یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ : كه‌ناڵی‌ رووداو به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌
20/09/2013 نوسەر: bzavpress

یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ : كه‌ناڵی‌ رووداو به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌


وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرلەبەری هەوالێكی كەناڵی ڕوداوی نزیك لە پارتی بەدرۆ دەخاتەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە یەكگرتوو ئامادەسازی كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و پارتی .
سەمیر سەلیم وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو ووتی" هەواڵێكی كەناڵی ڕوداو لەسەر دیاری كردنی بەڕێز مامۆستا محمد ڕەوف بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و پارتی سەر لەبەری دورە لە ڕاستیەوە".
ئەو ئاماژەی بەوەكرد" قسە كردن لە ئێستاوە لەسەر دەسەڵات و وردەكاریەكانی ناواقیعیە و هەڵبژاردن و دەنگدان و دەرهاویشتەكانی سروشتی پەرلەمانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و كابینەی حكومەت دیاری دەكەن".

وتیشی " پێشمان وایە ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە میسداقیەتی ئەو جۆرە كەناڵانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە".