17/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
توركیا كۆپته‌رێكی سه‌ربازی سوریا ده‌خاته خواره‌وه
حكومه‌تی سوریا ئاشكرایده‌كات، توركیا كۆپته‌رێكی سه‌ربازیی سه‌ر به هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی خستۆته خواره‌وه، ئه‌و كاره‌یشی بە ئاڵۆزکردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌و دو وڵاته لە قەڵەمدا.
پۆڵنت ئهرنتچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: كۆپته‌رێكی سه‌ر به هێزی ئاسمانی سوریا، سنوری ئاسمانی توركیای به‌زاند له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئاسمانیه‌كانی توركیا له‌ئاسمانی گوندی یالاداخ له نزیك شاری هاتای توركیا خستیانه خواره‌وه.
هاوكات، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی توركیا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره سوریه‌كه ئاگادار کردوەتەوە.
له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی سوریا، له به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندوه: كۆپته‌رێكی سه‌ربازیی سوریا، به‌هه‌ڵه سنوری ئاسمانی توركیای بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌زاندو هه‌ركه فه‌رمانی پێكرا، ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانیه‌كانی توركیا پێكراوه‌و به‌و هۆیه‌وه له ناوخاكی سوریا كه‌وتۆته خواره‌وه.
ئاماژه‌یش به‌وه كراوه، كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا‌و خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه، نیه‌تی خراپی حكومه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر سوریا ده‌رده‌خات و ده‌بێته هۆی ئاڵۆزتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.