17/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كێشه‌ی نێوان (10) كادره باڵاكه‌ی یه‌كێتی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به"ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان" كێشه‌ی نێوان (10) كادره باڵاكه‌ی یه‌كێتی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له (10) كادره باڵاكه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر كه ماوه‌ی پێشوو به"ڕێكه‌وتنێك گه‌ڕانه‌وه ناو یه‌كێتی"، به‌شارپرێسی راگه‌یاند: "كێشه‌ی نێوان (10) كادره باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێرو كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه".
وتیشی "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی لایه‌نی دووه‌م بووه به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی "له‌ئێستادا ئه‌و كادرانه ته‌نیا بانگه‌شه بۆ كاندیده‌كه‌ی خۆیان له‌ناو لیسته‌كه‌دا ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش حاجی مه‌سفییه له‌لیسته‌كه‌دا، كه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی نێوانیشیان ده‌بوو بانگه‌شه بۆ سه‌رجه‌م كانیده‌كانی یه‌كێتی بكه‌ن له‌شاری هه‌ولێرو پشتگیریان بكه‌ن".
له‌و باره‌یه‌وه حاجی مه‌سیفی رایگه‌یاندوه "له‌خۆكاندیدكردن پاشگه‌زنه‌بوومه‌ته‌وه‌و خۆم به‌خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانم، كه (31) ساڵه خزمه‌تی ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها وتی "له‌ئێستادا به‌رده‌وامم و خۆشم به‌شیاوترین كه‌س ده‌زانم له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی ببمه په‌رله‌مانتارو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش دوورن له‌ڕاستییه‌وه".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی شارپرێس، ئه‌و كادرانه‌ی یه‌كێتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ كاندیده‌كانی تری لیسته‌كه ناكه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه كه په‌یوه‌ندی به‌گۆڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر حاجی مه‌سیفی یه‌كێك له‌و ده كادره باڵاكه‌ی شاری هه‌ولێر، به‌شارپرێسی راگه‌یاندبوو "به‌پێی رێككه‌وتنێك گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی", ئه‌مه‌ش دوای زیاتر له‌ساڵێك له‌پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان