کتێبە پیرۆزەکەیان دەستکاری و گۆڕان لەکـاتـی وەرگێڕان
18/09/2013 نوسەر: bzavpress

کتێبە پیرۆزەکەیان دەستکاری و گۆڕان لەکـاتـی وەرگێڕان











کاتێک موسوڵمانان دژی بڵاوکردنەوەی ئایینی (نەصرانی) دەوەستنەوە تەنها لەبەر ئەوەنیە کە پێیانخۆش بێت هاوڵاتیان ئایینی خۆیان بگۆڕن و بچنە سەر ئایینێکی تر ....
بەڵکو هۆکار زۆرن لەوانە (چەواشەکاری و خەڵەتاندنی خەڵکی بێ ئاگا و بێ ئاو و نان)سەلمێنراوە کە هەر شتێک بە درۆ و تەدلیس دەست پێبکات ئەوە سەرەنجام و عاقیبەتیئەم شتە باش و دروست نابێت !
ئەبێ چ خیانەت و درۆ و خەڵەتاندن و داگیرکردنێک هەبێت مەترسیدارتر بێت لەو خیانەتو درۆ و خەڵەتاندنەی کە بە زەبری پارە و وەعدی درۆ بیرو بروای خەڵک بکڕنەوە ؟!ئەبێ چ خیانەت و درۆ و خەڵەتاند و داگیرکردنێک هەبێت کە بۆگەنتر و پیستر بێت لەوکەسانەی کە کاری بەناو (تەبشیری) دەکەن و بانگخوازی بۆ ئایینی نەصرانی دەکەن لە کاتێکدا بە فێڵ و تەڵەکە و فەسادی و تێکەڵاوی و شاردنەوەی ڕاستیەکان دەست پێدەکەن زۆر جار کتێبی بەناو (پیرۆز) دابەشدەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا سی دی و نامیلکە و تەقویم وێنە و دوعا .... کە دواترینیان دابەشکردنی کتێبی بەناو پیرۆز بوو بەسەر ئاوارە بێ چارەکانی سوریا ! بەڕاستی میکرۆب و ڤایرۆس، برین و شوێنی گونجاویان دۆزیوەتەوە !
چونکە میکرۆب ئەوەنە پیسە کە لە ژینگەی پاک و ئاسایی نەبێت گەشە ناکات ، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە دیسان بە هەڵەداچوون و ئەو بێ جێگا و بێ نان و ئاوەی کە نیازی خەڵەتاندنیان هەبوون بە پێچەوانەوە زۆربەیان کتێب و بڵاوکراوە پڕ لە چەواشەکراوەکانیان سوتاند و دڕاندیان یان بۆ بەڵگە و شکات هێنایانە بەردەم بەرپرسە نا بەرپرسەکان و مامۆستا بەرێزەکان !
لێرەدا دەمەوێت تەنها باسی جۆرێک لە تەحریف و دەستکاری بکەم کە بەسەر کتێبە پیرۆزەکەیاندا هێناوە ! ئەم جۆرە گۆڕینە دەستکاری کردن و زیاد و کەمکردنە لە کاتی وەرگێڕان و تەرجومەکردنی .. دیارە دەستکاری کردنی کتێبە پیرۆزەکەیان دوو جۆری
سەرەکیە :
یەکەمیان بە پێی کات ... واتا بە پێی کات و ژمارەی چاپ و بڵاوکردنەوەی و جۆرەکانی .
دووەمیان بە پێی شوێن ... واتا دەستکاری کردنی بە پێی شوێن و وڵات و میللەت .. کە ئەمەیان لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بەرچاودەکەوێت ، پێیان وایە کە بەم دەستکاری کردنە دەتوانن کتێبە پیرۆزەکەیان بگونجێنن لەگەڵ دابونەرێتی گەلان و تەنانەت بیر و بڕوا و ئایینەکەیان .. یان بیگونجێنن لەگەڵ پێشکەوتن و ئاستی رۆشنبیری و روناکبیری خەلکی ناوچەیەکی دیاری کراو .
ئەبێ چ خیانەتێک گەورەتر بێت لەو خیانەتەی کە ئەوان دەیکەین ! ئاخر دەڵێن ئەمە کەلامی خوایە ! ئایا خوای گەورە رێگای داوە کە مانگانە و ساڵانە قسە و کەلامی بگۆڕن؟! یان بە پێی شوێن و مەکان بیگۆڕن و دەستکاری بکەن ؟! ئەمە ئەوپەڕی سوکایەتی کردنە بە خوا و عیسا و پێغەمبەران و مرۆڤایەتی ! وتەیەکی ئیتاڵی هەیە دەڵێت (وەرگێران خیانەتە !) چونکە پێیان وایە کە هیچ زمانێک نیە بە تەواوەتی وەک زمانێکی تر بێت واتا هیچ کات دوو زمان و لوغە وەک یەک نابن ! ئەی ئەگەر بە ئاگایی و بە فێڵ و تەڵەکەبازی لە کاتی وەرگێران وشە و ڕستە بگۆڕدرێت ؟! ئەمە ئەوپەڕی خیانەت و بێ ڕەوشتی و سوکایەتی و ئاست نزمیە ! دوورە لە هەرچی ڕەوشت و ئەخڵاقیاتی ئەدەبی و مرۆڤایەتی .
باشە ئەگەر وەرگێرانێکی تەواو و تەرجومەیەکی حەرفی ناکەن (بە ناوی رونکردنەوە و تەفسیرکردن) چاپی دەکەن ئەی بۆچی زیاد و کەم دەینوسن !؟ بە ڕاستی نەتانتوانی ئەمانەت و پیرۆزیەکانی خۆتان بپارێزن .
ئایا پێناسەی تەرجومە ئەوە نیە کە گۆڕینی قسە و گوفتارە یان نوسراوەکانە لە زمانێکەوە بۆ زمان و لوغەیەکی تر (بە بێ دەستکاری) ؟ یان ئەم پێناسەیە وتە و قسەو کەلامی خوای گەورە ناگرێتەوە ؟! یان پێتان وا نیە کە کتێبە پیرۆزەکەتان کەلام و وتەی خوای گەورە بێت؟
........................................

ئێستاش با بە بەڵگەوە باس لەو گٶرانکاری و دەتسکاری و کەم و زیادانە بکەین کە لە کاتی وەرگێڕانی کتێبە پیرۆزەکەیان کردوویانە !
+ لە سفری لۆقا بەشی (١٤) بۆ ٢٦ لە کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر هاتووە (ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێته‌ لام و ڕقی له‌ دایك و باوكی، ژن و منداڵی، برا و خوشكه‌كانی نه‌بێته‌وه‌، بگره‌ له‌ خۆشی، ناتوانێت ببێته‌ قوتابی من ) بەڵام لە چاپی ئەمریکای ساڵی ٢٠٠٤ ی تەرجومەی کوردی هەر لەم سفرەدا دەڵێت :(گەر یەکێک بیەوێ لەگەڵم بێت ، پێویستە منی زیاتر خۆش بوێ ، تەنانەت لە دایک و باوکی ، ژن و منداڵی ، خوشک و براشی بگرە لە خۆشی زیاتر ، تەنها بەم شێوەیە دەتوانێ ببێتە قوتابی من ) تێبینی ئەکەین کە گۆرانیان بەسەر رق لێبونەوە خۆشەویستیدا هێناوە !
لە فارسیەکەدا دیسان کراوە بە خۆشەویستی ... لە چاپی عەرەبی و ئینگلیزی ساڵی ١٩٩٧ی مەلیک جەیمس و تەرجومەی یەسوعی عەرەبی ١٩٩٢ و هەروەها لە چاپەکانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ ..... ڕقلێبوونەوەیە !

+ مەرقۆس بەشی (١٥) بۆ ٢٥ لە کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر هاتووە (كاتێ له‌ خاچیان دا كاتژمێر نۆ بوو) بەڵام لە چاپی فارسی و ئینگلیزی دەڵێ سێ سەعات مابوو بۆ نیوەرۆ کە لە خاچیاندا ! لێرەدا ئەگەر بڵێین لە مانادا یەک شتن تەنها دەربڕینەکەیان جیاوازە ، دەڵێین بۆ وەحی و کەلامی خوای گەورە تاوانێکی زۆر گەورەیە جگە لەوەی لە چاپە نوێکاندا کاتژمێرەکە دیاری کراوە ئەمە جیاوازییەکی زۆرە !

+ یۆحەنا بەشی (١٩) بۆ ١٤ لە کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر هاتووە (ڕۆژی ئاماده‌كاری په‌سخه‌ بوو، نزیكه‌ی كاتژمێر دوازده‌ بوو، به‌ جوله‌كه‌كانی وت: (ئه‌وه‌تا پاشاكه‌تان) بەڵام لە چاپی ئەمریکای تەرجومەی کوردی هەر لەم سفرەدا نوسراوە (کاتەکەش نزیکەی ١٢ی نیوەرۆ بوو ، لەو رۆژەدا خۆ ئامادە دەکرا بۆ جەژنی تێپەڕبوون ، ئینجا پیلاتۆس بە جولەکەکانی وت : ئا ئەوەتا پادشاکەتان!) وابزانم پێویست ناکات جیاوازیەکان دەستنیشان بکەم !  بەلام لە چاپی یەسوعی تەرجومەی عەرەبی نوسراوە کاتەکە نزیکەی نیوەرۆ بوو هەروەها باسی پیلاتۆس نەکراوە ... بەڵام لە تەرجومەی عەرەبی چاپی ١٩٩٩ نوسراوە کاتژمێر نزیەکەی شەش بوو !

+ مەتا بەشی (١٣) بۆ ١٣ لە کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر هاتووە (بۆیه‌ به‌ نموونه‌ قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م: چونكه‌ سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، گوێ ده‌گرن، به‌ڵام نابیستن و تێ‌ناگه‌ن.) بەڵام لە تەرجومەی فارسی بە تەواوەتی ١٣ لابراوە و نوسراوە ١٢و١٣ بەڵام هیچ نوسراوێکی ١٣ ی تیانیە !

+ مەتا بەشی (١٩) بۆ ١٦ تا ١٧ لە ئینگلیزی و تەرجومەی فارسی دا هاتووە (در همان روزها ، شخصی نزد عیسی آمد و پرسید : استاد من چە کار نیکی انجام دهم تا بتوانم زندگی جاویدرا داشتە باشم؟ ١٧ عیسی گفت : چرا از من دربارەء کار نیک می پرسی ؟ غیر از خدا چە نیکویی می تواند وجود داشتە باشد ؟ ولی در جوابت باید بگویم کە اگر احکام خدا را نگاە داری ، زندگی جاوید خواهی داشت ) لە تەرجومەی ئینگلیزی لە فەقەرەی ١٧ دا نوسراوە
(why ask me about what As good ? " jesus replied " only God is good . but to answer your
Question , you can receive eternal life if you keep the commandments) واتاکەی بە کورتی عیسا لە وەڵامی پرسیارەکەدا وتی : بۆچی لە بارەی چاکەوە پرسیار لە من دەکەیت؟ بێجگە لە خوا چ چاکێک دەبێت هەبێت ؟ تەنها (خوا) چاکە لێرەدا بە ئاشکرا باسی تەوحید و یەک خولقێنەر ئەکرێت و باسی اللە یە جل جلالە بەڵام ئەبێت بۆ چاپەکانی دیکە و تەرجومەکانی تر و وڵاتانی تر بیگونجێنن لەگەڵ سێ خواییەکەی خۆیان ! لەبەر ئەوە : لە چاپی کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر نوسراوە (ئینجا یه‌كێك هاته‌ لای و وتی: (مامۆستا، چ چاكه‌یه‌ك بكه‌م تاكو ژیانی تاهه‌تاییم هه‌بێت؟(17) پێی فه‌رموو: (بۆچی له‌باره‌ی چاكه‌وه‌ پرسیارم لێ ده‌كه‌یت؟ ته‌نها یه‌كێك چاكه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بچیته‌ ناو ژیانه‌وه‌، ڕاسپارده‌كان به‌جێبگه‌یه‌نه‌‌.( دەبینین ناوی خوای گەورەیان لابردووە ! بەڵام ئەگەر سەیرێکی تەفسیری یەسوعی نوێبکەین دەبینین وشەی (اللە)یان لابردووە و بەم شێوەیە تەفسیریان کردووە : کان من واجب کل یهودي مٶمن ان یعلم بان لا وجود للصالح في حد ذاتە، فاللە وحدە یقضي في الصلاح و یکشفە للناس بشریعتە.
هەروەها لە تەفسیری (التطبیقي) دوای ئەوەی وشەکەیان لابردووە دەڵێت : وقد اوضح لە المسیح انە لا یستطیع ان یخلص نفسە بالاعمال الصالحة غیر المٶسس علی محبة اللە ! جێی باسە لە زۆربەی چاپە نوێکاندا وشەی اللە لادراوە !

+ یۆحەنا بەشی (٣) بۆ ٢ لە چاپی کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر نوسراوە (به‌ شه‌و هاته‌ لای عیسا و پێی‌ووت: (ڕابی، ده‌زانین تۆ مامۆستایه‌كی له‌لای خوداوه‌ هاتوویت، چونكه‌ كه‌س ناتوانێت ئه‌و نیشانانه‌ بكات كه‌ تۆ ده‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر خودای له‌گه‌ڵ نه‌بێت.( بەڵام لە چاپی ئەمریکای کوردی وشەی سەرسورهێنەری تیایە ! (مامۆستا ئێمە دەزانین تۆ مامۆستایەکی لە لایەن خواوە هاتوویت ، چونکە ئەو نیشانە سەرسورهێنەرانەی تۆ دەیکەیت کەس ناتوانێت بیکات گەر خودای لەگەڵدا نەبێت) بەڵام لە تەرجومەی فارسی بەم شێوەیە نوسراوە (نیقودیموس بە عیسی گفت : استاد ، ما روحانیون این شهر ، همە می دانیم کە شما از طرف خدا برای هدایت ما آمدەاید ، معجزاتتان نشان می دهد کە خدا با شماست) ئاشکرایە کە وشەی شار و ناوی قسەکەرەکە نوسراوە کە لە زمانەکانی تر نیە هەروەها وشەی شار لادراوە ! بەڵام لە عەرەبیەکان لەم فەقەرەیەدا ناوی قسەکەرەکە نەنوسراوە و وشەی شارەکەی تیایە ! .

+ یۆحەنا بەشی (٣) بۆ ٣ لە چاپی کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر نوسراوە (عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ڕاستی ڕاستیت پێ ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌دایك نه‌بێته‌وه‌، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت.( بەڵام لە چاپی کوردی ئەمریکا وشەی ئاسمان ی تیایە: (ئینجا عیسا پێی وت : ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم ، کەس ناتوانێت پادشاهێتی خودا ببینێت گەر لە ئاسمانەوە لە دایک نەبێت)لە زمانەکانی تر هیچی ئاسمان ی تێدا نیە ، ئەم جیاوازیە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە چاپی ئەمریکی پشتی بە ئینجیلی ڤان دایک بەستووە کە ئەویش جیاوازی تیایە لەگەڵ ئینجیلی مەلیک جەیمس یان یەسوعی یان کاثۆلیکی و قبطیەکان و ...

+ ئیشایا بەشی (٧) بۆ ١٨ لە تەرجومە ئینگلیزی و عەرەبیەکان بەم شێوەیە نوسراوە (في ذلک الیوم یصفر الرب للمصریین فیجیئون علیکم من کل انهار مصر ، للاشوریین فیجیئون علیکم کاشراب النحل) لێرەدا هیچ باسی مێش ناکات بەلام لە چاپی هەولێری کوردی نوسراوە : (له‌و ڕۆژه‌دا، یه‌زدان فیكه‌ لێ ده‌دات بۆ مێشه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌وپه‌ڕی جۆگه‌ ئاوه‌كانی میسرن و بۆ هه‌نگه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ خاكی ئاشورن.) تەواو !

+ مەرقۆس بەشی (٧) بۆ ٢٤ لە چاپی ئینگیلزی هەروەها عەرەبی بەم شیوەیە هاتووە (jesus left that place and went to the vicinity of tyre , he entered a house and Did not want anyone to know it , yet he could not keep his presence secret)
لێرەدا تێبینی ئەوە دەکەین کە باسی جلیل و صیدۆن ناکات بەڵام لە فارسیەکە نوسراوە (آنگاە عیسی ایالت جلیل را ترک گفتە ، بە شهرهای صور و صیدون رفت ، او وارد خانەای شد و نمی خواست کسی متوجە آمدنش گردد ، ولی میسر نشد ، چون مانند همیشە خبر ورودش فوری در همە جا پیچید) لە چاپی کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر نوسراوە (عیسا به‌ڕێ‌كه‌وت و ئه‌وێی به‌جێ‌هێشت، چووه‌ هه‌رێمی سور. چووه‌ ماڵێك و نه‌یویست كه‌س بزانێت، هه‌رچه‌نده‌ نه‌یتوانی خۆی بشارێته‌وه‌.) بەڵام دیسان لە چاپی کوردی ئەمریکا نوسراوە : (دوای ئەمە عیسا ئەو ناوچەیەی بەجێ هێشت و چوو بۆ هەرێمی سور و سیدا ، چووە ماڵێک نەیویست ئاشکرابێت ، بەڵام نەیتوانی بە شاراوەیی بمێنێتەوە)
جیاوازیەکان ئاشکران !

