21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قاعیده هێڵه گشتیه‌كانى سیاسه‌تى نوێی خۆى راگه‌یاند
دكتۆر ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى له تۆمارێكى ده‌نگیدا به ناونیشانى (رێنماى گشتى بۆ كارى جیهادى )رایگه‌یاند كه ریكخراوى قاعیده به‌ریبونى خۆى له هه‌موو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت كه له مزگه‌وت و شوێنه گشتیه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت و زیاتر له‌مه‌ش رایگه‌یاند هه‌تا گه‌ر دوژمنان و ئه‌وانه‌شى كه كوشتن‌یان واجب بوه گه‌ر له‌و شوینانه‌دا بوون پێویسته هه‌وڵى كوشتن‌یان نه‌درێت بۆ پاراستنى خوێنى تاكه موسڵمانێكیش بێت ...
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه پێویسته ئه‌وانه‌ى به قاعیده‌وه په‌یوه‌ستن په‌لامارى هیچ كۆمه‌ڵه‌و گروپێكى لاده‌ریش نه‌ده‌ن گه‌ر ئه‌و گروپانه بێ زیان بوون ، سه‌باره‌ت به جیاوازى بیر‌و بۆچون و شێوازى كاركردنیش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و پارته ئیسلامیه‌كان رایگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و خاڵانه‌ى كه هاوبه‌شین تیدا به‌هێزى بكه‌ین و ئه‌وه‌شى را جیاوازیمان هه‌یه بۆى به نه‌سیحه‌ت و نه‌رموو نیانى به یه‌كترى بگه‌یه‌نین ...
له‌به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا دكتۆر ئه‌یمه‌ن هۆشیارى په‌لاماردانى نه‌سارا و مه‌سیحیه‌كانى ناوچه موسڵمانه‌كان ئه‌دات به ناهه‌ق و به‌كارێكى ناره‌واى ئه‌دات له‌قه‌ڵه‌م ..
هه‌روه‌ها ته‌كیدیش ئه‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته هێزه جیهادیه‌كان زیاتر سه‌رقاڵ بن به شه‌رى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى و خۆیان به‌دوور بگرن له نانه‌وه‌ى هه‌ر كێشه‌و ناكۆكیه‌ك له‌گه‌ڵ دانشتوان و راجیاوازنى ئه‌و جێگه‌یانه‌ى كه كارى تیدا ئه‌كه‌ن ....