیهانیه‌که(جیهانگیری) له ناوچه‌که‌دا دابمه‌زرێنن، له‌و سه‌رده‌مه‌وه
کاری بۆ ده‌که‌ن تا ناوچه‌که مۆنۆپۆڵ بکه‌ن له ڕووی نه‌وت ، به‌ڵام
داگیرکردنی ناوچه‌که وه‌ك جاران نا به‌و شێوه کلاسیکیه کۆنه نازناوی
داگیرکه‌ر له خۆیان بنێن، به‌ڵکو ویستیان ئاستی خه‌ڵکی ناوچه‌که
به‌رزبکه‌نه‌وه تا کاڵاکانی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌کدا ساغ
بکه‌نه‌وه چونکه له سه‌رده‌می ده‌ست پێکردنی جیهانگیریه‌وه ڕۆژئاوا به
تایبه‌ت ئه‌مریکا نه‌خشه‌رێژی بۆ ئه‌و کاره‌ده‌کات، لای هه‌موان ئاشکرایه
که ئێستا زۆر ئاسته‌مه ووڵاتێك بتوانێت له سه‌ر خاکی خۆی سیاسه‌ت بکات
به شێوه‌یه‌کی ئاسایی هه‌ر ده‌بێت کاریگه‌ری جیهانگیریه‌که‌ی ئه‌مریکایی
له‌سه‌ربێت که ئه‌مه ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره زۆر ده‌گمه‌نه ووڵاتێك
بتوانێت له سه‌ر زه‌وی خۆی سنوری خۆی بپارێزێت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ست
تێوه‌ربدات له کاروباری ناوخۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ نه‌کرا ئه‌مریکا ئه‌وا
له ڕێگایی هێڵه سیخوریه‌کانیه‌وه ده‌ست تێوه‌ردانی خۆی هه‌ر ده‌بێت .
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری (91) لە کوردستان توانرا ڕاپه‌ڕینێکی
جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ر سه‌ر هه‌ڵبدا، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی هیچ ده‌وڵه‌تێکی زل
هێزی تێدا بێت توانرا جه‌ماوه‌ر به‌هۆی ڕادیۆی گه‌لی کوردستان له ناوچه‌ی
سلێمانی و زۆر ناوچه‌کانی تردا کاریگه‌ری هه‌بێت تا جه‌ماوه‌ره‌که ڕێك
بخات ئه‌مه ڕاستیه‌که ده‌بێت به ئینسافه‌وه بوترێت، به هه‌ر جۆرێك بوو
ڕاپه‌ڕینه‌که سه‌رکه‌وتو بوو، بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی ڕای گشتی کۆڕه‌وه که
ڕوویدا له ڕاستیدا توانرا ڕای گشتی و هێنانه‌وه‌ی بیری ڕۆژئاوا به
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و پێنج هه‌زار قوربانی بێ سه‌رو شۆێن کردنی خه‌ڵکی
کورد و به ناوی ئه‌نفال به ده‌ستی به‌عس ئه‌مانه هه‌موو هۆکار بوون بۆ
سه‌ر له نوێ دروست بونه‌وه‌ی شۆڕشی کوردی به‌و هه‌موو شه‌ڕه ناوخۆیی و
دزی و فزی و گزی ئاودیو کردنی سه‌روه‌ت وسامانی ووڵاته‌که‌مان من هه‌ر دڵ
خۆش بووم، چونکه به قۆناغێك له قۆناغه‌کانم ده‌زانی به‌و هه‌موو
نێگه‌تیڤه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هەیان بوو چاوه‌ڕوانی کاری باشم هه‌ر
لێده‌کردن تا (٩/٤/٢٠٠٣)، به‌ڵام له دوای ئه‌و مێژووه‌وە ئه‌وه‌ی ڕوبات
به‌لامه‌وه سه‌یرنیه وه جێگایی سه سوڕمان نابێت چاوه‌ڕوانی زۆر له‌وه
خراپتر ده‌که‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا هاته ناو عێراق و کوردستان
داگیری کرد، ئیتر چاوه‌ڕوانم که کوردستان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که تا
ڕاده‌یه‌ك خۆی ده‌یبات به‌ڕێوه ئه‌وه‌ش نه‌مێنێت ئه‌وه ماده‌ی (140) خۆم و
خۆتان خۆش.
خوێنه‌ری ئازیز چاوه‌ڕوانم خه‌ڵکی ئێمه به‌ره‌و کێشه‌ی ڕه‌وشتی بڕوات،
توشی هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌کی سێکسی ببێت. خه‌ڵکی هه‌ولێر رقی له خه‌ڵکی
سلێمانی بێته‌وه به‌هه‌مانشێوه شاره‌کان ڕقیان له یه‌كه نوکته و
ته‌نانه‌ت زۆرشتی ناشرینتر به‌یه‌کتری بڵێن وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م له
کوردستان ته‌نانه‌ت خوشک و برا به‌یه‌که‌وه له‌سه‌ر یه‌ك جێگا بخه‌ون یان
باوك له‌گه‌ڵ کچی خۆیدا بخه‌وێیت که ئه‌مانه تا ئێستا زۆر به ده‌گمه‌نی
ڕووی داوه، خۆ ئه‌گه‌ر ڕویدا دڵنیاتان ده‌که‌م که زۆر ساده وئاسانه
به‌لامه‌وه سه‌یر نابێت !
لێتان ناشارمه‌وه کاتێك هه‌واڵی ئازاردانی زیندانیه‌کانی ئه‌بووغرێبیان
به‌و شێوه ناشرینه دامێ... بڕوا بکه‌ن زۆر ساده بوو به‌لامه‌وه،
هێنانی ئافره‌تانی کورد له ژێر ئاڵای کوردستان بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانیان
سه‌ما کردنیان بۆ سه‌ربازانی ئه‌مریکی که له‌لایه‌ن به‌رپرسانی کورده‌وه
ئه‌نجام درابوو ئه‌ویشم به‌لاوه ساده بوو وه چاوه‌ڕوانی زۆر شتی تر
ده‌که‌م تا ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له ناوچه‌که‌دا.!!
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بڵێت بۆ؟
ئه‌م ڕه‌ش بینیه بۆ له ماکوان ده‌بینرێت له کاتێکدا خه‌ڵکی هان
ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ڕه‌شبین نه‌بن؟ بۆ ئه‌وه‌نده ڕه‌ش بینه به‌و
ئاکار‌و ئاقاره‌ی که له ووڵاتی عێراق و کوردستاندا هه‌یه؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارا‌نه ده‌بێت به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ست پێ بکه‌ین له سه‌ر ئه‌مریکا !!
که‌واته ده‌بێت بزانین دروست بوون و شارستانیەتی ئه‌مریکا چۆن دروست بووه ؟
مێژووی ئه‌مریکا چیه ؟
له دوای گه‌شتێکی دوور‌و درێژ {کریستۆڤه‌ر کۆڵۆمبوس} له ساڵی (1429)ز که
ویستی بڕوات به‌ره‌و هندستان له ئیسپانیاوه، له دوایی ماوەیە‌کی زۆر که
به ئاراسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا ده‌ریای بڕی بوو، تا خۆی له ووڵاتی
ئه‌مریکادا بینێته‌وه له دوای گه‌ڕانی به ناو ووڵاته‌که‌دا بۆی
ده‌رکه‌وت که ئه‌مه قاڕه‌یه‌کی تازه‌یه زۆر پێشوازی لێ کرا له لایه‌ن
هنده سوره‌کانه‌وه که ئه‌م ووته‌یه له ساڵی (1607)ز له لایه‌ن
مێژوونوسی به ناوبانگی فه‌ره‌نسی که ناوی (جۆن سمث) که به فه‌رمانی
پاشایی فه‌ره‌نسا ناردی بۆ ناوچه‌که تا لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکات که
پاشای ئه‌وکاته‌ی فه‌ره‌نسا ناوی (جیمس)ی یه‌که‌م بوو ، له‌گه‌ڵ سێ
به‌له‌می گه‌وره ڕه‌وانه‌ی کردن، به‌ڵام زیاتر مه‌به‌ستم کۆڵۆمبوسه که
گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسپانیا هه‌واڵی دابە مه‌لیکی ئیسپانیا ئه‌و کاتە
ئیسپانیا وفه‌ره‌نسا سه‌رقاڵ بوون به‌شه‌ڕی قودسه‌وه بۆیه زۆر باری
ئابووری هه‌ردوو ووڵات به‌ره‌و ڕوخاوی ده‌ڕۆشت بڕیاریان دا که
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌مریکا تا ئاڵتون به ده‌ست بێهنن، به‌ڵام له خاکی
ئه‌مریکادا لێیان ده‌بێت به شه‌ڕ له گه‌ڵ هنده‌کاندا برایه‌کی کۆڵۆمبوس
ده‌کوژرێت، به‌هۆکاری کوشتنی براکه‌ی کرستۆڤه‌ر شه‌ڕ گه‌رم ده‌بێت له
نێوانی تاقمی کۆڵمبوس و هنده‌کان تا ئه‌و کاته‌ی ده‌گڕێنه‌وه بۆ ئیسپانیا
به هه‌ڵهاتووی..
پاشان به ناوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکا بکه‌ن به مه‌سیحی خاچ و
ووێنه‌ی به ناو عیسا کوڕی مه‌ریه‌م هه‌ڵده‌گرن دەچنە ئەو ووڵاتە خه‌ڵکی
ئه‌و قاڕه‌یه بە زۆر دەکەنە مەسیحی، که ده‌گه‌نه ئه‌مریکا بۆ یه‌که‌م
جار له‌گه‌ڵ گه‌ل و هۆزێکی هنده سوره‌کان ده‌که‌ونه گفتوگۆ که ناویان
(بویلبوس)ه، زانای به ناوبانگی ئه‌ڵمانی (کلودلیفی شتراوس) که
پرۆفیسۆره له بواری {ئه‌نتۆلۆژیا} واتا زانسته مرۆییه‌کان ده‌ڵێت به‌م
شێوه‌یه که وه‌ك خۆی وه‌رم گێڕاوه له ئینسایکلۆپیدیا نه‌رویج وه‌رم
گرتوه ده‌ڵێت:
کاتێك ڕۆشتن خه‌ڵکی سور له شه‌یتان دوربخنه‌وه که‌چی خۆیان بوون
به‌شه‌یتانی سپی پێست!.. واتا شه‌رێکی گه‌وره ڕویدا پاشان خه‌ڵکه‌که
هه‌مووی له ناو بران ئه‌وه‌ی ئافره‌ت بوو به زۆر هێنران بۆ ئه‌وروپا و
منداڵه‌کانیان له بازاڕه‌کانی ئه‌وروپادا فرۆشت، له هه‌موو لایه‌که‌وه
له ئه‌وروپا بۆ له ناوبردنی هنده سوره‌کان ده‌ڕۆشتن به تایبه‌ت له
ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا وپۆڵه‌ندو ئینگلته‌را زۆربه‌ی وڵاتانی
ئه‌وروپا تا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌یدا بکه‌ن پیاوه‌کانیان ده‌کوشتن و
ژنه‌کانیان ئه‌گه‌ر جوان بونایه ئه‌وا وه‌ك کۆیله بۆ خۆشیه‌کانی خۆیان
به‌کاریان ده‌هێنا. پاشان منداڵه‌کانیان ده‌فرۆشت که گه‌وره ده‌بوون
کاریان پێ ده‌کردن تا مردن وه له ساڵی (1649)ز به فه‌رمی که‌نیسه
بڕیاری دا له دژی هنده سوره‌کان که ناونرا به(هارتیقه) ده‌بێت بکوژرێن
و له ناوبچن ناونران به (شه‌یتانی سور) هارتیقه واتا ئه‌و که‌سانه‌ن
که دژی که‌نیسه ده‌وستنه‌وه.
به‌ڵام له ساڵی (1655)ز دوو ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحی کردیانه شه‌ڕ بۆ
ماوه‌یه‌کی کاتی، کوشتنی کۆمه‌ڵ کوژی هنده‌کان ڕاگیرا وه له ئه‌وروپا به
هه‌مانشێوه شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد له نێوانی پڕۆتستانت و کاثۆلیکه‌کاندا وه
له خاکی ئه‌مریکادا زۆربه‌ی پڕۆتستانته‌کانی تێچون ڕایان کرد له ده‌ستی
زوڵمی کاثۆلیکه‌کان تا به ته‌وای خه‌ڵکانی پڕۆتستانت له ئه‌مریکادا جێگیر
بوون که زۆریان وابه‌سته بوون به ئاینه‌کانه‌وه!
دروست بوونی ئه‌و ژیاره گه‌وره‌یه که ئێستا ئه‌مریکا خۆی پێوه با
ئه‌داو ناوی ناوه ژیاری دیموکراسی به له‌ناوبردنی ملیۆنه‌ها هندی سور که
به ئێسقان وخۆێنی ئه‌وان ئه‌م ژیاره‌و شارستانیه‌ته‌یان دروست کرد، له
ساڵی (1779)ز به ته‌واتی ئه‌م ئه‌مریکایه‌ی که ئێستا هه‌یه و
دامه‌زراوه ته‌مه‌نی نزیکه‌ی (250)ساڵێك ده‌بێت، به‌ڵام به‌خوینی ئه‌و
هه‌موو هنده سوره دروستکرا که هه‌موویان له ناو بردن یان به زنجیر
ده‌یانبه‌ستنه‌وه کڕین و فرۆشتیان پێوه ده‌کردن له کاتێك دا که
هنده‌کان پێش (1200)ساڵ له‌وناوچه‌نه جێگیربوون که دانیشتوانه‌که‌ی له
خاکی ئه‌مریکادا ده‌گیشته (50) ملیۆن که‌س یان مێژوو نوسان ده‌ڵێن خۆی
ئه‌دا له نزیکه‌ی (80)ملیۆن که‌س، ئێستا له ناو خاکی ئه‌مریکادا ڕێژه‌ی
ئه‌م گه‌ل وهۆزه ناگاته (2 )ملیۆن که‌س شارستانیه‌ت به‌و شێوه بونیادنرا
بێت ژیاری تێدا دروست کرابێت ده‌بێت چاوه‌ڕێی چی بین لێی که ئیستا وا
نیشانده‌دات که هنده سوره‌کان هیچیان نه‌زانیوه ئه‌مان هاتوون فێری
دیموکراسیان کردوون له ناوچه‌که‌دا به دیموکراسیه‌که‌یان ئه‌و گه‌ل
هۆزه‌یان له ناو برد.
وه هیچ ئاسته‌م نیه به‌لای ئه‌مریکاوه که ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه
له‌ناوبات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو ملیۆن دیموکراسی بن ! ئه‌وانه‌ی که
هاتوون کوردستان و عێراق ئازاد بکه‌ن باو باپیرانیان ئه‌و که‌سانه بوون،
له‌وانیه که‌سانێك بپرسن خۆ ئه‌و زه‌مه‌نه به سه‌ر چوو گرنگ دوای ئه‌و قۆناغه‌یه؟
زۆرباشه من ده‌ڵێم باشیکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دوای ئه‌و قۆناغه بکه‌ین
که هنده سوره‌کان جینۆساید کران که مێژوو نوسان به زه‌مه‌نی کۆیله و
به‌نده له ئه‌مریکادا ناو زه‌ندی ده‌که‌ن که‌سێکی وه‌ك {کارلهاینتس دشنر}
که‌مێژوو نوسێکه ئه‌م قۆناغه‌مان بۆ ده‌ست نیشان ده‌کات له کتێبی
(Karlheinz Deschner Der Moloch Eine kristsche Geschichte der USA)
ده‌ڵێت له دوای له ناو بردنی هنده سوره‌کان قۆناغی به‌ندایه‌تی له ئه‌فریقا ده‌ستی پێ‌کرد،
له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئاغا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌ستیان گرت به سه‌ر
ئه‌مریکادا پێویستیان به وه بوو که خه‌ڵکانێك ژیاریان بۆ دروست بکات،
شه‌قامه‌کانیان بۆ پاك بکاته‌وه، وه له ماڵه‌کانیاندا خزمه‌تکاریان
هه‌بێت تا خزمه‌تی خانمه‌کانیان و منداڵه‌کانیان بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ڕوویان کرده خاكی ئاڵتونی ئه‌فریقا به زنجیر خه‌ڵکیان ده‌بەسته‌وه
ده‌یانگواستنه‌وه بۆ ئه‌مریکا، له شه‌ودا قه‌فه‌سی گه‌وره‌یان ئاماده
ده‌کرد وه ماڵ و خێمه‌کانیان ده‌سوتاندن تا ڕاکه‌نه ده‌ره‌وه له
لانه‌کانی خۆیاندا، پاشان به خنجه‌رو باروت بندوقیه ده‌یان گرتن و ڕایان
ده‌گواستنه‌وه بۆ ئه‌مریکا که له (70%) خه‌ڵکه‌که ده‌مردن تا
ده‌گیشتنه جێگای مه‌به‌ست، پاشان به زنجیر ده‌یان به‌ستنه‌وه له
جێگایه‌ك تا ده‌گیشتنه خاکی هیوا که ئه‌مریکا بوو، جاری وا هه‌بوو به
چه‌ند مانگێك ده‌گه‌یشتن، ده‌بوو ببه‌سرانایه‌ته‌وه تا ده‌گێشته ئه‌مریکا
ئه‌وه‌ی بمردایه ده‌یان ووت ئه‌وا بێ هێزه‌و به‌که‌ڵکی ژیان نایه‌ت بۆیه
مردوه ...
له‌و زه‌مه‌نەی که ڕاوی ئه‌فریقییه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌وان له‌و
کاته‌وه ئیرهابین خوێنی گه‌لانی تر ده‌مژن بۆ پێگه‌یشتنی خۆیان، ئه‌گه‌ر
ئه‌مه مێژووی زێرینایان بێت ئه‌ی خاك به‌سه‌ر کورد کوردستان که ئه‌مڕۆ
به هاوپه‌یمانی ده‌زانن.!
بەپێی ئەم ئاماره‌ی که له به‌ر ده‌ستدایه ده‌ڵێت زیانی گیانی
ئه‌فرقیه‌کان گیشته زیاد له (20) ملیۆن که‌س، به‌مه ده‌مارگیرو
ناڕه‌حه‌تی خسته نێوان ڕه‌ش پێست وسپی پێست که بۆ دامه‌زراندنی ووڵاتی
دیموکراسی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له ناو چوون، ڕه‌شه‌کان هه‌ڵسان به
کشتوکاڵ و به‌خێوکردنی مه‌ڕوماڵات و وێسگه‌ی شمه‌نده‌فه‌رو باڵه‌خانه‌ی
به‌رز تا ژیاری ئه‌مریکایان دامه‌زراند، ئه‌مریکا بوو به ئه‌مریکایی
دیموکراسی.
خه‌ڵکانێك له وانه‌یه بپرسن ئه‌ی بۆ باسی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناکه‌یت که ئه‌مریکا چۆن دیموکراسی بڵاو کرده‌وه؟
بۆ ووه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێم :- خه‌ڵکانێك وا هه‌ست ده‌که‌ن که
ده‌مارگیری به گوێره‌ی قۆناغه‌کانی مێژوو کۆتایی دێت، ئه‌مه له ڕاستیدا
وانیه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوو ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌بینین!
چۆن؟
ئه‌مریکا یه‌که‌م ده‌وڵه‌ته که چه‌کی ناوه‌کی و کۆمه‌ڵ کوژی
به‌کارهێنابێت، بێجگه له‌وکه‌سێکی تر پێش ئه‌و به‌کاری نه‌هێناوه هه‌ر
ئه‌مریکا بوو له‌ساڵی (1945)دا دوو ناپاڵی به‌کارهێنا به‌رانبه‌ر به دوو
شاری سڤیل که (هێرۆشیما وناکازاکی) بوو، له ماوه‌ی یه‌ك خوله‌کدا ٨٠،٠٠٠
هه‌زار که‌س له منداڵ و پیرو جوان تیاچون وه به سه‌ده‌ها هه‌زار خه‌ڵکی
که‌م ئه‌ندامی تێدا دروست بوو، به‌رده‌وام ئه‌وه لەدایك ده‌بێت له‌و دوو
شاره‌دا منداڵ کاریگه‌ری تیشکی ناوه‌کی هه‌ر له سه‌ره، یاخود توشی
وه‌رهه‌م ده‌بێت یان ناژی ده‌ست به جێ ده‌مرێ. من به‌لامه‌وه سه‌یره که
فرمێسکی تمساحاوی ده‌ڕژێت بۆ گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ که (30-40) که‌سی تێدایه
ئه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی هێرۆشیماو ناکازاکی.
پاشان که له شه‌ڕی هێرۆشیماو ناکازاکی ده‌رچوو ڕووی کرده شه‌ڕێکی تر له
ساڵی (1951) له‌گه‌ڵ کۆریادا که زیاد له سێ ملیۆن کۆری به ده‌ستی
ئه‌مریکایه‌کان تیاچون و کوژران ئه‌ی ووڵاتی دیموکراسی ئاشتی ئازادی برده
ئه‌و ووڵاتانه تا دڵم پێ خۆش بێت بۆ کوردستان و عێراق و ئه‌فغانستان..
پاشان له‌وێ له دوای ئه‌و هه‌موو کوشتاره ڕوی کرده ڤێتنام له ساڵی
(1964)تا ساڵی (1973) نزیکه‌ی چوار ملیۆن خه‌ڵکی کوشت له ماڵی خۆیان له
خاکی خۆیان، ئایا بۆ دامه‌زراندنی دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ بوو؟ شه‌ڕی
ڤێتنام به گه‌وره‌ترین شه‌ڕی کۆمه‌ڵ کوژی داده‌نرێت له جیهاندا.
