دوای ئەوەی بزاڤ پەیوەندی کرد بە زیندانیانی ئەهلی سوننەت و جەماعە لە ناو زیندانەکانی ووڵاتی ئێرانی شیعە نشینداو لە بارو گوزەرانی زیندانیانمان پرسی بۆ ڕایگشتی ئاشکرامان کردو خستمانە بەردەم دەزگا بەرپرسەکانی وەك " ئەمنستی" چەند دەزگایەکی تر مافەکانی مرۆڤ لە ووڵاتی ئەورپاو موسڵمانان بەگشتی، ئەمڕۆ ١٨/٩/٢٠١٣ موسڵمانانی بەریتانیان کاتژمێر ٤:٠٠ دوانیوەڕۆ بە کاتی بەریتانیا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا لەبەردەم سەفارەتی ئێرانی لە شاری لەندەن..
جێگای ئاماژە پێکردنە بزاڤ زۆر دەمێکەیە لە هەوڵی ئەوەدایە بانگەواز بۆ کارێکی لە شێوە لە سەر داوای زیندانایانی ئێرانی ڕێکبخات ، سوپاس بۆ خوا لە ڕێگای پەیمنێرمانەوە کاك محمد کوردی ئەوی پێڕاگەیاندین کە ئەمڕۆ تونرا ئەو کارە ئەنجام بدرێت.. بە جۆشوخرۆشەوە ڕژابوونە سەر شەقامەکانی لەندەن.
پەیامنێرمان محمد کوردی بە بزاڤی ڕاگەیاند: ئاخاوتنی لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی ناودار کرد بوو ، لەوانە شێخ خالید فیکری و بەرێز ئەنجم چۆداری و ئەبو مونتسر بلوجی.. و هەروەها جێگای ئاماژە پێکردنە کاک ئاوات کەرکوکی ئامادەی ئەو خۆپیشاندانەی کردوو رێکخەرێکی چالاکی ئەو خۆپیشاندانە بوو، هەروەها زۆرێك لە راگەیاندنە جیهانیەکان ئامادە بوون لەو خۆپیشاندانە..
ئەوەی موسڵمانانی ئەورپایی زیاتر نیگەران کردوە ئەوەیە کە رۆژی شەممەی داهاتوو ئێران بە نیازە ٢٥ لاوی ئەهلی سوننەتو جەماعە لە سێدارە بدات، تەنها لەسەر سوننی بوونیانە.