20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بیری داگیرکراو یان خه‌ڵکی به کرێ گیراو
ڕێره‌و
پێم وا‌یه ئه‌وه‌ی زیره‌که‌و لێزانه..نغرۆی بێ ده‌نگی بووه، که‌س گوێی
بۆناگرێت،له ناو کۆمه‌ڵگاشدا وو‌ن ده‌بێت، که‌واته ده‌نگم هه‌یه و
بیرڤانم و ڕه‌خنه گرم، ڕه‌خنه دامه‌زراندنی فه‌لسه‌فه‌یه، فه‌لسه‌فه
گه‌ڕانه به‌دوای نادیار‌و وونبووه‌کاندا، ده‌گه‌ڕێم تا چنگم ده‌که‌وێت،
پاشان که چنگم که‌وت ڕاڤه‌ی ده‌که‌م بۆ دواجار به گریمانی مه‌عریفی
ده‌مگه‌ینێته ئه‌نجام.
هزر له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا لاوازه، به تایبه‌ت له ناو ڕه‌وه‌ندی ئیسلامه‌کاندا، به دووهۆکار:
- هۆکاری یه‌که‌میان مه‌حرومیه‌ته له ژیان چونکه له هه‌موولاکان
فشاریان له‌سه‌ره به‌هۆی دروست بوونی فۆبیایه‌ك که ناوی لێنراوه و
کراوته مۆرکی ئه‌م مه‌حرومانه، دووه‌م هۆکار خۆیانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی که
له یوتوپیایه‌کدا ده‌ژین پێیان وا‌یه ده‌بێت هه‌ر ئه‌زموونی هزری ڕابوورد
له کایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی..هتد دووباره بکه‌نه‌وه،
ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که گۆڕانکاری له بیروباوه‌ڕدا بکه‌ن که
کۆنکرێتی دارێژراوه، نا مه‌به‌ست ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیانه له هه‌موو
کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات که بریتیه له سیاسیه‌ت و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ته‌نانه‌ت خێزان و فه‌رهه‌نگه‌کانی تری ژیان، لێره‌وه که‌م ته‌رخه‌می
ئیسلامیه‌کان خرایه به‌رچاو هۆکاری لاوازیان له کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا،
په‌نجه‌مان له‌سه‌ری دانا وه‌زانراوه ئه‌م هۆکارانه بوونه‌ته هۆکاری
ئه‌وه‌ی که پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان لاواز بێت له ڕووی فیکر‌و ئاخافتنی
فیکری.. هه‌روه‌ها لاواز تربن له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌کانیاندا، ئه‌مه له
جێگایه‌که‌وه بۆ زه‌مینه‌یه‌کی تر جیاوازه مه‌رج نیه ئه‌مه‌ی که من
ده‌یڵێم کتومت به‌سه‌ر هه‌موو ئیسلامیه‌کانی جیهاندا بچه‌سپێت، به‌ڵام
به‌ته‌واوتی به‌سه‌ر ئیسلامیانی کوردستاندا سه‌پاوه، لێره‌دا ئه‌وه
ده‌خه‌مه ڕوو که هۆکاری سه‌ره‌کی ئیسلامیه‌کان نین به ته‌نها، چونکه
ئه‌وانیش به گوێره‌ی قوناغه‌کانی کار کردنیان له گه‌ڵ ئه‌و
زه‌مینه‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وه‌ی که پێی نه‌گه‌یشتوون سازکردنی زه‌مینه‌ی
فیکرییه له ڕووی تێڕوانین بۆ گه‌ردوون ومرۆڤ و ژیان له ڕووی هه‌موو
فه‌رهه‌نگه‌کانه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له کادێرێکی ئیسلامی بپرسی
وه‌زاره‌ت چۆن داده‌مه‌زرێنیت؟ هه‌ر هه‌مان هه‌یکلی ئیداری نه‌یاره‌که‌ی
دووباره ده‌کاته‌وه.. خۆی خاوه‌نی پرۆژه‌ی ئیداری فکری تایبه‌ت به خۆی
نیه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌تی، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ی پێ
نابات، یاخود زه‌مینه‌که‌ی بۆ ساز نه‌کردوه وه‌ك پرۆژه له رووی
نه‌یاره‌کانیدا بیخاته‌ڕوو ئیتر بۆ دواجار شه‌رم ده‌کات واز له پرۆژه‌ی
خۆی دێنێت، ناچار ده‌بێت وه‌ك ئه‌و بێته‌وه مه‌یدان خه‌ڵکیش کاریگه‌ری
زیاتری کارایزمایی نه‌یارانی ئیسلامی له‌سه‌ره هۆکاره‌که‌ی زه‌مینه
فیکریه‌که‌یه، بۆ خۆم هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوفکری منن به‌داخه‌وه ئه‌م
ڕه‌وشه به‌سه‌رماندا زاڵه، که‌واته چی بکه‌ین؟ ئایا گۆڕانکاری ده‌کرێت
یان ئێمه‌ش ده‌بێت له هه‌موو کاسه‌یه‌کی نه‌یارانماندا که‌وچك بین ئه‌وان
چی‌یان ووت ئێمه‌ش بڵێن جوانه، یاخود باشه..
خۆناسین..ناساندن
لێره‌وه ده‌بێت که‌سی ڕه‌خنه‌گر خۆی بناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌کانی لێ
وه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌ی که پێناسه‌یه لای من داخ‌و لای خه‌ڵکانی تر نابێت
به‌جنێو!؟
که‌واته پێناسه‌ی ووشه‌کانتم بده‌رێ، بزانم لای من چی ده‌گه‌یه‌نێت...
ده‌روازه قۆناغ
هه‌موو مرۆڤایه‌تی به سێ قۆناغ و شۆڕشدا ڕۆشتووه
قۆناغی یه‌که‌م: شۆڕشی کشتوکاڵ به هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی
به‌شی ئاژه‌ڵداری، به‌شی کۆکردنه‌وه و دروێنه‌ی به‌روبومه‌کان.
قۆناغی دووه‌م:شۆرشی کۆمه‌ڵایه‌تی که کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و نه‌شونما بردووه
قۆناغی سێیه‌م:شۆرشی پیشه‌سازی که ئێستا له‌م قۆناغه‌دا بوونمان هه‌یه
تیایدا ده‌نوسین که زاده‌ی شۆرشێکی بێ وێنه‌یه له ڕۆژئاوادا هاتۆته
پێش به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه واته له ڕووی سیاسی و ئه‌خلاقی و
کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌کان مافی مرۆڤ، ئابووری...هتد، زاڵه به‌سه‌رماندا.
که ئه‌م سیستمه ناوی لێنراوه شێوه‌ی ژیان یان سیستمی گه‌ردوون وه‌ك
سه‌رمایه‌داری خۆی پێناسه‌ی ده‌کات ده‌ڵێت: دووره له هه‌موو
تێكهه‌ڵکێشانێکی ئایدۆلۆژی که ته‌نها به‌رهه‌می مرۆڤه‌کان به‌ره‌وه
مه‌نهه‌جی بوونی ژیان مرۆڤه‌کان ده‌بات، ئه‌مه له‌دوای شۆرشی (نیولیتیه)
ده‌ستی پێکردوه که به شێوه‌ی ژیان ناو ده‌برێت (نمط الحیاة)!..
به‌ڵام مارکسیه‌کان پێیان وا‌یه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ژێرخانی ئابووری و
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت وه‌ك دامه‌زراوه‌کان ده‌یپارێزێت، که من پێم وا‌یه
رای مارکسیه‌کان به‌هێزتره، چونکه تا ئێستا هه‌موو ده‌مه‌زراوه
سه‌رمایه‌داریه‌کان هه‌ر به سیاسی کراون و ده‌وڵه‌ت ده‌ستی ته‌واوه‌تی
گرتووه به‌سه‌ر بازاره‌کاندا، نمونه‌ی ڕوسیا‌و چین و وڵاتانی تری دنیا به
باشی ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك وڵاتاندا
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ست نیشان ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بگونجێت، گومان له‌وه‌دانیه هه‌رهه‌مان شێوه
ده‌گرێته‌وه به‌ڵام سه‌رمایه‌داران له‌پشت کایه سیاسیه‌که‌وه به دیوێکی
تردا ستراتیژی خۆیان ده‌ست نیشان ده‌که‌ن..
ئه‌م سیستمه که ئاماژه‌مان پێدا له ڕاستیدا ناوه‌رۆکی هه‌ڵگری به
ئازادی بوونه، وه‌له هه‌موو روه‌کانه‌وه که ئێستا هه‌موو دنیا
بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات ته‌نانه‌ت فۆکۆیاما پێشتر پێ وابوو که
ڕاوه‌ستاندنی مێژووه.. لێره‌وه مێژوو ڕاده‌وه‌ستێت، هه‌رچه‌نده له‌م
دوایانه‌دا له‌و ووته‌یه‌ی په‌شیمان بۆته‌وه که له‌دوایدا به درێژتر
باسی لێوه ده‌که‌م..
ئه‌ویش لیبڕاڵییه‌ته(لیبڕاڵیزم) واته بائازادکردنی بیر‌و هزره.
ئه‌م ووشه‌ی لیبرالیزمه زۆر مانای جیاوازی له خۆ گرتووه که له‌و
کاته‌وه‌ی له دایك بووه زۆر جار ئه‌و ناوانه‌ی که لێنراوه دژایه‌تی
یه‌کتریان کردووه له زمینه‌یه‌که‌وه بۆ زه‌مینه‌کی تر، زۆر جیاوازی تیا
به‌دی ده‌کرێت هه‌روه‌ك ئاسمان و ڕێسمان، لیبرالیه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی له
رۆژئاواوه بووه، رۆژئاوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ڵه نیم ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌م
لیبرالیزمه له هه‌ناوی خۆیدا په‌لی هاویشتووه بۆ هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی
ژیان له ئاین، ئابووری، سیاسه‌ت، گۆمه‌ڵگا و له بیری تاکه که‌سیش.
ده‌کرێت ئه‌م لیبرالیزمه له زۆر جێگادا به به‌کر مه‌رگه‌وڕی بکوژی دوو
ئاشقی وه‌ك کاکه مه‌م و خاتوو زین بێت، ده‌کرێت رۆبن هودی دزی یارمه‌تی
ده‌ری هه‌ژاران بێت!
چونکه له فه‌رهه‌نگی شارستانیه‌تی ڕۆژائاوادا وا ڕاڤه‌کراوه که ئه‌وه‌ی
خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌کات زۆر جار دژی ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ململانێیه شارستانیه‌ته‌که به‌رده‌وام بێت!
