20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مسعود عبدالخالق : بۆ ملابەختیار ئیسلام لە کوردستان نامۆ نیە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەسایتی (حمرین)بلاو کراوهتەوە مەلا بە ختیار ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێ ئیسلام بە کورد نامۆیە له بهرامبهریشدا مسعود عبدالخالق خاوهنی دهزگای ستاندهر وهلاَمی ملا بختیار دهداتهوه دهڵێ كاك ملا بهختیار ئیسلام لە کوردستان نامۆ نیە ئهمه له كاتێكدایه ناوبراو له چهندین وتارو نوسین هیچرشی توند دهكاته سهر ئیسلام
ئهمهش دهقی وهلاَمهكهی مسعود عبدالخالق
بەڕێز کاک ملا بە ختیار ئیسلام لە کوردستان نامۆ نیە
وەلامی من دیفاع لە ئاین نیە ،ئازادە هەر ڕەئیەک هەبێ بەلام بۆیە وەلام دەدەمەوە چونکە هەلەیەکی زانستیە ،ئەگەر نامۆ بوایە تەمەنی ئیسلام لە کوردستان وەک مارکسیەت وسۆشیالیستی ولیبرالی چەند سالێک دەبوو ، باشترین بەڵگەش بۆ خۆشەویستی خەڵکی کوردستان بۆ ئیسلام ودوور لە توبزیایەتی ونامۆیی ، ئەوا:
1- لهگهل هاتنی ئیسلام یەکسەر ناوی مناڵەکانی کورد لەو سەردەمی تا ئێستاش هەموو بووە (محمد، عمر، علی، عوسمان...هتد.) کەچی ناوێک نەبووە (یەزدەجورد) یان (هەرقەل) وەک ئێستاش نیە بەناوی (ئەتاتۆرک) یانە(سهدام) یان (بهلوی) یان (لینین) یان (مارکس)(بوش)...هتد.
2- لە کوردستان دیاردەی هەڵگەڕانەوە هەرگیز ڕووی نەداوە نە لەکاتی بەهێزی ئیسلام و نە لەکاتی بی هێزییەکەشی.
3- ئەو هەموو سەرکردەو والی و زانا و هونەرمەند و ڕۆشنبیری لێ پەیدابوو.
4- تا ئێستاش ناسنامەو کەلتووری میللەتی کورد هەر ئیسلامە، لەگەلڕ بیهێزی ئیسلامیش.تائەو ساتەش ئاینی ئیسلام لەگەل بێ خاوەنیشی هیشتا زورلەپێش مدرسە عەلمانیەکانە کە دەسەلاتیشی لە پشتە، هەربەنمونەیەکی بەراورد، ئەومیللەتە سالێ جاریک 30 روژ بو ئەو ئیسلامە بە روژی دەبی، کەچی هەمووعەلمانیەتی کورد هەمووعەلمانیتی سەرزەوی و عەلمانیەتی جنیش بێنە یارمتەی ناتوانن والەو میللەتە بکەن تەنها سەعاتیک بو سەرکردەیەکی عەلمانی وەک مارکس،میکافیلی، روسو، میشیل عەفلەق ...بەرۆژی بن .
هەمو ئەو ڕەئیانەی بە هەلەیی دەگۆترێ بەرامبەر ئیسلام ئەوا ئەوەیە ئەوانە (لەوانەش مەلا بەختیار) دیفاعی لە مافی ڕەوای کورد کردوە کەچی ئاینپەروەران کەمتر ئەو ئەرکە پیرۆزەیان جێبە جێ کردوە تا ئیستاش بەشێکی زۆر بە عەقلی عربی سەقەت موعجیبن .