پاشان ڕووی کرده ووڵاتی موسڵمانان مێژوویه‌کی ڕه‌شی بۆ خۆی تۆمار کرد که
به‌یارمه‌تی سه‌هیۆنیه‌کان له ساڵی (1948) تا ساڵی (1967) گه‌وره‌ترین
قه‌سابخانه‌ی سازدا بۆ موسڵمانان له(بحربقر و قانا) زۆری تر له
دێهاته‌کانی فه‌ڵه‌ستینی خۆشه‌ویستدا، پاشان هه‌ر له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی
(1973)دا شه‌رێکی سازدا به هه‌زاران موسڵمان تیاچون له شه‌ڕی ڕه‌مه‌زان
دا، له دوای ئه‌وه له ساڵی (1982)دا ناپاڵیکی ئنقودی به‌کارهێنا ئەو
چەکە لە هەموو ووڵاتاندا قه‌ده‌غه‌کرا بوو کەبه‌رانبه‌ر به لوبنان
به‌کاریهێنا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر موسڵمان بێت هێچ کێشه‌یه‌ك دروست
ناکات، له هه‌مووی سه‌یر تر ئه‌وه بوو که ئه‌مریکا هات بۆ لێدانی عێراق
بۆ له ناو بردنی چه‌كی کۆمه‌ڵ کوژی که‌چی خۆی چه‌كی (یۆرانیۆمی)
به‌کارهێنا که ئه‌و چه‌که له هه‌مووجیهان قه‌ده‌غه کرابوو که ئێستا
کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ناوچه‌که ته‌نانه‌ت مامۆستایه‌کی زانکۆی
سلێمانی لێکۆڵینه‌وه‌ی کردبوو له‌سه‌ر ئه‌و تێشکه که خۆی شاره‌زایی
هه‌یه له (فیزیای نه‌وه‌وی)دا ئیتر من هیچ گۆمانێكم نه‌ما له‌وه‌ی که
ڕاسته ئیترنازانم ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه چۆن خۆیان به هاوپه‌یمانی هێزێکی
وا به‌ربه‌ری ده‌زانن به ڕاستی سه‌یره‌و شه‌رمه ؟! به نهێنی چه‌كی کۆ
کۆژی دا به {میلۆسۆڤیچ} که له خاکی کۆسڤۆ به کاری هێنا که له دینادا
ئه‌م جۆره چه‌که قه‌ده‌غه کرابوو به هه‌زاران خه‌ڵکی موسڵمانی
ئه‌لبانی نه‌ژاد کوژران که ڕۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا خۆیان دانیان
به‌وه‌داناوه تا یه‌ك ملیار ساڵی تر کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی.
جارێ با وێران کردنی ئه‌فغانستان بوه‌ستێت که به ملیۆن خه‌ڵکی ئه‌فغانی
له‌ژێر داگیرکه‌رێکی وه‌ك ئه‌مریکا ده‌ناڵێنن، با شه‌ڕی فه‌لوجه بوستێت و
کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان له عێراق که هۆکاره‌که‌ی داگیرکه‌ری ئه‌مریکایه،
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌ی که به‌سه‌ر گه‌لانی جهیان هێناویه‌تی
ده‌بێت بزانین کێن ئەوانەی شەڕی بۆدەکەن؟
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ده‌رون ناسی
ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی دورون ناسینمان هه‌بێت بۆ سه‌ربازی ئه‌م ووڵاته
تاباش بیانناسێنین که ئه‌مانه کێن؟ یان بپرسین بۆ له‌زه‌ت وەرگرتن له
ئازار‌و ئەو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی کە ئازاری زیندانیانی ئه‌بوغرێبیاندا به‌وشێوه
ناشرینه‌ی که بینیمان له‌سه‌ر بنەمایی سێکسیی، هەروەها له گۆنتانامو
سه‌ربازه‌کان له‌به‌رچاوی دیله‌کاندا کاری سێکسی ده‌که‌ن وه‌ك ڕۆژنامه‌ی
ده‌یلی نیوزی باسی کرد، به‌ڵام به‌رپه‌رچ داریه‌وه له‌لایەن وه‌زاره‌تی
ناوخۆی ئه‌مریکا که پیاو له‌گه‌ڵ پیاوه‌کان ده‌م ده‌خنه ناو ده‌می یه‌ک
که به ووێنه‌وه بڵاو کرایه‌وه پاشان ڕۆژنامه‌که داخرا ئێستا به
ناوێکی تر کار ده‌کات، ئه‌گه‌ر مێژوویه‌ك به‌و ڕه‌شی ناشرینه هاتبێت
به‌لامه‌وه سه‌یرنیه کاری زۆر له‌وه خراپتر ڕوبدات. هەربۆیه لێره‌دا
ده‌مه‌وێت باسێکی ڕه‌وشتی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌م له ڕووی
په‌روەرده‌ییه‌وه:
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی ئازاردانی زیندانیان له
گۆنتانامۆ و له ئه‌بوغرێب و زیندانه‌کانی ڕۆکی کۆن زۆربه‌ی زیندانه‌کانی
تریان له سه‌ر بنەمایی سێکسیه، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر سه‌یری
کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی بکه‌ین ئه‌نجامێکی سه‌رسوڕ‌ێنه‌رمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت
له زمانی خۆیان وئاماره‌کانی خۆیان..
له شارێکی وه‌ك لۆس ئه‌نجلوس و شیکاگۆ وسانفرانسیسکۆ و نیۆرك له (80%)
منداڵان که ته‌مه‌نیان له خواری هەژدە ساڵه هه‌موو به کاری سێکسیی
سه‌رقاڵن که داوێن پێسی ده‌که‌ن خه‌ریکی زینان واتا ئه‌و ئەوکه‌سانه‌ی که
له (80%)ی منداڵان پێك د‌ێنن له‌و ووڵاته‌دا.!!
وه له شار‌و لادێکاندا به که‌متر سه‌رژمێری کراوه که ئاماژه بۆ
(33%)ده‌که‌ن ڕێژه‌که له‌جێگا بچوکه‌کاندا که‌متر ده‌بێته‌وه، که‌واته
شه‌ریف ترین جێگاکانیان لادێکانیانه که له (33%)یه.
له سه‌رتا سه‌ری ئه‌مریکادا سه‌ر ژمێری کراوه که منداڵه‌کان که
ته‌مه‌نیان له خواروی هەژدە ساڵه له (55%) خه‌ریکی زینان واته کاری
سێکسی ناشه‌رعی، ئه‌م ڕێژه‌یه له ناو زانکۆ که باسی ده‌کات له (90%)
له ڕووگه‌ی هه‌موو ئه‌مریکا دا.
له هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره تر له ساڵی (1998)تا ساڵی (2007) هه‌موو
ساڵێك یه‌ك ملیۆن و بیست و پێنج هه‌زار که‌س منداڵی له ناو بردوه به
ڕێگای ئه‌وه‌ی که نازانن باوکیان کێیه.
به‌ڵگه له‌سه‌ر ئامار‌و ژماره‌کان( US today )
زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی ئه‌مریکا نازانن باوكیان کێیه واتا خێزانن و
باوك له ماڵدا نیه، هێمای باوك نابینرێت که له (24%) خه‌ڵکی ئه‌مریکا
واتا چواریه‌کی سه‌ربازانی ئه‌مریكی بێ باوكن، له (60%) خه‌ڵکی ئه‌مریکا
ناپاکی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان ده‌که‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه ژنان ناپاكی
له‌گه‌ڵ پیاوانیان ده‌که‌ن، له (26%) دانشتوانی توشی نه‌خۆشی بوون له
ڕێگایی کاری سێکسی یه‌وه، له هۆکاری کاری سێکسی ناشرعیه‌وه وه له ساڵی
(1993)تا (2003) له‌ماوه‌ی ئه‌و دە ساڵه‌دا هه‌موو ساڵێك به‌کۆی گشتی
(380)هه‌زار ڕوداوی ده‌ست درێژی ده‌کرێته سه‌ر دانیشتوانی ئه‌مه‌ریکا له
لایه‌ن خه‌ڵکی خۆیه‌وه بێجگه له‌وه‌ی که زینا ده‌کرێت به ڕه‌زامه‌ندی
هه‌ردوولا، ئه‌مه له‌و سه‌رچاوه وه‌رم گرتوه که ئاماژه‌م پێکردوه،
به‌ڵام با بزانین ئه‌مریکا خۆی به فه‌رمی له ده‌زگاکانی خۆیه‌وه چی
ده‌ڵێت ؟
ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکی ده‌ڵێت: ئه‌م ڕاپۆرته له ساڵی
(1994) ده‌رچوو به‌ڵام له ساڵی (1992) به دواداچونیان له سه‌رکردوه
ته‌نها له دە ولایه‌تی ئه‌مریکادا، شایانی باسه ڕاپۆرتێك بوو
ئه‌مرکییه‌کان خۆیان زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون پێی که ده‌ڵێت له ڕاپۆرته‌که‌دا
نزیکه‌ی چواریه‌کی ئه‌مریکا که ده‌ست درێژیان ده‌کرێته سه‌ر منداڵانی
دوانزدە ساڵەن، ئاگاداربن ته‌نها باسی دە ولایه‌ت ده‌که‌ین، له‌هه‌موو
ناهه‌موارتر له (20%) ئه‌و منداڵانه‌ی که ده‌ست درێژیان ده‌کرێته سه‌ر
له لایه‌ن باوکیانه‌وه‌یه،
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ئه‌م ڕاپۆرته ڕاپۆرتێکی فه‌رمیه هه‌ندێ جار له
به‌ر ڕای گشتیی کاره‌کان وه‌ك خۆی نیشان ناده‌ن ده‌یشارنه‌وه، له (54%)
به‌هۆی نزیکه‌کانیانه‌وه ده‌ست درێژی ده‌کریته سه‌ریان وه له (22%) له
ڕێگایی ناسینه‌وه وه له (2%) له ڕێگایی نا ئاشانایی ده‌ست درێژی
ده‌کرێته سه‌ریان ، ئه‌م ووڵاته هه‌موو گیانیان کێشه‌یه له ناوخۆی
خۆیان.
خۆێنه‌ری ئازیز وه‌ره با پبرسین له هزری خۆمان ئه‌گه‌ر سه‌ربازێك له ناو
خاک و نیشتیمانی خۆی له ناو که‌س وکارو خۆشه‌ویستانی خۆی ئه‌مه کار‌و
فه‌رمانی بێت ئه‌وا هه‌ڵسو که‌وت بکات پێت وایه له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ی که
موسڵمانه و خاكی عێراقی داگیرکردوه ده‌بێت داخۆ چۆن ڕه‌فتار بکات ئازاری
زیندانیان و نه‌وه‌کانی بدات..
ئاره‌زوه شازه‌کانی سێکسی(الشذوذ الجنسي)
پزیشکه ده‌رونیه‌کان له ئه‌مریکادا ئه‌و ئاره‌زوه شازه سێکسیا‌نه
له سه‌ره‌تادا به نه‌خۆشیه‌کی ده‌روونی ده‌زانی وه‌ك ڕابواردنی پیاو
له‌گه‌ڵ پیاو ماره‌کردنیان له یه‌کتری، ماره‌کردنی ئافره‌ت له ئافره‌ت،
مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا، به‌ڵام له‌م دوایه‌نه‌دا له ئه‌نجامی
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو کاره‌ساتانه‌دا ئێستا له کۆمه‌ڵگایی ئه‌مریکی
بووه به‌کارێکی ئاسایی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ کلتوردا وا تێکه‌ڵ ده‌بێت،
سه‌رۆکی ئه‌مریکای ڕابوردوو(بیڵ کلینۆن) بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆی به هێز
بکات له هه‌ڵبژردنه‌کاندا و تا خه‌ڵکی زیاتر ده‌نگی بۆ بده‌ن به ئاشکرا
ڕایگه‌یاند که له ناو سه‌ربازانی ئه‌مریکی دا ڕێگای زیاتر ده‌کاته‌وه بۆ
ئاره‌زوه شازه سێکسیه‌کان وه ئه‌م ووتاره‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکایی وا
لێکرد که سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به ده‌ست بهێنێت.
