20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شۆڕشی گه‌ل و قوماری سه‌رمایه‌داران
له ڕووی تیۆریی و فه‌لسه‌فیه‌وه،له‌نێوان دوو به‌رداشدا پاڵمان لێداوهتهوهو،ئه‌ستێره زه‌ردو سووره‌كانی ئاسمان ئه‌ژمێرین،وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه دوا وێستگه‌ی خه‌بات و شۆرش بێت تهماشاكهرو دهستهوكهلهكه جۆشداماوین.به‌رداشی یه‌كه‌میان:دیدی سۆشیالیزم و خه‌می كرێكارانه،به‌مانا كلاسیكیه‌كه‌ی تا ئه‌مان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست،له یه‌كه‌م مانیفهیستی كۆمه‌نیستی ماركس و ئینگلسدا هاتووه كه" له‌سه‌ره‌تاكانی مێژووه‌وه تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ی تیای ئه‌ژین،مرۆڤایه‌تی قوربانی ده‌ستی چینایه‌تی یه".دواجار تێگه‌شتین گه‌وره‌ترین نابوتی ئه‌م ڕه‌وته ئه‌وه‌یه مرۆڤ له ئاینده‌دا شه‌قی كرێكاریش بخوات،بۆچی هه‌ر سهرمایهدارو فیوداڵه‌كان بخۆن و بخۆنه‌وه‌و شهقبوهشێنن..!؟. به‌رداشی دووه‌میش:خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی بیرمه‌ندو بهرنادشۆی كورد "مه‌سعود محه‌مه‌د" ه.كه هه‌میشه هاواری ئه‌كرد:"مرۆڤ له‌سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری و لیبراڵیزمدا،جگه له كۆیله‌و دیلێك هیچی تر نییه".كۆت و به‌نده له‌له‌لایه‌ن ته‌كنه‌لۆژیاو داهێنانه خێراكان و پێداویستییه نوێكانه‌وه،گرفتی زاڵبونی هه‌یه به‌سه‌ر خۆی و ده‌وروبه‌ریدا.
دروشم له به‌هاری عه‌ره‌بی و له به‌رایی ساڵی (2011) دا به (نان و ئازادی) دهقیگرت،به‌ڵام بیری نوێ و به‌ده‌ر له‌مه‌ش نیشانی ئه‌دات كه "یه‌كسانی" دروشم و كۆنسێپتێكه كه له‌گه‌ڵ خهڵقبونی مرۆڤدا خواوه‌ند ئه‌و هه‌قه‌ی پێداوه،هه‌میشه ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بن،ڕه‌نگه ئینسانه‌كان برسێتی یان پێ ئاسایی بێت،ئێستا (%80) ی ئابوری و داهاتی جیهان هاوه ده‌ست ته‌نها (%5) ی كه‌سانی دونیاوه.له‌مه بترازێت ڕاسته له شه‌رقدا ئازادی و دیموكراسی خاكێكی شیاوی نییه تیا سه‌وز بێت،به‌ڵام پرسیار‌و خه‌می گه‌وره‌مان له‌بونی ئازادییه به‌بێ لێكدانه‌وه و ئه‌ژماركردنی چه‌مكی یه‌كسانی.واتا هه‌ر كاتێك ئازادی هه‌بوو چاوه‌روانی ئه‌وه‌بكه‌ن كه ترس بكه‌وێته سه‌ر مانای یه‌كسانی.بڕوانه له‌چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی هاوشێوه‌ی كوردستاندا،كۆمه‌ڵێك خه‌می ژه‌مه نانێكیانه بۆخواردن،خه‌می نه‌بونی و نه‌داری كیژۆڵه‌كانیان ئه‌فرۆشن،مناڵه‌كانیان له‌به‌ر خوێندن ده‌رئه‌كه‌ن،كۆمه‌ڵێكی تریش به‌كه‌وچكی زێڕ نان ئه‌خۆن،قومار ئه‌كه‌ن..قومار…!!. بیرتانی ئه‌هینمه‌وه،له‌سه‌ری ساڵێكدا كه خۆی بۆخۆی ئاهه‌نگێڕان تیایدا گه‌وره‌ترین تراژیدیای ئه‌قڵی و مه‌نتقی پێییه.جیا له‌وه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ كوردقڕانی "شڕناخدا" له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه،به‌پێی مانشێتی ڕۆژنامه‌ی "باس" ی له نزیك ده‌سه‌ڵات زیاتر له (500) سه‌رمایه‌دار كه ژماره‌یه‌كیان به‌رپرسن بۆ قوماركردن له‌و شه‌وه‌دا چوونه‌ته قومارخانه ده‌ولیه‌كان و ،قومارخانه‌كانی قوبرص.