19/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌زۆر خۆی كرد به‌ناو بنكه‌كاندا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن، سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدانی كرد.
ئه‌مرۆ له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدانی كرد‌و هیچ رێوشوێنێكی یاساییش له‌دژی نه‌گیرایه‌به‌ر.
به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هیچ لایه‌ن و سیاسییه‌ك بۆی نییه له‌رۆژی ده‌نگداندا بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌سه‌ر بكاته‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌بێته پێشێلكاری و دروستبوونی ترس لای ده‌نگده‌ران.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه بریاریدا رێوشوێنی یاسایی بگرێته به‌ر.
د.ع