20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران: له‌كاتی هاتنه سه‌ركاری رۆحانی 7 هاوڵاتی كورد له سێداره دراون
ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردودا 2 هاوڵاتی كورد به بڕیاری دادگای بالای ئێران له زیندانی دیزل ئابادی كرماشان له سێداره دران.
ئاژانسه‌كه بڵاویشكرده‌وه، به‌رپرسانی دادوه‌ری ئێران هۆكاری جێبه‌جێكردنی بڕیاری له سێداره‌دانی ئه‌و دوو هاوڵاتیه كورده‌ی بۆ ئه‌نجامدانی كوشتنی ئه‌نقه‌ست گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری حه‌سه‌ن رۆحانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ئه‌مساڵه‌وه 93 كه‌س له ئێران به تاوانی جۆراوجۆر بڕیاری سێداره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه 7 كه‌سیان كوردن.
له لایه‌كی تره‌وه چاودێرانی سیاسی له ئێران رایانگه‌یاند، پڕۆسه‌ی له‌سێداره‌دان له كاتی هاتنه سه‌ركاری حه‌سه‌نی رۆحانی وه‌ك رابردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و حكومه‌ته نوێه‌كه‌ی حه‌سه‌نی رۆحانی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سێداره له ئێران‌دا نه‌ناوه.