له‌وێش به‌دۆڕاوی هاتونه‌ته دره‌وه.ته‌نها ئه‌م مانشێت و هه‌واڵه دنیایه‌ك كاره‌ساتباره،ده‌یان فرسه‌خ بۆدواوهمان ئه‌گێڕێته‌وه.چی میلله‌تێكین..!!.له قوماركردنیشدا شانسمان نییه‌و ئه‌یدۆڕێنین.به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی (5000) خێزان هه‌ن كه هه‌ژران كت‌و مت پێویستیان به‌هاوكارییه،ئه‌گه‌ر دابه‌شیان بكه‌ین به‌سه‌ر ملیاردێرو ملێونێرهكانی سلێمانی دا جگه له‌به‌رپرسه‌كان ئه‌وا هه‌ر یه‌كه‌یان (15) كه‌سی به‌رناكه‌وێت.له ئێستادا به‌پێی راپۆرتی سایتی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) (245) ملیۆن دۆلار سه‌رمایه له‌بانقه‌كانی هه‌رێمدا هه‌یه،ئاخۆ ئاڵوگۆری بانكی له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌و پاره‌كان جموجۆڵ ئه‌كه‌ن یاخود (ماڵی سپی سه‌رمایه‌داری چاوچنۆكه بۆ ڕۆژی ڕه‌ش).
ئێمه بۆچی شۆڕش نه‌كه‌ین.كه هه‌زاران گه‌نجی دانه‌مه‌زراوی خاوه‌ن بروانامه هه‌یه،كارگه‌و كارخانه نییه،بۆچی ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕین كه ئازادی و دیموكراسی نییه،كه شوێنی نیشته‌جێبوون نییه،گه‌نجی كورد بۆچی نقه ناكات كه داهات و قووتی خه‌ڵك له مه‌لهاو دیسكۆكاندا شاباشی پێ ئه‌كرێت،بۆچی هێزێكی دیسپلینكراوی ڕادیكاڵ نییه تا به به‌رپرسان و سه‌رمایه‌داران بڵێت "تائێره‌و به‌س".ئاخر ئه‌وان له‌منداڵیه‌وه دایه‌نگه‌و خوێندنگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه،گه‌وره ئه‌بن شه‌هاده ئه‌كڕن له‌كوێ تۆ په‌ی پێنابهی.كه ئه‌مرن گۆڕستانه‌كانیان جیاوازه‌و،له‌ماڵی هه‌ژاردا چرایه‌ك نییه‌و له‌سه‌ر گۆرستانهكانی ئه‌وان چراخانه.له‌سیاسه‌ت و ئیداره‌داندا كورتیان هێنا،ئه‌خلاق و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌شیان پێ ڕه‌وا نابینرێت بۆ گه‌له‌كه‌یان،ئه‌وه‌تا له‌بری چوار مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌و ڕاهێنانی مه‌زن،له بری چوار سه‌نته‌ری ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی،چوار هه‌زار ماڵی له‌شفرۆشمان هه‌یه. دیسكۆ و تاتۆو باڵه‌خانه‌ی ئه‌وتۆ كه بنه‌ماكه‌ی خاڵیه له ڕه‌وشت لهئیتیك و ستركچهره گرنگه كانی كۆمه‌ڵگه.ئێمه كه له‌شارو شارستانیدا ژیاین ئاساییه هه‌موو شتی تیابێت به‌لام نابێت بابه‌ته لاوه‌كیه‌كان له‌سه‌ر حیسابی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییی و مرۆییه ستراتیژییه‌كان بن.لێره‌وه "گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته" و ده‌سه‌ڵاتیش سه‌رچاوه‌ی په‌خش كردنی به‌هاكانه،له‌كوردستان دنیایه‌ك له‌به‌های عه‌به‌سی و نامۆ هه‌ن،هه‌موو شت ئه‌كرێت ته‌نها خزمه‌تی گه‌ل ناكرێت،گه‌لیش ڕۆژێك دێت ئازادی و نان و یه‌كسانی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات،ئه‌مه ئه‌وكاته دێت كه قه‌ناعه‌تیان بگۆڕێت به‌وه‌ی،"كاتێك شه‌قام و جه‌ماوه‌ر خۆشبه‌ختن،كه ئێوه نه‌بن،یان لهفارغۆنی دواوه‌دا بن.".