18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یوسف محه‌مه‌د: سه‌رۆكی هه‌ردوو لیستی ده‌سه‌ڵات بۆ جاری چواره‌م خۆیان دزییه‌وه
سه‌رۆكی لیستی گۆڕان رایگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌ردوو لیستی ده‌سه‌ڵات بۆ جاری چواره‌م خۆیان دزییه‌وه له‌دیبه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵمان.
(یوسف محه‌مه‌د) سه‌رۆكی لیستی گۆڕان، رایگه‌یاند: بۆ جاری چواره‌م (ئه‌رسه‌لان بایز) و (جه‌مال مورتكه) سه‌رۆكی هه‌ردوو لیستی ده‌سه‌ڵات خۆیان دزییه‌وه له‌دیبه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵمان، جاری یه‌كه‌م له‌كه‌ناڵی رووداو له‌به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نج ئاماده‌نه‌بوون بێنه دیبه‌یته‌وه و بۆ جاری دووه‌میش داوایه‌كی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتییان ره‌تكرده‌وه بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵمان.
وتیشی: له‌دواین هه‌وڵیاندا هه‌ردوو كه‌ناڵی سپێده‌و رووداو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك لیسته‌كان، هه‌یه‌كه له‌سه‌رۆكی لیستی پارتی و یه‌كێتی ئاماده نه‌بوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان.
یوسف محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد: هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونیان بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان لاوازی ئه‌دای خۆیان له‌وه‌ڵامی پرسیاره جدییه‌كان، دووه‌میش لاوازی به‌رنامه‌ی كاری لیسته‌كانیان