19/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌شار ئه‌سه‌د : ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه راده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رۆكی سوریا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕه‌وه له سوریا تا ئێستا، 15000 سه‌ربازی سه‌ر به سوپای ولاَته‌كه‌ی كوژراون.
(به‌شار ئه‌سه‌د)ی سه‌رۆكی سوریا، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی (فۆكس نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌سوریایه شه‌ڕی ناوخۆ نییه، به‌ڵكو جۆرێكی نوێیه له شه‌ڕ كه ده‌یه‌ها هه‌زار له‌جیهادییه‌كان و زیاتر له 80 ڕه‌گه‌زی جیاواز به‌شداری تێداده‌كه‌ن.
وتیشی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كێشه‌كانه‌وه‌و پێش دوو ساڵ و نیو ، ده‌یه‌ها هه‌زار سوری كوژراون.
ئه‌سه‌د روونیشیكرده‌وه: ئێستاش 15000 سه‌ربازی سوری كوژراون كه زۆربه‌یان به‌هۆی هێرشی خۆكوژییه‌وه بووه.
ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه، شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به‌رده‌وامه و تا ئێستا ئامارێكی فه‌رمی بۆ ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و وڵاته نیه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره نافه‌رمیه‌كانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ تا ئێستا زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته كوژراوان و چه‌ند ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌روبه‌ر بوون.