22/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی: په‌یامێكی دڵنه‌وایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد: پارتی په‌یامێكی ئاراسته‌ی یه‌كێتی كوردووه‌و به‌و په‌یامه یه‌كێتی هێوركردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (شار پرێس) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا، بڵاویكردووته‌وه: پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی دڵنه‌وایی و دڵنیایی داوه‌ته‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له‌په‌یامه‌كه‌دا داوای له‌یه‌كێتی كردووه، دان به‌خۆیاندا بگرن و كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه له‌ده‌ستنه‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئه‌م په‌یامه‌ی پارتی ته‌نیا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی یه‌كێتییه و له‌په‌یامه‌كه‌دا پارتی دڵنیایی داوه‌ته یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له‌گه‌ڵیان به هاوبه‌شی ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2013 ، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌مه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش براوه‌ی دووه‌می هه‌رێم و یه‌كه‌می پارێزگای سلێمانیه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌ته براوه‌ی سێیه‌می ئه‌م هه‌ڵبژاردنه.