21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج : له‌به‌رامبه‌ر ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێست وهردهگرين
م,محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر ساخته‌كاریی له هه‌ڵبژاردندا، هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
م.محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له‌دوای ده‌نگدانی له‌شاری هه‌ولێر به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: به‌ئومێده‌وه ده‌ڕواننه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، هیواشی خواست پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌به‌رامبه‌ر ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، پێشی وایه: له‌ناو لایه‌نه‌كاندا یه‌كه‌م ده‌بین له‌زیادبونی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان.