18/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی وه‌لامی ئاشتی هه‌ورامی نه‌دایه‌وه
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هیچ وه‌ڵامێكی بۆ لێدوانه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی نه‌بوو كه رایگه‌یاندبوو ئه‌و حزبه له‌داهاتی نه‌وت بری 30 ملیۆن دۆلاری بردووه.
چاوه‌ڕوانبوو له‌ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامی بۆ لێدوانه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم هه‌بێت كه له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتبووی یه‌كێتی بری 30 ملیۆن دۆلاری له‌داهاتی نه‌وت بردووه بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی میدیای ئازاد.
یه‌كێتی له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانییه‌وه هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و لێدوانه نه‌بوو به‌لام چه‌ندین وه‌لام له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی تره‌وه هه‌بوو به‌تایبه‌ت ئه‌و لێدوانه‌ی له‌باره‌ی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه درا.
د.ع