21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمسیۆن: ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان زۆری ده‌وێت
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه به‌زویی ده‌نگه‌كان جیاناكرێته‌وه.
له‌میانی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی كه هه‌ر ئێستا له‌شاری هه‌ولێر بۆ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێكخرا، سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆن رایگه‌یاند كه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ئاشكراكردنی ئه‌نجامی كۆتایی زۆری ده‌وێت.
ناوبراو له‌وباره‌وه وتی "ئه‌مشه‌و ده‌نگه‌كان جیاده‌كه‌ینه‌وه، دواتر ووردبینی ده‌كرێت و پاشتر ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێش ووردبینی بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی پێده‌چێت".
د.ع