21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌شێوازی هه‌ڵبژاردن رازین
ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌شێوازی به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن رازین و چاودێرانیش دوپاتی گۆڕانكاری ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رامبه‌ر شێوازی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رازین و پێیانوایه كه شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاواز بووه‌و بواری ساخته‌ی تێدا كه‌مبووه.
به‌پێی وته‌ی عیزه‌دین به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌مرۆ لهكۆنفرانسێكدا به‌رۆژنامه‌نووسی وت "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاوازه‌و شێوازی ده‌نگدان بێ كێشه بووه".
هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی تر به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌یان به ئه‌رێنی لهقهڵهمدایهو لایه نهكانی ئۆپۆزسیۆنیش سوپاسی كۆمسیۆنیان كرد كه رێگر بوو له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌نگدان.
له‌گه‌ڵ ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كان، به‌ڵام كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند سكاڵایه‌كی پێگه‌یشتووه كه زیاتر ره‌خنه‌یه له‌هه‌ندێ بنكه نه‌ك به‌گشتی له‌شێوازی هه‌ڵبژاردن.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمسیۆن، ره‌خنه‌كان گشتی نین و تایبه‌ته به‌چه‌ند بنكه‌یه‌ك.
له‌لایه‌كی تره‌وه چاودێرانی بیانی پێیانوایه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره گۆڕانكاری به‌خۆوه بینیوه‌و شێوازی به‌رێوه‌چوونی جیاوازی زۆر بووه له‌گه‌ڵ رابردوو.
د.ع