نوسه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌ی هه‌ڵبژارد..چونکه زۆر توێژینه‌وه کراوه
له‌سه‌ر دیموکراتی و بیری شوعیه‌کان ته‌نانه‌ت به‌عسیه‌کانیش، پاشان وه‌ك
سیسته‌می عيلمانیه‌ت و گڵۆباڵیزم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رنجم داوه
تائێستا له هاوبیرانی خۆم زۆر له‌سه‌ر لیبراڵیه‌ت نه‌یان نوسیووه یاخود
توێژینه‌وه‌ی بۆ نه‌کراوه، ئه‌م لیبرالیزمه زۆر جار له ژێر دیکۆری
دیموکراتیدا نیشانمان ده‌درێت، ده‌مامکی ئازادی فیکری به‌سه‌ردا کراوه و
خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه‌کان لێره‌وه وێنه‌کراون، پێشکه‌وتن و کۆمه‌ڵگایی
مه‌ده‌نی له‌م چه‌مکه‌وه پێناسه‌کراوه، وا ئێستا به شێوه‌یه‌کی گشتی
باڵی خۆی کێشاوه به‌سه‌ر کوردستاندا ئه‌وانه‌ی که بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن
بۆ لیبرالیه‌ت بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه که ئازاد بوونه له هه‌موو بیر‌و
ئایدۆلژیایه‌ك، ئیتر هه‌رچی بێت.
ئه‌م ده‌نگه که بیسترا له‌دوای روخانی بلۆکی شه‌رقی بوو که هه‌موو دنیا
پێ وابوو ئازادی ده‌ست پێده‌کات له ئه‌مریکاو پاشان له‌ڕۆژئاوا به گشتی،
لێره‌وه ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن لێدرا بۆ ئازادی، ئه‌م ڕه‌وشتی لیبرالیزمه
رۆژئاوایه له هه‌موو دنیادا پێگه‌ی خۆی به هێزکرد، هیچ لایه‌ك
نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌کانێی بکه‌ن که ئاڵای خۆی به‌رز کرده‌وه، به چاو
سورکردنه‌وه و هاندانی خه‌ڵکی به قسه‌ی خۆش له‌سه‌ر لاشه‌یه‌کی پڕ کرماوی
و شارستانیه‌تێکی ته‌زویر و نامۆ خۆی سه‌پاند، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌م پێدا
ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تی ڕوخاو بوو. لێره‌وه سه‌رکه‌وتنی ته‌واوه‌تی
شارستانیه‌تی لیبرالی سه‌ریهه‌ڵدا و (فرانسیس فۆکۆیاما) ووتی: ئه‌م
سه‌رکه‌وتنه کۆتای شانۆکه‌یه مێژوو له جێگای خۆیدا ده‌چه‌قێت!
ئینجا ئه‌مریکا که پێشه‌نگ و سه‌رکردایه‌تی لیبرالیزمه دوای هستریایی
له‌ناو بردنی په‌نجا ملیۆن هندی سور له کۆمه‌ڵگای خۆیدا و هێنانی
کۆیله‌کانی ئه‌فه‌ریقا بۆ زیندانی گه‌وره‌ی ئازادی لیبرالیه‌ت، دیسانه‌وه
مێژووی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه گۆنتنامۆی رۆشنبیری و ئابوری سیاسی سه‌ر
هه‌ڵئه‌دا و ئازادی زیندانی ئه‌بوو غرێب ده‌کاته کاڵاو ده‌یکات به به‌ر
لیبرالیزم دا ئاوات و هیوای گۆلبالیزم له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتی زۆرینه
سه‌ر هه‌ڵئه‌دات و تا مشه‌خۆره‌کان دروست ده‌بن له وڵاتمان و له وڵاتاندا
و شه‌خسه‌نه ده‌بێته‌وه ر‌موز به‌رژه‌وندی گشتی پێشل ده‌کرێت،
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری سه‌رهه‌ڵئه‌دات ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان وه‌ك
قارچ هه‌ڵئه‌تۆقێن له‌سه‌ر گیانی خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووت، پاشان به ناوی ئازادی
بیر‌و فره دیدیه‌وه هه‌رچی پیرۆزیه‌کانه ده‌خرێته ژێر پێی
سه‌رمایه‌داره و‌رگ زله‌کان و ئافره‌ته‌کانیان که به جومگه‌ی خه‌ڵکی
هه‌ژار پاژنه‌ی پێڵاویان به‌رزه!
به‌داخه‌وه‌م بۆ هه‌ندێك له‌هاوبیرانی خۆم که ئاماده‌ن موشه‌کی بیر‌و هزری
ئه‌مریکی روومان تێبکات ئاسمان و زه‌ویمان کاول بێت.. پاشان بێ هیچ
سانسۆرێك سه‌رسام بین به فیکر‌و هزری ئه‌وه‌ی که ئێمه خاوه‌نی نین.
(ئیبن خه‌لدون) ده‌ڵێت: هه‌موو گه‌لێکی دۆڕراو شوێن که‌وتووی گه‌لانی براوه‌ن!.
لێره‌دا ڕۆشنبیرانی ئه‌م بیره‌و یاخود ئه‌وه‌ی سه‌رسامه به‌م شێوه‌ی
ژیانه که سارمایه‌داریه.. له‌وانه‌یه بڵێن: ئه‌ی باشه پێش ئه‌وه‌ی
ئه‌مریکا بێت ئێمه گوزه‌رانمان چۆن بوو! بۆ ده‌بێت نارازیبین له‌وه‌ی که
بۆمان هاتۆته پێش، هه‌روه‌ك ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و بیری سیاسی و ئازادی
فیکری و ...هتد که هه‌مووی ده‌سته به‌ر بووه بۆمان؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم ئه‌م ووته‌یه ڕاسته به‌ڵام (ته‌دلیسه)، ئه‌م پرسیاره
چونکه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا بێت خودی ئه‌مریکا خۆی له کوێ بوو له
کاتێکدا (١٨٢) هه‌زار ئه‌نفال کراو، پێنج هه‌زار گوڵه وه‌نه‌وشه له
رۆژێکدا کیمیابارانی لیبرالیه‌تی کارگه گه‌وره‌کانی دنیایی
سه‌رمایه‌داری کرا، ئه‌وکات بۆ ده‌نگ نه‌بوو! ده‌زانم هه‌موومان ده‌ڵێین
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌مه وای ده‌خواست، لێره‌وه ده‌بێته‌وه به پرسیار
که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما، ئه‌وکات لیبرالیه‌تی سه‌رمایه‌داری ئێمه‌ش
ده‌کاته‌وه قوربانی ده‌ست ئازادی و دیموکراتی لیبرالیه‌ت، له کاتێك دا
مافی ئافره‌تان له هه‌موو دنیادا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، کوا مافی
ئافرتانی گه‌ریلا له قه‌ندیل له‌سایه‌ی لیبرالیتدا.. ئه‌وان بونه‌ته
تیرۆریست!..
لێره‌وه (فرانسیس فۆکۆیاما ) له نوسینێکیدا که ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵات
به‌ره‌و دواوه دێته‌وه ئه‌مه وته‌که‌یه‌تی ده‌ڵێت: (دیموکراسی
ئه‌مه‌ریکی له دنیادا بوو به عار، ئه‌و شێوه‌یه‌ی که چین و ڕووسیا
گرتوویانه‌ته به‌ر له سیسته‌می لیبرالیه‌تی سه‌رمایه‌داری زۆر له‌وه‌ی
ئه‌مریکا به شه‌رفتره، سه‌رما‌یداری وه‌ك سیستمێك بۆ ئابووری لیبرالیه‌ت
بۆ بیر و هزر، دیموکراسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئه‌مریکادا له لێڵی و
نه‌هامتیدایه رۆژ به‌رۆژ سومعه‌ی له زه‌وی ده‌درێت...
پێمان وابوو جۆرج بۆش لیبرالیه‌ت و ئازادی بۆ مرۆڤه‌کان ده‌سته به‌ر
ده‌کات، به‌ڵام له سایه‌ی میلتاریزم بۆته لیبراریزمی ئوصڵی، له‌هه‌مان
کاتدا لیبرالیه‌تی ئابوری مۆنۆپۆلی ژیانی ئاده‌میزادی کردووه خۆ ئه‌گه‌ر
ئابووری ئه‌مریکا رووی له دوا نه‌بووایه‌و له‌به‌رانبه‌ردا ئابووری چین و
رووسیا هه‌ندێك له وڵاتانی تر گه‌شه‌ی نه‌کردایه ئه‌وا ئێستا مرۆڤایه‌تی
روو له هه‌ڵدێریکی گه‌وره بوو،نمونه‌ی ئیسلاند و یونانمان له‌به‌ر چاوه
که چۆن ئابووریان شکستی خوارد، بێجگه له پارێزگارانی مه‌سیحی لیبراڵی
کۆماری وا خه‌ریکه کایه‌که ده‌دۆڕێنن به‌هۆکاری داگیرکردنی ووڵاتان).
که‌واته ئه‌وه‌ی که من مه‌به‌ستمه بیڵێم کێشه‌که..کێشه‌یه‌کی فیکریه
وه‌رگرتنی بیروبۆچوونه‌و چه‌سپاندنیه‌تی (مه‌بده‌ئه)، کێشه‌ی ئاینه و
ته‌سلیم بوونه به مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕ، خوا هه‌رگیز کێشه‌ی مه‌نهه‌جی
ژیانی دانه‌نا‌وه بۆ مرۆڤه‌کان که به ئاره‌زوو و هه‌وه‌سی خۆیان په‌یڕه
و پرۆگرام دابنێن.. هه‌رگیز، به‌ڵکو خۆی ئه‌و کاره‌ی له ئه‌ستۆدایه
به‌رنامه‌و په‌یامنێری خۆی ناردوه.. ده‌فه‌رموێت:
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ
وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا، فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ
بِاللّهِ وَاعْتَصَمُواْ بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ
وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا)النساء ١٧٤:175
(ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و
نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد صلی الله علیه وسلم
پێغه‌مبه‌ره)و نوور و ڕووناکی یه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندون (که
قورئان)ه. جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا هێناوه‌و پشتیان به‌و به‌ستووه
و شوێنی به‌رنامه‌که‌ی که‌وتوون له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخاته ژێر
سایه‌ی فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه وه هیدایه‌ت و ڕێنمویی یان
ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه.)
ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێ وابێت خۆی ده‌توانێت به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی دابرێژێت به
ته‌نیا بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بکات په‌روه‌ردگاری هه‌روا بێ هوده
دروستی کردووه به‌ره‌ڵای کردووه!.. بیر له‌وه نه‌کاته‌وه که دانایی و
ژیری و ئه‌قڵی که پێی به‌خشیه‌وه بۆچیه؟ بۆ ناسینی به‌رنامه‌ی ئه‌وه
تابزانێت دروست کاره و رۆزی ئابووری بۆ دابین کراوه.
چونکه مامۆستای پایه‌به‌رز سه‌ید قوطب ده‌ڵێت: ئه‌م به‌رنامه‌ی ئیسلامه
ئاخافتنه له‌گه‌ڵ ناخی مرۆڤ، شتێك نیه به‌ده‌ربێت له فیطره‌تی
مرۆڤه‌کان.
پاشان ئایا ڕێگه پێدراوه له که‌ونی خوادا مرۆڤه‌کان گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام
به‌ده‌ن که خۆی به‌رنامه‌ی ژیانی دارشتوه.. بۆیه به‌رده‌وام له‌سه‌ر
خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره که ناسراوه به جیهانی ئیسلامی به قورئان
ئاراسته‌یان ده‌کات ده‌فه‌رموێت...
(وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَاطِلاً ذَلِكَ
ظَنُّ الَّذِينَ كَفَرُوا فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِنَ النَّارِ
﴿٢٧﴾ أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ
كَالْمُفْسِدِينَ فِي الأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ
﴿٢٨﴾ كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ
وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الأَلْبَابِ ﴿٢٩﴾)ص
(ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی
دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون،
هاوار و ئاهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری
دۆزه‌خ، نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی
ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام
داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا،
یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان
بکه‌ین؟! ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ
ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی
خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.)
هه‌رچه‌نده پێم وا‌یه ئه‌م دنیایه که کۆتایی دێت خۆمان بۆ دنیایه‌کی
ئه‌به‌دی ئاماده کردووه له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مرۆڤه‌کان پێویسته کار
بکه‌ن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌ی ژیانێکی خۆشی مرۆڤه‌کان
ده‌که‌ن.. له ناوه‌خندا هیچ ڕاستێکی تێدا نیه، له کۆتایدا هه‌موو
ئه‌ما‌نه ئاره‌زوو ویستی چه‌ند که‌سانێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا کاری
پێ ده‌که‌ن، ده‌رئه‌نجام به‌ره‌و نه‌هامه‌تی له‌ناوچوون ده‌یانبات..
بۆیه پێویسته باسێك له فیکری لیبرالیزم بکه‌ین.. (Libralisme)
لیبراڵیزم چیه؟
هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌کی کورتمان پێداوه به‌ڵام زیاتر روونی
ده‌که‌ینه‌وه.. ئه‌م فیکره له سه‌رده‌مێکه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرته‌وه،
به‌ڵکو به به‌ژداری کۆمه‌ڵێك له بیرمه‌ندان، به‌زه‌مه‌ندا تێپه‌ریووه
له جێگای جیاوازه‌وه بۆ جیاواز تر سه‌ری هه‌ڵداوه تا بۆته بنه‌مایه‌ك
بۆ ژیانی خه‌ڵکی له هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه وه‌ك سیاسیه‌ت، ئابووری،
رۆشنبیری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی، ئه‌م هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی که زیاتر
لیبرالیه‌تی به‌هێز کردووه وای لێکردووه که راوه‌ستاوی بکات، وه‌ك نمره
یه‌ك خۆی نیشان بدات له‌م هه‌ساره‌ی ئێمه‌دا ئه‌ویش له ڕێگایی
دامه‌زراوه‌کانی سه‌رمایه‌داریه که پشتوانی ته‌وای لێده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ر زیاتر ئه‌ملاولا نه‌کات له پێناسه‌ی لیبرالیه‌تدا به‌م ڕسته‌یه
پێناسه‌ی ده‌که‌م (به دیهێنانی هه‌موو ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤه له‌م
ژیانه‌دا).. بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی هیچ جۆره ڕه‌وشت و مۆڕاڵێك بکات، که
له‌ڕاستیدا ئه‌مه پێشل کردنی مافه‌کانی مرۆڤه ئه‌م به‌دیهێنانه‌ی
ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤ... چونکه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م ئاره‌زووانه به
شێوه‌یه‌کی زگماکی یان ئۆتۆماتیکی تۆ مافی که‌سانی تر بۆ ئاره‌زووی خۆت
پێشل ده‌که‌یت، که زۆر به جوانی له ناو سیستمی سه‌رما‌یه‌داریدا
ده‌بینرێت، به هاوکاری مۆنۆپۆڵ کردنی ئابووری، نه‌هێشتنی کلتوری ره‌سه‌نی
گه‌لان به هۆکاری گلۆبالیزم، که خۆی بۆ خۆی ئه‌مه مانای په‌ر‌ستشی
ئاره‌زووه‌کانه، ئه‌وکاته‌ی که خه‌ڵکی واز له به‌ندایه‌تی په‌روه‌دگاری
دێنێت بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت یاخود هه‌ستی پێ بکات، ئه‌و ئاره‌زوو
په‌رسته، به‌نده‌و کۆیله‌ی حه‌زه‌کانیه‌تی!( بَلْ يُرِيدُ الْإِنسَانُ
لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ ﴿٥﴾ يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ ﴿٦)
(که‌چی ئینسان ده‌یه‌وێت له تاواندا ڕۆبچێت و له گوناهدا نوقم ببێت (وه
حساب بۆ لێپرسینه‌وه نه‌کات)، بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا؟ که‌ی ڕۆژی
قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت)).
له ڕاستیدا ئه‌م فیکری لیبرالیته له ژینگه‌ی جیاوازی ئێمه‌دا فه‌راهه‌م
نه‌هاتووه نه‌شازه بۆ ژینگه‌ی ئێمه، له شه‌ریعه‌ت و ڕه‌وشتی
موسڵمانیه‌تی ئێمه‌دا گونجاو نیه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشیمان
به‌رێت رووه و هه‌ڵدێرمان ده‌بات، چونکه له‌وڵاتی ئێمه‌دا ده‌سه‌ڵاتی
که‌نیسه نه‌بووه خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ژیری خه‌ڵکیدا بڵێت نابێت بیر
بکه‌نه‌وه، تا بیرمه‌ندێکی وه‌ك (کانت) ڕاستبێته‌وه پێمان بڵێ ئازابن سود
له ژیریتان وه‌ربگرن یان ووریابن زوو فێربن، هیچ کاریگه‌ری که‌هه‌نوت
له وڵاتی ئێمه‌دا نیه تا ئه‌م بیره گونجاو بێت، یان خورافیه‌تێك
به‌رهه‌م نه‌هاتووه له بیروباوه‌رماندا تا نه‌فی زانست و ژیری ئازادی
بیری به‌رانبه‌ره‌که‌مان پێشل بکه‌ین، به‌درێژایی مێژووی نه‌یارانمان
ئه‌وان ده‌نگی ئێمه یان کپ کردووه قامچیه‌کانیان باوه‌شیان به پشتمانا
کردووه له‌وه‌ته‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن نه‌هامه‌تی دواکه‌وتووی ڕووی
له ئێمه‌ش کردووه، نه‌وه‌کانمان له‌جیاتی زانست و زانیاری فێربن
هه‌وڵیان بۆ گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێ یه!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیبرالیه‌ت ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌پێنیت و پێمان بڵێت من
ڕه‌وشت وشه‌ره‌فم بۆ ئێوه!.. به‌ڵام به جور‌ئه‌ته‌وه ده‌ڵێم که تۆی
لیبرالی بویته هۆکاری پارچه پارچه‌ی ئێمه‌و شکاندنمان و بچوک کردنه‌وه‌ی
میلله‌ت، ته‌نانه‌ت وه‌ك جاران خه‌ڵکی ناتوانێت سیاسه‌تی کلاسیکی بکات و
سه‌روه‌ری خاکی خۆی بپارێزێت له‌وه‌ته‌ی تۆیان کردۆته میوانی ماڵمان.. که
به‌زۆر و داگیرکردن هاتوویت نه‌ك میوان!. چونکه هیچ کات قه‌له ڕه‌ش
ناتوانێت وه‌ك په‌پوسڵێمانه بروات لاروله‌نجه‌کان زوو ده‌ناسرێنه‌وه.
هه‌ندێک له گه‌لی ئێمه تا ئێستا خۆیان بۆ نادۆزرێته‌وه له‌و هه‌موو
پێناسه جوانه که کراوه بۆ لیبرالیه‌ت، له کلتوری ره‌سه‌نی خۆی
خه‌ریکه لائه‌داو له دووڕیانێکدایه وه‌ك دێوانه دێت و
ده‌ڕوات(مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَلِكَ لاَ إِلَى هَؤُلاء وَلاَ إِلَى
هَؤُلاء وَمَن يُضْلِلِ اللّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا ﴿١٤٣﴾ )نسا‌ء
(گیریان خواردوه له‌و نێوانه‌دا، نه ئه‌وه‌یه که پاڵبده‌ن به
ئیماندارانه‌وه نه ئه‌وه‌شه که پاڵ بده‌ن به کافرانه‌وه، هه‌رکه‌س
خوا (به‌هۆی ناله‌باری خۆیه‌وه)گومڕایی بکات هیچ که‌س ناتوانێت ڕێبازێکی
(ڕاستی بۆ بدۆزێته‌وه).)
هه‌رچه‌نده بیری لیبرالی له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ئابووریه‌وه نه‌شونمای
کردووه، پاشان خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر گۆمه‌ڵگاو ڕۆشنبیریدا، دوای
ئه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ ئازادی ئاینه‌کان و که‌مه ئاینیه‌کان و پاشان
لادینی(سیکۆلاریزم).
که‌واته هه‌موو پێناسه‌کانی لیبرالیه‌ت به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه، جه‌خت
له‌سه‌ر یه‌ك پێناسه‌ی جه‌وهه‌ری ده‌کاته‌وه.. ئه‌ویش ئازادی بیر‌و
باوه‌ڕه له ژیانی مرۆڤه‌کاندا، ئالێره‌وه له‌م پێناسه‌وه ده‌یه‌وێت
هه‌موو ئامانجه‌کانی بپێکێت که‌سه‌ره‌تا ئه‌نجام و کۆتاییه له ڕه‌وشتی
رێبازی ئه‌م بیره، چونکه ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رت بێ سنور‌و بێ هیچ
پابه‌ندیه‌ك ئه‌گه‌ر چی دینی خوایش بێت یان هیچ پابه‌ند بوونێك بێت به
سیاسه‌ت و گۆمه‌ڵگاوه یان ڕۆشنبیری و یان هه‌ر بیروباوه‌ڕێکی تر بێت، لای
لیبرالیه‌کان دواکه‌وتووی ئه‌وه‌یه که‌پابه‌ند بیت به
ئایدۆلۆژیایه‌که‌وه، به‌ڵکو به‌کلتورو بیری دواکه‌وتویی ده‌زانن
(کۆنه‌په‌رستی)یه.
لیبراڵیزم وه‌ك خۆی ده‌ڵێت
هه‌موو پێکهاته‌ی رێکخراوێکی لیبراڵ له‌سه‌ر دوو بنه‌مایی جیاواز داده‌مه‌زرێت.
یه‌که‌م:دیموکراتی
دووه‌م: ده‌وه‌ڵه‌تی یاسا و ده‌ستور
زاراوه‌ی لیبرالیزم مانایه‌کی نوێی هه‌یه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئیسپانیا له ناو پارتێکی سیاسی‌دا دروست بوو که کۆمه‌ڵێك بوون
پشتگیریان له ده‌ستوری ئه‌و ده‌مه‌ی حوکمه‌تی ئیسپانیان ده‌کرد، پاشان
ئه‌مه گوێزرایه‌وه بۆ ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپا و ڕه‌واجی زۆری پێدراو
تاکه‌که‌س و حوکمه‌ت و ته‌نانه‌ت پارته سیاسیه‌کانیش زۆر گرنگیان پێدا بۆ
ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ره‌کانێی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی ڕه‌هایی بکه‌نه‌وه،
که‌ئیتر له‌و ده‌مه‌وه ئه‌م لیبرالیزمه وه‌ك فه‌له‌سه‌فه‌یه‌ك خۆی
ناسندووه، تێڕوانی بۆ گه‌ردون و ژیان و پرسه تایبه‌تیه‌کان هه‌یه به‌ڵام
دۆگماویا‌نه دانه‌به‌زیوه‌ته ناو خه‌ڵکی، کاری له‌سه‌ر به‌هاکانی تاك
وکۆمه‌ڵگا کردووه، پێداگیری له‌سه‌ر ئازادی ده‌کات و ده‌یه‌وێت ئازادی
دابین بکات، ئه‌م ڕێگه‌ی ئازادی لیبرالیه باوه‌ڕی قوڵی به گه‌یشتنه به
ئامانجه‌کان، خه‌سڵه‌تی لیبرالیزمه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا.
لیبرالیزم گه‌ڕانه به‌دوای یه‌کسانی مافه‌کان ئه‌رکی سه‌ره‌کی دابین کردنی
یه‌کسانیه ئه‌م تێزه وه‌ك ستراتیژیه‌ت کاری له‌سه‌ر ده‌کات، له‌هه‌مان
کاتدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر حکومه‌ت داناوه. لیبرالیزم بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر حوکومه‌تدا، بۆ ئه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نیه‌کان و مافه
سروشتیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات بۆ تاکه‌کان، ئه‌مه‌یه وای کردووه له ناو
خه‌ڵکیدا لیبرالیه‌تی بیر بره‌وی پێبدرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیرێکش خراپ
بێت هه‌ر ده‌بێت گوێیی بۆ بگیرێت، که‌واته ره‌هه‌ندی لیبرالیه‌تی عه‌قڵانی
لێره‌وه سه‌ر ده‌ردێنێت که بایه‌خ به ئازادی بیر ده‌دات چونکه
لیبرالیزم ده‌ڵێت مرۆڤ به سروشتی خۆی بونه‌وه‌رێکی عاقله، ئیتر لێره‌وه
لیبرالیه‌کان تێزی به دنیایی بوون عه‌قڵ ده‌که‌نه پێوه‌ر، ئاین په‌راوێز
ده‌خه‌ن له هه‌ندێك کاتدا سیکۆلارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاین ده‌که‌ن،
ئاین به به‌شێك له کلتوری گه‌لان ده‌زانن پێیان وا‌یه ده‌بێت کڵێسه و
دامه‌زراوه‌ی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك ره‌هه‌ندێك له ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیان
سه‌یری ئاین بکرێت، له‌دوای ئه‌م تێزانه به گشتی لیبرالیه‌تی پێشکه‌وتن
سه‌رهه‌ڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌ره‌و پێش بڕوات تا خه‌ڵکی باشتر
بژین،ریفۆرم هه‌میشه له ئاردا بێت، تا کایه مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه
به‌رده‌وام بێت له هه‌موو کوچه‌و شار‌و به‌شێکی ئه‌م هه‌ساره‌ی که تێیدا
ده‌ژین، لیبرالیه‌ت پێکهاته‌ی سروشتی ئایدیالیزمه به‌ڵام به قۆناغ، به
یوتویپیای جیهان نابینێت، به‌ڵکو پێ وا‌یه قوناغ به قۆناغ ڕێ ده‌کات و مل
ده‌نێت.
ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مانای لیبرالیزمه له دیدو تێڕوانینی خۆیان..
دروست بوونی بیری لیبرالی
(سوقرات) یه‌کێکه له لیبراله کۆنه‌کان که له ساڵی (٣٩٩-٤٧٠)پ.ز
تیروانینی بۆ ژیان تێروانینێکی گوماناوی و هه‌میشه پرسیار ئامێز بووه،
چونکه مه‌رگی ئه‌و هه‌ر بۆ ئازادی بوو له ئه‌سینادا..
پاشان له سه‌ده‌ی نا‌وه‌ڕاستدا (پیته‌ر ئابلارد) له ساڵی(١٠٧٩-١١٤٢)ز
رووبه رووی ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا بوویه‌وه له‌ڕووی هه‌موو زوڵم و زۆری
ئه‌واندا وه‌ستایه‌وه ده‌نگی نه‌خێری به‌رز کرده‌وه ته‌نانه‌ت گومانی
خسته سه‌ر خوای سێگانه به‌ڵێ و نه‌خێری فێری خه‌ڵکی ده‌کرد ڕێگه‌ی
له‌به‌رده‌م بیر کردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆدا ئازاد و هه‌موار کرد.
لیبراڵی نوێ
ڕائید و پێشه‌وایانی ئه‌م بیره له‌سه‌ر ده‌ستی سێ که‌س ئاماژه‌ی بۆ
ده‌کرێت له سه‌رده‌می نوێ‌دا، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکانی تر بره‌ویان داوه به‌و
بیره به‌ڵام ئامانه دیارترینیانن:
یه‌که‌م: دزیدریوس ئاراسمۆس له ساڵی(١٤٦٥-١٥٣٦)ز که خه‌ڵکی وڵاتی هۆڵه‌ندایه.
دووه‌م: ڕێنیه دیکارت له‌ساڵی(١٥٩٦-١٦٥٠)ز له وڵاتی فه‌ره‌نسادا.
سێیه‌م: جان میلیتۆن له‌ساڵی(١٦٠٨-١٦٧٤) له به‌ریتانیادا.
هه‌ریه‌ك له‌مانه میتۆد و شێوه‌ی بیر‌و شۆرشییان لای یه‌کتر به
رێره‌وێکدا ده‌ڕوات، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ئامانج بۆ ئه‌م بیره لیبراڵی
یه هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن.. که هه‌موو وه‌ك دیکارت بیربکه‌نه‌وه
بڵێن:من بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته من بوونم هه‌یه، بۆیه سه‌رچاوه‌ی
لیبرالیزم چه‌ند ده‌نگێك بوو له قوڵایی تاریکی ناو کورسی باوکایه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا و تاریکی ئه‌وده‌مه له شۆرشی ڕێنه‌سانسدا ریفۆرمخوازه
پرۆتستانته‌کاندا له دایك بوو بیری سیکۆلار هاته کایه‌وه مرۆڤ
وابه‌سته‌کرا به دنیا ویستی یه‌وه، واتا ڕۆشنگه‌رای و زانست و تێروانین
بۆ سروشت و عه‌قڵ و چاکه‌ی مرۆڤ و پێشکه‌وتن وعه‌لمانیه‌ت یان دونیا ویستی
له‌یه‌ك بوردن و ئازادی بیر و په‌روه‌رده و ئابووری، حکومه‌ت، که
هه‌ریه‌ك له‌م چه‌مکانه شیکردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه سه‌رده‌می قۆناغه‌کانی
پێویسته روون بکرێنه‌وه، به‌ڵام چونکه پێشتر زۆر باس له‌سه‌ر ئه‌م
چه‌مکانه کراون خوێنه‌ر ئاشنان پێی بۆیه ته‌نها ئاماژه‌مان پێکردووه،
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بڵێن که ئه‌مه هه‌موو بنه‌ماو سه‌رچاوه‌ی
لیبرالیزمن.
شۆڕشی لیبراڵی
ئه‌م بیره له سه‌ره‌تاوه هه‌ر به‌دوای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه.. وه‌ستانه‌وه
بوون له رووی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای بیری تاکه
که‌سی کاری ده‌کرد، لێره‌وه بیری لیبرالی ده‌ستی کرد به شۆرش له وڵاتی
ئینگلته‌را له ساڵی(١٦٨٨)ز، له ئه‌مریکا له ساڵی (١٧٧٥)ز له
فه‌ره‌نسادا له ساڵی (١٧٨٩)ز له دوای سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆرشانه
چه‌نده‌ها ده‌ستور نوسرانه‌و که مافی مرۆڤه‌کانی پیرۆز ده‌کرد له ئازادی
بیر‌و ڕاده‌ربرینیاندا، یاسا له دوای یاسا ده‌رده‌کرا بۆ ئه‌وه‌ی که
ئازادی تاکه که‌س پارێزگاری لێبکرێت..
له ڕاستیدا که ئه‌مه ئاماده‌کردنێکی مرۆڤایه‌تی و(هیومان) بوو له
ڕۆژئاوادا بۆ سه‌رمایه‌داری..ڕاسته ئازادی مرۆڤه‌کان له چوارچێوه‌یه‌کی
ڕه‌وشتیدا شتێکی یه‌کجار پیرۆزه، پێویسته مرۆڤ به گشتی بۆ ئازادی خۆی
هه‌وڵبدات ئه‌گه‌ر چی به خوێن بووه، به‌ڵام به‌وشێوه نا که
له‌زمینه‌یه‌کی ئه‌وروپی که ئاینی مه‌سیحی ده‌ستکاری کراو تێیدا باڵا
ده‌ست بووه، هه‌رچی له ژیاندا خه‌ڵک بروای پێ نیه لۆژیك نیه ئه‌وان
په‌رستویانه له‌و زه‌مینه‌وه لیبرالیزم دروست کراوه ئێستا له جۆره‌ها
به‌رگدا ده‌یانه‌وێت به ئێمه‌ی بفرۆشنه‌وه، گومان له‌وه‌دانیه گه‌ر
ئێمه‌ش له جێگای ئه‌وان بووینایه هه‌موو خه‌باتێکمان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و لیبراڵییه‌ته به‌ده‌ست بهێنین، وه‌ك ئه‌وانمان لێ ده‌هات، چونکه
ئازادی مرۆڤ پیرۆزه، خه‌ڵکێکی دین ده‌ستکاری کراو به ئاره‌زووی خۆیان
سنوری بۆ دابنێن، پاشان بێ گومانم له‌وه‌ی که دوایی مرۆڤ له تاو سنوری
مرۆڤ هیچ سنورێك ناهێڵێت، مرۆڤه‌کان له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا له ژێر سایه‌ی
شه‌ریعه‌تی که‌نیسه که دووره له به‌رنامه‌ی خواوه ئه‌و خه‌ڵکه پێویست
ده‌بێت شۆرش بکه‌ن، تاکو ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که که‌نیسه فه‌راهه‌می
هێناوه له رووی ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی.. لیبراڵه‌کان
چاره‌سه‌ری بۆ بکه‌ن، له ناخی لیبراڵیه‌تدا خوای که‌نیسه‌کان له ناو
به‌رێت دیاره مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتی پاپا‌کان و به‌گزاده‌کانه، پاشان
لیبرالیه‌ت فره خوای دروست کرد که‌ئه‌ویش بریتی بوو له خوای
ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤ خۆی، ڕاسته زۆر جار ئاینێك بریتیه له په‌رستنی
شته‌کان وه‌ك مانگ و دار و دیوار و ئه‌و شتانه‌ی که له ئاینه‌کاندا
بینراون، به‌ڵام ئاینی لیبرالیه‌ت هیچ نوێژ‌و طقوسێك و ته‌هلیله‌یه‌کی
تێدانیه، به‌ڵام به ته‌ئکید تێرکردنی ئاره‌زوو و حه‌زه که مرۆڤ
به‌ره‌و به‌ندایه‌تیه‌کانی ئاره‌زووه‌کان ده‌بات، زۆر جار ڕێگای لێ وو‌ن
ده‌بێت هیچ مه‌شخه‌ڵێک بۆی نادۆزێته‌وه، دیمان له سه‌رده‌می لیبرالیزمدا
ئه‌وه‌نده‌ی که بره‌و دراوه به هێرۆین وحه‌شیش و کۆردۆین ..هتد له کام
سه‌رده‌مدا خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده بۆ ئاره‌زووه‌کانی عه‌وداڵ بووه له‌سه‌ر
ئاستی وڵاته زلهێزه‌کان که مودمین و خوماری نه‌وتی وڵات و گیانی
خه‌ڵکه‌که‌ی ته‌نانه‌ت خاکه‌که‌شی بوون که وه‌ك(فۆکایا‌ما)ده‌ڵێت:
به‌ڕاستی شه‌رمه به نێو چاوانی مرۆڤایه‌تییه‌وه له سایه‌ی لیبرالیزمدا
ئه‌و هه‌موو خوێنه بڕژێنرێت، بۆیه پێی وا‌یه ئه‌گه‌ر (ئووسامه بن لادن)
خوێن ڕێژ بێت ئه‌وا(بۆش) هیچی له‌و که‌متر نیه هه‌روه‌ك یه‌ك لای فۆکۆیاما
ته‌ماشا ده‌کرێن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت..
أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى
عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ
غِشَاوَةً فَمَن يَهْدِيهِ مِن بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٢٣﴾
ئایا مه‌گه‌ر نه‌ت بینیووه ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زوو هه‌وه‌سی خۆی
ده‌کاته خوای خۆی و شوێنی ده‌که‌وێت؟! (هه‌رچه‌نده) زانستی و زانیاریشی
هه‌بێت، هه‌ر خوا گومرای کردووه (له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا)وه
مۆری ناوه به ده‌ستگای بیستن و دڵ و ده‌رونیدا، وه په‌رده‌ی هێناوه
به‌سه‌ر چاو و ده‌ستگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت
و ڕێنمونی بکات، ئایا بیر ناکه‌نه‌وه‌و یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و هۆش
ناکه‌نه‌وه(بۆ ئه‌وه‌ی شوێن به‌رنامه‌ی خوا بکه‌ون؟).
لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که هیچ سنورێك نامێنێت له‌لای بانگه‌واز
خوازانی لیبرالیه‌تدا له مه‌نهه‌جی ژیانی مرۆڤدا له‌لای تاکه که‌س و
خێزان و کۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت و فیکر و ئاین و هه‌موو دابونه‌ریت و
خوره‌وشتدا، واتا مرۆڤ به ئاره‌زوو ویستی خۆی ڕێ ده‌کات هیچ به‌ربه‌ستێك
نامێنێت له روویدا، ئه‌م ڕه‌وشه به‌ره‌وه فه‌لسه‌فه‌ی (لالاند) ده‌ڕوات
که هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ڕه‌هایه له سه‌رووی سروشته‌وه..
چونکه سروشتی مرۆڤ وا هه‌ڵکه‌وتووه که سروشی پاك بێت واتا (فیطره‌تی)
به‌رزی وه‌رگرتووه مرۆڤ خۆی بونه‌وه‌رێکی چاکه خوازه که له‌سه‌ره‌تاوه
خوای مه‌زن دروستی کردووه له‌دوای ئه‌م سروشه عه‌قلی پێبه‌خشیو‌وه،
دوای ئه‌وه په‌یام و شه‌ریعه‌تی ژیانی بۆ داناوه ڕێنشانده‌رێکی بۆ
ڕه‌وانه کردووه که له ئه‌ده‌بیاتی مرۆڤه‌کان به پێغه‌مبه‌ران ناسراون
سه‌لامی خوایان لێبێت، ئینجا دوای ئه‌م هه‌موو تێز‌و ئالیه‌ته ئازادی داوه
به مرۆڤ..
بۆ نمونه ئه‌و پرسیاره کلاسیکیه‌ی که خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕ ده‌یکه‌ن که
گوایه خوا هه‌موو شتێکی له نێو چاوان نوسیوه، مرۆڤ هیچ ده‌ستیکی نیه
له کار کردنیدا ئازادی پێنه‌دراوه به‌و هاوکێشه‌یه‌ی که ڕوونمان
کرده‌وه که خوا پێنج تێزی به‌خشیه‌وه به مرۆڤ که بریتیه...
یه‌که‌م: سروش (فیطره‌ت)
دووه‌م: ژیری (عه‌قڵ)
سێیه‌م:په‌یام(قورئان)
چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر
پێنجه‌م: ئازادی ره‌ها!!
که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیه‌که له‌سه‌ر رێره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی بڕوات
ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت نه‌چێته ناو یاسای دارستان به‌و چوار خاڵه که
سروش و ژیری په‌یام و په‌یامبه‌ره.. ئازادی مرۆڤ ڕێک ده‌خرێت ئیتر بۆ
دواجار له فه‌لسه‌فه‌ی لالاند و لیبرالیزمی ده‌م و چاوی مکیاج کراو ئازاد
ده‌بێت.
(جان جاك رۆسۆ): ئه‌م ووته‌یه به باشتر پێناسه ده‌کات ده‌ڵێت ئازادی
ئه‌و یاسایانه‌یه که خۆمان بۆ خۆمانمان داناوه به‌سه‌ر مرۆڤی تر دا ده‌ی
سه‌پێنین.
(هوبز): پێ وا‌یه هۆکاره ده‌ره‌کیه‌کانه وای کردووه که مرۆڤ ئه‌وه‌ی ویستی بۆی هه‌بوو بیکات.
که‌واته ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌موو پێناسه‌کان له‌ده‌و‌ری ئه‌وه‌دا
ده‌سوڕێنه‌وه که مرۆڤ چی ئاره‌زوو ویستی بوو بیکات ده‌بێته کۆیله‌ی
حه‌زه‌کانی خۆی، ئه‌مه خۆی بۆ خۆی پێشل کردنی مافی به‌رانبه‌ره،
بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی (لاشییه) ده‌ڵێت لیبراڵیه‌ت واتا ده‌رچونی ڕه‌هاییه.
هه‌روه‌ها پێوه‌ری دانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر پێنج بنه‌مایه.
ئاین، پاراستنی خه‌ڵک، ناموس و شه‌رف، ئابووری، بیر(ئه‌قڵ)
به دڵنیایه‌وه ئه‌م خه‌سڵه‌تانه بۆ پاراستنی مرۆڤه، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادیه‌کانیه‌تی..
بۆنمونه کاتێك خه‌ڵکی ده‌ڵێت با ئازادبین له هه‌موو کۆت و به‌ندێك که
ئاین دایناوه،خۆمان سه‌رپشك بین، ئاینی ئیسلام بۆ سودی مرۆڤه‌کان ئه‌م
ئازادیه‌ی رێک خستووه کاتێك ده‌ڵێت خواردنه‌وه‌ی مه‌ی یاساغه بۆ
ئه‌وه‌یه که ژیری مرۆڤ پارێزراو بێت به خوماری مێشکی سڕ نه‌کات، کاتێك
ده‌ڵێت زینا حه‌رامه خۆ هه‌مان کرداره که که‌سێک له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی
خۆیدا هه‌مان کردار ئه‌نجام ئه‌دات بۆ بۆ ئه‌م حه‌رامه‌و بۆ ئه‌وی تریان
ئازاده..چونکه پاراستنی ناموس شه‌ره‌فه، که شه‌ریعه‌ت پیاو کوشتنی
حه‌رام و قه‌ده‌غه کردووه تۆڵه‌ی سه‌ختی داناوه بۆ که‌سێك ئه‌و کاره
ئه‌نجام بدات بۆ پاراستنی خه‌ڵکه، که چۆته ناو وورده‌کاریه‌کانی
ئابووری و باس له سه‌روه‌ت سامان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌یه مۆنۆپۆڵی و سو
سه‌له‌م(ربا) نه‌کرێت، که‌واته به دڵنیایه‌وه هه‌مووی له خزمه‌تی
مرۆڤدایه، ئه‌گه‌ر بچینه ناو وورده‌کاریه‌کان زۆر نهێنی ترمان بۆ
ده‌رده‌که‌وێت، که من دڵنیام زۆرێك له رۆشنبیرانی لیبراڵی ئاگاداری ئه‌م
پێوه‌رانه نین له ئاینی ئیسلامدا.
لێره‌دا ڕه‌خنه‌ی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌یه چۆن که‌سانێك بروایان به بونی خوا و
ئیسلام هه‌یه بانگه‌شه بۆ ئه‌م بیری لیبرالیته ده‌که‌ن، پاشان ناویان
لێناوه به (لیبراڵی ئیسلامی) که ئه‌م دوو چه‌مکه زۆر دژ به‌یه‌ك له
بیر و هزردا ته‌نانه‌ت له بیروباوه‌ڕیشدا، لیبراڵی وتمان ده‌رچونێکی
ره‌هایه پیاده‌کردنی یاسای مرۆڤه‌کانه که کردویانه‌ته شه‌ریعه‌ت بۆ
مرۆڤه‌کانی تر، ئایا ده‌کرێت ئیسلام به وێنه‌ی لیبراڵی وێنا بکه‌ین بڵێن
ئیسلامی لیبراڵی، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مکانه لای بیرمه‌ندانی ڕۆژ
ئاوای بن ئه‌وان ده‌توانن پێکه‌وه‌ی بلکێنن، چونکه توێژینه‌وه‌یان بۆ
ئاینی ئیسلام وه‌ك توێژینه‌وه‌یانه بۆ ئاینه‌کانی تر وه‌ك یه‌هودی
مه‌سیحی..هتد ،به‌ڵام ئایا ئه‌مه پێوه‌ریکی داد په‌روه‌رانه‌یه؟ بێگومان
نه‌خێر.
بۆیه لیبراڵی له چه‌مک و ناوه‌رۆک و پیاده‌کردنیدا جیاوازی ئاسمان و
رێسمانی هه‌یه، بۆیه لیبراڵی سیاسی(دیموکراتی) له ڕۆژئاوا جیاوازی
هه‌یه له‌گه‌ڵ دیموکراتی وڵاتی ئێمه، چونکه ئه‌و لیبراڵیه سیاسیه که
رۆژئاوا پێگه‌یشتووه هه‌رگیز نایه‌وێت بیدا به تۆ.. به ناو بۆت
ده‌نێرێت، به‌ڵام دامه‌زراوه‌کان وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئه‌و هه‌یه لای تۆ
ده‌ست ناکه‌وێت، لیبراڵی ئابوری (سه‌رمایه‌دار)ئه‌م لیبراڵیه‌ته له
ئه‌وروپا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌م و پاشان له‌سه‌ر عه‌قار دروست ده‌بێت
که پێی ده‌وتریت ئابوری به‌هێز (محکم و متین) که ته‌نها به ژماره له
ڕێگایی بانکه‌کانه‌وه ئاڵوگۆڕ به سه‌رمایه ده‌کرێت که بریتیه له
ژماره، به‌ڵام له‌وڵاتێکی وه‌ك کوردستان ئه‌گه‌ر ئابوری به‌هێزی هه‌بێت
هه‌ر ده‌بێت سه‌رمایه‌که‌ی بخاته کار که له ئه‌ده‌بیاتی مارکسیدا پێی
ده‌وترێت سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دار که به‌هیچ جۆرێك ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئه‌و
پیاده‌ی ده‌کات لای ئه‌وه‌ی که داگیری کردووه ئاراسته‌ی ده‌کات به
لیبراڵیه‌تی خۆی .. مه‌حاڵه هه‌رگیز لیبراڵیه‌تی خۆی پێ ببه‌خشێت، چونکه
دوو که‌ش و ژینگه‌ی جیاوازه له‌رووی سروشی مرۆڤه‌کان بێت یان
بیرکردنه‌وه مرۆڤه‌کان یاخود ده‌مه‌زراوه‌کانیان بێت، ئه‌وه‌ی که
ده‌مێنێته‌وه لیبرالیه‌تی ڕۆشنبیر و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه که ئه‌م سێ
چه‌مکه گۆلبالیزم و سه‌رمایاداری له ڕۆژئاوادا ده‌ست نیشانی ده‌کات به
گوێره‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه که میدیا و ڕاگه‌یاندن و هۆلیۆد ده‌یکات،
ئه‌وه‌ی که زۆر سامناکه بریتیه به‌و پێوه‌ری رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاین بکه‌ن له وڵات و زێد و مه‌ڵبه‌ندی ئێمه دا.
پێگه‌یشتنی ئه‌م شێوه‌ی ژیانه که لیبرالیه‌ته سه‌ره‌تا له میسره‌وه
پاشان له تورکیاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ئینجا رۆشنبیرانی کورد
ده‌یانه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه دووباره بکه‌نه‌وه، که (سعد زه‌غلول
)هه‌رچه‌نده په‌روه‌ر‌ده‌ی ئه‌زهه‌ر بوو به‌ڵام ئه‌و گه‌ڕانه زۆره‌ی بۆ
ئه‌وروپا وای کرد که به‌ته‌واوه‌تی مه‌فتون بێت به رۆژئاوا و کاریگه‌ری
له‌سه‌ر دابنێ، ئێستا ڕۆشنبیرانی وڵاتی ئێمه وا به هه‌مان ڕێبازی زه‌غلول
دا بڕۆن وه‌ك ئیستا چۆن میسر پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت که کۆمه‌ڵگایه‌کی لاسنگی
تێدا به‌رهه‌م هاتووه، ئێستایش به هۆکاری ئه‌و کردنه‌وه‌ی دنیایه به
ڕووی کوردستان و ناوچه‌که به گشتی داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی
خۆیان جێگایان بێته‌وه له‌و خاك و مه‌ڵبه‌نده‌دا بیر و هزری لیبراڵی
تێیدا داده‌مه‌زرێت که زۆر جار رێگه بۆ گۆڤارێکی شه‌رعی ئیسلامی نادرێت
بیر‌و هزری ئیسلامی تێدا بڵاو بێت، به‌ڵام به ده‌یان گۆڤار به ناوی
ئیسرائیل و سێکس و خێزان و کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ته‌وه چاپ ده‌کرێت، هه‌ر له
سایه‌ی عه‌لمانیه‌تی لیبرالیدا بوو که به ده‌یان په‌رتوك چاپکران وه‌ك
کتێبه جنێو ئامێزه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی به ئیسلام،پاشان ئه‌و
هه‌موو درۆ و بوختانه‌ی که به‌ده‌م ئاینه‌وه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر که‌سێك
ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه له ڕووی ئه‌م فه‌وضایه‌دا بووه‌ستێته‌وه ئه‌وا
ئه‌وکات به فۆبیا‌و تیرۆرست ده‌یناسێنن، ئه‌مه‌ش سایه‌ی لیبرالیه‌ته له
وڵاتی ئێمه‌دا که سه‌ر ده‌ردێنێت، که ئاماده‌ن به خه‌ڵکی بڵێن بیر و
هزر ئازاده به‌ڵام زیندا‌نه‌کان پڕه له گه‌نجی موسڵمان یان خه‌ڵکی
موسڵمان ته‌نها به گوێره‌ی لیبراڵیه‌کان بیر ناکه‌نه‌وه ئیتر بۆ دواجار
ده‌بێت له‌زینداندا بمێننه‌وه وه‌ك ئه‌و که‌سه‌ی که له‌زیندانی پارتی
دیموکراتی کوردستان بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ ده‌چێت که خۆی خه‌ڵکی زاخۆیه ته‌نها
ئینتیمای بۆ حیزبی ڕاپه‌رین هه‌بوو بیری ئیسلامی هه‌بوو زیندان کراوه
بێجگه‌و له‌وه‌ی که له‌سایه‌ی سۆسیال دیمکرات و لیبرالیه‌ت دا زیاد له
سه‌دان گه‌نجی ڕاکردوو له سه‌ر بیر له وڵاتی ئێران ته‌نانه‌ت له زیندانی
ئیران به ناوی ره‌جائی شه‌هر و ئه‌وین گیراون و ئه‌و لیبرالیته لێیان
ناپرسێته‌وه..
لیبرالیه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی که زۆر بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، که دامه‌زراوه‌یه‌کی داناوه به ناوی بیری
مه‌کته‌بی هۆشیاری (ی.ن.ک) که زۆر بره‌و ده‌دات به‌م بیر و هزره له
ڕێگای وه‌رگێرانی په‌رتوکه رۆژئاوایه‌کان که وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی
کوردی.
لێره‌دا ڕاستیه‌ك هه‌یه ده‌بێت بیخه‌ینه ڕوو له رووی ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری یه‌وه که لیبراڵی هێناویه‌تیه کایه‌که‌وه بۆ قازانجی
دامه‌زراوه‌کانی خۆیانه لای خوێنه‌ر ئاشکرایه که سه‌رمایه‌داری چه‌ند
ده‌مه‌زراوه‌یه‌کی هه‌یه بۆ پاراستنی خۆی یه‌کێك له‌و دامه‌زراوانه
ڕاگه‌یاندنه، سه‌رمایه‌داری ڕاگه‌یاندن ناڕاسته‌خۆ بۆ ئاشکرا کردنی
گه‌نده‌ڵی و سیخۆری بۆ خۆی به کار ده‌هێنێت تا زیاتر بتوانێت ڕه‌وشه‌که
بخوێنێته‌وه سه‌رمایه‌کانی خۆی پێ بپارێزێت!
له زه‌مینه‌ی وڵاتی ئێمه‌دا ئێستا که سه‌رمایه‌داری تێیدا باڵا ده‌سته
زۆر باش پێوه‌ی دیاره که گۆڕانکاری له رووی بازار و بیناسازی گۆڕانکاری
به‌سه‌ردا هاتووه چه‌ندها کۆمپانیا له‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووتی ئێمه خۆی
ده‌ژێنێت و رۆژ به‌ڕۆژ خه‌ڵکی وڵاتی ئێمه مۆنۆپۆڵ ده‌کرێن، ڕه‌وشت و داب و
نه‌ریتی کورده‌واری ڕه‌سه‌ن خزمایه‌تی رووه و کاڵ بوونه‌وه ده‌ڕوات،
که زه‌مه‌نی پێشوترمان سه‌رده‌می ئیشتراکی بوو ئه‌م باز هه‌ڵدانه له
ئه‌م سیسته‌مه‌وه بۆ ئه‌و سیسته‌م ده‌بینرێت که چه‌ند گۆڕانکاری به‌سه‌ر
گۆمه‌ڵگاکه‌دا هاتووه.
لێره‌دا پرسیارێکی تر دێته ئاراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر
لیبرالیه‌تی سیاسی واتای مافی مرۆڤه‌کان بێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و
سیسته‌مه بێت که خه‌ڵکه‌که خۆی ده‌یه‌وێت ئاره‌زوو مه‌ند بن به‌وه‌ی که
نوێنه‌رانی خۆیان به ڕاستگۆی هه‌ڵبژێرن، دادپه‌روه‌ری یه‌کسانی
به‌رقه‌رار بێت ته‌زویر و پشتی په‌رده‌کان (که‌والیسه‌کان) وازلێبهنرێن،
ئه‌وا ئاڵای لیبرالیه‌ت له ده‌ست ئه‌مریکا و یاوه‌ران ده‌که‌وێته‌و خوار،
لای هه‌مووان ئاشکرایه که وڵاته یه‌کگرتوه‌کان هاوپه‌یمانانی که زۆرێك
له سه‌روه‌ری وڵاتانیان پێشل کردووه به‌درێژای چه‌ند ساڵه داگیریان
کردووه به ئاشکراو خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه داگیرکه‌رانیان ناوێت.. خۆ
ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ رووبکاته خودی ئه‌مریکا له رووی پێشل کردنی مافی
ئافره‌ت و مافه‌کانی تری ڕه‌ش پێست و ته‌نانه‌ت پرۆتستانته‌کان ئه‌وا زوو
ئاڵاکه‌ی له‌ده‌ست ده‌که‌وێته خوار، به دڵنیایی یه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی
پرۆژه‌ی لیبراڵیه‌ت بۆ هه‌یمه‌نه‌ت و هێزی ئه‌مریکایه ئه‌وه‌نده بۆ
ئازادی مرۆڤه‌کان نیه له ناو خودی ئه‌مریکا ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌شدا،
پاشان ئه‌و به‌رهه‌م و کاڵا سه‌ربازیانه‌ی که دروست ده‌کرێت له سایه‌ی
لیبرالیزمدا ده‌وڵه‌تێکی وه‌ك ئیسرائیل له سایه‌یدا خۆی پاراستووه که
چه‌نده خراپه‌کاره رووبه‌رووی خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین پاشان خه‌لکی وڵاتی خۆی،
ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که کوڕه‌که‌ی شارۆن کردی (عمیر) که زۆر له‌سه‌روه‌تی
وڵاته‌کی به ته‌زویر و درۆ خستۆته سه‌ر ژماره بانکی خۆی له‌کاتی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئاشکرا کراووه.
