18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌كنه‌لۆژیای نـانـۆ
شۆڕشی پیشه‌سازی داهاتوو
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ خوێنه‌ران و زانستخوازانی كورد بخرێته ڕوو پێناسهوگرنگی ته‌كنه‌لۆژیای نانۆیه(Nano Technology) له‌بواره جیاجیاكانی رۆژگاری ئه‌مڕۆمان كه‌بوه‌ته جێگه‌ی مشتومڕو گرنگی پێدانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و به‌هه‌زاران زانا له‌سه‌دان كۆمپانیادا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌رهه‌می نوێ و باشتر ده‌خه‌نه‌ڕوو،
سه‌ره‌تا بۆنانساندنی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه پێویسته پێناسه‌یه‌كی ته‌كنیكی نانۆ بكه‌ین و ئه‌وه بزانین كه‌توانای مرۆڤه بۆ دروستكردنی ماده و ئامێر،ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ بریتیه له‌و زانست و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی كه‌له پێكهاته‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌تۆم و گه‌ردیلانه ده‌كۆڵێته‌وه له‌ئاستی پێوانه‌ی نانۆمهتردان و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ماتریاڵه وردیلانه ده‌كات كه دووریهكانیان له‌نێوان (1-100)نانۆمه‌تردایه،ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ زانست و توێژینه‌وه‌ی شته وردیلهكانه،توێژینه‌وه له‌سه‌ر ماده‌یه‌ك ده‌كات و به‌كاری ده‌هێنێت كه بچوكی قه‌باره‌یان پێشبینی ناكرێت،دروستبوونی زانستی ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ له‌ده‌ستكاریكردنی گه‌رد و گه‌ردیله‌كانی ئه‌تۆم و ماده‌وه شێوه‌ی گرتووه.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بكرێت وشه‌ی نانۆیه،نانۆ لهنانۆ مه‌تره‌وه هاتووه‌و وشه‌ی نانۆش له(نانۆس)ی یۆنانیه‌وه هاتووه كه‌مانای كورته‌باڵا(قه‌زه‌م)ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌م ناوه‌ش سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن زانای ئه‌مریكیه‌وه (ریچارد فاینمان)له‌ساڵی 1959 دا ئاماژه‌ی به‌م زانسته داوه و به‌كارهاتووه، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه‌بزانین كه یه‌ك نانۆ مه‌تر یه‌ك له‌سه‌ر ملیاری مه‌ترێكه(1000000000/1)،وه‌ك وترا پێوه‌ری نانۆ یه‌ك له‌سه‌ر ملیارێك لهمهتره،ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ك مه‌تر دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هه‌زار به‌ش یه‌ك ملیمهترمان ده‌ست ده‌كه‌وێت،ئه‌گه‌ر یه‌ك ملیمه‌تر دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر هه‌زار به‌ش ئه‌وا یه‌ك مایكرۆ مه‌ترمان ده‌ست ده‌كه‌وێت،به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر یه‌ك مایكرۆ مه‌تر دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر هه‌زار به‌ش ئه‌وا یه‌ك نانۆ مه‌ترمان ده‌ست ده‌كه‌وێت،بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر نانۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك تاڵه‌مووی سه‌ری مرۆڤ وه‌رگرین و سه‌یری بكه‌ین واش بیربكه‌ینه‌وه كه چێوه‌كه‌ی كه‌م بكه‌ینه‌وه بۆ هه‌شتا هه‌زار جار به‌مه ده‌وترێت پێوه‌ری نانۆ،واته تیره‌ی یه‌ك تاڵ له‌قژی مرۆڤ (80000)هه‌زار نانۆمه‌تره ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی یه‌ك نانۆ بریتیه له یه‌ك له‌سه‌ر هه‌شتا هه‌زاری ئه‌ستوری قژی مرۆڤ(80000/1)و به‌مه‌ش ده‌وترێت پێوه‌ری نانۆ.
ئه‌مرۆ مرۆڤی سه‌ر زه‌وی له‌به‌رده‌م شۆڕشێكی زۆر گه‌وره‌دایه هیچی كه‌متر نیه له شۆڕشی پیشه سازی و ئه‌و شۆڕشه‌ی ئاده‌میزادی گواسته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئامێردروستكردن،ئه‌م شۆڕشه‌ش شۆڕی نانۆ تهكنهلۆجیه و بریتیه له‌به‌كار هێنانی گه‌ردیله‌كان بۆ دروست كردنی هه‌موو شتێك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو له‌ڕووی چاكی و قه‌باره‌ی تێچونه‌وه،تێگه‌یشتنی ڕاسته‌قینه له‌ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ ئه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نها كاڵا‌و به‌رهه‌مێكی باشتر ده‌خاته ڕوو به‌ڵكو باشیهتیهكی به‌رزی ئامرازه‌كان ده‌سته به‌ر ده‌كات و له‌پیشه‌سازی كاڵاكاندا ده‌ور ده‌بینێت و ئه‌م تهكنهلۆژیایهش نه‌ك ته‌نها ڕێگه به‌دروستكردنی كاڵای باشێتی ده‌دات به‌نرخێكی هه‌رزان بگره ڕێگه به‌دروستكردنی كارگه‌ی نانۆیی نوێ(nano factory) ده‌دات به‌هه‌مان بڕی كه‌م لهتێچون و هه‌مان خێرایی له‌كاركردندا و ده‌توانێت گه‌ردیله‌كان تێك بشكێنێت و هه‌رجۆره كه‌ره‌سته و به‌رهه‌مێكت بوێت بۆت بسازێنێت،ئه‌مه‌ش مانای ڕاسته‌قینه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نانۆیه و هه‌ربۆیه‌ش زۆر جار وه‌ك(شۆڕی پیشه سازی داهاتوو)ده‌بینرێت.