خۆێنه‌ری زێده ئازیز...
ئه‌م کاره سێکسیه شازانه وای لێهاتوه له ئه‌مریکادا بۆته کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت له ناو سه‌ربازان دا ڕه‌گی داکوتاوه بۆته
کارێکی حه‌تمی بۆیه سه‌رۆکی ووڵات باسی له‌سه‌رده‌کات پێگه‌ی خۆی پێ
به‌هیز ده‌کات، له هه‌موو ئاماره‌کانی جیهاندا هاتووه که ئه‌مریکا
یه‌که‌م ده‌وڵه‌ته که له‌ناو سه‌ربازه‌کانیان و له ناو
زیندانه‌کانیاندا که کاری شازی سێکسی ده‌کرێت، هه‌ندێك له کڵێساکانی
ئه‌مریکا به ئاشکرا پیاو له پیاو ماره ده‌که‌ن وه کاره‌که فه‌رمیه،
وه له ولایه‌تێکی وه‌ك (ماساشوتس) که له‌ده‌ستوره‌که‌یدا هاتووه ده‌ڵێت
پیاو له پیاو ماره ده‌کرێت واتا کاری یاسایی بۆ کراوه به فه‌رمی
ناساندویانه هه‌موو پێداویستی ماره‌کردنه‌که ئاماده کراوه له
ده‌ستوردا وه‌ك جیابونه‌وه واتە (طلاق) وه ئه‌قدی زه‌واج واتا
بڕوانامه‌که‌ی وە میراث.
وه ئه‌و ئامارانه ده‌ری ده‌خه‌ن که دانیشتوانی ئه‌مریکا به نێر‌و مێ
وه که توشی جۆره‌کانی ئاره‌زوی سێکسی بوون خۆی ئه‌دا له په‌نجا ملیۆن
که‌س، وه حه‌ڤده ملیۆنی له ناو هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکادایه، وه
قوربانیانی نه‌خۆشی ئایدز له ئه‌مریکا له ساڵی (2002) ده‌گاته (886)
هه‌زار که‌س که ده‌ناڵێنن به ده‌ست نه‌خۆشی ئایدزه‌وه وه نیو ملیۆن
خه‌ڵک مردون به‌و نه‌خۆشیه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌دا تا ئێستا
له ئه‌مریکادا کاری سێکسی شاز کارێکی ڕێگه پێدراوه بەئاشکرا دانیان
پیاداناوه .
وه جیاوازیه‌کی ئه‌و تۆ نیه له نێوان ئه‌ورپا و ئه‌مریکادا وه
سه‌ربازانی ئینگلیز به هه‌مان کار‌و فه‌رمانیان، جیاوازی له‌نێوانیدا زۆر
که‌مه ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپادا هه‌موو ساڵێك کۆنگره‌ی بۆ ده‌به‌سرێت له
ئه‌مستردامی هوڵندی که زیاد له یه‌ك ملیۆن که‌س له هه‌موو جیهان
کۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه وه له هه‌موو ووڵاته‌کانی تردا وه‌ك
ئه‌ڵمانیا،نرویج، دانیمارك، سوید، نه‌مسا، به‌لجیکا، فه‌رنسا، ده‌یان
ووڵاتی تر که خۆپیشاندان ده‌کرێت پیرۆزی ده‌ده‌ن به کاره‌که‌یان وه ئه‌م
خۆ پیشاندانه هەموو ساڵێك لە هاویندا ده‌کرێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌م خه‌ڵکه‌ی که ئاره‌زوی جۆره له‌زه‌ته‌کانی سێکسی هەیە
به‌ڵکو به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه وه هه‌ندێك که‌ره‌سه به‌کار د‌ێنن
که چه‌نده‌ها بازاڕ‌و دوکانیان هه‌یه به ئاشکرا خه‌ڵکی ڕوی تێده‌که‌ن به
تایبه‌ت له ئه‌مریکا و ئه‌روپا به‌گشتی که له دووکانه‌کاندا زنجیر و
حه‌بل و کورسی تایبه‌ت وقامچی و ده‌یان که‌ره‌سه‌ی تر که به‌کارده‌ێهنرێن
بۆ ئه‌و کارانه، وه ئه‌م کار‌انه‌ی که باسمان کرد هه‌موو له‌ناو
سه‌ربازانی ئه‌مریکیدا ده‌بینرێت.
ئه‌مه ئاکاری ڕه‌وشت به‌رزی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکایه و که چۆن توشی
نه‌هامه‌تی سه‌ر لێشێواوی بوون، گرده پیاوانی ئێمه‌ش تازه به تازه
ده‌یانه‌وێت ببنه هاوپه‌یمانی خه‌ڵکێکی که‌م ڕه‌وشت ئایا پێتان وایه
هێزێکی گه‌وره به‌و شێوه‌یه دامه‌زرابێت خێر بداته‌وه بۆ دوژمنه‌کانیان
که ئێمه‌ی موسڵمانین ئه‌م پرسیاره بۆ هاوپه‌یمانه‌کانیانه؟!
جیاوازیه‌کانی نێوان ڕه‌ش پێست و سپی پێست له‌گه‌ڵ ئاسیایه‌کاندا له ووڵاتی ئه‌مریکایی دیموکراسی
ده‌ست پێکردنی ده‌مارگیری له ناو سوپا‌و سه‌ربازانی ئه‌مریکی چۆن ده‌ستی
پێکردوه؟ له کۆمه‌ڵگای ئه‌و ووڵاته‌دا چۆن سه‌ری هه‌ڵداوه؟ هه‌روا
کاریگه‌ری له سه‌ر سوپایی ئه‌مریکا کردوه له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مریکادا جیاوازێكی زۆر هه‌یه له نێوان سپی و ڕه‌ش پێست دا که له
سه‌ره‌تا دا ئاماژه‌مان بۆ کرد له ده‌ستپێکی هێنانی ئه‌فریقیه‌کان ناونرا
به سه‌رده‌می کۆیله، وه‌ك مێژوو نوسه‌کان باسی لێوه ده‌که‌ن که له
زۆربه‌ی باخچه وشوێنه گشتیه‌کان و له زۆربه‌ی چێشتخانه‌و
ڕێستورانته‌کاندا نوسرابوو هاتنه ژووره‌وه‌ی ڕه‌ش پێست و سه‌گ
قه‌ده‌غه‌یه .
هه‌رچه‌نده له ده‌ستوری ئه‌مریکادا هیچ جیاوازیه‌ك له نێوانی ڕه‌ش
وسپی پێست و جیاوازی ئاینی و ڕه‌گه‌زی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و
جیاوازیه له‌م سه‌رده‌مه‌داو له‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌دا به‌ئاشکرا
ده‌بینرێت که گه‌ڕه‌کی سپی پێسته‌کان زۆر جیاواز تره له ڕه‌شه‌کان و
زانکۆی سپی پێسته‌کان زۆر پێشکه‌وتو تره له زانکۆی ڕه‌شه‌کان، ئه‌م
جیاوازیه به ئاشکرا له ناو کۆمه‌ڵگایی ئه‌مریکادا ده‌بینرێت، ئه‌مه
بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که زیاتر ده‌مارگیری له نێوانیاندا زیاد ببێت.
زۆربه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی که ده‌کرێت ڕه‌ش پێسته‌کانن زیندانه‌کانی ئه‌مریکا
زۆربه‌ی ڕه‌ش پێستن وه هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌یه وای کردوه که ڕه‌ش
پێسته‌کان زیاتر بیر له کرمیناڵیتی بکه‌نه‌وه زیندانه‌کان به‌وان پڕ
بکه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی داد ده‌ڵێت له (80%) ڕه‌ش پێسته‌کان
خه‌ریکی کاری خراپه‌ن له کڕین وفرۆشتنی ماده سڕکه‌ره‌کان و نانه‌وه‌ی
ئاژاوه له ئه‌مریکادا هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌مارگیری سپی پێست
بۆ ڕه‌شه‌کان.
ئه‌گه‌ر بیر له‌م کاره‌ی ناو کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی بکه‌ینه‌وه، له‌کاتێكدا
که سپی پێست ده‌مارگیر بێت به‌رانبه‌ر به‌دانیشتوانی ووڵاته‌که‌ی خۆی ئایا
چاوه‌ڕوانی چی لێده‌که‌یت بۆ ووڵاتێك که داگیرکرابێت، له میدیاکانی
خۆیه‌وه به هه‌زاران ناو ناتۆره به موسڵمانانەوە ده‌نێت و جارێك ناوی
ده‌نێت ئیرهاب و جارێك تیرۆریزم و جارێكی تر به خه‌ڵکێکی گێره شێوێن و
یان له‌م دوایانەدا ناویان ناین به ئیسلامی نازی، له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێك
بڵێن ئه‌م زاراوانه به‌س له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامیه‌کان به‌کار دێت ! به‌ڵام
خۆ پارتی کرێکارانی کوردستان عه‌لمانین وچه‌پن له هه‌مان کاتدا به ده‌یان
ناو ناتۆره له‌وانیش ده‌نێن که فڕیان به سه‌ر ئیسلامه‌وه نیه یان
ووڵاتێکی وه‌ك کوبا ده‌یان نمونه‌ی تر که بۆ باسی تر ئاماده‌کراون ته‌نها
وه‌ك نمونه باسیان ده‌که‌م لێره‌دا.
له کاتێکدا که سپی پێستی ئه‌مریکی به ده‌مارگیری و ڕه‌ش پێستیش داخی
دڵی خۆی ده‌ڕێژێت ده‌یه‌وێت گرێ ده‌رونیه‌کانی بکاته‌وه، هه‌موو ئه‌م
باره ده‌رونیانه به سه‌ر خه‌ڵکی ووڵاتانی داگیرکراوی وه‌ك عێراق و
ئه‌فغانستان ده‌که‌نه‌وه، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی موسڵمان ده‌ده‌ن
سه‌رکرده‌کانی ئێمه ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌یان نیه که به‌رگریمان
لێبکه‌ن نه‌کو ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ق بێت نازانێت ڕۆژێك دێت نه ئه‌مریکی
ده‌مێنێت نه سوپای هامان و فیرعه‌و‌ن ده‌مێنن خۆی ده‌مێنێته‌وه له ناو
کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیدا پاشان داوای به‌زه‌ی ده‌کات له خه‌ڵکی ووڵاتی خۆی، بۆ
تۆ ئێستا به‌زه‌یت به‌ووڵاتی خۆتا نایه‌ته‌وه له کاتێكدا ده‌سه‌ڵاتێکی تا
ڕاده‌یه‌ك باشت هه‌یه.
ده‌مه‌وێت بڵێم که ئه‌مریکا به ده‌ردی هیچ که‌س ناخوات ته‌نانه‌ت به
ده‌ردی خۆیان ناخۆن چۆن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستیت، سه‌یره که گورگ
بکرێته شوانی مه‌ڕ!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سپی پێست ده‌مارگیره ڕه‌ش پێست ڕقی له هه‌موو شتێك
ده‌بێت توشی هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌کی ده‌رونی بووه، به‌ڵام ئه‌مریکا
ڕووکارێکی باش ده‌دا به کۆمه‌ڵگاکەی خۆی له ڕووی میدیا‌و
ڕۆژنامه‌وانیەوە، ئاساییه که وه‌زیری ده‌روه‌ی ووڵات ڕه‌ش پێست بێت
ئه‌مه ته‌نها ڕووکه‌شه یان له هۆلیوددا ڕه‌ش پێستیك سپی پێستێك حه‌زی
لێده‌کات یان پێچه‌وانه‌که‌ی که ئه‌مه له راستیدا ته‌نها ڕووکه‌شه بۆ
سه‌رلێشێواندنی ڕای گشتیه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئاسمان و ڕێسمانیان نێوانه
ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه، ئه‌مه دامه‌زارندنی دیموکراسی بوو نمونه‌یه کەله
جیهان.
له لایه‌کی تره‌وه باس له‌وه ده‌کرێت که چینی و خه‌ڵکانی ئاسیا
به‌گشتی زۆر به که‌م سه‌یر ده‌کرێن بازاڕ‌و کوچه وکوڵانه‌کانیان زۆر
جیاوازه هیچ خزمه‌ت گوزاریه‌کیان بۆ ناکر‌ێت ته‌نانه‌ت له ناو
ئه‌مریکایه‌کاندا به مشکی زه‌رد ناویان د‌ێنن.
په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌رژه‌وه‌ندی نا دروست
ئه‌م باسه لایه‌نێکی زۆر گرنگه له ژیانی سوپای ئه‌مریکاو گه‌له‌که‌ی
به‌گشتی، پێش ئه‌وه‌ی باسێکی لایه‌نه‌که و ئه‌م ته‌وره‌یه بکه‌م،
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که هه‌موو ئه‌م ژیانه له‌سه‌ر به‌رژه‌وندی
داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام به‌رژه‌وندی تا به‌رژه‌وندی جیاوازه بۆنموونه
به‌رژه‌وه‌ندی دروستمان هه‌یه که کاریگه‌ری نه‌بێت له سه‌ر خه‌ڵکانی تر
چونکه من خۆم بڕوام به به‌رژه‌وه‌ندی دروست هه‌یه که کاریگه‌ری
له‌سه‌رتاکه که‌س و کۆمه‌ڵگا دانه‌نێت، چونکه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت ژیان
دروست نابێت ته‌نانه‌ت ژن ومێردایه‌تی له سه‌ر بنه‌مایی به‌رژه‌وندی
داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌رژه‌وندی دروسته. به‌رژه‌وندی نادروست
ئه‌وه‌یه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکی تاکه که‌س و کۆمه‌ڵگا هه‌بێت وه‌ك
ئه‌وه‌ی که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی به‌فیڕۆ
بده‌یت، یان تۆ خاوه‌نی شتێك نیت له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆت زه‌وتی بکه‌یت
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندی.
ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌یت له سه‌ر
بنه‌مایه‌کی نا دروست داده‌مه‌زرێت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا که ده‌ست
پێده‌کات له‌گه‌ڵ یه‌هود دایه به‌رژه‌وه‌ندی یه‌که‌مه، له ڕاستیدا ئه‌م
دوو بیر‌و بۆچونه جیاوازن به‌یه‌ك له ڕووی ئایدیا و دینه‌وه، به‌ڵام
چونکه ئه‌مریکی و سه‌ربازه‌کانی په‌روه‌رده‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندی نا دروستن
بۆیه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان داده‌مه‌زرێت، لای هه‌مووان
ئاشکرایه که ئه‌مریکا زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی مه‌سیحین وه ئیسرائیل
یه‌هودیه، وه مه‌سیحه‌کان پێیان وایه که یه‌هودیه‌کان حه‌زره‌تی
مه‌سیحیان کوشتوه له‌خاچیان داوه که ئه‌مه خۆی له ڕاستیه‌وه دووره {
وما قتلوه ، وما صلبوه ، ولكن شُبِّهَ له‌م } نه کوژراوه نه له خاچ
دراوه به‌ڵکو شێوه‌ی گۆڕاوه به‌رز کراوه‌ته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری،
که له ڕاستیدا ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته زۆر ڕقیان له‌یه‌که به‌ڵکو به
درێژایی مێژوو تا ئێستایش دژایه‌تی یه‌کتری ده‌که‌ن، چونکه ئێستا
به‌رژه‌وه‌ندیان به‌یه‌که‌وه‌یه ئه‌وه‌تا به ئاره‌زوی خۆیان له
موسڵمانان ده‌کوژن واتێمه‌گه‌ن که تا سه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێت که
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما به بڕوای من وازی لێدێنیت ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیان
له‌وپه‌ڕی توندوتۆڵیدا بێت، بۆنمونه کاتێك که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بوو
له‌گه‌ڵ ڕوسیای شوعیدا هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌بوو بۆ یارمه‌تی ئه‌فغانستان زۆر
به باشی یارمه‌تی ده‌دان ته‌نانه‌ت له هۆلیود فیلمان له‌سه‌ر
ده‌رده‌کردن تا وای لێهاتبوو کڵاوێکی ئه‌فغانی له ئه‌مریکادا ده‌چوه سه‌د
دۆلار به‌ڵام کاتێك به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما لای هه‌مووان ئاشکرایه چۆن
داگیری کرد هه‌ر ئه‌و گروپه مجاهیده بوون که ناوی ده‌بردن به‌ڵام ئێستا
ئیرهابین.
له‌کاتێك دا که به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ سه‌دام دا بوو سه‌دام پیاوێکی
ئازا‌و به سه‌رۆکی ئومه‌ی عه‌ره‌بی بانگیان ده‌کرد کاتێك که کیمیایی ڕشت
به هه‌ڵه‌بجه‌داو ئه‌نفالی کرد ئه‌مریکا ده‌ستخۆشی لێکرد ته‌نانه‌ت له
ڕۆژنامه‌یه‌کی دا باسی نه‌کرد ته‌نانه‌ت که کۆمه‌ڵێك له کورده‌کانی
دانیشتوی ئه‌مریکا ویستیان خۆپیشاندان بکه‌ن سه‌فاره‌تی عێراق کەئەوده‌مه
ئاگاداری ده‌زگایی فیدراڵی کرده‌وه که نه‌هێڵن ئه‌وه بوو کرا به‌ڵام
نه‌یان هێشت هیچ میدیایه‌ك بیبینێت، به‌ڵام که کاریان پێ نه‌ما سه‌دام بوو
به ڕژێمی کۆنه په‌رست گۆڕی به کۆمه‌ڵیان زیندو کردەوه پاشان ئه‌و
موشه‌کانه‌ی که پێ فرۆشرابوو خۆ له ئاسمانی نه‌کڕی بوو به‌ڵکو له
ڕۆژئاوا کڕابوو هه‌موو ئەمانە بوونە کاری سیاسی و ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام
کاتێك به‌رژه‌وه‌ندی له‌ئارادایه هێلیکۆپته‌ر پێ ده‌فرۆشن له‌گه‌ڵ موشه‌ك
ئه‌و کات سه‌دام پیاوێکی ئازا‌و قاره‌مان بوو، ئه‌ی ئه‌و کاتە بۆ
هاوپه‌یمانی کوردیان نه‌ده‌کرد ئه‌م پرسیاره بۆ به‌رپرسانی ئێمه؟!
ئه‌مریکا له کاتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی دا ناوی زۆر جوان ده‌به‌خشێت
به هاوپه‌یمانانی وه‌ك سه‌عاده‌تی وه‌زیر فه‌خامه‌تی ڕه‌ئیس یان سید
سه‌فیر له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره عیباره‌تێکی جوان باق وبریق که کاری پێت
نه‌ما چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌به پێت بڵێت تیرۆریزم و ده‌یان ناوی ناشرینی تر،
که‌واته بزانه که ئه‌مریکا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کارده‌کات وه‌ك
خویان ده‌ڵێن یه‌که‌م ئه‌مریکا پاشان ئه‌مریکا کوتایی هه‌ر ئه‌مریکا نازانم
چاوه‌ڕوانی چین له ئه‌مریکا، چۆن بیسه‌لمێنین که ئه‌مریکایه‌کان وا
ده‌که‌ن ؟
له ڕاپۆرتێکی وه‌زاره‌تی سه‌ربازی ئه‌مریکی به فه‌رمی هاتووه که
ده‌ڵێت به ئاشکرا بەبێ هیچ پێچ و په‌نا‌یه‌ك ده‌ڵێت ئه‌شکه‌نجه‌ی
زیندانیانی عێراقی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاوترسێن بن هه‌ر به گه‌یشتنی ئه‌م
هه‌واڵه بۆ سه‌ربازانی ئه‌مریکی له‌لایان جەنەڕاڵێکی سه‌ربازی که ناوی
(مه‌یجوره) ئه‌وه به ئاشکرا ده‌ڵێت که ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی سزا‌و
ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌ن بۆ چاو ترسێنی خه‌ڵکی تر، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه وه‌ك
ڕۆژنامه نوسێکی ئه‌مریکی خۆی ده‌ڵێت که به‌ناو‌ی سیخورییه‌وه منیان نارد
بۆ عێراق هه‌وڵه‌که‌یان به فه‌رمی دا به من که ناوی (أنطونيو
تَجوبا)خۆی ڕاپۆرتێکی نوسیه‌وه ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێك له زیندانیه‌کانیان هێنا
جلی و به‌رگی ئافره‌تیان له به‌رکردن پاشان ده‌ستیان کرد به لێدانیان و
جلوبه‌رگیان له به‌ردادڕاندان، به ڕه‌سمی فتۆ گرافی گیراو پاشان به
ڤیدیۆ گیراوه که له فیلمێکی ئه‌مریکیدا به‌شێکی دانراوه که من خۆم
ئێستا فیلمه‌که‌م لایه له بازاڕیشدا بڵاوه وه له ئینته‌رنێت له به‌شی
یوتوب دابه‌زێنراوه ئه‌مه ناوی فیلمه‌که‌یه..
Valley of the wolves Iraq,,,,,,,,war without Rules
ئه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌که‌وت وه‌ك سه‌رچاوه پێویستی بوو ده‌تونێت په‌یوه‌ندیم پێوه بکات تا بۆی ده‌سته به‌ر بکه‌م ..
وه‌ڵاهی که ده‌یبینیت دڵت ژان ده‌کات بۆ ئه‌و موسڵمانانه، چ جایی
ئه‌وه‌ی که موسڵمان خۆی دڵی پڕ له نوری ئیمانه، وه له‌پاشاندا خێزانی
که‌سێکیان د‌ێنن که ناوی {م..س..دلێمیه} خێزانی مامۆستایه له
قوتابخانه‌یه‌کی ناوچه‌که ناوی {س..آ..} که به چوار سه‌ربازی ئه‌مریکی
له به‌رچاوی مێرده‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا ڕاده‌بوێرن تا که‌سێکیان له کاتی
سێکسدا ده‌ست ده‌خاته بینی و ده‌یخنکێنێت وپاشان سه‌ربازێکیان به مردووی
هه‌ر له به‌رچاوی مێرده‌که‌ی له‌گه‌ڵ لاشه‌که‌یدا ڕاده‌بوێرێت پاشان
شه‌هوه‌تی خۆی ئه‌دا له ده‌موچاوی مێردی ژنه‌که که به‌سراوته‌وه له
کۆتایدا به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڕۆن وه‌ك {آنطونیو} ده‌ڵێت :- ویستم هه‌واڵی
میردی ئافره‌ته مردوه‌که بزانم له دوای دوو ڕۆژ له به‌ندیخانه گیانی
ده‌رچوو بوو.
ئه‌نطۆنیو ده‌ڵێت:- زانیان که من زۆر به‌وه ناره‌حه‌ت بووم گه‌ڕامه‌وه،
به‌ڵام (سی.ئای.ئه‌ی) هاته سه‌رم له‌گه‌ڵ خودی شه‌خسی (میجور) که
ئاگاداریان کردمه‌وه باسی ئه‌و کاره‌ساته نه‌که‌م منیش ڕام کرد و دامه
ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌ره‌نسی بۆیان باڵا‌و کردمه‌وه، وه بۆ زانیاری زیاتر
ئه‌نطۆنیو خۆی یه‌هودیه له ده‌زگایی مۆسادی ئیسرائیلی کارده‌کات پاشان
شیکارییه‌ك ده‌ده‌م له‌سه‌ری که چۆن به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێن ئه‌م کاره‌ی
کرد له به‌ر خاتری موسڵمانان نه‌بوو به‌ڵکو دوای ده‌رده‌که‌وێت که کارێکی
سیاسی له پشته‌وه‌بوو له‌لایان مۆساده بۆیه به شوێنی‌دا ده‌گه‌رێن له
لایه‌ن CIA.
خۆێنه‌ری ئازیز به‌لاته‌وه سه‌یرنه‌بێت کۆمه‌ڵگایه‌ك خۆی پڕبێت له
کاری سێکسی شاز‌و هه‌موو ئینحرافاتێك چاوه‌ڕوانی چی لێده‌که‌یت، هه‌موومان
به چاوی خۆمان بینیمان چۆن ئازاری زیندانیانی ئه‌وبوغرێبیان دا زۆر له
سه‌ر ئه‌میان ناڕۆم هه‌موولایه‌ك که‌م تا زۆر ئه‌وه‌مان بینی به‌ڵام با
بپرسین کێ ئاشکرایکرد ئه‌و کاره له سه‌ر ده‌ستی کێ ئاشکرا بوو؟ بۆ له‌و
کاته‌دا ئاشکرا کرا هه‌ڵبه‌ت من وه‌ك نوسه‌ره‌کانی تر زۆر به شان و باڵیدا
نایه‌م ئه‌وه‌ی که لای من مه‌به‌سته ته‌نها شیکاریه ده‌مه‌وێت ئه‌وه
بگه‌یەنم به میلله‌ته‌که‌م هاو په‌یمانی ئه‌مریکا وه‌ك ئه‌وه وایه که
دوای كڵاوی بابردوو که‌وتبێتی به به‌ڵگه‌وه بۆ ئه‌و گه‌له ڕه‌ش وڕوته
ئاشکرای بکه‌م وه‌ك کارێکی دواڕۆژی وه له هه‌مان کاتدا وه‌ك کارێکی
نه‌ته‌وا‌یه‌تی، با بپرسین بۆ له‌و کات وزه‌مه‌نه‌دا ئه‌و وێنا‌نه بڵاو
کرانه‌وه؟ نهێنی له وه‌دا چی بوو که له‌و کات و ساته دا باڵا‌و
کرایه‌وه؟
هۆکارچی بوو که ئه‌و کاره ناڕه‌وشتیه که به‌و شێوه‌یه
بڵاوکرایه‌وه به به‌رچاوی هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکاوه، ئه‌رگه‌رچی
پێیان خۆش بوو یان ناخۆش بووبێت که به‌وشێوه سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریکا
ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌یان دا زۆر دوور بوو له
ئاکاری مرۆڤایه‌تی، من ده‌ڵێم له دوو خاڵ به ده‌رنیه:
یه‌که‌م :- پێم وایه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی وویستی په‌یامی ئه‌وه بدات به
خه‌ڵکی عێراق و ئۆمه‌تی ئیسلامی که ئیتر ئێوه لاوازن توانای هه‌موو
کارێکمان هه‌یه به‌سه‌رتاندا سه‌رشۆڕو زه‌لیلیتان ده‌که‌ین تا نه‌توانن
له ئاستماندا ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه، له هه‌مانکاتدا به‌رزکردنه‌وه‌ی
ڕۆحی مه‌عنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکی بوو تا په‌یام بدات به‌وان بڵێت
هه‌موو شتێك کۆنترۆڵە خۆمان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تیمان هه‌یه، ئه‌مه له
کاتێکدایه که شۆڕشێکی وه‌ك شاری فه‌لوجه سه‌ریهه‌ڵدا وه حه‌وسه‌د
شۆڕشگێری موسڵمان کوژران وه زۆرێك له سه‌ربازانی ئه‌مریکی کوژراو بێجگه
له‌و هه‌موو زه‌ره‌ره مادیانه‌ی که ئه‌مریکا کردی، که ئه‌مه خاڵی
یه‌که‌مه له سایکۆلۆژی ئه‌مریکی و ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌م بۆی هه‌یه،
وه له‌هه‌مان کاتدا په‌یامێکه بۆ ووڵاتانی دراوسێ بۆ داهاتوو که ئه‌گه‌ر
به‌رهه‌ڵستی ئه‌مریکا بکه‌ن ئه‌وه ئاکامه‌که‌یه‌تی.
دووهه‌م:- وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌مه‌یان ڕاستتربێت وه‌ك کاری سیاسی
سروشتی ئه‌و خه‌ڵکەی که به‌یه‌که‌وه کارده‌که‌ن دژی موسڵمانان چونکه
ئه‌مه‌ی که بڵاوکراوه من وا هه‌ست ده‌که‌م ئیداره‌ی بۆش زۆر بێ ئاگا بوون
له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنا‌نه چونکه ڕامستفێڵدی سه‌رشۆر کرد دوای ئه‌و
کاره‌ساته وازی هێنا، ئەگەر سه‌رنجێک بده‌ین که به چه‌ند مانگێك
ڕامستفێڵد ووتی نامانه‌وێت ده‌وڵه‌تێک بۆ جوله‌که دابمه‌زرێنین پاشان
ببێته دوژمنی مه‌سیحیه‌کان که ڕامستفێڵد خۆی له پارێزگاره توند
ڕه‌وه‌کانه، دوابه‌دوای ئه‌م ووته‌ی جوله‌که له ئه‌مریکاو ئیسرائیل زۆر
دڵگران بوون ئه‌وه ڕه‌خنه گیرا له بۆش و ئیداره‌که‌ی وه له هه‌موو
سه‌رنج ڕاکێشتر ئه‌وه بوو ئه‌و وێنا‌نه له که‌ناڵێکی {سی.بی.ئس} ئه‌مریکی
بڵاوکرایەوه که سه‌د له سه‌د یه‌هودیه، وه له ڕۆژنامه‌ی {واشنطن
پۆست} بڵاوکرایه‌وه ئه‌ویش سه‌د له سه‌د هه‌ر یه‌هودیه، وه له
به‌ریتانیا له ڕۆژنامه‌ی {دیه‌لی میرور} که ئه‌مه‌یش کۆنترۆڵی ته‌واوی
له ده‌ست یه‌هودیه‌کانه وه هه‌ر له‌و کات و ساته بوو که ئاژانسی
هه‌واڵی فه‌ره‌نسا بڵاوی کردەوه له ڕێگای ئه‌نطۆنیۆ له فه‌ره‌نسادا که
پێشتر له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد که هه‌موو یه‌هودی بوون، وه ده‌بێت
ئه‌وه بزانرێت که له (50%) ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا
یه‌هودین وه دوو که‌ناڵی گه‌وره‌ی دنیا{رويتر – أسوشيتد برس }که سه‌د له
سه‌د یه‌هودین .
بۆ یه‌هود ئه‌م کاره‌ی کرد له‌و کات و ساته‌دا ؟ئامانج یان چی بوو له‌و کاره؟
هۆکاری یه‌که‌م ئه‌وه بوو که کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا بوو بۆ
ئه‌وه‌ی پارێزگاره توندڕه‌وه‌کان سه‌رشۆرکه‌ن که دار‌و ده‌سته‌ی بۆشن
پاشان کار ئاسانی بۆ دیموکراسیه‌کان بکه‌ن، له هه‌موو گرنگتر ئه‌وه بوو
یه‌هود ویستی سه‌رنجی ڕای گشتی جیهان به‌لای عێراق ڕابکێشێت پاشان
فه‌ڵه‌ستین له یاد بکرێت وه تا به‌و وێنا‌نه جیهانی ئیسلامی سه‌رقاڵ
بکات، وه ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر کاری چه‌په‌ڵی کرد خۆی گه‌یانده مه‌به‌ست
بێگومان ئه‌وه‌ی یه‌هود ده‌یکات زۆرله داگیرکردنی ئه‌فغان گه‌وره‌تره و
هه‌رگیزاو هه‌رگیز له عێراق ناکر‌ێت، چونکه به‌و وێنا‌نه ویستی ئه‌مریکا
ڕسوا بکات تا کاره بۆگه‌نه‌کانی خۆی له یاد بکرێت وه‌ك تیرۆرکردنی (شێخ
ئه‌حمه‌د یاسین) و ده‌یان موسڵمانی تر که تیرۆری کردن وه گه‌و‌ره‌تر
نیه له‌وه‌ی که کردی به‌رانبه‌ر به ره‌فح و غه‌زه و ضفه‌ی غه‌ربی ئه‌و
وێنانه‌ی ئه‌بوو غرێب، وه له‌هه‌مانکاتدا (تۆنی بلێر) ڕه‌خنه‌ی گرت له
ئیسرائیل که گوایه زۆر زیاد له خۆی پێی ڕاکێشاوه وه به دوای ئه‌و
وتانه‌ی (بلێر) به چه‌ند ڕۆژێك له که‌ناڵی {بی.بی.سی} که سه‌د له سه‌د
یه‌هویه کێشه‌ی به‌صره‌ی سوپای به‌ریتانیا خسته ڕوو هه‌ر ئه‌وه بوو دا‌و
به‌دوای ئه‌وه تۆنی بلێر چوو بۆ ئیسرائیل به ئاشکرا داوای لێبوردنی کرد
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و کاره ناڕه‌وشتیانه‌ی سوپایی به‌ریتانیا نه‌خه‌نه
ڕوو.
که‌واته ئه‌و وێنا‌نه ته‌نها یه‌هود سودی لێوه‌رگرت به‌ڵام ئێمه که
سه‌یری وێنه‌کانمان کرد هیچمان پێنه‌کرا وه‌ك موسڵمان تا بتوانین به‌لای
که‌مه‌وه ئه‌مریکایی پێ ڕسوا بکه‌ین تا ئه‌و هاوکێشه قیزه‌ونانه‌ی
ئه‌مریکا و یه‌هود شیبکه‌ینه‌وه که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه، به
داخه‌وه تازه به‌تازه خه‌ریکی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو ئیسرائیلن
ته‌نانه‌ت له بیریان چوو سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ك( ئۆچ ئالان)به ده‌ستی
سه‌رانی ئیسرائیل درا به ده‌ستی دەزگای هەوڵگری تورکیا (میتی تورکی)، له
ڕاستیدا من ئه‌م په‌یامه‌م بۆ خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رکرده‌کانمانه به
تایبه‌تی، که‌واته پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئێمه کارمان چیه وه‌ك تاك
دوایی وه‌ك ده‌سه‌ڵات؟ده‌بێت چی بکه‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیرکه‌ره؟
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یم ده خاڵتان بۆ باس ده‌که‌م بۆ کۆتایی به‌م
داگیرکه‌ره، چاوه‌ڕوانی شتی تازه‌م له ئێوه‌ی کورد تا بتوانن ئه‌وه
کاره بکه‌ن به ئیسلامی وعه‌لمانیه‌وه.
یه‌که‌م :- کۆشش وخه‌بات له پێناوی ده‌رکردنیان، واتا (جیهاد) بکه‌ن تا
ده‌ریان ده‌که‌ن وه هیچ کارێك نیه له لای خوای گه‌وره‌و ئه‌م ئیسلامه
ئه‌وه‌نده‌ی خه‌بات و کۆشش گرنگ بێت هەروەكو پێغه‌مبه‌ر( علیە الصلاة
والسلام) بۆمان باس ده‌کات ده‌فه‌رموێت( في صحيح البخاري عن أبي هريرة رضي
الله عنه قال: جا‌ء رجل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال, دُلَّني على
عمل يعدل الجهاد.. قال: "لا أجده".. قال: "هل تستطيع إذا خرج المجاهد أن
تدخل مسجدك فتقوم ولا تفتر, وتصوم ولا تفطر؟؟".. قال: ومن يستطيع ذلك؟!!..
هذا هو المجاهد الحق، كأنه رجل صائم قائم بلا توقف).
واتە: له ئه‌بی هوڕه‌یڕه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: پیاوێک هات بۆ
خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای لێ بێت) وتی: ڕێنمایم بکه بۆ کارێک
که هاوتای جیهاد بێت . فه‌رمووی *له‌لام نییه* فه‌رمووی: ئایا ئه‌توانی
کاتێ که موجاهیده‌کان ده‌رده‌چن (بۆ مه‌یدانی جه‌نگ) تۆ بڕۆیته ناو
مزگه‌وتێک و به‌رده‌وام نوێژ بکه‌ی بێ ئه‌وه‌ی پشوو بده‌ی، وه به‌ڕۆژویش
بیت به بێ ئه‌وه‌ی نان بخویت؟ وتی: جا ئه‌مه کێ ده‌توانێت ؟!! فه‌رمووی
ئا ئه‌وه موجاهیدێکه به ڕاستی، هه‌روه‌ک پیاوێکی ڕۆژوگر و نوێژ خوێن
وایه که هه‌رگیز ناوه‌ستێ.
که‌واته ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که جیهاد وخه‌بات زۆر گه‌وره و
پیرۆزه له‌م ئیسلامه‌دا، ده‌بێت موسڵمان له‌وه تێبگات هیچ کارێکی تری
له به‌ر ده‌م دا نیه بێجگه له‌خه‌بات نه‌بێت بۆ ده‌رکردنیان له
کوردستان وعێراق ووڵاتانی تری داگیر کراو .
وه ئه‌م ووته‌یه له ڕووی هزره‌وه خه‌ڵکی وابه‌سته‌یه پێیه‌وه وه
له ڕووی شه‌رعه‌وه داواکراوه له هه‌مووان، هه‌رچه‌نده ئه‌م کاره‌یه
هه‌روا ساده‌و سانا نیه پێویسته پێشتر خۆتت بۆ ئاماده کردبێت، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر گه‌ل و هۆزێك پشت به خه‌بات نه‌به‌ستێت ئه‌وا کۆیله‌و سه‌ر شۆر
ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت ده‌رگا بکاته‌وه بۆ خه‌بات شۆڕشگێڕی له ناو
نه‌وه‌کانیدا تا نیشتیمانمان له ده‌ستی ئه‌و چه‌په‌ڵانە ڕزگاری بێت، وه‌ك
پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد ده‌بێت هێزوتواناکان ڕێك بخرێن بۆ سه‌رکه‌وتن وه
دان به‌خۆدا بگیرێت ئارامی به‌سه‌رهه‌موانه‌وه ببینرێت وه ده‌بێت شۆرشگێر
بژیت له ناو خێزان وکۆمه‌ڵگادا وه لاو پیرو ژن و منداڵ فێری خه‌بات و
شۆڕشگێری بکرێن .
دووه‌هه‌م :- خۆپاراستن له دنیا و ترسان له مردن، واتا تۆ خاوه‌نی
هه‌رچی بیت کۆتایی دێت هه‌ر ده‌بێت بمریت که‌واته دنیات له به‌ر چاو
خۆشه‌ویست نه‌بێت که هه‌موو ژیانت ببێته ماده واز له به‌ها ڕۆحیه‌کان
بێنیت، که‌واته ئه‌و له مێشکی خۆت دابنێ که هه‌رچه‌نده ئازا‌و جوامێر
بیت هیچ له‌ته‌مه‌نت که‌م ناکات وه‌چه‌نده ترسنۆک و جه‌بان بیت هیچ له
ژیانت زیاد ناکات ته‌نها ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره بۆی نوسیویت، به‌ڵام
ئه‌توانیت هه‌ڵێبژێریت چۆن ده‌ته‌وێت بمریت ئایا ده‌ته‌وێت له خاکی شۆرش و
خه‌باتا بمریت یان له سه‌رجێگا وه‌ك لانه‌وازو خانەی پیری
(ساڵمه‌ندان)دا ژیان بەسەر بەریت لەوێدا بمریت، که‌واته ئه‌گه‌ر
خۆشه‌ویستی له دنیا له دڵتا بوو له مردن ترسایت ئه‌وا هیچ ئه‌رزشێكت
نامێنێت ده‌بیت به‌که‌فی سه‌ر ده‌ریا وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێت (عنه
رسول الله صلى الله عليه وسلم كما جا‌ء في حديث ثوبان رضي الله عنه وأرضاه،
الذي رواه أبو داود بسند صحيح.. قال فيه صلى الله عليه وسلم: "يوشك الأمم
أن تداعى عليكم كما تداعى الأكلة إلى قصعتها".. فقال قائل: ومن قلة نحن
يومئذ؟! قال: "بل أنتم يومئذ كثير، ولكنكم غثاء كغثاء السيل!!..
ولَيَنْزِعَنَّ الله من صدور عدوكم المهابةَ منكم، ولَيَقْذِفَنَّ الله في
قلوبكم الوهن".. فقال قائل: يا رسول الله وما الوهن؟؟! قال: "حب الدنيا
وكراهية الموت
تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆکی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی { صلى الله عليه وسلم } که
هه‌روه‌ك له(عون المبعود) داهاتوه له شه‌رحی (سنن ابی داود) واتا
هه‌رکه‌سێك هه‌ڵده‌سێت له به‌شی ئه‌م ئومه ئیسلامیه ده‌خوات کاتێك که
پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } ئه‌م ووشه‌یه‌ی درکاند
هه‌وه‌ڵه‌کانی ترسان ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم }
ئه‌وه له که‌میمانه ئه‌و زه‌مه‌نه دێت موسڵمانان ئه‌وه‌نده که‌من
پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } فه‌رموی نه‌خێر، به‌ڵکو ئێوه
زۆرن(هه‌روه‌ك ئێستا که ملیاردێك و سێ سه‌د ملیۆنن)، به‌ڵام هیچ
ئه‌رزشێکتان نییه وه‌کو که‌فی سه‌ر ده‌ریا وان بۆیه هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێت
به ئاره‌زوی خۆی له‌م ئومه‌تی ئیسلامیه ده‌خوات خۆ ئه‌گه‌ر بایه‌ك بێت
به‌ره‌و باشورتان ده‌بات وه بایه‌کی باکوری به‌ره‌و باکور ڕیگاتان پێ
ده‌بڕێت وه هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌فه‌رمێت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه {
صلى الله عليه وسلم } که ئه‌و سه‌رده‌مه هاته پێشه‌وه ئێوه هیچ
به‌هێزیه‌ك و توانایه‌کتان نامێنێ وه گه‌وره‌یتان له دڵی دوژمنانتاندا
داده‌ماڵرێت واتا به ترسنۆکی ته‌ماشا ده‌کرێن. هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ری
خوا { صلى الله عليه وسلم } پرسیان ترسنۆکی مه‌به‌ستت چییه ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم }. پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه
وسلم } فه‌رمووی واتا هیچ که‌رامه‌تێك و هیچ شه‌خسیه‌تێکتان نییه له‌لای
دوژمنانتان زۆر به‌لاوازی و سه‌رشۆڕی سه‌یر ده‌کرێن واتا لاوازی له دڵ و
ده‌رونتاندا دروست ده‌بێ ئه‌ی موسڵمانان، وه پاشان ده‌ست نیشانی
نه‌خۆشیه‌که‌مان به‌ته‌واوه‌تی بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رمێت هۆکاره‌کانی
ئه‌وه‌یه که ئێوه دنیاتان زۆر خۆش ده‌وێت و زۆر ڕقیشتان له مردن
ده‌بێته‌وه(له مردن ده‌ترسن).
جا خوێنه‌ری ئازیز هه‌رکاتێك دنیا شوێنی خۆی گرت له ناو دڵماندا وه
ترسیشمان له مردن بوو له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، دڵنیا بن له‌وه‌ی که
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به گشتی گاڵته‌مان پێ ده‌که‌ن وه یاری به هه‌ست و
سۆزمان ده‌که‌ن، که‌واته ئاگاداری خۆمان بین له هه‌وڵ وکۆشش وخه‌باتماندا
بزانین چۆن کار ده‌که‌ین وه ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه بکه‌ین که پێشه‌وامان
بۆی دیاری کردوین .
سێیه‌م:- جوڵاندنی هه‌موو کێشه‌کان، هاندانی خه‌ڵکی له سه‌ری و تا
خه‌ڵکه‌که ووشیاربێته‌وه له‌پێش هه‌موویه‌وه باسکردنی پارچه‌پارچه‌ی
کوردستان کێشه ڕه‌واکه‌ی و ناساندنی به خه‌ڵکی، وه باس له سیناریۆی
لوزان و شۆڕشه‌کانی کورد و باسی هه‌موو قاره‌مانه‌کانی کورد چۆنیه‌تی
دابه‌شکردنی ووڵاته‌که‌مان و باس کردنی له هه‌موو جێگایه‌کدا وه باسی
سته‌م لێکردنمان له‌لایه‌ن زلهێزانی ناوچه‌که وکیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
وئه‌نفال و که‌رکوك ..هتد، وه‌پاشان باسی زیندانیه‌کان له زیندانه‌کانی
ئه‌مریکا وه‌ك ئه‌بوو غرێب و زیندانه‌کانی تر وه جوڵاندنی ڕای گشتی
موسڵمان به‌لای خۆمان و باسکردنی زیندانیانی گوانتانامۆ و داگیرکردنی
فه‌له‌ستین و سۆماڵ...هتد، وه باسی ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی که داخراون
زیندووکردنه‌وه‌یان، هاندانی خه‌ڵکی بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان وه
کردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌و وێب سایت و ڕادیو و که‌ناڵی ئاسمان...هتد تا
ئه‌مریکایه‌کان له ناخدا بدۆڕێن خۆیان هه‌ست به‌وه بکه‌ن که دۆڕاون و تا
خه‌ڵکی به گشتی شار به‌ده‌ریان ده‌کات.
چواره‌م:- ووتوێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ئاوادا، چونکه ئه‌وروپا ڕازینیه به داگیر
کردنی عێراق، وه دروست کردنی کۆمه‌ڵی کوردی ڕێکخراو بۆ هاندانی خه‌ڵکی دژی
ئه‌مه‌ریکا وه باسی ئه‌و کاره قیزه‌ونانه‌ی که ئه‌مریکا کردونی ڕسوا
کردنیان له ناو خه‌ڵکی ئه‌وروپادا وه ناساندنی ئیسلامه‌که به ئه‌وروپا
چونکه خۆیان زۆر حه‌ز به‌م ئیسلامه ده‌که‌ن و باسی کێشه‌ی کوردستان بکه‌ن
فه‌له‌ستین و ئه‌فغان وعێراق هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ی که داگیری کردوه
باسی زیندانیه‌کان و کوشتن بڕینی شاره‌کان هه‌موو کێشه‌کان زۆر به شه‌فافی
بخرێته به‌ر چاوی ئه‌وروپا له بازاردا له کوچه‌و کۆڵانه‌کاندا له
قوتابخانه‌کاندا له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌تا له‌گه‌ڵ دراوسێکانتا باسی کێشه‌ی
موسڵمان و کوردستان بکه تا گه‌وره ده‌بێت .
پێنجه‌م :- باسکردنی ئه‌م ئیسلامه که چه‌نده به‌رزه باڵایه له
هه‌موو به‌رزه‌کان به‌رز تره، زۆر گرنگه ئیسلامه‌که به لاوان و پیرو
جوان بناسێنیت، وه باسی ئیسلام بکه‌یت که چه‌نده به‌دوای ئاشتی دا وێڵه
وباسی شه‌رەنگێزی ئه‌مریکا بکه‌یت وه‌ك خۆی وه هه‌رگیزاو هه‌رگیز فێر
نه‌بین ئه‌م ئیسلامه پۆلێن بکه‌ین به‌ناو‌ی ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی سۆفی
ئیسلامی سه‌له‌فی و ئیسلامی ته‌کفیری ئیسلام هه‌ر یه‌ك ئیسلامه که خوای
گه‌وره ناردوێتی بۆ پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌که‌ی خۆی وه له ڕۆژنامه‌کانیان
له که‌ناڵه‌کانیان به‌زمانی هه‌موو ووڵاته‌کان باس بکرێت و بنوسرێت
به‌تایبه‌ت له ووڵاته ئیسلامیه‌کان خه‌ڵکی ڕۆشنفکر بکرێنه‌وه به‌م
ئیسلامه و به‌باشی له بیروباوه‌ڕکه‌ت شاره‌زا بکرێن .
شه‌شه‌م :- کۆشش کردن به سه‌روه‌ت وسامان، پێش هه‌موو شتێك یارمه‌تی
خه‌ڵکی هه‌ژارانی ووڵاتی خۆت بده بۆ سه‌رخستنی ئاین ووڵاته‌که‌ت درێخی
مه‌که وه پاشان ئه‌وه‌ی پێت ده‌کرێت به سه‌روه‌ت و سامانت یارمه‌تی
ڕۆشنبیرانی ئه‌م ئیسلامه‌ی پێبده بۆ بانگه‌واز کردنی ئه‌م ئیسلامه
ئه‌گه‌ر به ڕۆژنامه بوو یان گۆڤار وه هه‌رکارێکی ڕاگه‌یاندن بێت چونکه
ئه‌م ئیسلامه زۆر پێویستی به که‌ناڵی میدیایی هه‌یه بۆ گه‌یاندنی .
حه‌وته‌م:- خۆ دابڕان لێیان { المقاطعة }، له هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی
ئه‌مریکی و یه‌هودی کارنه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا و ته‌نانه‌ت کار نه‌کردن له
ڕێکخراوه مرۆیه‌کانیشیان وازهێنان لێیان به ته‌واوه‌تی دوربکه‌ویته‌وه
لێیان وه یارمه‌تی نه‌یارانی ئه‌مریکا بده‌یت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه
ته‌نانه‌ت به کار نه‌هێنانی ناوی ئه‌مریکی وه‌ك کارگه گه‌وره‌کانیان و
به‌کارنه‌هێنانی ناوه‌کانیان بۆ ووڵاتی کوردستان هه‌رچه‌نده سلێمانی و
هه‌ولێر هه‌موو هه‌ر ناوی ئه‌مریکیه نازانم بۆ ناوی که‌ڵه شاعیران
وسه‌رکرده‌کانمان له بیر کراون .
هه‌شته‌م :- چاککردنی نێوانی خۆمان ڕێكخستنی ڕیزی موسڵمان، واتا بیر له‌وه
نه‌که‌ینه‌وه که ئه‌مه سه‌ر به ئه‌و پارته‌و ئه‌میان سه‌ر به‌و
ڕێکخراوه هه‌موو به یه‌ك ده‌ست و یه‌ك دڵ کار بکه‌ن پێشه‌نگێك بۆ خۆیان
دیاری بکه‌ن تاببێته مه‌رجه‌ع به‌یه‌ك هه‌ست کاربکرێت بۆ سه‌رخستنی
ئیسلامه‌که، وه هه‌روه‌ها نیشتیمانه‌کەشمان تا بتوانین ووڵاتێکی ئازاد و
ئاسوده دابمه‌زرێنین وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم به عه‌ره‌به‌کان
ڕابگه‌یه‌نن به‌تایبه‌ت "عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کان بڵێن ده‌ترسان له وه‌ی که
کورد ووڵاتی خۆی بگرته‌وه ده‌ست له‌وه ده‌ترسان که عێراق کوێتی
داگیرکرد که خاکی کوێت هه‌ژده هه‌زار کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه دوو ملیۆن
که‌سی تێدا ده‌ژی که‌چی ئه‌مریکا هات خاكی عێراقی داگیرکرد چوارسه‌دوسی
وهه‌شت هه‌زار(438) کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی (24)
ملیۆن که‌س ده‌بێت، بێ ده‌نگن له ئاستیا به‌ڵام به‌لاتانه‌وه نه‌نگیه
که کورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بێت که هه‌میشه خزمه‌ت کاری ئاینی
ئیسلامه پیاوانی وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین و ئیبن تیمیه‌و هتد تێدا دروست بوو که
کوردستان پارچه پاڕچه کرا ووڵاتانی ئێوه‌ش بوون به ده‌یان پارچه دڵتان
خۆش نه‌بێت که‌واته ده‌بێت تێ‌یان بگه‌یه‌نن که ئیمه هه‌بین ئێوه‌ش هه‌ن
که ده‌ربه‌دەرمان که‌ن ئێوه‌ش هه‌ر زه‌لیل ده‌بن، وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت (وإن طائفتان من المؤمنين اقتتلوا فأصلحوا بينهما, فإن بغت
إحداها على الأخرى فقاتلوا التي تبغي حتى تفيء إلى أمر الله) سوره‌تی
الحجرات ئایه‌تی 9
واتە: ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته، یان دوو تاقم له موسوڵمانان بوو به
شه‌ڕیان، ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان
بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده سه‌ر لاکه‌ی
تر، ئه‌وا ئێوه به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات،
هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوا هیوا خوازم له‌مه‌وه تێبگه‌ن( إن
هذه أمتكم أمة واحدة وأنا ربكم فاعبدون).
نۆیه‌م :- نزا‌و پاڕانه‌وه، ئه‌مه زۆر گرنگه هه‌میشه ده‌ست له
باڵابین وه‌ك سواڵکه‌ر به گه‌ردن که‌چی بۆ خوا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر
کارێکمان کرد پێی لوت به‌رزنه‌بین هه‌میشه داوای یارمه‌تی له خوا بکه‌ین
نه‌ك له سه‌رانی زاڵمانی سه‌ر زه‌وی وه کرده‌وه‌مان بۆ خوابێت دڵنیا بن
خوای گه‌وره دواکانمان به جێ دێنێت .
ده‌یه‌م:- ڕواندنه‌وه‌ی هیوا له دڵەکاندا نه‌هێشتنی بێزاری له دڵی
میلله‌ته‌که‌ماندا که ده‌بێت بزانین موسڵمان هه‌ر سه‌رده‌که‌وێت به‌ڵام
دره‌نگ و زووی که‌وتوه، که‌واته کێ ئازایه له سه‌رده‌می خۆیدا
مه‌دالیای سه‌ربه‌رزی و شه‌ره‌ف به ده‌ست بێنێت خۆی ببێته خاوه‌نی
کێشه‌که تا له قیامه‌تدا سه‌ربه‌رز بێ پێی وه هه‌میشه به‌رچاو کراوە
بێت بۆ سه‌رکه‌وتن بزانێت که موسڵمان هه‌ر سه‌رکه‌وتوه به مردوی یان به
زیندووی ئه‌گه‌ر مرد ئه‌وه براوەیه به به‌هه‌شت خۆ ئەگەر نا ئه‌وا
سه‌ربه‌رزه با ئازایه‌تی خۆی و موسڵمانان.
له کۆتایدا ده‌ڵێم هیوادارم سه‌ره‌داوێکم گرتبێت بۆ خزمه‌تی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌که‌م خوای گه‌وره له منیش وئێوه‌ش خۆش بێت
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ
جا له ئاینده دا ڕۆژێك دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش
من خۆم و کار و باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا و پشت به خوا ده‌به‌ستم،
چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی.
سه‌رچاوه:-
سودم له چه‌ند ووتارێکی دکتۆر ڕاغب وه‌رگرتوه له زانکۆی قاهیره
المولوخ:"إله الشر...تاریخ الولایات المتحدة....نوسینی کارلهاینتس دشنر..وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی ...محمد جدید
هل ستسقط آ‌مریکا؟کما سقط الاتحادالسوڤییتی رؤیه مستقبلیة....ممدوح الزوبي
تاریخ الولایات المتحیدةالآمریکیةالحدیث...دکتور العزیز سلیمان نوار
له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ناو ئینته‌رنێت !