لیبراڵی فیکری که بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر لیبراڵی سیاسی دامه‌زراوه که
به‌دوای هه‌مه‌جێت و فه‌وضای فیکریدا ده‌گه‌ڕێت، که‌واته هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك
له‌سه‌ری بینا بکرێت له‌سه‌ر بنه‌مه‌ی فه‌وضایه..
لیبراڵی ئابووری (سه‌رمایه‌داری) که بۆ رووت کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکیه
داڕمانیانه له هه‌موو به‌هایه‌ک، که به‌تام و بۆنێکی یوهودیانه
خراوه‌ته نێو خه‌ڵکی، چونکه له سه‌رده‌می دامه‌زراندنیه‌وه که (ئاده‌م
سیمث)له ساڵی (١٧٢٣-١٧٩٠) پێشه‌نگی ئه‌م بیره بوو له سه‌ر بنه‌مای
به‌رژه‌وه‌ندی خۆویستی دامه‌زراوه (ئه‌نانیه‌ت) هه‌ر ئه‌وه که
هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌م بیره‌یه ده‌ڵێت با مرۆڤه‌کان کار بکه‌ن تا ده‌مرن بۆ
به‌دی هاتنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری (دعه یعمل، دعه یمر) که ئه‌م
سه‌رمه‌یداریه‌ی ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مایی یاسای خۆی کار ده‌کات کردویه‌تیه
شێوازێك بۆ ژیان تا ده‌وه‌ڵه‌مه‌نده‌کان گیرفانیان زیاتر پڕ بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که ماوه لیبراڵی ئاینیه (میتافیزیک) زۆر جار له ناو
لیبراڵیه‌کاندا ئه‌مه به شه‌رم و عار ده‌زانن که‌سێك بانگه‌شه‌ی بۆ بکات
به دۆگما‌و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست له ناو ناوه‌نده‌ی لیبراڵی‌دا
ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرێت!، لیبراڵی ئاینی یاخود فره ئاینی ته‌نها
بانگه‌شه‌یه بۆ شێوازی فیکری ئاینی، ئه‌م فیکره له‌م ڕێبازه‌دا
نابه‌سترێته‌وه به هیچ بنه‌ماو مه‌رجێکه‌وه که مرۆڤ خۆی ده‌توانێت
پێناسه بۆ ئاین بکات، ناگه‌رێته‌وه بۆ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك. مرۆڤ خۆی تێیدا
ئازاده چۆن ڕاڤه‌ی ئاین ده‌کات واتا بۆ نمونه که سێك له ئوصڵی فقی
نه‌خوێندووه دوای دێت به ئاره‌زوی خۆی ڕاڤه‌ی ده‌کات بۆ مه‌لاکان!
که‌واته هه‌ر ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر به‌ندایه‌تی بۆ ئاره‌زوو هه‌وه‌سه‌کانی
مرۆڤ.
له‌ناو کۆمه‌ڵگای موسڵمانی کورده‌واریدا ئه‌م بیره ده‌یانه‌وێت به
هه‌موو شێوه‌ك به‌رز بکه‌نه‌وه خه‌ڵکی پێ مه‌فتون بکه‌ن وه به‌داخه‌وه
خه‌ڵکانێك گوێیان هه‌ڵخستو‌وه بۆ بانگه‌وازه‌که کاریگه‌ری له‌سه‌ریان
دروست کردووه..
(وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ)
ئه‌وه‌ی له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه...
هیچ شتێک نیه به‌ناوی ئیسلامی لیبراڵی یان ئیسلامی دیموکراتی یان ئیسلامی ئیشتراکی ئیسلامی چه‌پی!
له ڕاستیدا ئیسلام هه‌ر یه‌ك ئیسلامه که ووترا ئیسلام لیبراڵیه واتا
هه‌ڵگری هه‌موو ڕاستیه‌ك نی یه جا که‌وابوو ده‌بێت بڵێن خوا خۆی بۆ خۆی
نوقسانه پێویستی به ته‌عدیل هه‌یه..! جا ئه‌م پرسیاره له ئه‌ده‌بیاتی
ئیسلامدا جێگای ده‌بێته‌وه؟
یاخود ووتمان ئیسلامی دیموکراسی .. که‌واته ده‌بێت بڵێن یاسا‌و ڕێساکانی
ئیسلام نه‌شیاوه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناکرێت سه‌روه‌ری شه‌رعی خوا بپارێزێت
ئه‌و ئایه‌ته به‌که‌ڵکی ئێستا نایه‌ت (أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ
الْحَاكِمِينَ) مه‌گه‌ر خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ دادپه‌روه‌رترین
فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ (که‌چی تۆی سه‌رکه‌ش پێی ڕازی نیت!!).
له وه‌ڵامێکدا که شه‌به‌که‌ی لیبراڵی کوێتی وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه ده‌ڵێت هه‌موو لیبراڵیه‌ك مه‌رجه عه‌لمانی بێت!
له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا ووته‌یه‌کی فه‌یله‌سوفێکی ئه‌مریکی (جۆن هیک) دێنمه‌وه که ده‌ڵێت لادینی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانه.
هه‌رچه‌نده لای هه‌ندێك له ئیسلامیه‌کان ئۆردۆغان به سوارچاکی مه‌یدانی
ڕابونی ئیسلامی ده‌زانرێت، به‌ڵام خۆی ده‌ڵێت ئێمه پێویستمان به
لیبراڵیه‌تی ئاین هه‌یه!! که گوایه به‌مان ده‌وترێت(الإسلامیین الجدد)
ئیسلامیه نوێ ڕادیکاڵه‌کان!
گومان له‌وه‌دا نیه که وڵاته یه‌کگرتوه‌کان ئاراسته‌ی ئه‌م جۆره
ڕه‌وته ئیسلامیا‌نه ده‌که‌ن جا ڕاسته‌خۆ بێت یان نا ڕاسته‌خۆ، ئه‌وه بۆ
لادانی ئه‌و ره‌وته ئیسلامیا‌نه که ئه‌وانیش ناوێکیان له خۆیان ناوه
به ناوی ئیسلامی ئوصولی، ئیسلامی سه‌له‌فی، ئیسلامی وه‌هابی، هۆکاری ئه‌م
ناواناشه وای کردووه که هه‌موو حوکمه‌ته‌کان باس له ئازادی ئاینی
بکه‌ن، وه‌ك په‌یمانگای (راند)ی به‌ناوبانگ که بۆ سیخوڕی دامه‌زراوه له
بنه‌چه‌دا، ئه‌و ڕاپۆرت بدات له‌سه‌ر به‌ناوبنگترین (ئیسلامی مه‌ده‌نی
دیموکراتی) و یان (ئیسلامی لیبراڵی) که هه‌مووی ڕاپۆرتی ئاره‌زوو هه‌وا
هه‌وسی خۆیان به بیری خۆیان دۆلاری خۆیان هه‌رچیان بووێت ناو ده‌نێن له
ئیسلام بۆ دابه‌ش کردنی ئیسلامه که ئه‌وان پێیان وا‌یه له‌م ناوانه
ئیسلام ده‌شێوێنن له خه‌ڵکی تا وای لێدێت ئه‌مریکاو رۆژئاوا ئه‌وان سه‌ر
له نوێ ئیسلام بۆ موسڵمانان ده‌ست نیشان بکه‌ن که له چوارچێوه‌ی
لیبراڵیه‌تی سیاسی‌دا (دیموکراتی) بێت .
جا لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه به خوێنه‌ر بڵێم..
دیموکراتی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا خۆی له ته‌نگه‌ژه‌دایه پێویستی
به چاکسازی هه‌یه له هه‌موو جیهاندا، هه‌رچه‌نده زۆرێك له بیرمه‌ندان
پێیان وا‌یه پۆست دیموکراتی ئێستایه بۆیه هه‌میشه ده‌بێت گۆڕانکاری تێدا
بکرێت وه‌ك لاستیک به ئاره‌زووی خۆیان بکشێنن..
(ڕاڵف دۆرف) بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: دیموکراتی مانای ته‌واوی خۆی
له‌ده‌ست داوه نمونه به بنه‌ماڵه‌کان دێنێته‌وه که خۆیان بۆ
هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌که‌ن دوای له پرۆسه‌ی دیموکراسیدا خۆیان نیشانی
خه‌ڵکی ده‌ده‌ن که بێ له‌وان که‌سی تر بۆی نیه به‌شداربێت نمونه به
خانه‌واده‌ی به‌ناوبنگی ئینگلیزی (لۆرد)ه‌کان ده‌هێنێته‌وه، خۆ له وڵاتی
ئێمه هه‌مان ئه‌زموون دووباره ده‌بێته‌وه که بنه‌ماڵه و ره‌مزه
سیاسیه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه خۆیان هه‌لده‌بژێرن
ئه‌و‌انن ناویان ناوه دیمکراسی ئازادی به‌های مافه‌کانی مرۆڤ، هه‌روه‌ك
(ئه‌ریستۆتالۆس) ده‌ڵێت:دیموکراتی خه‌ڵکی مشه‌خۆر دروست ده‌کات نوخبه
ده‌کاته مشه‌خۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ته‌واوه‌تی گه‌ل (دیم‌و) خه‌ریکه
داده‌بڕێت له بڕیاره سیاسیه‌کان، له بنه‌ڕه‌تدا لیبراڵی
سیاسی(دیموکراتی) بۆ ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی چاودێربن به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌وه، خاڵی جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌موو ده‌زگا
حیزبیه‌کان بون به چاو به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه ئه‌مه له کوردستانی ئێمه‌دا
ده‌بینرێت، بێجگه ولاته پێشکه‌توه‌کانی تری دنیا وه‌ك به‌ریتانیا و له
ڕیگایی ده‌مه‌زراوه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێگای (سی ئای ئه‌ی) و(پنتاگۆن) له
شوێنی تریش زۆر ئه‌م دیارده له سایه‌ی لیبراڵیه‌تی سیاسی
به‌رجسته‌یه..
وینستۆن چه‌رچڵ ده‌ڵێت ناقۆڵاترین فۆرم بۆ حوکمه‌ت فۆرمی دیموکراسیه،
چونکه خه‌ڵکی چه‌نه‌باز دروست ده‌کات له واقع دووریان ده‌خاته‌وه سه‌ر
له دامه‌زراوه ده‌و‌ڵه‌تیه‌کان تێک ده‌دات، خه‌ڵکی له یوتۆپیایه‌كدا
ده‌سوڕێنێته‌وه، چونکه ئه‌و پێی وا‌یه ده‌سه‌ڵات له به‌رده‌م خه‌ڵکیدا
بێت فه‌وضا دروست ده‌کات.