+ مەتا بەشی (١٩) بۆ ٩ لە تەرجومەی ئینگلیزی و عەرەبی نوسراوە : (و لکني اقول لکم : ان الذي یطلق زوجتە لغیر علة الزنی ، و یتزوج بغیرها فانە یرتکب الزنی ، و الذي یتزوج بمطلقة یرتکب الزنی ) بەلام لە چاپی کوردی هەولێر نوسراوە (به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه‌ بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات.
(و الذي یتزوج بمطلقة یرتکب الزنی) چی بەسەر هات ؟ جێی باسە لە فارسی و کوردیەکان نیە !

+ مەتا بەشی (٢٥) بۆ ١٣ لە تەرجومەی ئینگلیزی و عەرەبیدا نوسراوە :(therefore keep watch , because you do not know the day or the hour) لێرەدا نابینین باسی یەسوع یان رۆڵەی مرۆڤ یان هەرکەسێک کرابێت ! بەلام لە تەرجومەی کوردی چاپی ئەمریکا نوسراوە : (کەواتە ئیشک بگرن ، چونکە رۆژ و کاتی گەڕانەوەی ڕۆڵەی مرۆڤ نازانن) بەڵام لە چاپە نوێکەی هەولێر دیسان نوسراوە : (كه‌واته‌ ئێشك بگرن، چونكه‌ ڕۆژ و كاته‌كه‌ نازانن) با بزانین لە تەرجومەی فارسی چیان نووسیوە ؟؟! (پس شما بیدار بمانید و آمادە باشید چون نمی دانید در چە روز و ساعتی من باز می گردم) لێرەدا دەبینین کە هیچ کام لە تەرجومەکان وەکو یەک نین و جیاوازن لە یەک !

+ مەتا بەشی (٦) بۆ ١٣ لە چاپی کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر نوسراوە (مه‌مانخه‌ره‌ تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ شه‌یتان) تەواو ! بەڵام ئەگەر سەیری تەرجومەی عەرەبی بکەین ئەوە نوسراوە :(و لا تدخلنا في تجربة ، لکن نجنا من الشریر ، لآن لک الملک و القوة و المجد الی الابد ، آمین)!

+ مەتا بەشی (٢٠) بۆ ١٦ لە عەرەبی و ئنگلیزی دا نوسراوە (فهکذا یصیر الاخرون اولین ، و الاولون آخرین )
بەڵام لە کوردی چاپی هەولێر نوسراوە (بەم شێوەیە دواهەمین دەبنە یەکەمین و یەکەمینیش دەبنە دواهەمین ، چونکە زۆرن ئەوانەی بانگ دەکرێن و کەمن ئەوانەی هەڵدەبژێرێن )

+ لۆقا (١١) بۆ ٢ لە تەرجومەی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی نوسراوە (فقال لهم : عندما تصلون ، قولوا : ابانا الذي في السماوات ، لیتقدس اسمک ، لیات ملکوتک) بەڵام لە کتێبی پیرۆز تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر نوسراوە (پێی فه‌رموون: (كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، بڵێن: باوكه‌، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ) (الذي في السماوات) دیار نەما !

+ مەتا بەشی (٥) بۆ ٢٢ لە تەرجومەی عەرەبی کۆن و ئینگلیزی و فارسی نوسراوە (اما انا فاقول لکم ، کل من هو غاضب علی اخیە ، یستحق المحاکمة ، و من یقول لاخیە یا تافة ! یستحق المثول امام المجلس الاعلی ، و من یقول ، یا احمق ! یستحق نار جهنم !) بەڵام لە تەرجومە نوێکان وشەی (ناڕەوا)یان زیاد کردووە بەم شێوەیە ! (بەڵام من پێتان دەڵێم : هەر کەسێ بە ناڕەوا لە براکەی توڕە بێت ، شایانی حوکم بەسەردانە ئەوەی بە براکەی دەڵێ هیچ و پوچ شایانی ڕاوەستانە لەبەر دەم ئەنجومەنی باڵای جولەکە ، ئەوەش بە براکەی دەڵێ بێ مێشک شایانی دۆزەخە !) نهێنی زیادکردنی (ناڕەوا) بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە چونکە لە سفرەکانی تر باس لەوە دەکات کە (یەسوع) عیسا توڕە دەبێت !

+ تیمۆساوس ١ بەشی (٣) بۆ ١٦ لە تەرجومەی کوردی چاپی هەولێر نوسراوە (‌ دانپیانانی گشتی، نهێنی خواترسی گه‌وره‌یه‌، ئه‌مه‌یه‌: ئه‌و له‌ له‌ش‌دا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕۆحه‌كه‌دا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وان جاڕی پێ درا، له‌ جیهان‌دا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.( بەڵام ئەگەر سەیری تەرجومەی پێش خۆی بکەین نوسراوە (و باعتراف الجمیع ، ان سر التقوی عظیم : اللە ظهر في الجسد ، شهد الروح لبرە ، شاهدتە الملائکة ، بشر بە بین الامم ، اومن بە في العالم ، ثم رفع في المجد ) تێبینی ئەوە دەکەین کە لە چاپە نوێکان و لە کوردیەکە وشەی (اللە) لادراوە ! بۆ ئەوەی خوێنەری داماو توشی شۆک نەبێت !

+ لۆقا بەشی (٢) بۆ ٣٣ لە تەرجومەی ئینگلیزی و عەرەبی دا نوسراوە (joseph and mary were amazed at what was being said about jesus) لێرەدا ناوی یوسف و مەریەم و تەنانەت عیسا ش هاتووە بەڵام کە تەرجومە کراوە : (دایك و باوكی سه‌رسام بوون له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی وترا.)

+ لۆقا بەشی (٢) بۆ ٤٣ لە تەرجومەی ئینگلیزی دا نوسراوە : (after the feast was over , while his parents were returning home , the boy Jesus stayed behind in jerusalem , but they were unaware of it
بەڵام لە تەرجومەی کوردی (هەولێر) نوسراوە : (دوای ته‌واوبوونی ڕۆژه‌كان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان‌دا عیسای مێردمنداڵ له‌ ئۆرشه‌لیم مایه‌وه‌، دایك و باوكیشی نه‌یانزانی) ئێستا با بزانین لە تەرجومەی فارسی چی نوسراوە ! (پس از پایان ایام عید ، عازم ناصرە شدند ، اما عیسی بدون اطلاع یوسف و مادرش در اورشلیم ماند ) جیاوازیەکان ئاشکران لە هەرسێ تەرجومەکەدا !

+ کۆلۆسی بەشی (١) بۆ ١٤ لێرەدا دەپرسین کام تەرجومە ڕاستە و کامەیان ڕاست نیە ؟ (God has purchased our freedom with his blood and has forgiven all our sins)
لە فارسیەکە نوسراوە : (همان فرزندی کە ما را بە قیمت خون خود آزاد کرد و گناهانمان را بخشید ) بەڵام لە تەرجومەی عەرەبی نوسراوە : (الذي فیە لنا الفداء ، اي غفران الخطایا)
لە نوسخەی چاپی کوردی ئەمریکا نوسراوە : (ئەوەی بە خوێنی خۆی ئێمەی کڕیەوە لە کوێلەیەتی گوناه ، ئەویش بە لێخۆش بونی گوناه) لە چاپی (هەولێر) نوسراوە : (ئەوەی ئێمه‌ له‌ودا كڕاینه‌وه‌، واتا لێخۆشبوونی گوناه‌.)
.............................

لە کۆتاییدا دەڵێم هەرکەسێکی شارەزا ئەتوانێت تێبینی جیاوازیەکان بکات و دڵنیاشم کە لەم جیاوازیانە زیاتری تیایە بەڵام کات نبووە یان بەرچاوم نەکەوتووە ! بزانن کە ئەمە تەنها لە کاتی وەرگێڕان و تەرجومەدا ، بەڵام ساڵی چاپ و بە پێی کات و رۆژ ئەوە تەحریف و گوڕانکاری بەردەوامە و زۆر لەوە زیاترە ! هەروەها هەر گروپ و مەزهەبێک و دەستەیەک لەم نەصرانیانە کتێب و ئینجیلێکی تایبەت بەخۆیان هەیە و جیاوازە لە ئینجلی گرووپ و مەزهەبەکانی تر !