عەلـمانییە تووندڕەوەكانی میسر سورەتی(یاسین) یان بە (سیسی) گۆڕیوە
22/09/2013 نوسەر: bzavpress

عەلـمانییە تووندڕەوەكانی میسر سورەتی(یاسین) یان بە (سیسی) گۆڕیوە


عەلـمانییە تووندڕەوەكانی میسر دوور لەهەموو بەهایەكی مرۆیی هەڵساون بەسوكایەتی پێكردنی قورئانی پیرۆزو گۆڕینی سورەتی (یاسین) بەسورەتی (سیسی).

بەپێی هەواڵێك كەلەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاوكراوەتەوەو تێیدا هاتووە، عەلـمانییە تووندڕەوەكانی میسر هەڵساون بەسوكایەتی پێكردنی قورئانی پیرۆزو ناوی سورەتی (یاسین) یان بە (سیسی) گۆڕیوە.

هەروەها ئەوانەی ئەو كارە نابەجێیەیان كردووە، لەفەیس بووك نووسیویانە، ئەوان بۆ شانازی كردن بە (عەبدولفەتاح سیسی) ئەو كارەیان كردووە بۆ ئەوەی ناوی سیسی لەقورئان درەوشاوە بێت.

جێگەی باس كردنە عەلـمانییە تووندڕەوەكان لەمیسر لەئێستا سەرقاڵی هەمواركردنەوەی دەستووری ووڵاتەكەیان و لابردنی بڕگە سەرەكییەكانن كەباس لەئایینی ئیسلام و دەقە شەرعیەكان دەكات