20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وەڵامێكی كورت بۆ مامۆستا علی باپیرو داوایەكیش لە زانایان و رۆشنبیرانی ناو كۆمەڵی ئیسلامیی
زۆر
بەداخەوەم كە تۆمەت و وتە زبرەكانی مامۆستا عەلی باپیری ئەمیری كۆمەڵ
بەراست دەرچوو..!! خۆزگە وتەكانی راستە نەدەبوو وە كاك كامیل مەحموودی
سەركردایەتی بزووتنەوە بە كەمتەرخەم دەردەچوو..!! بەڵام خودا دەزانێ لەو
رۆژەوەی كۆمەڵی ئیسلامیی لە بزووتنەوە جیابووەتەوە تاكو ئەمرۆ بە هەموو
شێوەیەك دڵی برایانیان ئازار دەدەن و هەر جارەو تۆمەت و پلانێك بۆ بزوتنەوە
درووست دەكەن..
من دەپرسم لە دوای ئەو پلانە ناوخۆیی و دەرەكییانەی
كەبەسەر بزووتنەوەدا هات، لەدوای ئەوەی كە زۆرینەی سەركردەكانی بزووتنەوە
بە ئاه و بێ نازییەوە سەریان نایەوە.!! بۆچی برایانی كۆمەڵ واز لە
بزووتنەوە ناهێنن و تاكەی دڵی دوژمنانی دین خۆش دەكەن.؟؟ ئاخر بەراشكاوانە
دەڵێم دەبێ لە چ روویەكەوە بزووتنەوە لەدوای ئەو هەموو شكست و گەمارۆ
سیاسیی و ئابوورییەی كە بەسەریدا هێنرا، لە ئاستی كۆمەڵی ئیسلامییدا بێت كە
بەو شێوەیە ئەمیری كۆمەڵی تەنگە تاو كردبێت، بزووتنەوە لەدوای ئەو هەموو
پیلانە گەورانەی كە بۆی دارێژرابوو ئێستا وردە وردە لە هەستانەوەو گەشەی
بەرچاودایە.. ئیتر بۆ دەبێ بەو شێوەیەو هەر جارەو بە شێوەیەك بەر ببنە
گیانی برایانتان لە بزووتنەوە.؟! من بەش بەحاڵی خۆم هەرگیز لە مامۆستا علی
باپیر خۆش نابم و گەردنی ئازاد ناكەم تا ئەو تۆمەتە یەكلا نەكاتەوە كە ئێمە
لە پارتییەوە نزییكین و دەنگەكانی ئێمە بۆ پارتی دەبێت..!! برایانی
بەرێزم/ سوێند بەخوا ماڵ بەماڵی هەورامان و شارەزووریان پڕ كردووە لەو
تۆمەتە كە گوایا بزووتنەوە سەر بەپارتییەو دەنگدان بە بزووتنەوە دەنگدانە
بە پارتی..!! باشه برایانی بەرێزم: مەگەر دەنگدانی چوار ساڵی یپێشوو بە
لیستی چاكسازی دەنگدان نەبوو بە لیتسێكی عەلمانی كە كۆمەڵیش لەو لیستەدا
بوو..!! بۆیە داوا لە زانایان و بیرمەندانی ناو كۆمەڵ دەكەم كە سنوورێك بۆ
لێدوان و وتەكانی مامۆستا عەلی باپیر دابنێن و لەوە زیاتر نەهێڵن دوژمنان
سوود مەند ببن.. وە هەر سەبارەت بەو وتانەی مامۆستا عەلی باپیر پەیوەندی
تەلەفۆنیم بە برای بەرێزم كاك عبدالستار مەجید كردو داوام لێ كرد كە
سنوورێك بۆ ئەو وتانەی مامۆستا دابنێن و لەوە زیاتر نە خۆتان و نە
بزووتنەوەش ئیحراج نەكات..!!
وە زۆر بەراشكاوانە دەڵێم ئەم جۆرە
وتانەی مامۆستا علی باپیر كە ئێستا جەنابیان سەرقاڵی تەفسیری قورئانی
پیرۆزن و قاڵن لە بابەتە فیقهیی و ئیجتیهادییەكاندا ئەمە خۆی خۆی بۆخۆی
ئاستی مامۆستا لەو بوارانەدا لەكەدار دەكات و متمانە لە دەست دەدات.! چونكە
وەك ئاگادارن ئەم وتەی مامۆستا بۆ رۆژنامەی "باس" تۆمەت و بوختانەو بۆ
راستكردنەوەی تۆمەت و بوختانیش شاهید پێویستە.. ئەگەرنا حوكمەكەی زۆر
گەورەیەو من هیچ لەو بارەوە ناڵێم و جەنابیان شارەزان لەو بوارەدا..
هیوادارم لەوە زیاتر عەلمانییەكان سوود مەند نەبن لێمان و دەمارگیری حزب و شەخسیش وەلا بنێین..