18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌توانین بنه‌ماكانی به ده‌وڵه‌تبوون بچه‌سپێنین
له دوا سه‌عاته‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنداین ، پێموایه هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان خۆیان یه‌كلایی كردۆته‌وه بۆ ده‌نگدان به لیستی دڵخوازیان ، له خوای گه‌وره داواكارم كه ئه‌م وهه‌رێمه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له گرفت و ناخۆشی بپارێزێت و له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه نیشتمانیه‌دا به سه‌ربه‌رزانه ده‌رچێت ، دۆست دڵخۆش و دووژمنانیش بێهیوا بكات .
من لێره‌دا نامه‌وێت باسی ورده‌كاریی ناكامیی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بكه‌م ، چونكه له‌م رۆژانه‌دا زۆر به خه‌ستیی باسی كراوه ، ده‌مه‌وێت هه‌ندێ ئاماژه‌ی خێرا به ناكامیهكان بكه‌م ، كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌یتوانیووه بنه‌ماكانی به ده‌وڵه‌تبوون بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌و نه‌وه‌كانی داهاتووی دروست بكات .
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌لێكی گونجاوه بۆ ده‌نگده‌ری كورد كه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا نه‌كراوه بیكات و گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌و باره‌وه دروست بكات . كه ده‌ڵێین بنه‌ماكانی به ده‌وڵه‌تبوون ، له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتوو ، بریتیه له ده‌وڵه‌تی ده‌ستووریی و دامه‌زراوه‌یی ، كه تیایدا ده‌سه‌ڵاته‌كان لێك جیان و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیش له ژێر چه‌تری ده‌ستوور و مافه دیاریی كراوه‌كانیاندا ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌وه هاوڵاتیشه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شه‌رعیه‌ت به پارت و كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌دات و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌داتێ و لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه .
مه‌خابن له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا ، ئیراده‌ی ئه‌وه نه‌بووه كه ژیانێكی ده‌ستووریی له هه‌رێمه‌كه‌دا به‌دیی بهێنرێت ، چونكه ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی كوردستان هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان كۆنترۆڵ كردووه و حیزبیان بردۆته ناو هه‌موو ئۆرگانێكی حكومه‌ته‌وه .
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌بێ ئه‌وانه‌ش هه‌تا ئێستا له ترسی حیزب نه‌یانتوانیووه كار بكه‌ن و خۆیان له‌م نه‌هامه‌تیه بپارێزن و بنه‌مای به ده‌وڵه‌تبوون به‌دیی بهێنن ، ئێستا له‌م فرسه‌ته‌دا ئه‌و كاره بكه‌ن ، چونكه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا هه‌موو پێشكه‌وتن و پۆست و پله‌یه‌كیان به ده‌ستی حیزب بووبێت ، ئه‌گه‌ر ژیان به ده‌ستووریی بكرێت به حه‌قی خۆیان به‌و مافانه‌یان ده‌گه‌ن و پێویستییان به ته‌زكیه و فه‌رمانی حیزب نیه ، به تایبه‌تی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌منیه‌كان شایانی ئه‌وه‌ن كه فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ری شایسته ئیداره‌یان بكات و بژێویی و پۆست و پله‌كانیان به یاسا رێك بخرێت و كه‌س نه‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكات و نانبڕاویان بكات .
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆر جار باسی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردیی كراوه ، گومانی تێدا نیه كه زۆربه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسیی بووه و له‌راستیدا هیچ ئاماده‌كارییه‌كی بۆ نه‌كراوه ، كه‌واته ئه‌وانه‌ی كه دڵیان بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان لێ ده‌دات ، ده‌توانن به ده‌نگی خۆیان ئه‌و ئاواته‌یان به ده‌ست بهێنن ، چونكه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ( 50 ) ملیۆنیی شایسته‌ی سه‌ربه‌خۆییه ، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆییش به خه‌یاڵ نابێت و ده‌بێت هه‌نگاوی به كرده‌وه‌ی بۆ هه‌ڵگیرێت . ئه‌ویش ئاماده‌كردنی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه ئابوورییه‌كان و بێلایه‌ن كردنی هێز و پاره و حكومه‌ته له بڕیاره‌كانی خه‌ڵكدا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واویی سه‌روه‌رییه بۆ خه‌ڵك .
كه هیواخوازم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری خۆیان بده‌ن و له ده‌یه‌ی سێیه‌می ته‌مه‌نی ته‌جرووبه‌ی كوردستاندا بنه‌ماكانی به ده‌وڵه‌تبوون بچه‌سپێنن و ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دونیا و ناوچه‌كه ببینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئاڵا و مافی چاره‌نووسی خۆمان .