ئه‌م ته‌كنیكه مژده‌ی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ كهبازدانێكی گه‌لێك گه‌وره دروست ده‌بێت له‌گشت زانسته‌كاندا و له‌بواری ئه‌ندازیاری و پزیشكی و ئابوری جیهانی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای پیشه سازی و ئه‌لیكترۆنی و كاره‌با و كشتوكاڵ و خۆراك و سه‌ربازی و ژینگه و فه‌زا،له‌بواری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیادا ده‌بێته هۆی بچوككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كه‌ره‌سته و ئامێره‌كان و زیادكردنی توانا و چوستیان و له‌بواری ئۆتۆمبێلسازیدا بۆدی ئۆتۆمبێله‌كان به‌ماده‌ی ئه‌ڵماس ڕووكه‌ش ده‌كات و به‌رگه‌ی داخوران و ڕووشاندن ده‌گرێت و له‌بواری ئابوریشدا كاڵا و كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌رزان له‌بڕی تێچوندا و بههێزوبتهو و به‌رگه‌گر له‌بواری به‌كاربردندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت و كهسوكه و گواستنه‌وه‌شیان ئاسانه‌و له‌بواری پیشه‌سازی و بایۆلۆژیدا مژده‌ی دونیایه‌كی پڕ له له‌ش ساغی و دور له‌نه‌خۆشی و په‌تا كوشنده‌كان ده‌دات و ئاسۆیه‌كی گه‌ش بۆ له‌ناوبردنی نهخۆشیهكۆشندهكانی وه‌ك هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه و جه‌ڵده‌ی دڵ و ده‌ماغ و پرۆستات ڕاده‌گه‌یه‌نێت وته‌نانه‌ت هه‌ندێك توێژه‌ر نانۆی زیویان به‌كار هێناوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه گه‌ردیله‌كانی زیو توانای كوشتنی(650)میكرۆبیان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی ئازار و زیان به‌له‌شی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت، له‌بواری سه‌ربازیشدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بته‌و و خاوه‌ن به‌رگریه‌كی نایاب ده‌دات و به‌رگری له‌هێرشی چه‌كه كیمیاییه‌كان و چاكسازی له‌جلوبه‌رگی سه‌ربازی كهلهگهرماوسهرما بیان پارێزێت و هه‌سته‌وه‌ره نانۆییهكانیان تێدا ئاوێتهبكرێت و تاچاودێری لێدانی ترپه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێنیان بكات و جلوبهگهكانیان به‌شێوازێك بێت گولله نه‌یبرێت و ڕاداریش هه‌ستیان پێ نه‌كات و ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی سیخوڕی واش ده‌دات كه‌له قه‌باره‌ی زه‌رده‌واڵه و كولله‌دا بن و ده‌توانن وه‌ك مێش بفڕن و سیخوڕی به‌سه‌ر دوژمنه‌وه بكه‌ن و مادهكیمیای و بایۆلۆجیه‌كان و تیشكی چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كان كه‌شف بكه‌ن و ده‌رزی بكه‌ن به‌له‌شی سه‌ربازانی دوژمن و له‌بواری كاره‌باشدا چه‌ندان جۆری پانكه‌ی فینككهرهوهی وادروست بكات له‌كاتی ئیشكردندا میكرۆب و به‌كتریای ناوژورهكه بكوژێت و هه‌رچی گازه ژههراوییهكانیشه به‌كرداری هه‌ڵمین له‌ناویان به‌رێت و تۆز و غوباریش بكوژێت و له‌بواری ژینگهوپاراستنیدا ڕۆڵێكی باش ده‌گێڕێت و ژینگه‌یه‌كی پاك و خاوێن و دوور له‌گازه ژه‌هراویه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی باشتركردنی كوالێتی جۆره‌كانی كه‌ره‌سته و كهلوپهلهبهرههم هاتووه‌كان و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ به‌شێك له‌هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕ دهخاتبۆ زیاتر پاكژكردنه‌وه‌ی ئاو و ده‌ست نیشانكردن و دۆزینه‌وه‌ی توخمه پیسبوهكان له‌سه‌رئاستی گه‌ردیله‌كان و دابینكردنی ئامرازی پاڵاوتن و پاككردنه‌وه‌ی چوست و چالاك و نایاب و له‌بواری فهزاشدا گرنگی و تایبه‌تی خۆی هه‌یه چونكه ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه زۆر چوست و چالاك ده‌بێت له‌سه‌ر مانگ و مه‌ریخ و ئه‌و نه‌خشه‌سازیه تایبه‌تمه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و بواره‌وه و ته‌نانه‌ت به‌كار هێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ له‌بواری په‌ره پێدانی په‌یژه‌ی هه‌وایی(مه‌سعه‌ده‌ی فه‌زایی)ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ی كه‌له ڕۆكێتهكاندا به‌كاردێت،له‌كۆتایدا ده‌ڵێین ئه‌م ته‌كنیكه(ته‌كنیكی نانۆ)له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیاندا به‌كار ده‌هێنرێت و كاری زۆر مه‌زنی پێ ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌مه‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كهتهكنهلۆژیای نانۆ كه‌به‌شۆڕشی نانۆ ناسراوه چ گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه و پێویسته ئێمه‌ی كورد و حكومه‌تی كوردستان گرنگی به‌م زانست و ته‌كنه‌لۆژیایه بده‌ین و له‌زانكۆكانی كوردستان بكرێته وانه‌یه‌ك و بخوێنرێت و توێژینه‌وه‌ی گرنگ و پڕبایه‌خی له‌سه‌ر بكرێت بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كوردیش ئاشنایه‌تیمان به‌و زانسته هه‌بێت.