پێم وا‌یه له‌سه‌ر ده‌رچه‌ی ئه‌م بیرانه‌ی که باسمان کرد هه‌رگیز له
ولاتی ئێمه‌دا دیموکراسی کۆنسێپت ناکرێت، ناتوانرێت فۆرمه‌له بکرێت، که
هه‌رچه‌ند به دڵنیایه‌وه له هه‌موو دنیادا کۆنسێبت نه‌کراووه ناشکرێت،
له‌وانیه هه‌ندێك پیان وابێت کۆنسێپت کراوه، به‌ڵام له جه‌وهه‌رو
ناوه‌رۆک زۆر جیاوازه له جێگایه‌که‌وه بۆ ژیان و کۆمه‌ڵگایه‌کی تر،
لێره‌دا ده‌گه‌ڕیمه‌وه سه‌ر باسی لیبراڵی ئاینی که ئاماژه‌مان پێدا
له‌سه‌ر بنه‌مای لیبراڵی سیاسی دروست ده‌بێت، له‌و قاڵبه‌ی که خۆی
ده‌یه‌وێت ئاین بۆ خه‌ڵکی ده‌ست نیشان ده‌کات.
له‌ساڵی (١٩٩٨) یاسایه‌ك ده‌رچوو له ئه‌مریکا به ناوی (یاسای ئازادی
ئه‌مریکی) که ئه‌م یاسایه له پێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
شیکاری بۆ کراوه ده‌ڵێت: مرۆڤ ئازاده له هه‌لبژاردنی ئایندا به
ڕه‌هایی که ئه‌م یاسایه ئه‌مریکا لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه له (٧٧) وڵات‌دا
پێشلکاری ئازادی ئاینی کراوه!
هه‌روه‌ها (١١-٨-٢٠٠٥) گۆنگرێسی ئه‌مریکی له ناوخۆدا باسیکی تاوتوێ کرد
له‌سه‌ر ئازادی ئاین باسیان له‌و له پێشلکاریه ئاینیانه کرد له میسر
به‌رانبه‌ر به ئه‌قباط، له ئێران به‌رانبه‌ر به به‌هائییه‌کان، له
سودان به‌رانبه‌ر به خه‌لکی نه‌سارا.. کۆنگرێس نمونه‌ی عێراقی هێنایه‌وه
که ئه‌مه‌ریکا له ئێراقدا چۆن له‌سه‌ر بنه‌مای لیبراڵی وای کردووه
ئازادی فره‌ئاینی هه‌بێت! (بۆیه شیعه‌و سونه له سایه‌ی ئازادی ئاینی
یه‌کتریان قات و قڕ کرد بیجگه له‌و دوبه‌ره‌کیه‌ی تر که هه‌یه له
نێوانی مه‌زهه‌ب و ئاینه‌کانی تردا)، له‌دوایدا که زانرا ئازادی
لیبراڵی ئاینی چی فه‌وضاو فیتنه‌ی نایه‌وه ئه‌مریکا له یاساکی تری‌دا
ده‌ڵێت ئازادی ئاین په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌سه‌ر ناوخۆی ئه‌و وڵاته
خۆیه‌وه، پاشان له بریارێکیدا پێش داگیر کردنی عێراق که مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ فره‌ئاینه‌کاندا نه‌کات چونکه ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی که
سیاسه‌تی عه‌لمانیه‌ت تێك بدات، به‌ڵام خۆی ناچار ده‌بێت نامه بنوسێت بۆ
سیستانی وه ئه‌وه‌ی عه‌مامه‌ی به‌سه‌ر بوو له‌عێراق له په‌رله‌مان و
ده‌زگا حوکمه‌یه‌کان کار بکات، لێرده قسه‌که‌ی چه‌رچل وه‌ك خۆی پێکاویه‌تی
که باس له فۆرمی دیموکراتی ده‌کات بۆ حوکمه‌ت که ده‌ڵێت ناقۆڵایه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانێکه‌و دوو هه‌وا، هه‌ر جاره پێوه‌رێك داده‌نرێت له‌م
پاوانه‌کردنه‌دا...( وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ).
ئه‌نتی پۆلتیك(دژه سیاسه‌ت)و پۆپۆلیستی(به جه‌ماوری بوون)
لیبراڵیه‌ت نایه‌وێت هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌ك سیاسی بێت چونکه به‌های
کۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی له‌ده‌ست ده‌درێت، که‌واته پێویست نیه به‌وه‌ی که
خه‌ڵکی سه‌رقاڵی سیاسه‌ت بن و وه‌خۆی له‌سه‌رتاوه که دروست بووه دژی
بنه‌ماکانی زانستی سیاسی چونکه ده‌یه‌وێت هه‌موو دامه‌زراوه
ده‌و‌ڵه‌تیه‌کان به جه‌ماوه‌ری بکات، ئه‌مه پێناسه‌ی یه‌که‌مه..
له هه‌مان کاتدا لیبراڵیه‌ت پێ وا‌یه ئه‌گه‌ر که‌سێك توانی جه‌ما‌وه‌رێکی
زۆر له خۆی کۆبکاته‌وه واتا که‌سێکی پۆپۆلیست بێت، ئه‌وا ئاماده‌ی ئه‌وه
بووه بۆ سیسته‌می تۆتالیتاریه‌ت و دیکتاتۆری که دیموکراسی پێی وا‌یه
نابێت خه‌ڵکی کارایزماو ڕه‌مزی سیاسی سه‌ر ده‌ربێنن چونکه ئه‌و ده‌مه
دیکتاتۆریه‌ت ڕوو ده‌دات!
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێکردنه ئه‌م نارێک و پێکیه‌ی له
لیبراڵیه‌تدا سه‌ری له خاوه‌ن ڕێبازانی تێکداوه دیکتاتۆر بانگه‌شه‌ی
دیموکراسی ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که مه‌حرومن له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
به‌شه‌ریه‌ت ئاماژه‌یان بۆ ده‌که‌ن به ترۆریست ناوزه‌د ده‌کرێن..
چۆن؟
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی پۆپۆلیست خه‌ڵکی له‌ده‌ور کۆبوه‌وه ئه‌وا به جه‌ماوه‌ری
بووه هه‌ر هه‌مان قه‌وانی دیموکراسیه لێ ده‌رێته‌وه، هه‌رچه‌نده
وه‌ڵامی لیبراڵیه‌تی سیاسی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت: ئه‌م جه‌ماوه‌ری بوونه
به فلته‌ری په‌رله‌ماندا ده‌ڕوات، من پێم وا‌یه ئه‌وه هه‌ڵخه‌ڵتانه وه
هه‌ر هه‌مان دیکتاتۆریه‌تی نازی هتله‌ری و سه‌دام حسێنی به‌عسیه چونکه
خه‌ڵکی پۆپۆلیست خۆی کاندیده‌کان هه‌ڵ ده‌بژرێت بۆ په‌رله‌مان کوا فلته‌ری
په‌له‌مان؟
لیبراڵی سیاسی له کوردستان ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ساده‌ی کردووه به سیاسی که
ده‌توانێت له‌سه‌ر جیۆپلتیك و جیۆپۆلیتاری و ئه‌منی قه‌ومیش قسه بکات،
سه‌رباری هه‌موو خه‌ڵکێکی پۆپۆلیست دروست بوون خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان
نه‌بێت هه‌رگیز کارت بۆ ناکرێت.. له‌و زه‌مینه‌یه‌دا وو‌ن ده‌بیت.
له کۆتاییدا..
ده‌ڵێم ئیسلامیانی کوردستان باش پێویسته زمینه‌سازی فیکری بکه‌ن له مه‌ڕ
ئه‌و ته‌وژمه به‌هێزه‌ی عه‌لمانیه‌ت، چونکه وه‌ك ئاو وا‌یه که له‌سوراحی
ده‌کرێته ناو په‌رداخێك ئه‌وه‌نده ئاسان وه‌رده‌گیرێت، به‌هۆکاری
سروشتی خۆیه‌تی، بانگه‌شه‌ی ئاره‌زوو و هه‌واو هه‌وه‌سی خه‌ڵکی ده‌کات بێ
ئه‌وه‌ی رێکی بخات به ڕه‌هایی ده‌یداته ده‌ستی، له‌به‌رانبه‌ردا ئیسلام
هه‌یه که ده‌بێت له‌و زمه‌ینه‌یه‌دا ئه‌و ته‌وژمه که به‌و شه‌پۆله
خێراییه دێت خۆی له‌به‌ردا بگرێت، چونکه سروشتی ئیسلامیش وا‌یه هه‌مووی
پابه‌ند بوونه.. بۆنمونه موسڵمان نابێت درۆ بکات ده‌بێت نوێژ بکات زه‌کات
بدات خێر و خێرات بکات کاری ناشه‌رعی نه‌کات ئه‌وه‌ی که حه‌رامه خۆی لێ
به‌دور بگرێت پێچه‌وانه‌که‌ی که حه‌ڵاله بیکات ئه‌مه خۆی بۆ خۆی
ته‌کلیفاته، چۆن وا ده‌که‌یت که خه‌ڵکی ئه‌م ته‌کلیفاتانه وه‌ربگرێت،
ئه‌و ئاره‌زوو شه‌هواتانه وه‌لا بنێت، ئه‌مه پێویستی به‌کاری جدیه
ده‌بێت زۆر گرنگی به خه‌ڵکی خاوه‌ن فیکر بدرێت واعیزه‌کان هه‌وڵ بده‌ن
دابه‌زنه ناو کۆمه‌ڵگا و زمانی سه‌رده‌م به‌کاربێنن بتوانن له گه‌ڵ ناخی
لاودا و ڕه‌وه‌ندی نوێ‌دا وتوێژ بکه‌ن وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌وان
بده‌نه‌وه..
(گلنه‌ر) فه‌یله‌سوفی هندی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی که خۆی راگرتووه له
به‌رانبه‌ر سیسته‌می عه‌لمانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که مۆدێرنه ته‌وژمی
بیر‌و هزری مرۆڤه‌کانن ته‌نها ئیسلامه، که هیچ ئاینێک نه‌یتوانیووه
ئه‌وه‌نده له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م سیسته‌مانه‌دا خۆی ڕاگیر بکات، لای
هه‌مووان ئاشکرایه گلنه‌ر خۆی له ڕائید و پێشه‌وای عه‌مانیه‌ت ئاماژه‌ی
بۆ ده‌کرێت.
سه‌رچاوه
سقوط اللیبرالیه .... حمید عبدلله
فی زمن الرسمالیه... جاد کریم جداعی
پێگه‌ی جزیره نیت... کۆمه‌ڵه‌باتێك له‌سه‌ر لیبراڵیه‌ت
قه‌یرانه‌کانی دیموکراسی... له بڵاوکراوه‌کانی مه‌کته‌بی بیری هۆشیاری (ی.ن.ک)
لیبرالیزم چه‌مك و مێژوو... له بڵاوکراوه‌کانی مه‌کته‌بی بیری هۆشیاری (ی.ن.ک)
دعاة اللبرله!... د. عبدلعزیز کامل
المسلمون بین التحدی والمواجهه... عبدلکریم بکار