19/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نێچیرڤان بارزانی: وه‌زیره‌كانم گۆڵیان بۆ ناكرێت
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند وه‌زیره‌كانی وه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن به‌ڵام گۆڵیان بۆ ناكرێت.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی گاردیانی به‌ریتانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌ئاست و توانای وه‌زیره‌كانی رازییه‌و ته‌نها یه‌ك كێشه‌یان تێدا ده‌بینێته‌وه.
ناوبراو وتی "ئه‌وان وه‌ك تیمێكی باش كار ده‌كه‌ن و تا راده‌یه‌كی باش گونجاون، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه گۆڵیان بۆ ناكرێت".
رۆژنامه‌ی گاردیان ته‌نها ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌نجامنه‌داوه، به‌ڵكو چه‌ند لایه‌نێكی حكومه‌تی هه‌رێم و دۆخی كوردستان و شاره‌كانی هه‌رێمی خستووه‌ته‌ڕوو و له‌شێوه‌ی چه‌ندین راپۆرتدا باسی كاره‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كردووه كه گومان ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره‌و راپۆرته‌كاندا پاره‌یه‌كی زۆر به رۆنامه‌كه درابێت.
د.ع